٢٨\٩\٢٠١٦
بزاڤی ھونەری شێوەکاریی کەرکوک
لە نیو سەدەدا.

سەڵاح حەمەئەمین
شاری کەرکوک دیرۆکێکی فرە دێرینی لەبواری نیگارکێشان و دروستکردنی تاق
و کەوانەو نەخش و نیگاری سەردیوار و شوینەوارە ئاینییەکان و ئاسەوارە
دیرینەکاندا ھەیە ، باشترین بەڵگەش بۆ سەلماندنی دیرینی ئەم ھونەرە لەم
شارەدا پاشماوەی ئەو ئاسەوارە دێرینانەن کە لە قەڵای کەرکوک و ھەردوو
دێی (چەرمو و نوزلی) بۆمان بەجێماوون و سەرجەمیان مێژووی کۆن و
دیرێنی ھونەری نێگارکێشان لەم شارەدا ئەسەلمینن کەبۆ چەندین سەدە
لەمەوبەر ئەگەڕیتەوە ، بەداخەوەو تائەم دەمە ئەو مێژووە گرنگەی ئەم
شارە دێرینە بەپێی پیویست ئاوڕی لێنەدراوەتەوە ، ئەوەش پەیوەستە
بەپسپۆڕانی مێژوو و ئاسەوار ناسەکان.
بەڵام سەبارەت بە سەرەتای سەرھەڵدانی بزافی ھونەری شێوەکاری ھاوچەرخ لە
چلەکان و پەنجاکان تادەگاتە کۆتایی ھەشتاکان و دواتریش لە شاری
کەرکوکدا ئەو مێژووەش بەپێی پیویست ئاوڕی لێنەدراوەتەوە و تیشک
نەخراوەتە سەر قۆناغەکانی و ئەو شێوەکارانەی لەو ماوانەدا کاری
نێگارکێشانیان کردووە ، بۆ نموونە گەر ئیمە خۆیندنەوەیەک بۆ لاپەڕەکانی
( ٦٦ و ٩٢ و ٢١٨ و ٢١٩ ) ی کتیبی ( فێول من تڕریخ الحرکە التشکیلیە فی
العراق - الجزء الڕول ) ی نووسەرو ھونەرمەندی شێوەکاری عیراقی ( شاکر
حەسەن ڕل سەعید ) بکەین دەبینین زۆر بەکورتی باس لە بزاڤی ھونەری
شێوەکاری شاری کەرکوک ئەکات کەتێدا زیاتر پشت ئەستوور بووە بەنامەیەکی
ھونەرمەندی کۆچکردوو ( مەحموود ئەلعوبەیدی ) لەو نامەیەدا ( مەحموود
ئەلعوبەیدی ) زۆر بەکورتی باس لە سەرەتای سەرھەڵدانی بزاڤی ھاوچەرخی
ھونەری شێوەکاری شاری کەرکوک و ئەو شێوەکارانەی لە سەرەتای دامەزراندنی
( گروپی شێوەکارانی کەرکوک ) دا بەشداری پێشانگاکانی ئەو گروپەیان
کردووە ئەکات وتێدا ناوی زۆر شێوەکاریشی فەرامۆش کردووە کە لەو
قۆناغەدا رۆڵیان لە بوارەکەدا ھەبووە ، ھەروەھا ( شاکر حەسەن ڕل سەعید
) لە ھەمان کتێبدا زۆر بە کورتی باس لەھونەرمەندی کەرکوکی (عەتا سەبری)
وەک یەکێک لە ھونەرمەندە عیراقییەکان ئەکات کە جێ دەستی وەک
ھونەرمەندێکی سەر بە ریبازی (ئینتباعی ) لە ھونەری شێوەکاری عیراقدا
دیارە . ھەروەھا لە چەند سەرچاوەیەکی تردا بە ھەمان شێوە چەند نووسەر و
ھونەرمەندێکی شێوەکاری عیراقی زۆر بەکورتی باسیان لە بزاڤی ھونەری
شێوەکارێی شاری کەرکوک کردووە ، کە بەھیچ شێوەیەک لە ئاستی ئەو گەشە
سەندنە نییە کە ئەم ھونەرە لەم شارەدا بەخۆیەوە بینیویەتی.
شایانی ئاماژەپێکردنە لەدوای راپەڕینی بەھاری ١٩٩١دا چەند ھونەرمەندێکی
شێوەکاری کەرکوک لەشاری سلێمانیدا لەچەند کۆڕو سیمینارێکدا تێشکیان
خستە سەر قۆناغی حەفتاکان و ھەشتاکانی بزاڤی ھونەری شێوەکاری کەرکوک و
باسیان لەئەزموونەکانی ئەو دوو دەییە کردووە ، ھەروەھا تێشکیان خستە
سەر ئەو ھونەرمەندانەی لەو ماوەیەدا جێدەستیان لەبوارەکەدا دیارە کە
پێک ھاتبوون لەم ھونەرمەندانە : ( ئاری بابان ، غازی محەمەد ئەمین ،
حوسام حەکیم ) . ھەروەھا لەچاوپێکەتنێکی تەلەفزیونیدا ھونەرمەندی
ناوداری کورد ( ئازاد شەوقی ) باسی بزاڤی ھونەری شێوەکارێی کەرکوکی
لەپەنجاکاندا کردووە ، کەلەو ماوەیەدا ھونەرمەند لەگەلڕ خانەوادەکەیدا
لە کەرکوک ئەژیان . لەلایەکی ترەوە نووسەر ( فەرھاد پیربالڕ ) لە ژمارە
(٢) ی مانگی کانونی یەکەمی (١٩٩٨) ی گۆڤاری ( ھاواری کەرکوک ) دا
بابەتێکی لەسەر ( بزاڤی ھونەری شێوەکاری کەرکوک ) نووسیوەتەوە و سودێکی
بەرچاوی لە کتیبی ( فێول من تڕریخ الحرکە التشکیلیە فی العراق - الجزء
الڕول ) ( شاکر حەسەن ڕل سەعید ) وەرگرتووە ،کەلەمەو بەر ئاماژەمان
پێدا و ھەندی زانیاری تریشی لەو بوارەداخستووەتە روو،ھەروەھا ئاماژەی
بە پێشانگایەکی ھونەرمەند (عەزیز سەلیم) داوە کە لەچەند دێڕی داھاتوودا
ئاماژەی پێئەدەین.
لەدوای روخاندنی رژێمی لەناوچووی بەعس لە ساڵی ( ٢٠٠٣) دا چەند
ھونەرمەندو نووسەرێکی نەتەوەکانی کەرکوک تیشکیان خستە سەر مێژووی ئەو
ھونەرە لەشاری کەرکوکدا بەڵام بەداخەوە سەرجەم ئەو نووسینانە
تیڕوانینێکن لەدیدی تەنھا نەتەوەیەکەوە بۆ ئەو ھونەرە لەم شارەدا
وھەوڵدانێکە بە مەبەستی وەدەرخستی رۆڵی ھونەرمەندەکانی خۆیان لەو
بوارەدا بۆ نموونە ( إسھامات الفنانین الترکمان فی مسیرە الحرکە
التشکیلیە فی مدینە کرکوک ) کە لە ژمارە (٥) ی ساڵی (٢٠٠٧) ی گۆڤاری (سومر)
دا بڵاوبووەتەوە . ھەروەھا چەند نووسەرێکی کوردیش خۆیان لەقەرەی
نووسینەوەی ئەوە مێژووە داوە کەبەداخەوە ئەوانەش لەو ئاستەدا نەبوونە و
کەلینێکی گەورەیان لە نووسینەوەی مێژووی ئەو ھونەرە لەم شارەدا
بەجێھیشتووە.
مێژووی ھونەری شێوەکاری شاری کەرکوک مێژوویەکی یەکگرتووە و سەرجەم
نەتەوەکانی ئەم شارە بەشدارییان تێدا کردووە و ھەر ھەوڵێکیش بۆ
لێکترازانی ئەو مێژووە شێواندنی ئەو مێژووە بەدوای خۆیدا دینی....
ئێمە لەم نووسینەدا بەپێی ئاگاداریمان و پاڵپشت بەو دیکۆمینتانەی لە
ژێر دەستماندان ھەولڕ ئەدەین بەپێی سەرەتای ساڵی بەشداریکردنی
شێوەکارەکان لە پێشانگاکاندا پۆلینی شێوەکارو قۆناغەکان بکەین و لە
دوای ئەوەشدا ئەگەر پیویست بکات لە قۆناغ و شوینەکانی تردا جارێکی تر
لەم نووسینەدا ئاماژەیان پیئەدەینەوە ، ھەروەھا ئیمە لێرەدا ئاماژە بەو
شێوەکارانە ئەدەین کە رۆڵی بەرچاویان لە بوارەکەدا ھەبووە ، ھەندی
شێوەکارێش ھەیە یان وەک خولیا کاری شێوەکاریێان کردووە یان تەنھا یەک
دوو بەشدارییان ھەبووەو دوای ئەوەدا ھیچ رۆلڕ و بەشداریێکێان نەبووە ،
لەبەر ئەوە بە پێی ھەموو پێوەرەکان پیویست ناکات ئاماژەیان پێبدەین .
ھەروەھا ئەو گرفتەی لە زۆر کاتدا روو بەرووی ئەو نووسەرانە ئەبیتەوە کە
ھەوڵی نووسینەوەی ( مێژووی ھاوچەرخی بزاڤی ھونەری شێوەکاری کەرکوک )
ئەدەن ، پێک ھاتووە لەوەی زۆر لەو دیکۆمینتانەی پەیوەندییان بەو
بوارەوە ھەیە لە راپەڕینی بەھاری ١٩٩١ و لەدوای ئەوەشدا لەدوای
روخاندنی رژێمی لە ناوچووی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ دا فەوتان ، ھەروەھا بە
ھەمان ھۆکاریشەوە و چەند ھۆکارێکی تر زۆر لە شێوەکارانی شاری کەرکوک
نەیانتوانیوە دیکۆمینتە ھونەرییەکانی خۆیان بپاریزن و زۆریش لە
شێوەکارەکان تا ئەم دەمە کەم تەرخەم بوونە لە نووسینەوەی ( cv)
ژیاننامەی ھونەری خۆیان . ئەوەش ھۆکارێکە کە لەم نووسینەدائاماژە بە
چەند ناویک نەدەین کە رۆلڕ و بەشدارییەکانیان بە دیکۆمینت و بەڵًگەی
حاشا ھەڵنەگر نەسەلمینراوە ، وەیا لەبەردەستی ئێمەدا نییە.
سەرەتایەکانی بزاڤی ھاوچەرخی ھونەری شێوەکاریی
کەرکوک
و
قۆناغی پەنجایەکان و شەستەکان.
چەند سەرچاوەیەک سەرەتای سەرھەڵدانی بزاڤی ھاوچەرخی ھونەری شێوەکارێی
شاری کەرکوک بۆ ساڵی ١٩٣٤ دەگەڕیننەوە کەھونەرمەندی ناوداری کورد (
عەزیز سەلیم ) وەک ئاماژەی پیئەدەن یەکەم پێشانگای تایبەتی خۆی
لەچایخانەی ( یەدوڵڵا ) لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکوکدا کردووەتەوە و
ھەروەھا ھونەرمەند ( عەزیز سەلیم ) خۆیشی لە چاوپێکەوتنێکی
تەلەفزیونێدا کە لە کۆتایی ھەشتاکاندا لە تەلەفزیونی کەرکوکی ئەو
سەردەمەدا پەخش کرا ئاماژەی بەو پێشانگایەی خۆیدا ، لەگەلڕ ئەوەی ھیچ
سەرچاوەیەک نییە کە بوونی ئەو چایخانەیە لەو ساڵەدا وەیا لەساڵەکانی
دوای ئەوەش لە گەڕەکی شۆریجەدا بسەلمینی و ھەروەھا زۆر سەرچاوەو
کەسایەتییەکانی گەڕەکی شۆریجە مێژووی سەرەتای دروستکردنی ئەو گەڕەکە بۆ
چەندین سالڕ دوای ئەو مێژووە ئەگەڕیننەوە .
لەچاوپێکەوتنێکدا کە لەگەلڕ ھونەرمەندی کۆچکردوو ( مەحموود ئەلعوبەیدی
) ئەنجامم دا وبەزمانی عەرەبی لە ژمارە (٦١٨٣) ی رێکەوتی ٢٠٠١/٧/١٤ی
رۆژنامەی (العرب) ی (لندن) و ھەروەھا لە ژمارە (٦) ی گۆڤاری ( رێگا )
کە لە شاری کەرکوکدا دەردەچوو بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی
(١٩٤٩) دا خۆی و ھونەرمەند ( ئازاد شەوقی ) پێشانگایێکی ھاوبەشیان لە
شاری کەرکوکدا کردووەتەوە .ھەروەھا لەھەمان چاوپێکەوتندا ناوبراو
ئاماژە بەوە دەکات کە ھونەرمەند ( ئازاد شەوقی ) رۆڵی بەرچاوی لە
پێکھینانی ئەو گروپە ھەبووە کەلەدواییدا بە ناوی ( گروپی شێوەکارانی
کەرکوک ) وە ناسرابوو کە لە ساڵی (١٩٥٣) دا یەکەم ھەنگاوی کردنەوەی
پێشانگای ھاوبەشی خۆیان بەناوی ( پێشانگای ھونەرمەندانی لیوای کەرکوک )
وە نا و یەکەم پێشانگای خۆیان بە ھەمان ناوەوە لە ھۆڵی ( قوتابخانەی
غازی ) کردووەتەوە ، بزۆینەرو کارەکتەرە سەرەکیێەکانی ئەو گروپە پێک
ھاتبوو لەم شێوەکارانە ( مەحموود ئەلعوبەیدی ، سدیق ئەحمەد عاشوور ،
سینان سەعید) . ئەو گروپە لەماوەی ژیانی ھونەری خۆیدا لە ساڵی ( ١٩٦٥ -
١٩٥٣) دا چەندین پێشانگای ھاوبەشیان لە کەرکوک و بەغدا و تورکیادا
کردۆتەوە و سالڕ لە دوای سالڕ شێوەکارانی ئەو گروپە بەرەو ھەڵکشان
ڕۆیشتووە و لەناوەڕاستی شەستەکاندا ژمارەیان (٤٠) شێوەکاری تێپەڕاندووە
لەوانە ( عەبدوڵڵا ئەمین ، عیزەدین ئەلسندوق ، محەمەد مەھدی دوزلاوی ،
موئەیەد ئەلڕاوی ،ئەنوەر ئەلغەسانی ، ھاشم ئیسماعیل الموسلی ، خاتوو
زاروھی کیورک ، نازف محەمەد عەلی ، تارق ئەحمەد عەلی ، قەمبەر ئوزدەمیر
، سەڵاح پەری ، زەین ئەلعابدین دامرچی ، مووەفەق ئینتوان ئەلوەکیل ،
خالید رەمەزان ، فەخری جەلال ، عەبدولرەزاق شیخلەر ، نورەدین عیزەت ،
سوعاد عیزەت ، سەمیر بەھیە ، پولس عیسا ، نەجمەدین محەمەد عەلی ، عەلی
ئەلنەجار ، محەمەد عیزەت ، ئایدن حوسین ، کەمال تاھیر ، عەباس حوسین ،
ئایدن شاکر ئەلعراقی ، ئەکرەم سابیر ، نەوزاد کەدەک ، ئەنوەر مەحموود
سامی ، سەڵاح شیخلەر ، فریال ئەلمودەرس ، عەباس قەرەنای ) لەگەلڕ
چەندین شێوەکاری دی.
