په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٣\٢٠١٣

بزووتنەوەی گۆڕان و پاساوێکی تر بۆ ئیسلامییەکان!

 نوری بهشیر       

 

به دوای بڵاوکردنهوهی بابهتێکی گۆڤاری لڤین لهژمارهی ٢٢٥دا به ناوی "لڤین سیناریۆکه ئاشکرا دهکا"، بزووتنەوەی گۆڕان لهبهرواری ٦ی ئهم مانگهدا ههم بۆ نێشاندانی بهرائهتی خۆی و ههم بۆ راکردن لهناوهرۆکی بابهتهکهی لڤین، روونکردنهوهیهکی بڵاوکردۆتهوه، کهلێرهدا به پێویستی دهزانین لهسهری راوهستین:

 

سهرهتای روونکردنهوهکه بهپێناسەکردنی بزووتنەوەی گۆڕان وهک "ڕێکخراوێکی نائایدیۆلۆژی" و"شهفاف و ئاشکرا" دهناسێنێ وبهدوای تهتهڵهکردنی " بیروبۆچوونه جیاجیاکانهوه" سیاسهتی خۆی دادهڕێژێ. پاشان "بهڕیزو حورمهتهوه" ئەڕوانیته "پیرۆزییە ئاینییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان، بەتایبەت ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مامۆستایان وپیاوانی ئایینی". ههروهها " بە توندی دژی وروژاندنی هەستی ئایینی خەڵکی کوردستان و بەکاربردنی پیرۆزییە ئاینییەکانن لەموزایەدە و ململانێی حیزبی"دا.

 

ئهم دهربڕینانهی بزووتنەوەی گۆڕان ناتوانێ بهدهربێت له مهغزایهکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و تهنانهت ههر جۆره باسێکی "شهفاف بوون ومهدهنی بوونی" ئهم بزووتنەوەیه له بنهڕهتهوه، بهدرۆ دهخاتهوه. له ڕوانگهی سیاسیهوه ئهم جۆره دهربڕینانه، ههڵوێستێکی ئاشکرایه لهڕاستای دڵنهوایکردنی ڕهوته ئیسلامییهکانی هاوپهیمان لهبهرهی ئۆپۆزسێۆندا ودانی پهیامی دڵسۆزی و"ڕێزو حورمهته" بۆ ئیسلام و پیاوانی ئاینی کهکهوتونهته بهرهی نهیاری دهسهڵاتهوه. له کاتێکدا ههموو ئازادیخوازان و ڕۆژنامهنووسان و نووسهرانێکی ڕهخنهگر له ئیسلام وڕهوتهکانی، ئاگاداری ئهوهن کهچۆن ئهم هێزانهو ئایدیۆلۆژیای ئیسلامییان، ڕۆژان هدهکهونه بهردهم فهتوای مهلاکان و چۆن لهسهر "پیرۆزیه ئاینیهکان" دهمکوت دهکرێن ولهسهر ئازادی بیروڕایان ڕووبهڕووی فشارو ترساندن دهبنهوه. کوشتنی ژنان وسهرکوتی ئازادیهکانیان واقعیهتێکه کهله سهرێکیدا، دهگهڕیتهوه بۆ زاڵبوونی ئاینو شهریعهتی ئیسلامیی بهسهر یاساکان و فهرههنگی دهسهلاتدا.. بهرتهسک کردنهوهی ئازادیهکان و مافی هاوڵاتیان له ڕۆژانی ڕهمهزاندا، تا هێرش کردنه سهر شوینهکانی حهوانهوهو ههموو ئهو بورانهی که ئیسلام حهرامی کردوون.. بابهت گهلێکن کهڕۆژنه ژیانی هاوڵاتیانی خستۆته ‌‌بهردهم مهنگهنهی کۆنهپهرستی وپێکدادانی گهورهو بچووکهوه. لهبهرامبهر ههموو ئهمانهشدا ئهوهی ئاشکرایه ئهوهیه‌‌ کهبزووتنەوەی گۆڕان بهههڵوێستی  بێدهنگه لێکردنهوه ئاوی ڕشتۆته ئاشی ئیسلامییهکانهوه‌‌. دیاره ئهمهش بۆ ئهوهیه دڵی ئیسلامییهکان نهڕهنجێ و نهکهونه دهرهوهی بازنهیهکی هاوپهیمانێتیهوه که بزووتنەوەی گۆران بهناوی ئۆپۆزسیۆنهوه لهبهرامبهر دهسهڵاتدا تیا بهشداره. ئایا ئهم جۆره مامهڵهکردنه و ئهم ههموو ڕیزدانانه بۆ ئسلام و پیاوانی سیاسی ئاینی بزووتنەوەی گۆران لهخانهی ڕهوتێکی مهدهنی و بهرگریکار لههاوڵاتیانی مهدهنی دادهنێ؟ ئهگهر وایه خۆ هاوڵاتیانێکی بێدێن و ژنانێکی ئازادیخواز و نووسهران و ڕۆژنامه نوسانێکی سکولاریش ههن له کۆمهڵگادا کهنایانهوێت ئیسلام و سونهت و باوهرهکان ژیانیان لهقاڵب بدا، ئهی بۆچی بزووتنەوەی گۆڕان تا ئێستا ههڵوێستێکی ڕۆشنی له بهرامبهر بهرگریکردن لهمافو ئازادی ئهم هاوڵاتیانهی، له خۆ نیشان نهداوه؟ ئایا ئهمانهش هاوڵاتی کوردستان نین و بیروڕای جیاوازیان نییه!! 

 

ڕاستیهکهی ئهوهیهکه بزووتنەوەی گۆران له ڕیگای ئهم ڕوونکردنهوهیهوه دهیهوێت بهڵین به ئیسلامییهکان بداتهوه کهلهسهر ههمان مامهڵهی پێشووی خۆیهتی و ئهو پهیامهشیان پێ بدا که له بهبابهتهکهی گۆڤاری لڤێن نیگهران نهبن وئهوان لهدهستووریاندا نییه کارێک به دژی ئیسلامییهکان و باوهڕهکانیان بگرنهبهر. تهنانهت ئهگهر له شهڕ و کێشمهکێش لهگهڵ دهسهڵاتدا ئهم کاره بخوازێ. به تایبهتی که پێدهچێ بابهتهکهی گۆڤاری لڤین، رووی ئهم سیاسهتهی گۆڕانی بهدێوێکی پێچهوانهدا نیشان دابێت و وای دهرخستبێت کهگۆران بهنیازه لهبهرامبهر دژی پارتی و دهسهڵاتهکهیدا، پشت بههاوپهیمانێتی تازهی یهکیهتی ببهستێ و له ئیسلامییهکان دورکهوێتهوه!!

 

لهمانهش زیاتر کاتێک ڕوونکردنهوهکه بهئاشکرا ههلوێستی بزووتنەوەی گۆڕان له ئایین بهگشتی وئیسلام بهتایبهتی دهگرێ ووهک باوهڕێکی "پیرۆز"ی خهڵکی کورستان ناوزهدی دهکا، هاوکات ڕیگهش نادات "به وروژاندنی توندوتیژیی ههستی ئاینی"، دووبارهکردنهوهی ههمان ئهو ههڵوێست و مامهڵهیهیه که ناسیونالیزمی کورد و حیزبه دهسهڵاتدارهکانی لهم بارهوه گرتوویانهته بهر. ههڵوێستێک که لهوهدا کورت دهبێتهوه، ئیسلام ڕیزی لێبگیرێ و بکرێته سهرچاوهی یاسا و پهیوهندییە کۆمهڵایهتیهکان و وهک پێوانهیهک بۆ ماف و ئازادیهکانی هاولاتیان بهدهستهوه بگیرێ. بهڵام نابێ بکرێته بابهتێک که نائارامیی لهبهردهم دهسهڵاتدا پێک بهێنێ!. بێگومان بههای ئهم ههڵوێستهیهکه کۆمهڵگای کوردستانی له گێژاوی کۆنهپهرستیی وسهرکوت و توندوتیژییەکان دا ڕاگرتووه. بزووتنەوەی گۆڕان به دووبارهکردنهوه و پابهندبوونی به ههمان مامهڵهیهکهوه که ناسیونالیزمی کورد و حیزبه دهسهڵاتدارهکان گرتویانهتهبهر، نهک خۆی له رهوتی رۆشنگهریی و ڕهخنهگریی له ئاین وهک خورافه و سهرچاوهیهکی نهزانین به دوور ڕادهگرێ، بهڵکو دهیهوێ ههمان سیاسهت و مامهڵهی ناسیونالیزمی کورد و دهسهڵاتهکهی پهیڕهو لێبکا و ئهمهش درێژه پێبدا. له کاتێکدا خهبات بۆ بوژانهوه و پێشکهوتنی کۆمهڵایهتی و بهستنهوهی کورستان بهشاڕێی دهستکهوتهکانی ڕۆشنگهریی و زانستیی هاوچهرخهوه، بزووتنەوەیهک بۆ ڕزگاری فهرههنگی دهخوازی که له گۆشهیهکی دا، ناتوانێ دهستکۆتاکردنی ئاین و باوهڕهکانی لهسهر ژیانی هاوڵاتیان و سیستهمی بهڕێوهبردن نهگرێتهبهر. رێزدانان و پیرۆزکردنی باوهڕی ئاینێک که بزووتنەوەی گۆران پابهندبوونی خۆی لهسهر دووباره کردۆتهوه، ئهو له ڕیزی بزووتنەوەیهکی نامهدهنی و بێدهربهست بهپێشکهوتنی کۆمهڵایهتی دادهنێتهوه

 

ماوه بڵێین که ههڵوێست و مامهڵهی ههر ڕێکخراوێکی سیاسی لهسهر ههر مهسهلهیهک، بیهوێ یان نهیهوێ، پشتیداوه به یهکێک لهئایدیۆلۆژیهکانهوه‌‌. به واتایهکی تر ئهوه پرهنسیپ و باوهره ئایدیۆلۆژیهکانی ههر ڕێکخراو و حیزبێکه که دەیکات بیانوو بۆ ههڵوێستهکانی. بزووتنەوەی گۆڕانیش لهم بنەمایە بهدهر نییه. بۆیه له ڕوانگهی ئایدیۆلۆژیهوه، ئهو ههڵوێست و پهیامهی که بزووتنەوەی گۆڕان لهمهڕ ئایین و ئیسلام و پیرۆزکردنی لای خهڵکی کوردستان، که له ڕوونکردنهوهکهدا ئاشکرا بووه، پشتی به ئایدیۆلۆژیای ناسیونالیزمهوه داوه. ئایدیۆلۆژیایهک که تێکهڵهیهکه له خاک و ڕهگهزپهرستیی و باوهڕی باوی ئایینی. ئاخر بێ هۆ نییه کاتێک نه‌وشیروان مستهفای رابهری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕادهگهیهنێ که "ئاینی ئیسلام یهکێک لهو پرهنسیپانهیه که له پاڵ بهرژهوهندییه نهتهوهییهکان و یاسا نێو دهوڵهتییەکاندا" سهرچاوهی ههڵوێست گرتنه سیاسیهکانی بزووتنەوەیهکه که ناوی گۆڕانی له خۆی ناوه.

   

ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک