٢٥\۴\٢٠١٠
بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی:
شکستێک له مێژوودا، هه‌ستانه‌وه‌یه‌ک له واقعدا...
ئامانج پیرۆت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که به‌شێکی به‌رچاوی کۆمۆنیسته‌کان( به ڕێکخراو و
ڕێکنه‌خراو) ه‌وه، ئێستا له هه‌ر کاتێکی تر زیاتر ده‌رک به‌وه ده‌که‌ن
که ئه‌وان (هێشتا) نه‌یانتوانیوه وه‌ک هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی ئه‌رک و وه‌زایفه‌کانی
خۆیان بن له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا و هه‌مویان له‌سه‌ر ئه‌وه
کۆکن، که بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی( سه‌ره‌ڕای گه‌رموگوڕی شه‌ڕه چینایه‌تی
یه‌که و ده‌رکه‌وتنی ئاستێکی به‌رچاو له ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به
سیاسه‌ت و کارکرده‌کانی پارێزه‌ره‌کانی سیسته‌می چینایه‌تی) هێشتا نه‌بوه‌ته
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆی ده‌رگیر( بۆ نمونه به پێوه‌ری
سه‌رده‌می پێش شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر)، که‌چی کاتێک (کۆمۆنیسته‌کان) ده‌یانه‌وێت
ئه‌م ناکۆکی یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌و شێوه‌یه ڕه‌خنه له یه‌کتر ده‌گرن
و یه‌کتر ده‌کوتنه‌وه، که ده‌ڵێی پێشتر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه مه‌یداندار
و به‌رجه‌سته بووه و ئه‌وه ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی و سیاسه‌ت و
تاکتیکی ئه‌م حزب یان ئه‌و ڕێکخراو و ئۆرگانی حزبی بووه، که بزووتنه‌وه‌که‌ی
به لاڕێدا بردوه و کردویه‌تیه پاشکۆی بزووتنه‌وه‌کانی تر! وه‌یان ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تی یانه له ژێر ڕابه‌رایه‌تی و ڕێنوێنی ئه‌م به‌ش یان ئه‌و
به‌ش یان سیاسه‌ت و تاکتیکی فڵان ئۆرگانی حیزبی‌دا گیری خواردوه بۆیه
ناگاته ئاستێکی تر و ته‌وازون قوایه‌کی تر له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا،
یان کردویه‌تیه دیاری بۆ بزووتنه‌وه‌کانی تر! به‌ڵام واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه
که له ماوه‌ی ئه‌م دوو ده‌یه‌دا( که بزووتنه‌وه‌که له ڕووی تیۆری
یه‌وه و له ژێر فشاری شۆڕشی 1979 ی ئێران و کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌وێدا،
ئاست و ڕاده‌یه‌ک له ژێر داروپه‌ردووی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر هاتوه‌ته
ده‌ر) بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، توانیویه‌تی ته‌نیا به‌و ئاست و ئه‌ندازه‌یه
کۆمه‌ڵایه‌تی بێت و به‌و ڕاده‌یه ڕێکخراو بێت، که ئه‌م هاتنه ده‌ره
به بزووتنه‌وه‌یه‌کی ده‌به‌خشێت( هه‌وڵ ده‌ده‌م له فرسه‌تێکی تردا ئه‌مه
زیاتر ڕوون بکه‌مه‌وه) وه هه‌ر ئه‌م مه‌حدودیاته‌ی هاتنه‌ده‌ری تیۆری
یانه‌ی له ژێر داروپه‌ردوی شکسته‌که‌دا، وای کردوه، که ئه‌و ئاسته
له هاتنه مه‌یدانی ناڕازی یانی سیاسه‌ت و کارکردی پارێزه‌رانی سیسته‌می
چینایه‌تی، نه‌یه‌ته ژێر ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی هیچ کام له‌م به‌شانه‌ی
کۆمۆنیسته‌کانه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌تا له ژێر ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی
جه‌ماعه‌تی گۆڕان و ته‌نانه‌ت حزبه ئیسلامی یه‌کاندایه! که‌وایه
کۆمۆنیسته‌کان به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره جیایان بکاته‌وه، که
ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی و تاکتیکی کام لایان ڕاسته بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رگیر له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا( یان ته‌نانه‌ت
بۆ ئه‌و ئاسته له ناڕه‌زایه‌تی یه مه‌وجوده‌که) و ناچار بن بکه‌ونه
پاڵ پاڵێن بۆ لادانی یه‌کتر له‌و ڕابه‌رایه‌تی یه و که‌مکردنه‌وه‌ی
کاریگه‌ری یه‌کانی، ده‌بێت ئه‌و پرسیاره کۆیان بکاته‌وه، که چۆن
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌تی دێننه‌وه مه‌یدان( وه‌یان
چۆن ئه‌و ئاسته له ناڕه‌زایه‌تی له ژێر ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی حزب
و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی تر ده‌ردێننه‌وه و ده‌یگه‌یه‌ننه
ئاستێکی تر له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا و پێوه‌ره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌که‌ن؟).