ھەر لەو قۆناغەدا دوو ھونەرمەندی شێوەکاری بەتوانای کەرکوکی لەسەر
ئاستی عیراقدا وەدەرکەوتن کەئەمانن ( بەدیع باباجان ، عەتا سەبری )
لەگەلڕ ئەوەی ئەم دوو ھونەرمەندە خەڵکی شاری کەرکوکن ، بەڵام ھیچ
بەڵگەو دیکۆمینتیک لەبەر دەستدا نییە کەبیسەلمینن ئەم دوو ھونەرمەندە
چالاکی ھونەرییان لەنێو شاری کەرکوکدا ئەنجام دابیت ھەروەھا پەپێی
ئاگاداری ئیمە ھیچ کامیان لەوچاوپێکەوتنانەی لەگەڵیان ئەنجام دراوە
ئاماژەیان بەوە نەداوە کەھیچ چالاکیێەکی شێوەکارییان لەکەرکوکدا
ھەبووبێت ، و ئەو دووھونەرمەندە لەناوەڕاستی شەستەکانەوە لە بەغدادا
ژیاون و ھەر لەوێدا بەشداری چالاکیێە ھونەرییەکانیان کردووە ، لەگەلڕ
جیاوازی ئاست و ستایلی ئەم دوو ھونەرمەندە لەیەکدی ھیچ کەسێک ناتوانیت
نکۆڵی لە ئاست و رۆڵی ئەو دووھونەرمەندە لە بژاڤی ھونەری شێوەکاری
عیراقدا بکات ، کەبەڕاستی جێ دەستیان لەو بوارەدا دیارە . شایانی
ئاماژە پێکردنە شێوەکار ( عەتا سەبری ) یەکەم شێوەکاری عیراقییە کە
وینەی مەزارگەو کەسایەتییە یەزیدییەکانی کێشاوە.
لەدوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ( ١٩٦١) دا و ھەروەھا لەدوای
کودەتا شومەکەی (٨) ی شوباتی (١٩٦٣) دا سستییەکی بەرچاو کەوتە نێو
چالاکییەکانی (گروپی شێوەکارانی کەرکوک ) ئەوەش بەھۆی ئەوەی (٣) لە
ھونەرمەندە سەرەکیێەکانی ئەو گروپە بەھۆکاری جیاجیاوە لەکەرکوک دوور
کەوتنەوە کە ئەمانن:
١ - عەبدوڵڵا ئەمین : دوای تێکەڵبوونی بەژیانی سیاسی لە ساڵی (١٩٦١) دا
زیندانی کراوە و لەدوای بەربوونی لەسەر داوای خۆی وەک مامۆستایەک نەقلی
چەمچەمالڕ کراوەتەوە ، لەساڵی (١٩٦٣) دا کوردستانی جێھیشتووە و رووی لە
ھەندەران کردووە و لە ئەڵمانیادا جێنشین بووە.
٢ - سینان سەعید : لەساڵی (١٩٥٩) دا نیردراوە بۆ (کۆماری ئازرباینجان
لە یەکێەتی سۆڤییەت) بەمەبەستی تەواوکردنی خۆیندن و لە ساڵی (١٩٧٠) دا
گەڕاوەتەوە بۆ عیراق و لەدانشگای بەغدا وەک مامۆستایەک وانەی وتووەتەوە.
سدیق ئەحمەد عاشوور: لەناوەڕاستی شەستەکانەوە چووەتە شاری بەغداو لە
وێدا نیشتەجی بووە و دریژەی بە کارو چالاکییە ھونەرییەکانی خۆی داوە.
قۆناغی حەفتاکان.
لەدوای دەرچوونی بەیاننامەی (١١) ی ئادار لە ساڵی ١٩٧٠ ودانپینانی
رژێمی بەعس بە مافەکانی گەلی کورد و ھەروەھا دەرفەتدانی بە ئازادی
کارکردنی سیاسی بە حیزبی شیوعی عیراق ، دەرفەتی ئازادی وپانتاییەکانی
دەربڕین و ئەفراندنی ئازاد زیاتر ھاتە ئاراوە و بزاڤی ھونەری شێوەکاریش
ھاوشان لەگەلڕ بوارە ھونەری و رۆشنبیرییەکانی تردا گڕوتینیکی بەرچاۆی
لەلایەن چەنیەتی و چونییەتییەوە بەخۆوە بینی و ھونەرمەندانی شێوەکاری
شاری کەرکوک لەو قۆناغەدا چەندین پێشانگای ھاوبەش و تایبەتیان کردۆتەوە
و تائەم دەمە کارێگەری ئەو قۆناغە بەسەر بزاڤە جیاجیاکانی ھونەری و
رۆشنبیری لەم شارەدا دیارە ، بەتایبەتی تریش بەسەر قۆناغی ھەشتاکان
کەدریژەپێدان و لەدامینی ئەو قۆناغە ھەستیارەدا ھاتە ئاراوە . لیرەدا
ئاماژە بەناوی چەند شێوەکارێک ئەدەین کە لەوقۆناغەدا رۆڵی بەرچاویان
لەو بزاڤەدا لە شاری کەرکوک ھەبووە لەوانە ( ئەحمەد کاکەسوور ، ئاری
بابان ، نورەدین ناسر ، فازل ناسر ، یونس ئەلعەزاوی ، غازی محەمەد
ئەمین ، گارا ، ئەیوب شەریف ، عیرفان محەمەد عەلی ، جەلال پۆڵات ،
ئازاد مستەفا ناسراو بە "ئازادەرەش " ,فاروق فایەق ، نەجات فەتحوڵڵا ،
عادل عەلی ئەحمەد، حوسام حەکیم ، موعتەسەم ساڵەیی ، ناسر خەلەف ، تالیب
ئەڵماس ، سەردار سابیر عەبدەڵڵا و چەندین شێوەکاری تر ) . شایانی
ئاماژەپێکردنە لەو قۆناغەدا پێشانگا شێوەکارییەکان لەم شیوینانە
ئەکرانەوە : ( بەڕیوەبەرایەتی رۆشنبیری جەماوەری ، لقی کەرکوکی حیزبی
شیوعی عیراق ، بەھوی شارەوانی کەرکوک ، لقی کەرکوکی یەکێتی لاوانی
دیموکراتی کوردستان ، لقی کەرکوکی یەکێتی قوتابیانی دیموکراتی کوردستان).
قۆناغی ھەشتاکان.
قۆناغی ھەشتاکانی بزاڤی ھونەری شێوەکارێی شاری کەرکوک بە زیڕینترین
قۆناغی ئەو ھونەرە لەم شارەدا ئەژمارئەکریت ، لەو قۆناغەدا چەندین ئاست
و نەزموونی ھونەری نوێ ھاتە ئاراوە و زۆربەی ھونەرمەندانی شێوەکارێی
ئەو قۆناغە جێدەستیان لەسەر نەخشەی ئەو ھونەرە بەجێھیشتووە و تائەم
دەمە زۆربەی ھەرەزۆری ھونەرمەندە شێوەکارە کەرکوکییەکانی ئەو قۆناغە
نەک تەنھا لەسەر ئاستی کەرکوک بەڵکو لەسەر ئاستی کوردستانیش جێدەستیان
دیارە. بەھۆی سیاسەتی کپکردنی دەنگی نووسەران و رۆشنبیران و
ھونەرمەندانی بوارەکانی دی لەم شارەدا کە دەسەڵاتدارانی حیزبی بەعس لەو
قۆناغە ھەستیارەی شاری کەرکوکدا پەیڕەویان ئەکرد ، تەنھا بزاڤیکی
رۆشنبیری کەدەرفەتی دەربڕینی لەو شارەدا مابوو ھونەری شێوەکاری بوو ،
کەھونەرمەندە شێوەکارەکان توانیبوویان لەرێی رەنگ و ھێمای
تابلوکانیانەوە پەردەپۆشی ماناو ھێما راستەقینەکانی کارە
ھونەرییەکانیان بکەن وسیاسەتەکانی ئەو سەردەمەی حیزبی بەعس ریسواو
مەحکوم بکەن ، لەو بوارەشدا تابلوکانی ھونەرمەندان ھێمایەک بوون بۆ
ریسواکردنی راگواستنی کوردان لەم شارەی باوباپیرانیان و ھەروەھا
ریسواکردنی شەڕی کوردستان و شەڕی داسەپاوی عیراق - ئیران و جیوازی
نەتەوەیی ئاینی و مەزھەبی لەسەرجەم عیراق و بەتایبەتی لەم شارەدا . لەو
قۆناغەدا ھونەری شێوەکاری چەکێکی گرنگی بەرەنگاربوونەوەی رۆشنبیران و
ھونەرمەندانی ناوشاری کەرکوک دژ بەرژێمی لەناوچووی بەعس بوو.
لەو قۆناغەدا شێوەکارانی شاری کەرکوک چەندین پیشانگای ھاوبەش و
تایبەتیان لەم شارەدا کردەوەو چەندین ئەزموونی نوێیان لەبواری ھونەری
شێوەکاریدا خستە بەردیدی بینەران و ھونەردۆستان ، لەماوەی ئەو چەند
ساڵە کورتەدا مانگ نەبوو لە نێوان ( ١٥ -١٠) پیشانگای شێوەکاری لەم
شارەدا نەکریتەوە ، لەگەلڕ ئەوەی لەو ماوەیەدا تەنھا یەک ھۆڵی نمایشی
کاری شێوەکاری لەو شارەدا ھەبوو ئەویش ( ھۆڵی تڕمیم بۆ ھونەری نۆی -
قاعە التڕمیم للفن الحدیپ ) بوو . لەو قۆناغەدا سەرەڕای ھونەرمەندو
شێوەکارانی قۆناغەکانی تری بزاڤی ھونەری شێوەکاری شاری کەرکوک کۆمەڵی
ھونەرمەدو شێوەکاری نوێ ھاتنە نێو بوارەکە لەوانە وەک نموونە ( مدحەت
کاکەیی ، سوعادستار ، فوئاد عودیشو داود "فوئاد گەنجی " ، سەڵاح حەمە
ئەمین ، محەمەد ساڵەیی ،ھیمەت کاکەیی ، عەلی دەرویش ، ئاشتی مەھدی ،
حوسین کاکەیی ، فەلاح عومەر شوانی ، عەلی سدیق ، مان ئەحمەد دەلو ،
ئیبراھیم عەلی ئەحمەد ، سەڵاح محەمەد میرزا ،سەلام جاسم ، خالید حوسین
،دلیر محەمەد شەریف ، ئازاد ئەنوەر ، جەمالڕ مەدد ، عەبدوڵڵامحەمەد
سیامەنسوری ، ئەحمەد فایەق " نامۆ " ، چالاک عوسمان ، عەلی یوسف ،
سەمیرە ئەلخەیات ، عەلی حوسین عەلی ، ئەحمەد ئەسوەد ئەحمەد ، ناسر
کاکەیی ، فاتمە بیرقدار ، سامان ئەبوبەکر ، جەمیل شەمعون ،سەناء جاسم ،نورەدین
جاف ، فازلڕ شەوکەت کاکەیی ، نیھاد خالید ، عەبدولڕەحمان حوسێن جۆڵا ،
نەرمین ئەحمەد ئەسوەد ، نەدی عەسکەر ، غەسان ئال سەعید ، نازم فەرھود ،
عەبدولەتیف ئەلواستی ، سامی عەزیز ، جومعە محەمەد ، ئومید عومەر) و
چەندینی تر.
قۆناغی نەوەتەکان،
تا مانگی سێی
٢٠٠٣.
