بزن و نانی شوان و هه‌ڵبژاردن.
محه‌مه‌دی مشیر
براده‌رێكی توركمان زۆر حه‌ز به مه‌جلیسی هه‌ندێ له برا كورده‌كانی ده‌كا و ده‌یه‌وێ هه‌رچی ئه‌وان ده‌یكه‌ن ئه‌ویش لاساییان بكاته‌وه، بۆیه رێك وه‌ك ئه‌وان جلی كوردی و جه‌مه‌دانی ده‌پۆشێ و به‌رده‌وام هامشۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه براده‌ره‌ی ده‌كات. رۆژێكیان باس دێته سه‌ر بابه‌تێك په‌یوه‌ندی به به‌سه‌رهاتی بزن و نانه‌كه‌ی شوانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و برا توركمانه له بیری ده‌چێ به‌كوردی چی به‌بزن ده‌ڵێن، هه‌ر چییه‌ك ده‌كات وه‌بیری نایه‌ته‌وه، له كۆتاییدا رووده‌كاته برا كورده‌كانی و پێیان ده‌ڵێ:" ئیشته‌م ره‌حمه‌ت له بابتان ئه‌وی وه‌كی مه‌ری به‌س ره‌ش" ئه‌وانیش لێی حاڵی ده‌بن و له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێن" بزن"، ئینجا ئه‌وبرایه‌مان قسه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات و ده‌ڵێ:" ره‌حمه‌ت له گۆری مردیتان، بزن ئه‌گه‌ر ئه‌جه‌لی بێت له‌ففه‌ی شوانی ده‌خوات!!".
زۆر له‌وه ده‌ترسم له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانیشدا هاووڵاتیانمان ( به شێوه‌یه‌كی گشتی) وه‌ك ئه‌و برا توركمانه (مه‌ڕ ) و ( بزن) لێكنه‌كه‌نه‌وه‌و ( نان) ه‌كه‌ی شوانیش بكه‌نه ( له‌ففه) ئه‌وكات كورد گوته‌نی "ئاوێ بینه و ده‌ستێ بشۆ".
به‌ر له راگه‌یاندنی فه‌رمی واده‌ی تۆماركردنی قه‌واره‌ی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان شه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندن له نێوان لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی( پارتی و یه‌كێتی) و خودی ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌ستیپێكرد. ئه‌مما چ ده‌ستپێكردنێك؟
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ رۆژنامه‌كانی هه‌ردوو حزبی (پارتی و یه‌كێتی)، كه ئێستا زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به سه‌ر هه‌ردووكیاندا دابه‌شكراوه، یه‌كده‌نگ له ئاست ئه‌و لیستانه‌ی به نیازن له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تی ئێستای كوردستانیدا به لیستێكی جیاواز له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوودا به‌شداربن،قوڵ و باسكیان لێهه‌ڵماڵیوه و زمانێكی زبر به گوتار و نووسینه‌كانیانه‌وه دیاره، له كاتێكدا ئه‌م قۆناغه وا پێویست ده‌كات له كه‌شێكی ئارام و له رێگه‌ی دیالۆگێكی زانستیانه‌وه تێڕوانینه جیاوازه‌كان گوزارشت له خۆیان بكه‌ن.
داكۆكیكردن و پاگه‌نده‌كردن بۆ ئه‌و به‌رنامه هزری و سیاسییه‌ی خۆت به‌ره‌وای ده‌زانی مافی هه‌ر قه‌واره و لیستێكی سیاسییه، لێ ده‌كرێ به زمانێكی نه‌رم و دوور له هه‌ڵچوونیش هه‌مان ئه‌رك به ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت، پاراستنی ئه‌و مافه بۆخۆت كارێكی گرنگه، لێ له‌وه گرنگتر پاراستنی هه‌مان مافه بۆ به‌رامبه‌ره جیاوازه‌كه‌ت. ئه‌مه‌ش له‌م قۆناغه‌دا كاكڵی پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته.
به دڵنیاییه‌وه هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به‌رنامه‌ی كاری خۆی له هی ئه‌وانیتر به كامڵتر و تاكه رێگه‌چاره ده‌زانێ بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له پێش هه‌مووشیانه‌وه كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و بردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری كورسییه‌كانی په‌رله‌مان.