به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت که ده‌بێت واز له ڕه‌خنه و
پیاچونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانمان بێنین، نه‌خێر قسه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه
که ده‌بێت به چیدا بچینه‌وه؟ ڕه‌خنه له‌چی بگرین؟ ئایا به‌و مامه‌ڵه
و پرۆژه و زمانی ته‌بلیغی و ته‌حریزی و تاکتیکانه‌دا بچینه‌وه که
ناوه‌ڕۆکی هه‌ر هه‌مویان ( ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی کردن بوه بۆ
ئاراسته کردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمۆنیستی سه‌ربه‌خۆی ده‌رگیر
له شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا!) ؟ وه ئامانجی ئه‌م پیاچونه‌وه‌یه‌ش
جێگیر کردنی چۆنێتی یه‌کی تری ڕێنوێنی و.. بێت بۆ ئاراسته کردنی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه(که له مه‌یداندا نی یه؟ ) یان پیاچونه‌وه‌که ده‌بێت
تایبه‌ت بێت به ده‌سنیشانکردنی هۆکاره‌کانی ده‌رنه‌که‌وتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و ئامانجه‌که‌ش له باری گشتیدا بریتی بێت له
سه‌رپێخستنه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه؟ بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌مه با سه‌رنجمان
بچێته سه‌ر نمونه‌یه‌کی زه‌ق و زیندوو، که له‌م ماوه‌ی دواییدا و تا
ئێستاش لێره‌و له‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت، که ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن
بوو. هه‌ندێک تاکتیکی بایکۆتیان به‌کارهێنا و به‌رگری یان لێکرد، هه‌ندێکی
تریش تاکتیکی به‌شداریکردن. سه‌ره‌نجام بینیمان هیچ کام له‌م تاکتیکانه
په‌یوه‌ست نه‌بوه‌وه به بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمۆنیستی(
یان وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ‌کرد، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ست نه‌بوه‌وه به
ناڕازی یانی سیاسه‌ت و کارکردی پارێزه‌ره‌کانی سیسته‌می چینایه‌تیشه‌وه)
له ئاستی کۆمه‌ڵگا و شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که‌دا و نه ئه‌م لای کرد به
خاوه‌نی شتێک و نه ئه‌ولاش شتێکی له ئاستی کۆمه‌ڵگادا زه‌ره‌ر کرد(
نه چوار شانه‌ی حیزبی ناو کرێکاران و نه نه‌قابه‌یه‌ک له‌م لا ته‌کیه‌وه
و ڕووی کرده ئه‌و لا!) وه نه سه‌رنجی ئه‌و ئاسته له ناڕازی یان که‌وته
سه‌ر هیچ کامیان! بۆ ؟ چونکه هیچ کامیان ئه‌وانه‌ی یه‌که‌میان نی یه
و ئه‌و ئاسته‌ش که بزووتنه‌وه‌که‌ی تێدایه ( له ڕووی تیۆری یه‌وه)
هێشتا ده‌ستی نه‌گه‌یشتوه به : تیۆری پێویست (مامه‌ڵه‌ی پێویست،
ڕێنوێنی پێویست، زمانی ته‌بلیغی و ته‌حریزی پێویست، تاکتیکی پێویست، ئه‌رکی
پێویست، ...) بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان له
ئیحتواکران له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌کانی تره‌وه وه‌یان ده‌رکێشانی و
جێکردنه‌وه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا.