لەدوای راپەڕینی بەھاری ١٩٩١ و ئازادکردنی بەشێک لە شارەکانی کوردستان
، رژێمی لەناوچووی بەعس زیاتر لە قۆناغەکانی رابوردوو درێژەی بەسیاسەتی
راگواستنی کوردان لەم شارەدا دا، ھەروەھا چەندین کوردیش لەبەر ھەمان
ھۆکار لەگەلڕ ئەو راپەڕینە مەزنەی جەماوەری کوردستان شاری کەرکوکیان
بەجێھیشت و نەگەڕانەوە زیدی باوباپیرانیان کەژمارەیەکی زۆر لە
ھونەرمەندانی شێوەکاری کەرکوکی تێدابوو کە لە قۆناغەکانی رابوردووی
بزاڤی ھونەری شێوەکاری کەرکوکدا رۆڵی بەر چاویان ھەبووە ، ئەو حاڵەتەش
بووە ھۆی ئەوەی سستییەکی بەرچاو بکەوێتە نێو ئەو بزاڤە گرنگەی ھونەر لە
شاری کەرکوک لەو قۆناغەدا و تائەم دەمە کاریگەری ئەو قۆناغە سەختە
بەسەر بزاڤی ھونەری شێوەکارێی کەرکوکەوە دیارە . لەگەلڕ ئەوەشدا
لەماوەی ئەو چەند ساڵە سەختەدا چەندین ئاست و ئەزموونی ھونەری شێوەکاری
نوێ وئاستی ھونەری بەرز خرایە بەردیدی بینەران و ھونەردۆستانی شاری
کەرکوک . لەو ھونەرمەندانەی لەو قۆناغەدا جێدەستیان لە بزاڤی ھونەری
شێوەکارێی کەرکوکدا دیارە وەک نموونە : ( حوسین عەبدوڵڵا ، شاھین
ئەحمەد ، دیلان عابدین ، ، عەلی کەریم ، شەنگول حەسیب ، دڵشادحوسین
جوڵا ، فەلەکەدین ئەمین ، فەرمان ئەحمەد عیزەدین ، ھیوا عەبدوڵڵا ،
ئامانج ئەمین ، فەلەکەدین ئەمین ، گۆران عابدین ، پەخشان کەریم ،
خەیروللە محەمەد عەلی ، وەھبیە یاسین غائیب ، شیرزاد باخەوان ، عیماد
چۆبان ، عایدە ئەلروبیعی).
وەک لەمەوبەر ئاماژەمان پێدا لەدوای راپەڕینی بەھاری ١٩٩١ دا چەندین
ھونەرمەندی شێوەکاری شاری کەرکوک ئاوارەی شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان
بوون و لەو شارانەی تێدا گیرسانەوە درێژەیان بە چالاکییە ھونەرییەکانی
خۆیان دا ، لەو بوارەشدا بەشدارییان لە چەندین پێشانگای ھاوبەش کردووەو
چەندین پێشانگای تایبەتیشیان کردووەتەوە .ھەروەھا لەماوەی ئەو (١٠)
ساڵەدا یەکێتی ھونەرمەندانی کوردستان لەو شارو شارەدییانەی کە رژێمی
لەناوچووی بەعس بەھۆی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیای شاری کەرکوک
کەلەناوەڕستی حەفتاکاندا پێی ھەڵسا (٩) فێستیڤاڵی بەناوی (فێستیڤاڵی
ھونەری کەرکوک ) وە سازکرد ، کەپێشانگای شێوەکاری چالاکێیەکی گرنگ و
سەرەکی ئەو فێستیڤاڵانە بوو کە سەرجەم شێوەکارە ئاوارەکانی کەرکوک
بەشدارییان تێدا کردووە لەوانە وەک نموونە : ( ئاری بابان ، غازی
محەمەد ئەمین ، ، گارا ، گرفتار کاکەیی ، حوسام حەکیم ، سوعاد ستار ،
فەلاح عومەر شوانی ، ئەحمەد فایەق " نامۆ " ، ئاشتی مەھدی ، بەیان مانی
، عەلی حوسین عەلی ، ھیوا دومان ، نازدار ئەحمەد ، سامی سەعدوڵڵا ،
سەعید ئیسماعیل ، شیرزاد جەوھەر ، شیروان فاتیح ، شیلان ێالح ،
تاھەمحەمەد کەریم ،دلیر محەمەد شەریف ، ئازاد ئەنوەر ، عومەر سید ) و
چەندین شێوەکاری تر، کە ژمارەیەک لە شێوەکارە بەشداربووەکانی ئەو
فێستیڤاڵانە خەڵکی شارو شارەدییە دابڕاوەکانی پاریزکای کەرکوک بوون.
شێوەکارانی خەباتی شاخ و بەرەنگاربوونەوە.
نووسەران و رۆشنبیران و ھونەرمەندان بەگشتی و ھونەرمەندانی شێوەکاری
سەرجەم شارەکانی کوردستان بە ھونەرمەندانی شێوەکارێی شاری کەرکوکیشەوە
بەدەرنەبوونە لە بەرخوردان و بەرەنگاربوونەوەی رژێمە یەک لەدوای
یەکەکانی عیراق بە رژێمی لەناوچووی بەعسیشەوە و بەشداریکردن لە شۆڕشە
یەک لەدوای یەکەکانی کوردستان و بەتایبەتیش شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و لەو
قۆناغەدا شێوەکارانی کەرکوک رۆڵێکی بەرچاویان لەبزاڤی رۆشنبێری و
ھونەرێی بزاڤی رزگاری خوازی گەلەکەماندا ھەبووە ،لەو بوارەشدا چەندین
پێشانگایان لەناوچە ئازادکراوەکانی ئەو سەردەمەی بزوتنەوەی ئازادیخوازی
گەلی کورد کردووەتەوە لەوانە وەک نموونە : ( مدحەت کاکەیی ، حوسین
کاکەیی ، گارا ، دلیر عوبید ، ئیبراھیم عەلی ئەحمەد ، دلیر محەمەد
شەریف) .
شێوەکارانی تاراوگە
سەرەڕای ئاوارەبوون ،ھونەرمەندانی شێوەکارێی کەرکوک بەدەرنەبوونە لەو
شەپۆلەی کوردان و سەرجەم نەتەوەکانی عیراقی لەناوەڕاستی حەفتاکانەوە تا
دەگاتە ئەمڕۆمانی گرتەوەو تێدا ژمارەیەکی بەرچاو لە شێوەکارانی ئەم
شارە بەھەموو نەتەوەکانیەوە روویان لە ھەندەران کردووەو لە چەندین
وڵاتانی جیاجیادا پەرتەوازە بوونەو لەنێو ژیانی غوربەت و تاراوگەدا
توانیویانە درێژە بەکارو ئەزموونە ھونەرییەکانی خۆیان بدەن لەوانە وەک
نموونە ( حەمید دەرویش ، فایەق عومەر رەسول ، مدحەت کاکەیی ، نورەدین
ناسر ، فازل ناسر ، فاروق فایەق ، سوعاد ستار ، گارا ، محەمەد ساڵەیی ،خالید
ستار ، ئاشتی مەھدی ، یونس ئەلعەزاوی ، نەجات فەتحوڵڵا ، یاوز کای ،
ئەحمەد کاکەسوور ،سەڵاح محەمەد میرزا ، ھیمەت کاکەیی ، حوسین کاکەیی ،
نورەدین ئەمین ، حەمید شەریف ، چالاک عوسمان ، عەلی حوسین عەلی ، حەمید
محەمەد رەفیق "ناسرا بە پشتیوان ، سەدرەدین ئەمین ، فەلاح عومەر شوانی
، دلیر عوبید ، ئەحمەد فایەق " نامۆ " ، ئەڤین ئەمین کاکەیی ، تانی
عەبولقادر محەمەد ،نەرمین ئەحمەد ئەسوەد ، ئاراس عوبید ، عەدالەت
گەرمیانی ، خالد کاکی ، نەدیم داوودی ، عومەر بێبەش ، حوسام ئەمین حەمە
،عەدنان قادر ،محەمەد سیامەنسوری ، عەدنان بەرزنجی ، کاوە کافروشی ،
بورھان سالح ساڵەیی ، روناک عەزیز ، سامان وەیسی ) .
