٣٠\١٢\٢٠٢١
بخەون لە خەو هەڵمەستن تەنیا نوستوو براوەیە.*

مەعروف
رهسافی |

و: جەلال
دەباغ |
خەڵکینە مەپەیڤن قسەکردن قەدەغەیە "
بخەون و رامەبن تەنیا خەوتوو براوەیە
لە هەرشتێک پێشتان بخات دوا بکەون
تێگەیشتن وەلابنێن باشتروایە کە تێنەگەن
لە نەزانینتان داچەقێن شەڕخوازیە کە فێرببن
دەستبەرداری سیاسەتبن گەروانەکەن پەشیمانن
نهێنیی سیاسەت تەلیسماویە ...گەر بیزانن
گەر لە وتەی رێگەدراو لاتانداوە پسەپسکەن
داد بەهەندمەگرن لە زۆرداری رووگرژمەکەن
کێتان خواستیان لەمڕۆژەدا ڕێزلێگیراوانە بژین
باوەهابن نەخاوەنی دەموزاربن نەبیستن ونەبینین
کەڕولاڵان نەبن هیچکەس شایانی ئابڕومەندینین
بەختیارییش وا لەژیندا واهیمەیەو دەستبەردارین
بۆئەوەی وا لەخۆشیدا وەک ژیانی شەرمەزارین
قایلبن بە حوکمی رۆژگار با زۆرداریشی تێدابێ
لەخۆشیدا پێبکەنن و لەزۆرداری سکاڵاتان نەبێ
رسواکران سوپاس بکەن شەقیانلێدان زەردەخەنەتانبێ
ئەگەروترا ئەوهەنگوینەتان تاڵە بڵێن زۆرتاڵەبێڕەنگە
یا گەروترا ڕۆژەکەتان شەوە بڵێن تاریک شەوەزەنگە
یاگەروترا ئاوی جۆگەتان لافاوە بڵێن یەکجاربە لێشاوە
یاگەر وترا خەڵکینەوا وڵاتەکەتان دابەشدەکرێ
ستایش وسوپاسبکەن شادبن هەرکێ ستران بڵێ.
_____________________________________________________
*
مەعروف
رەسافی: (١٨٧٥- ١٩٤٥) شاعیرێکی
ناسراوی عێڕاقیە ناوی تەواوی (مارف عەبدولغەنی مەحمود جەباری)یە، شاری
بەغدا بە ڕووباری دیجلە بۆتە دوو بەش، بەری ئەمبەر پێیدەگوترێ (رەسافە)
و بەری ئەوبەر پێیدەگوترێ (کەرخ) ئەم بە ناوی (معروف رصافي) بەناوبانگە.
لە شاری بەغدا لە دایکبووە و پێگەیشتووە، باوکی کورد و دایکی تورکمانە،
لە بواری پەروەردەدا کاریکردووە و، چەند دیوانێکی شیعری هەیە و،
بەناوبانگترینیان شیعرێکە لەگەڵ عەرەبێتی بە سەردێڕی "ناموا ولا
تستيقظـوا ما فــاز
إلا النوم" "بخەون و لە خەو هەڵمەستن تەنیا
نووستوو براوەیە": لەم شیعرەدا پێش ٧٦ ساڵ پێشبینی باری ژیانی ئایندەی
عەرەب دەکات، کە ئێستاش لە باری ژیانیان وردبینەوە بۆمان دەردەکەوێت کە
پێشبینیەکەی چەند بلیمەتانەیە و ڕاست و دروستە!
ماڵپهڕی جهلال دهباغ
|