په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٦\٢٠١٥

    بیانوو.

 


ژاکا

تۆ مەمی مەمکی منی وا زینی ئەسپی زینمی
تۆ وشەی پاکی منی گەر چڕژی شووشەی ژینمی
تا (غەزەل) ئاسوودەیە تۆ هەر (رەدیف)ی چاوەکەم
تۆ (فعول)ی (فاعیلات)ی بۆ پێنووس پەرژینمی
هەستی مەستی و بتپەرستییم دێتەدەر تا دێتەدەر
تۆ ئەندێشەی بێ بڕانی، تۆ بزەی نێو ژینمی
سەیرە تا یادی نیگاێکت بکەم شێوەی دڵ
تۆ کە ماڵی نێو ئەندێشەی ئەسپەکەی بەفرینمی
تا گوڵێ ژاکا دڵی ژاکا پڕی ئەسرین و غەم
تۆ گوڵی تازەکراوەی وەرزی نێو هاوینمی
سەیرە پەروانەم لە سووچت ەەڵفڕینم گرتەبەر
تۆ کە شەمی ئاگرینی، ئاوری پڕ تینمی
تا هەور گرمەی نەخاتە دڵمەوە تۆ هەر مەڕۆ
تۆ بیانووی بۆ گرینی ئاسمانی شینمی
تازە دوای زستانی ئەم ساڵ کوا بەهارم دێتەبەر؟
تۆ کە بەفری سەر سەهۆڵی کوێرەڕێی سەردینمی.


   
جۆلانە.
لەو دەمەی تیری نیگاتم دی دڵم خۆ لانەبوو
کۆتری دڵ پاشی کۆچت بێ کەس و بێ لانەبوو
باوەشت ئاواتی رۆژ و شەو و هەردەمی منە
هەر کە مردم تۆ بنووسە چاوی من هێلانە بوو
هار و شێت و سەرکەشی، پاک بە بێ کین و گوناھ
زولفی رەش بۆ چنگی منداڵت وەکو جۆلانە بوو
ئەو دەمەی داوای ئەویت کرد وڵامم دایەوە
هەر کە باسیکەم دەڵێ پێموانەبێ، لە لا نەبوو
دەرکی دڵ تا واژی بووە هاتیتە ژوور ئەی تاکەکەس
دڵ کە وێرانە بەڵام بێ قفڵ و بێ لەولا نەبوو
من ئەویندارییم دەکرد و تۆی منداڵ یاری بە دڵ
عاشقت بووم ئاخە خۆ ئازیزەکەم کۆیلە نەبووم
خەڵک دەڵێن تۆ گوم بە ژاکا عیشقەکەت هەر هیچ نییە
خۆت دەزانی عیشقی من کەمتر لە هی لەیلا نەبوو.

 


٢٤
\٤\٢٠١٥ - گامێش گۆلی - گوێگجەلی

zhaka1234@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک