په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بیۆگرافیاى (سۆران ساڵح).
یادى سێ ساڵەى خۆپیشاندانەکەى گەنجانى دەربەندیخان.

7/8/2009

پێشڕەو حەمید 


لەساڵ یادى خۆپیشاندانەکەى گەنجانى دەربەندیخاندا کە لەڕۆژى ( 7/8/2006 ) لەسەردەستى کۆمەڵێک گەنجى هەڵسوڕاوى ئەو شارە و بەبەشدارى کردنى نزیکەى پێنج هەزار کەس بەرپاکرا لەئاکامى نەبونى ئاوى پاکى خواردنەوە نەبونى کارەابو دژ بە بەرپرسە گەندەلچکارەکانى ئەو شارە و تەواى کوردستان لەهەم لایەکەوە دەنگى نارشەزایەتى بەرزبویەوە ، گەنجانى دەربەندیخان چونەسەرشەقامەکان و بە دروشمى ( نەوەیەک بەڕێوەدژى گەندەڵى شەڕەدەکات ) ترسیان خستەى دڵى بەرپرسانى ئیدارى حیزبى و حکومى ئەو شارەو لەبەرامبەردا پۆلیسو ئاسایش و پیاوانى حکومەت و حیزبى دەسەڵاتدار دور لەهەمو بەهایەکى ئینسانى و بەدەر لە بناماکانى دیموکراسیەت ، بەربونەگیانى خۆپیشاندەرەکان و چەند گەنجێکیان بە گوللە بریندار کردو چەندین گەنجى تریشان زیندانى کرد .


لەدواى سێ ساڵ لەخۆپیشاندانى گەنجانى شارى دەربەندیخان ، هێشتا خەڵکى ئەو شارە ، ئاوى ژەهراوى دەریاچەى دەربەندیخان دەخۆنەوە و تائێستاش ژیانى نزیکەى یەک ملێون کەس لەمەترسیدایە هەر لەشارى دەربەندیخان و چواردەورییەوە تاناوچەکانى گەرمیان و پارێزگاى دیالە .
لەدواى سێ ساڵ لە خۆپیشاندان دژ بەگەندەڵى کاربەدەستانى حکومى و حیزبى ئەو شارە ، هێشتا کاربەدەستەکان لەشوێنى خۆیانن و هیچ گۆڕانکاریەک نەکراوە و گەنجانى توڕەى شارى دەربەندیخان بۆ بەئەنجام گەیاندى داخوازیەکانى سێ ساڵ لەمەو بەریان ، لەڕێگەى سندوقى دەنگ دانەوە تۆڵەى خۆیان کردەوەو حکومەت و حیزبیان فێرکرد کەچى دى یارى بەچارەنوسى خەڵکەوە نەکەن و کاتێک گەنجێک دەیەوێت قسەبکات ، بەڕێزەوە گوێ بۆ قسەکانى بگیردرێت .


هاوڕێیانى سۆران بۆبەرزڕاگرتنى یادى سێ ساڵەى خۆپیشاندانەکەو یادکردنەوەى یەکێک لە پێشەنگى گەنجە خۆپیشاندەرەکانى شارى دەربەندیخان سۆران ساڵح ) لە ڕۆژى ( 7/8/2009 ) لەشارى دەربەندیخان بەئامادەبونى ژمارەیەک لەگەنجانى شارەکەو هاوڕێیان و کەس و کارى ( سۆران ساڵح ) مەراسیمێکى شایەستان بۆئە ڕۆژەو سازکردو گەشتێکیان بە بیۆگۆافیاى سۆراندا کرد ، کەتێدا چەندین وتار خوێنرانەوە و گیرانەوەى یادگاریەکان باسکران و لەڕێگەى ( داتا شۆ ) وە ئەلبومى یادگاریەکانى سۆران و هاوِێیانى و ساتى خۆپشاندانەکەى گەنجان و ساتەکانى زیندانى گەنجانى شارى دەربەندیخان لەلایەن دەسەڵاتنى کوردیەوە خرانەڕو .


بیۆگرافیاى سۆران ساڵح حسێن.
1979 - 2009


سۆران لە ( 2/8/1979 ) لەشارى دەربەندیخان لەدایک بوە ، خوێندنى سەرەتاى و ناوەندى و ئامادەیى هەرلەم شارەدا تەواوکردوە ، لەساڵى 1999 لە کۆلێژى سامانى تەندروستى ئاژەڵ لەزانکۆى سلێمانى وەردەگیرێت و سەرکەوتوانەلەساڵى ( 2003 ) بەپلەى زۆرباش بڕوانامەى بەکالۆرێس وەردەگرێت ، لەساڵى 2004 وەک ئەندازیارى کشتوکاڵى لە فەرمانگەى کشتوکاڵى دەربەندیخان دادەمەزرێت .


سۆران ، جگەلەوەى وەک گەنجێکى خوێن گەرم و نیشتمان پەروەر لەناو تەواوى هاوڕیـَـکانیدا دەناسرێت ، بەهەمان شێوەش گەنجێکى بەئاگا و ڕۆشنبیرێکى واقیع بین بوە.