شایانی ئاماژەپێکردنە ژمارەیەک لەو ھونەرمەندانەی لەسەرەوە ئاماژەمان
پێیاندا لەقۆناغە جیاجیاکانی بزاڤی ھونەری شێوەکارێی کەرکوک بەچەندین
ھۆکاری جیاجیاوە ھیچ بەشدارییەکیان لە چالاکیێە شێوەکاریێەکانی نێو
شاری کەرکوکدا نەکردووە ، بەڵام لەتاراوگەدا رۆڵێکی بەرچاویان لەژیانی
ھونەری ئەو وڵاتانەدا ھەیە کەتێدا نیشتەجێبوونە و جێدەستیان لەھونەری
شێوەکاری ئەو وڵاتانەدا دیارە .
ئەدەب و ھونەر.
لە سەرجەم ئەو ریباز و تەوژمانەی لە ئەدەب و ھونەری ھاوچەرخی جیھانیدا
وەدەرکەوتن دەبینین تێھەڵکیش و نزیکبوونەوەیەکی رەگ و ریشە داکوتراو لە
نێوان ئەدەب بەگشتی و شعربەتایبەتی لەلایەک و ھونەری شێوەکاریش
لەلایەکی ترەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرجەستە بووە ، ئەوەش ھۆکارێکی
سەرەکی بووە لە بەردەوامی و نوێبوونەوەی ئەو ریباز و تەوژمانەی کە
ئەدەب و ھونەری لەماوەی پتر لە سەدەیەکدا گرتووەتەوە . نووسەران و
شێوەکارانی کەرکوکیش بەدەر نەبوونە لەو حاڵەتە ، لەگەلڕ ئەوەی ژمارەی
ئەو کەسانەی لە ھەردوو بوارەکەدا کاریان کردووە کەمن ، بەڵام گرنگە
لیرەدا ئاماژەیان پێبدەین . لەو بوارەشدا نووسەرمان ھەبووە کاری وینە
کێشانیشی کردووە و بەشداری لە پێشانگاشدا کردووە ، ھەروەھا
شێوەکاریشمان ھەبووە نووسەر و شاعر بوونە لەوانە وەک نموونە : (
سەدرەدین عارف ، گارا ،موعتەسەم ساڵەیی ، محەمەد موکری ، محەمەد ساڵەیی
، عەبدوڵڵا سەراج ، سەڵاح حەمە ئەمین ،گرفتار کاکەیی ، عەلی حوسین عەلی
، عومەر سیدە ، سەنگەر قوباد) .ھەندی لەو ناوانە تەنھا لەبوارەکەی
خۆیاندا واتە شێوەکاری نووسینیان ھەیە ، بەڵام بەداخەوە لەنێویاندا زۆر
کەمن ئەو نووسەرانەی توانیبیتیان تایلۆیەکی شێوەکاری بگوازنەوە ناو شعر
وەیا چیرۆکەکانیان ، وەیا بەپیچەوانەوە شێوەکارێک توانیبیتی بەتابلۆ
گوزارشت لە شیعرێک وەیا جیرۆکێکی خۆی وەیا نووسەرێکی تر بکات ....بەڵام
دەبینین لەو بوارەدا نووسەری ناوداری کورد ( محەمەد موکری ) توانیویەتی
لەو ئەزموونە شێوەکاریێە تەنیایەی خۆیدا کە لە ساڵی ( ١٩٩٤) دا لەشاری
ھەولیر خستییە بەر دیدی بینەران و تێدا توانی چەند شعرێک ئاویزانی
تابلۆ ھونەرییەکانی خۆی بکات لەوانە شعری (جیکور ی بەدر شاکر ئەلسەیاب)
و شعری ( وڵاتی رەژوو ی قوبادی جەلی زادە ) و شعری ( دەربەندی پەپولە ی
شیرکۆ بیکەس ) و ھەروەھا شعری ( کەشتییەکی مەست - مرکب سکران ) ی شاعری
ناوداری فەرەنسی رامبو و چەندین تابلۆی تر.
سەرەڕای نووسەرانی کوردی کەرکوک ، نووسەرانی عەرەب و ئەوانەی بەو
زمانەش لەم شارەدا دەیاننووسی بەدەر نەبوونە لەو خەسڵەتە بەتایبەتی
شاعیر و نووسەرانی ( جماعە کرکوک الڕدبیە ) کەلەشەستەکاندا رۆڵێکی
بەرچاویان لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیری عیراقدا ھەبووە ، ھەر ئەو گروپەش
جەمسەرو ھۆکارێکی سەرەکی بوونە لەو تەوژم و وەرچەرخانەی بزاڤی ئەدەبی و
رۆشنبیری عیراقی لەشەستەکاندا گرتەوە ، نووسەرانی ئەو گروپە سەرەڕای
ئەوەی ژمارەیەکیان وەک شێوەکار بەشدارییان لە پێشانگاکانی ( گروپی
شێوەکارانی کەرکوک ) دا کردووەو کارکتەرێکی سەرەکی ئەو گروپە بوونە ،ھەندێکیشێان
وەک ئازەزوو خولیا وینەیان کێشاوە ، ئەوانەی دیش شارەزاییەکی زۆر
باشیان لەھونەری شێوەکارێدا ھەبووە و لەچەندین شعر و جیرۆکدا ژیان و
تابلۆی ھونەرمەندە جیھانییەکانیان بەرجەستەکردووەو خۆیندنەوەی زانستی و
دەرونیان بۆ زۆر لە تابلۆ جیھانییەکان ھەبووە . لەو نووسەرە
کەرکوکییانەی کاری شێوەکاریێان کردووە وەک نموونە : موئەیەد ئەلڕاۆی و
ئەنوەر ئەلغەسانی : دووئەندامی سەرەکی ( گروپی شێوەکارانی کەرکوک )
بوونەو بەشدارییان لەچەندین پێشانکای ئەو گروپەدا کردووە .شایانی
ئاماژەپێکردنیشە نووسەری ناوداری عیراق و کەرکوک (موئەیەد ئەلڕاوی )
لەچەندین کتیب و کۆمەڵە شعری خۆیدا تابلۆ و کاری ھێڵکاری خۆی ئاوێزانی
شعرەکانی کردووە لەوانە وەک نموونە کۆمەڵە شعری ( إحتمالات الوچوح ) .
