باخچه‌ک.. ته‌ڕتر له په‌لکه که‌سکه‌کانی باران به‌ناوقه‌دی ده‌روونمدا هه‌رواسرایه؛ که‌وشه‌نه‌که‌ی به برندایی گشت په‌رتووکه چۆپانییه‌کان به خشتی ئاو هه‌رچندرایه پاناییه‌که‌ی به ئه‌ندازه‌ی گشت زیندانه زه‌وینیه‌کان سه‌کۆی(ئه‌وپه‌ڕی ئازادیی).. جێژووانی ئارام ئارام‌و پڕ له ترووسکه‌و چه‌پکه‌تیشکی لێچێکرایه. هه‌ر له‌و باخچه بوخچه‌ییه‌دا - که رۆژ له‌وێ ئاوا نابی - بێ له قۆپچه ره‌نگ‌قورمزییه سامناکه‌کان هه‌رچی چشت هه‌یه که‌سک ده‌نوێنی؛ ئاوهه‌وای، داروبه‌ردی، باوبۆرانی... ته‌نانه‌ت .. گوروگورزاره ره‌نگاوڕه‌نگه‌کانیشی هه‌ر که‌سک ده‌چنه‌وه. له‌وێ.. چجار شه‌و دانایێ تا دربه‌سته‌یی چرا بی یا تا بته‌وێ راز و بوون و گوزارشتی په‌نجه‌ره‌کان، ده‌ریچه‌کان، کراوڕۆژنه‌کان.. بزانی هێزه‌ک، ره‌وته‌ک، ده‌نگه‌ک نییه به‌دوو پله‌وپایه‌کانی کۆشک‌که‌وی.. سه‌رگه‌ردان بی ره‌نگه‌ک نییه به خین بچی تا نیگاری مێرده‌زمه و دێوودرنجی ناو ئه‌ندێشان فه‌ڕمه‌سۆنه کارخانچییه‌کان سه‌رۆک و شا و گرگنه‌کانی پێ‌بکێشی، خواردنی ئه‌وێ؛ هه‌ر ته‌ڕه‌یه یان مێوه‌یه خواردنه‌وه‌یان ؛ رۆژێ یه‌ک شووشه ئارامیی و دوو سێ دنکه ئه‌ندێشه‌یه، که‌س چه‌مکی خێزان ناناسی تا له‌رزوتای به‌یه‌کچه‌سپان یا له‌رزوتای ده‌ستلێکبه‌ردان.. گڕووی بکا،
خاوه‌نداریی هه‌ر له‌بنه‌وه بوونی نییه تا گیرۆده‌ی پاره‌وپوول بی یا ده‌ربه‌ستی شه‌ڕوشۆڕ بی، له‌وێ.. نه بێکاریی هه‌یه، نه کار و بێگاریی نه یاسا و رێسا هه‌یه، نه یاسای بێ‌یاسایی ئه‌وه‌ی هه‌یه.. ته‌نێ گه‌شه‌ی چێژه‌کانه یان چێژه‌کانیی گه‌شه‌یه. ئه‌و باخچه ناوی (چشاوه)یه چشاوه: جیهانه‌که لۆخۆی جیهانه‌کی پڕ نان و ماچ که‌موکوڕیی له‌چاوانی مندا هه‌بی.. له‌ودا نییه.. هه‌ر خۆشم لۆخۆم سه‌رۆک و بنۆکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره یه‌کسانستانه‌م.. له سه‌رپه‌ڕه‌کی ئه‌و باخچه بێ‌هاوتایه‌ش گۆمه‌کی قۆقزیی به ئه‌ندازه‌ی ده‌ریاچه‌کی له‌سه‌ر لقه ترووسکه‌کی ده‌له‌رته‌وه؛ ئاوه‌که‌ی نه له ئاستی ده‌ریایه نه برندتر و نه‌ویتر.. رووی‌بنه‌وه‌ی؛ په‌لکه‌چناره‌کی‌گه‌ش‌ئاسا خۆده‌نوێنی.. دیواره‌که‌ی؛ ته‌یمانه‌کی تێکئارایه هه‌ر ده‌رێی گۆڤه‌ندی دارگه‌ز و تووله‌مێوه، ئا ئه‌و گۆمه له‌هیچ‌نه‌چووه که لێواولێوی رۆشنایی‌و سه‌گه‌ماسی‌و ئاوی که‌سکه تاقه پێته‌ختی بێته‌ختی کیشوه‌ری چشاوه‌یه. شه‌ڕی من و گه‌لی چشاوه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه؛ کاته‌ک ئه‌وان - لۆ دیده‌نیی و به‌زموڕه‌زم - له‌سه‌ر دیواری پێته‌خت خڕده‌بنه‌وه ده‌می وه‌ڕسیی و بێزارییان - به خه‌نده‌کی گه‌مه‌ئامێز - ئه‌و سرووده‌ی زه‌وینشینان ده‌چڕنه‌وه : (( لیێره.. له‌وێ..