سۆران بۆسەرخستنى پڕۆژەکانى گەنجان و بەئاگاهێنانەوەى گەنجان بەتایبەتى قوتابیانى زانکۆى سلێمانى لەگەڵ چەند هاوڕێیەکى تریدا لەشارى سلێمانى ڕۆژنامەیەک بەناوى ( خوێندنى لبیڕاڵ ) دەردەکەن ، کە ئەو ڕۆژنامەیە دەبێتە سەکۆیەک بۆئەو گەنج و خوێنداکارانەى کە هیچ سەکۆیەکیان نییە تا دەنگى تێدە هەڵببڕن و تەعبیر لە بیرو بۆچونەکانیان بکەن ، سۆران لەم هەوڵەیاندا سەرکەوتوانە بەردەوام دەبێت ، تائەو کاتەى دواى پرس و ڕاوێژکردن بەهاوڕیکانى و زیاتر فراوانکردنى مەوداکانى ئازادى بیروڕاى جیاواز بیرلە دەرکردنى ڕۆژنامەیکى تر دەکاتەوە و دواى چەندین کێشەو دروستبونى لەمپەر لەبەردەم ئاواتەکانیدا ، دواجاربڕیارى دەرکردنى ڕۆژنامەیک ئەدات بەناوى ( شوناس ) کە خۆى دەبێتە خاوەنى ئیمتیازى ڕۆژنامەکە ، بەڵام بەداخەوە لەدواى دەرچونى ( 2 ) ژمارە لە ڕۆژنامەى ( شوناس ) لەبەر نەبونى تواناى ماددى و هاوکارى نەکردنى لەلایەن وەزارەتى ڕۆشنبیرییەوە ، ڕۆژنامەکە ڕادەگرێت ، بەڵام خۆى وەک گەنجێک و وەک خوێنەرێکى جدیى بەردەوام دەبێت لە هۆشیارکرۆدنەوەى کۆمەڵگاو گەنجان و قوتابانى هاوڕێى .


سۆران ئەو کاتەى لەزانکۆى سلێمانى دەبێت بەشدارى چەندین چالاکى کردوە لەوانە : کاتێک وەزارەتى خویندى باڵا بڕیارى برینى دەرماڵەى خۆێندکاران ئەدات سەرپەرشتى خۆپیشاندانەکانى زانکۆى سلێمانى دەکات و بەهۆى بەردەوام بونیان وەزارەتى خوێندنى باڵا و حکومەت ناچار دەبەن کە دەرماڵەى قوتابیان سەرف بکەنەوە ، لەساڵى ( 2002 ) ئەو کاتەى کە ڕژێمى تورکیا بۆردومانى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەکات و هێرش دەکاتەسەر ناوچە سنوریەکان ، سۆران وەک گەنجێکى هەڵسوڕاو بەشدارى لە خۆپیشاندانى قوتابیانى زانکۆى سلێمانى دەکات و بەبەرچاوى میدیاکانى ناوخۆ و جیهانەوە ئاڵاى تورکە کان دەسوتێنێت و پاشان دەسەڵاتى کوردى بۆ ئەوەى هەمیشە نۆکەرى خۆیان بۆ تورکەکان بسەلمێنن لەڕاگەیاندنە ڕو زەردەکانیاندا ، هێرش دەکەنەسەر خۆپیشاندەرەکان و لە تورکە فاشیستەکان دەپاڕێنەوە بۆئەوەى جارێکى تر وەک نۆکەر قبوڵیان بکەنەوە .


سۆران لەسەرتاى دامەزراندى ( گروپى ئازاد ) وەک ئەندامێکى چالاک لە گەڵ هاوڕێکانیدا لەشارى دەربەندیخان بەردەوام دبێـت لە خزمەتکردنى داخوازیەکانى خەڵکى شارى دەربەندیخان ، لە کاتى خۆپیشاندانەکەى ڕۆژى ( 15/7/2003 ) دا لەدواى ئەوەى داواکاریەکانى خەڵکى دەگەیەنن بە کار بەدەستانى شارەکە ، لەلایەن بەرپرسە ئیداریەکانى ئەو کاتەى پارێزگاى کەرکوک و ئاسایشى دەربەندیخان ، ئەو خۆپیشاندا بە مەترسیەک بۆ لەدەستدانى کورسیەکانیان دەزانن و لەدواى تەواو بونى ڕێپێوانەکەى ڕۆژى ( 15/7/2003 ) دەکەونە بەر هێرشى ئاسایشى دەربەندیخان و دور لەهەمو بەهایەکى مرۆیانە و دڵ ڕەقانە پەلامارى چەند گەنجێک ئەدەن و چەندین گەنجى تریش زیندانى دەکەن کە سۆران یەکێک بو لەو گەنجانە .


بۆئاشکرا کردنى سەرمایەى وەزیرەکانى حکومەتى هەرێم و ئەندام پەرلەمانەکانى ( 9 ) کەس لەگەنجانى دەربەندیخان بەرلە هەر کەسێکى سیاسى و رۆِشنبیرى لەکوردوستاندا یەکەمین کەسانێک بون کە ئەو داواکاریانەیان لەڕیگەى ئەندام پەرلەمان ( محمدى حاجى محمودى گولە خانە ) وە گەیاندە پەرلەمانى کوردستان ، کەسۆران یەکێک بو لەو گەنجانە .


( سۆران ) وەک گەنجێ چالاک و ڕۆشنبیر هەمیشە لەپێشەوەى گەیاندنى داواکارییەکانى خەڵک بوە بە دەسەڵات ، لەخۆپیشاندانەکەى ڕۆژى ( 7/8/2006 ) یەکێک بو لە گەنجە پێشەنگەکانى ئەو خۆپیشاندانە و لەکاتى پەلاماردانى گەنجەکاندا لەلایەن هێزەکانى ناوخۆ و پیاوانى دەسەڵادارەوە ورەى گەنجانى بەرزکردو وەتەوە تا بۆئەوەى بەشێوەیکى شارسانیانە لەبەرامبەریان بوە ستتنەوە ، بەڵام دڵ ڕەقى و بێبابکى هێزەکانى ناوخۆى حکومەت لەم شارەدا گەیشتە ڕادەیەک کە بەشێوازێکى نا ئینسانیانە هەرچى دەهاتە بەردەستیان وەردیان دەکرد و گوللە بەجێماکانى بەعسیەکانیان دەنا بەجەستەى گەنجانەوە و چەندین گەنج دەستگیرکرا کە یەکێک لەو گەنجانە ( سۆران ) بو ، دواى مانەوەى سۆران وهاڕیکانى لە زیندانى کانى گۆمەوە و زیندانى سەرشەقام لەشارى سلێمانى بۆماوەى پانزە ڕۆژ و دواى ئازادکردنیان ، لەلایەن گەنجان و خەڵکى شارى دەربندیخانەوە وەک پاڵەوان پێشوازیان لێکرا ، بەڵام هەزارە داخ و ئەفسوس بۆ سۆرانى هاوڕى و خۆشەو یستمان ، سۆرانى هەمیشە لەیادمان ، سۆرانى دەم بەخەندەو قسە خۆشمان لەڕۆژى ( 31 7/2009 ) دواى ململانیەکى توند لەگەڵ نەخۆشیدا بۆدواجار بەجێى هێشتین و تەنا یادگارى و ئەزمونەکانى بەجێهێشت .


مەراسیمى بیۆگرافیاى سۆران ساڵح حسێن
یادى سێ ساڵەى خۆپیشاندانى گەنجانى دەربەندیخان
7/8/2009


بەخێرهتن
داگیرساندنى سێ مۆم بۆ یادى سێ ساڵەى خۆپیشاندانەکەى گەنجانى دەربەندیخان لەلایەن ( م. هیوا موسا ، زەردەشت عوسمان ، فریاد حەمەڕەشید )
داگیرسانى مۆمى نەمرى هەمیشە نەکوژاوە بۆسۆرانى هاوڕێمان لەلایەن ( ساڵح حسێن کریم ) باوکى ( سۆران )
ژیان نامەى ( سۆران ) لەلایەن ( پێشڕەو حەمید )
چەند ساتێک بێدەنگى
وتارى هاوڕێانى سۆران لەلایەن ( م .زانا محمد )
وتەیەک لەلایەن هاوڕێ ( زمناکۆکەریم ) هەڵسوڕاوى خۆپیشاندانەکانى شارى سلێمانى
وتارى ( فەرمانگەى کشتوکاڵى دەربەندیخان ) لەلاین ( ئەمجەد ئەسعەد )
وتارى هاوڕێیانى سۆران لەشارى چەمچەماڵ لەلایەن ( لەتیف فاتیح فەرەج )
وتارى ( د . حەکیم )
ئەلبومى یادەوەریەکانى سۆران و ساتەکانى زیندانى هاوڕێیانى سۆران بە داتا شۆ
وتارى ( تایەر حاجى حەسەن )
وتارى ( پێشڕەو حەمید )
وتەیکى ( گۆرانى مامە عەلە ڕەش )
وتەى ( بنەماڵەى سۆران ) لەلایەن ( کامەران حسێن ) مامى سۆران
بروسکەکان :
یەکێتى گشتى قوتابیانى کوردستان
یەکێتى لاوانى دیموکراتى لەکوردستان
ڕێکخراوى چاودێرى کوردۆساید( چاک ) نوسینگەى باشورى کوردستان
حیزبى شیوعى کوردستان
ڕێکخراوى بەگژداچونەوەى ماددە بێهۆشکەرەکان
هاوڕیانى سۆران لەشارەکانى ( سلێمانى ، هەڵەبجە ، چەمچەماڵ ، هەولێر )
هاوڕێیانى سۆران لەوڵاتانى ( بەریتانیا ، ئەڵمانیا ، سوید، نەرویج ، بەلژیکا ،یونان )
مەراسیمەکە لەلایەن هاوڕێیانى سۆران ( ئاوازمحمد و پێشڕەو حەمید ) بەڕێوەبرا .