سەڵاح فایەق : نووسەر و شاعر ، زیاتر کاری ھونەری کۆلاجی کردووە و
لەنێو دیوانە شعرییەکانێدا بڵاویانی کردووەتەوە ، وەک نموونە ھەردوو
کۆمەڵە شعری ( مقاگعات وڕحلام ، الرحیل ) کە لەحەفتاکاندا لە لەندن
بەچاپی گەیاندووە ، ھەروەھا چەندین دیوانە شعری تری خۆی بە ھونەری
کۆلاج رازندووەتەوە کەسەرجەم ئەو تابلۆیانەی گوزارشتیان لە ناوەڕۆکی
شعرەکانی کردووە . ھەروەھا ھەردوو شاعر و نووسەر فازل ئەلعەزاوی و
سەرگۆن پۆلێ وەک خولیا کاری وینە کێشانیان کردووە. فوئاد ئەلگەنجی :
یەکێکە لە شاعرو نووسەرو رۆژنامەنووس و شێوەکارەکانی کەرکوک ،
لەژمارەیەک لەتابلۆکانیدا شعری خۆی ئاویزانی تابلۆکانی کردووە .
لەیەکێک لەو پێشانگایانەی کەلەھەشتاکاندا لە بەغدا کردویەتیەوە سەرجەم
تابلۆکانی ئەو پێشانگایەی ئاویزانی تابلۆ و شعربوون . ناسر خەڵەف :
یەکێکە لەو شێوەکارانەی شعرو بابەتی ئەدەبی نووسیوەتەوە و لەزۆر
تابلوشدا ئاویزانی شعرو تابلۆی کردووە و دوا پێشانگاشی سەرجەم
تابلۆکانی ئاویزانی شعرو ھونەری شێوەکاری بووە . ھەروەھا ھونەرمەندی
شێوەکار ( یونس ئەلعەزاوی) لە کۆتایی حەفتاکاندا لە ئەزموونێکی سەرنج
راکێشی خۆیدا توانی کۆمەڵی لە ھۆنراوەکانی شاعری ناوداری عیراقی ( بەدر
شاکر ئەلسەیاب ) ئاوێزانی تابلۆکانی پێشانگایەکی تایبەتی خۆی بکات.
ماوەتەوە بڵین لەدوای ئازادکردنی شاری کەرکوک لەساڵی ٢٠٠٣ دا دەرفەتی
ئازادی دەربڕین و ئەفراندن و کاری رێکخراوەیی زیاتر ھاتە ئاراوە و لقی
کەرکوکی ئەو رێکخراوە ھونەرییانەی لەدوای راپەڕینی بەھاری ١٩٩١ لە
شارەکانی سلێمانی و ھەولیر بەناوی کەرکوکەوە کاریان ئەکرد گەڕانەوە نێو
شاری کەرکوک ، ئەوەبوو لەسەرەتادا ( لقی کەرکوکی سەندیکای ھونەرمەندانی
کوردستان ) و دواتر ( ناوەندی کەرکوکی یەکێًتی ھونەرمەندانی کوردستان )
لەناو شاری کەرکوک کرایەوە ، ئەو دوو رێکخراوە لە ماوەیەکی کەمدا
توانییان زۆربەی ھونەرمەندانی کەرکوک لە خۆبکرن بەتایبەتی ھونەرمەندە
کوردەکانی ئەو شارە ، لەگەلڕ ئەوەشدا کۆمەڵی لە ھونەرمەندانی
نەتەوەکانی تری کەرکوکیان لە خۆگرت . ئەو دوورێکخراوە توانییان کۆمەڵی
چالاکی ھونەری ئەنجام بدەن ، کە چالاکی شێوەکاری بەشێکی ھەرە گرنگی ئەو
چالاکیێانە بوو ، تێدا ئەزموونەکانی شێوەکارە کەرکوکییەکانی ناو شاری
کەرکوک و شێوەکارە ئاوارەکان و ھەروەھا ژمارەیەک لە شێوەکارە
کەرکوکییەکانی ھەندەران ئاوێزانی یەکتر بوون و زادەی ئەوەش کۆمەڵی
پێشانگای ھاوبەش و تایبەت بوو ، لێرەدا ئاماژە بە ناوی چەند شێوەکارێکی
کەرکوکی تاراوگە ئەدەین کە پێشانگای تایبەتیان لەشاری کەرکوکدا کردەوە
لەوانە ( مدحەت کاکەیی ، گارا ، فەلاح عومەر شوانی ، ئەحمەد کاکەسوور ،
ئاشتی شێخانی ، حوسین کاکەیی ) ھەروەھا لەو ماوەیەدا ھونەرمەندی دوورە
وڵات ( فایەق عومەر رەسول ) گەلەری ( شوراو ئارت ) ی کردەوە و ئاھەنگی
کردنەوەی ئەو گەلەرییە پێشانگایەکی ھاوبەشی لە خۆگرتبوو کە ھونەرمەند (فایەق
عومەر رەسول و کۆمەڵی لە شێوەکارانی نەمسا و چەند وڵاتێکی ئەوروپی )
بەشدارییان تێدا کرد . ھەروەھا لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا بە ئەندازەیەکی
کەم بە پێوانە لە گەڵ شێوەکارانی شارەکانی تری کوردستان ، شێوەکارانی
کەرکوک توانییان ئەزموونەکانی خۆیان بگوازنەوە دەرەوەی سنووری عیراق و
ئاشنایی لەگەلڕ ئەزموونی شێوەکارانی چەندین وڵاتی تردا پەیدا بکەن ،
ئەمانەش ھۆکارێکی سەرەکی بوون لەوەی شێوەکارانی شاری کەرکوک چەندین
ئەزموونی نوآ بخەنە بەر دیدی بینەران ھەوادارانی ھونەری شێوەکارێی شاری
کەرکوک و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا چەندین شێوەکاری لاو ھاتنە نێو
بوارەکە کە جێدەستیان لە بوارەکەدا دیارە ، لیرەدا چەند ناوێک ئەخەینە
روو ( حوسین عەبدولکەریم ، سەنگەر قوباد ، پشتیوان عەسکەر ، ئارنۆ
جەباری ، محەمەد حەسیب ، حوسین رەشید ، محەمەد رۆستەم ، کامەران دارتاش).
_____________________________
* تیبینی: لە زۆر کاتدا ئەو نووسەرانەی ھەوڵی نووسینەوەی (مێژووی
ھاوچەرخی بزاڤی شێوەکاری کەرکوک) ئەدەن روو بەرووی کێشەیەکی گەورە
ئەبنەوە ، ئەوەش پەیوەستە بەناوی شێوەکارەکان . گەر ئێمە چاوێک بە
ڤۆڵدەرو دیکۆمینتەکاندا بخشینینەوە دەبینین شێوەکار ھەیە چەند جارێک
ناوی خۆی گۆڕیوە . ناویش ھەیە لەلای چەند ھونەرمەندێک دووبارە بووەتەوە
، وەک نموونە ھەموو کوردیک ھونەرمەندی شانۆکار و درامی کەرکوکی(عەلی
کەریم) دەناسیت ، بەڵام لەشاری سلێمانیدا شێوەکارێک ھەیە ھەمان ناوی
ھەڵگرتووە و ھەروەھا لەکەرکوکیش شێوەکارێک ھەیە بە ھەمان ناوەوە .