له هه‌ر زیندانه‌کدا که هه‌ین هه‌رڕۆژ بێگاریی بانگ‌ئاسا... خه‌و له‌چاومان ده‌تۆرێنی و فه‌رمان‌ده‌دا؛ خه‌ونه‌کانمان، رازه‌کانمان، هه‌ست‌ونه‌ستمان.. دابکه‌نین به کونجه‌کی زیندانه‌کانیان بسپێرین.. جلکی کاری کرێگرته‌یی له‌به‌رکه‌ین.. هێزی بیر و هێزی بازوومان بفرۆشین.. تا ئێواران.. یه‌ک‌نانی هیشک لۆ خۆمان سه‌تان نانی گه‌رمونه‌رم لۆ خاوه‌نکاران په‌یداکه‌ین!)) چشستانییه‌کان نه دۆستداریی که‌س ده‌که‌ن .. نه دوژمنداریی.. بێجگه له سنوورداخستنیان له رووی خه‌رکی ده‌رده‌داری زه‌وی مه‌رگه‌مووشی (دووکه‌رتبوونی که‌سیی) هڕی له بڕی ناکه‌نه‌وه و چش ده‌رباره‌ی زه‌وی نازانن : ده‌رباره‌ی ده‌نگی هه‌روه‌رینی گوره جستانییه‌کان سپیبوونه‌وه‌ی ره‌وته‌کانی ته‌مه‌شا داڕوخانی کۆشک و ته‌لاره مێخۆشه‌کان بۆگه‌نیبوونی ئه‌ستێره‌کانی سه‌رشه‌قام خۆله‌یه‌کدانی‌جه‌مسه‌ره‌کانی مه‌رگ‌و زینده‌یی ده‌رباره‌ی خودی خۆشیان ؛ هه‌ر هیچ.. هه‌رهیچ... ئه‌منیش لێره له‌ناو گه‌ردوونی ده‌روونم پڕ ته‌ریفه و پڕ تامه‌زرۆ .. پف هه‌رمایمه، ئا هه‌ر له‌پشت ئه‌و حه‌ساره ئاوییه‌شه‌وه دایۆم له دوڕ دایسانی زه‌ویه‌وه‌ڕا - به هانکه‌هانک - چه‌پکه‌ک گوری سۆر و گه‌شی لۆ هینایمه... دانیشتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش که له جوانیی و ده‌نگ‌وره‌نگ و بۆن‌وبه‌رامه و چێژه‌کان.. سه‌ررێژبووینه که‌نگێ حه‌وجه به گوری سۆرن.. هه‌ر نازانن ته‌ریفه‌یی و تامه‌زرۆییم.. گه‌شتی داکم و په‌یامه پڕ نهێنییه‌که‌ی چ ده‌گه‌ینن. به‌ران ئه‌خه‌ر ئه‌من چ بکه‌م !؟ به ره‌چه‌ره‌ک، به بیری چه‌ک.. زاده‌ی زه‌ویم وه‌ده‌زانم ئه‌گه‌ر دیوار و سنووران تێکنه‌شکێنم.. یان گوری سۆرم خۆشنه‌وێ و داکم نه‌یێخمه سه‌ر ته‌ختم له گور و گۆیندانم بگری؛ چجار تێنیتییم ناشکێ و سه‌رله‌به‌ری چشاوه‌شم له‌ده‌سته‌چی، به‌ران ئه‌خه‌ر ئه‌من چ بکه‌م !؟ نه ده‌مه‌وێ زه‌وی له غه‌م نوقوم ببی نه ته‌خته‌که‌ی چشاوه‌شم له‌ده‌ست بچی. به‌ران ئه‌خه‌ر ئه‌من چ بکه‌م چ !؟
کانوونی یه‌که‌می١٩٩٥ - شوباتی١٩٩٦ تاران - ئێران dara@emrro.com
|