ئاساییه له‌میانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه بۆ لیسته‌كه‌ی خۆت بكه‌یت و داكۆكی له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ت بكه‌یت، چونكه لیسته‌كانی به‌رامبه‌ریش هه‌مان كار بۆ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه ئاساییه به هه‌مان چاو ته‌ماشای رابردووی هه‌موو لیسته‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی بكه‌یت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌یت كه ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا به ده‌ستهاتووه ته‌نها به هه‌وڵ و كۆششی ئه‌و دوو حزبه بووه و هیچ لایه‌نێكی دی له‌مه‌دا رۆڵی نه‌بووه و قوربانی بۆ نه‌داوه.
من نامه‌وێ لێره‌دا به‌و شێوازه‌ی ئه‌وان بێمه نێو ئه‌و باسه ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی له نزیك كوره بێت پڕوشكیشی هه‌ر به‌رده‌كه‌وێت، لێی جێی خۆیه‌تی دوو قسه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین.
لیسته‌كان به كۆن و نوێیانه‌وه بانگه‌شه‌ی گۆڕان و چاكسازی ده‌كه‌ن،چه‌مكی (گۆڕان) یش لای یه‌كێكیانه‌وه بۆ ئه‌وی دیكه‌یان جیاوازه، لێ هه‌ندێ له‌و لیستانه له‌بنه‌ڕه‌تدا گرفتێكی بونیادیی هزرییان هه‌یه و هه‌رگیز له گه‌ڵ پرۆسه‌ی گۆڕانی سیاسیی وكۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ڵناكه‌ن و تا بۆشیان بچێته سه‌ر دژ به پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ناوه‌ڕۆكی گوتاری هزریی و سیاسی‌یان له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا خۆی به پێچه‌وانه‌وه نمایشكردبێ!
هه‌ندێكی دیكه‌ش رابردووی كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو لیسته‌كه پێشوه‌خته حوكمی به‌سه‌ردادون و ناكرێ كه‌سایه‌تیێك به‌درێژای ژیانی سیاسی به‌توندی دژی جیاجۆری راوبۆچوونه‌كان بووبێت، ئه‌مڕۆكه ئاڵای ریفۆڕم و دیموكراسی به‌رزبكاته‌وه، مه‌گه‌ر هۆشیاری درۆزنانه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر ئه‌م هه‌له‌ی بۆ بڕه‌خسێنێ و پێمان بڵێ له پرۆسه‌ی دیموكراسیدا ده‌شێ جه‌لادیش ببێته نوێنه‌ر و ده‌مڕاستی قوربانی!!
لیستگه‌لێكی دیكه‌ش كه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، به شێوه‌یه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراو، كار بۆ پێكهێنانیان كراوه، نوقڵانه‌ی دیموكراسی و رێزگرتن له‌وی دیكه‌ی جیاواز و .... به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ردا ده‌به‌شنه‌وه و ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تاقیبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌شیان مافێكی ره‌وایه و هه‌مه‌ڕه‌نگی لیسته‌كان ئه‌زموونه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات، له كاتێكدا ره‌نگه لیسته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێستا حه‌ز به‌وه نه‌كه‌ن.
به ده‌ر له لیستی حزبه كوردیی و كوردستانییه‌كان هه‌ندێ لیستی برا توركمان و كلدۆ ئاشووره‌كانیش به جیاوازییانه‌وه خۆیان بۆ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێم ئاماده‌كردووه، ئه‌مه‌ش مافی ره‌وای خۆیانه.
به‌ر له راگه‌یاندنی ماوه‌ی فه‌رمی و ئاشكرای هه‌ڵبژاردنه‌كان گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌شێكی ئارام و ده‌رفه‌تی یه‌كسانی راگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو لیسته به‌شداربووه‌كان فه‌راهه‌مبكرێ ، له‌وه‌ش گرنگتر زه‌مینه‌ی ده‌نگدان و كه‌شێكی ئارامتر بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابینبكرێ تا بتوانن ئازادانه و دوور له (چاوسووركردنه‌وه) و (گوشار) ده‌نگ به‌و لیسته‌بده‌ن كه خۆیان به په‌سندو ده‌ربڕی خواسته‌كانیانی ده‌زانن، له‌م دووه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه لیسته‌كان به گیانێكی دیموكراسی و وه‌رزشكارانه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌بوڵبكه‌ن و بیسه‌لمێنن كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره‌مان له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو جیاوازتره و هه‌م له رووكار و هه‌میش له ناوه‌ڕۆكدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونه نیشتمانیه‌كه‌یه‌تی!
|