ھەروەھا شێوەکار ( خەلیل کاکەیی ) لە ھەشتاکاندا لە کەرکوک بەو ناوەوە
ناسرابوو بەڵام لە ھەندەران ھەڵگری نازناوی ( حوسین کاکەیی) یە .
ھەروەھا نووسەرو شێوەکار و رۆژنامەنووس ( فوئاد ئەلگەنجی ) ھەڵگری چەند
ناوێکی ترە لەوانە ( فوئاد عودیش و فوئاد عودیشو داود ) . ھەروەھا
ھەمان گرفت لە ناوی شێوەکار ( ئاشتی مەھدی ) دا ھەیە کەلەھەشتاکاندا
بەو ناوەوە ناسرابوو بەڵام ئیستا ھەڵگری چەند ناوێکی تریشە وەک ( ئاشتی
گەرمیانی و ئاشتی شیخانی ) نموونەی تریش زۆرن لەو بوارەدا.
سەرچاوەکان:
١ - کۆمەڵی ڤۆڵدەری پێشانگا لە نێوان ساڵانی (١٩٦٧ - ٢٠٠٣).
٢- کتیبی (فصول من تاریخ الحرکە التشکیلیە فی العراق - الجزء الاول)ی نووسەر و ھونەرمەندی شێوەکاری عیراقی (شاکر حەسەن
ئال سەعید).
٣- دەسنووسی (السیرە الذاتیە للفنان محمود العبیدی).
٤ - کتیبی (صدیق عاشور.. مراە جیل) حسن عبدالحمید.
٥ - الفنان محمود العبیدی.. بدایە الرویە و مسیرە التحقق. جریدە (العرب) لندن العدد ٦١٨٣ فی ١٤/٧/٢٠٠١ حاورە
صلاح حمە امین . وکژلک
العدد (٦) من مجلە ( الطریق).
٦ - ھونەرمەندی شێوەکار (ئەحمەد کاکەسوور) لە ھەشتەمین پێشانگای
تایبەتیدا دیمانە /
صلاح حەمە ئەمین، ھەفتەنامەی (ھەواڵ) ژمارە (٢٣١) لە ٢٦ی ئایار ٢٠٠٧.
٧ - گۆڤاری (ھاواری کەرکوک ) ژمارە (٢) ی مانگی کانونی یەکەمی ١٩٩٨.
٨ - ھەفتەنامەی ( ھەواڵ ) ژمارە (٢٤٥) لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٧.
٩ - عەدنان محەمەد قادر زەنگەنە. دیمانە /
صلاح حەمە ئەمین،
ھەفتەنامەی ( ھەواڵ) ژمارە (٢٦٣) لە ١٩ی مانگی کانونی دووەمی ٢٠٠٨.
١٠ - التشکیلی حمید درویش / جریدە (طریق الشعب) العدد (٧٢) الاربعاء
٢١ / تشرین الثانی ٢٠٠٧.
١١ - (جریدە الناس) بەداخەوە ژمارەو بروارەکەی نەماوە.
١٢ - (مجلە سومر) العدد الخامس ٢٠٠٧.
١٣ - (جریدە یورد) ١/ ٨/١٩٨٦.
١٤ - گۆڤاری (الدستور) رێکەوتی ٢٩/٥/١٩٩٩.
١٥ - بەشی شێوەکاری کتێبی (مێژووی گۆڕانە رۆشنبیرییەکانی ناوچەی
کەرکوک) نووسەر سمکۆ بەھرۆز ٢٠٠٧.
١٦ - کتێبی (راستکردنەوەی مێژووی ھونەری شێوەکاری شاری کەرکوک)
صلاح
حەمە ئەمین ٢٠٠٨.
١٧ - نوشکێک لەمەڕ بزاڤی ھونەری شێوەکاری شاری کەرکوک /
صلاح حەمە
ئەمین بەرگی یەکەمی (ئاوێزە) کەرکوک ٢٠٠١.
١٨ - رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) ژمارە (٥٩٢) رێکەوتی ٢٠/١/١٩٩٤
(پێشانگاکەی محەمەد موکری)...
رەنگ و ھیڵ و پەرچڤەکردنی دەروون.
نووسینی تاریق کارێزی.
١٩ - شوکت الربیعی : ملامح من تاریخ الحرکە التشکیلیە فی العراق -
جریدە الپورە العدد (١٨٦٤) فی ١/٩/١٩٧٤.
٢٠ - نوری الراوی حرکە الفن العراقی فی ڕیامھا الاولی: مجلە المثقف
العربی العدد (٤) لسنە ١٩٧١.
٢١ - متحف الرواد - منشورات دائرە الفنون التشکیلیە - بغداد.
٢٢ - المجموعە الشعریە (إحتمالات الوچوح) مۆید الراوی.
٢٣ - کتاب (تلک،
ایضاً، رعشە السکین -
صلاح فائق وفن الکولاج)
تالیف عبدالکریم کاظم.
٢٤- گۆڤاری (اھل النفط) ژمارە (٦٦)ی ساڵی ١٩٥٧ (جماعە کرکوک للفن)
نووسینی سامح نبیل.
٢٥- رۆژنامەی (کوپرو) ژمارە (٢٩) ی رێکەوتی ١٥/١١/٢٠٠٨ بەشی یەکەم
لە بابەتی (الحرکە التشکیلیە فی کرکوک - مسیرە و
ابعاد) نووسینی ناسر
خەڵەف.
٢٦- رۆژنامەی (کوپرو) ژمارە (٣٠)ی رێکەوتی ١/١٢/٢٠٠٨ بەشی دووەم لە
بابەتی (الحرکە التشکیلیە فی کرکوک - مسیرە و
ابعاد) نووسینی ناسر خەڵەف.
٢٧ -گۆڤاری (کرکوک نیوز) ژمارە (٢٩)ی رێکەوتی مانگی ئایار - ٢٠١٣ ( فی
ذاکرة الفن العراقی - جماعە فنانی کرکوک) نووسینی ئەحمەد محەمەد
کەرکوکلی.
٢٨ - گۆڤاری (پنار) ژمارە (٤٩)ی مانگی ئایار ٢٠١٦.
٢٩ - گۆڤاری (بانە رۆژ) ژمارە (١١٩) و ھەروەھا ژمارەکانی (٦٧٩)ی
رێکەوتی ٢٧/٨/٢٠١٦ و (٦٨٠)ی رێکەوتی ٣/٩/٢٠١٦ و (٦٨١)ی رێکەوتی
٢٤/٩/٢٠١٦ی رۆژنامەی ھەوال
(بزافی ھونەری شێوەکاری کەرکوک لە نیو سەدەدا) نووسینی سەڵاح حەمە
ئەمین.
٣٠- کتیبی (بەدیع باباجان) بەختیار سەعید.
salah1325681@gmail.com
|