به واته‌یه‌کی تر ده‌توانین بڵێین؛ بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئه‌م سه‌رده‌مه
خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی یه ( که له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی
یه‌کانی تر و ته‌نانه‌ت له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی پێش شکستی شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ریش جیای ده‌کاته‌وه) و بریتین له:
1. بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له ئێستادا
وه‌ک بزووتنه‌وه قه‌ومی و دینی یه‌کان بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌ربه‌خۆ نی یه، که به‌شه جۆراوجۆره‌کانی بتوانن به ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی
تاکتیک و ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی و لێدانی یه‌کتر ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌که
جێگیر بکرێت، یان بگۆڕدرێت. ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئه‌م سه‌رده‌مه
وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی پێش شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریش نی یه، که هه‌زاران
کرێکار و خوێنکار و سه‌رباز و که‌سانی ناڕازی کۆمۆنیست له شانه حزبی
یه‌کان و نه‌قابه‌کانی ئه‌م به‌ش یا ئه‌و به‌شی حزبه مارکسیستی و
کۆمۆنیستی یه‌کاندا بوون و له ژێر ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی و تاکتیکی
ئه‌واندا بوون و لینین و به‌لشویکه‌کان ناچار بوون بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی به ئاراسته‌یه‌کی تردا نه‌ڕوات له هه‌یمه‌نه و تاکتیکه‌کانی
ئه‌وانی تر بده‌ن! به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له ئێستادا ته‌نیا
ئه‌وه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی یه که توانیبێتی له ڕووی تیۆری یه‌وه، له
ژێر داروپه‌ردوی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر بێته‌ده‌ر، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی
به کۆمۆنیسته‌کانی کوردستانه‌وه هه‌یه، له ڕێگای ئه‌ده‌بیاتی
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه به مانا و هۆکاره‌کانی شکسته‌که
گه‌یشت(که ئه‌ویش له ژێر کاریگه‌ری شۆڕشی ئێران‌دا ناچار بوو، ئه‌و
مانا و هۆکارانه په‌یدا بکات وه‌یان قه‌بوڵیان بکات) .
2. بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی تا ئێستاش نه‌بوه‌ته
خاوه‌نی مامه‌ڵه و ڕێنوێنی و تاکتیک و زمانی ته‌بلیغی و ته‌حریزی
تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ناڕازی یانی کۆمه‌ڵگادا بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر کۆنترۆڵ و
هه‌یمه‌نه‌ی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی تر ده‌ریان بێنێت و
هێشتا ئه‌و مامه‌ڵه و ڕێنوێنی و زمان و تاکتیکانه به‌کار ده‌هێنێت،
که له سه‌رده‌می پێش شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا هه‌بوون، هۆکار‌ی ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاوه‌ستانی کاروانی ده‌رهێنانی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی له ژێر داروپه‌ردووی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر( له ڕووی تیۆری
یه‌وه) و ئیکتفا کردن به گه‌یشتن به‌و وه‌ڵامه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی له مێژوودا و له دوا قۆناغی شۆڕشی سۆسیالیستی‌دا پێویستی
پێی هه‌بوو، که ئه‌ویش بریتی بوو له مانای سۆسیالیزم و لێکدانه‌وه‌ی
مانا و هۆکاره‌کانی شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له دامه‌زراندنی
سۆسیالیزمدا. هه‌ر ئه‌م ئه‌ندازه‌یه‌ش له ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنی
تیۆری، به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی له فرسه‌تی ڕاپه‌ڕیندا، بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێکخراو بێت و هه‌وڵ بدات به کرده‌وه ئه‌و
گرێ مێژوویی یه بکاته‌وه که بۆلشویکه‌کان نه‌یانتوانیبوو بیکه‌نه‌وه
و سۆسیالیزم بنیاد بنێت( چونکه ئه‌م ئێستا توانیویه‌تی له ڕووی تیۆری
یه‌وه ئه‌و گرێ یه بکاته‌وه، که بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئه‌و کاته
له‌به‌رده‌میدا شکستی خوارد) وه له‌م پێناوه‌دا، به ئیراده و
لێبڕاوی و گوڕوتینێکی بێوێنه‌وه(که ته‌نیا له بۆلشویکه‌کان ده‌وه‌شایه‌وه)
که‌وته په‌لاماردانی سه‌رجه‌م پارێزه‌رانی سیسته‌می چینایه‌تی، نه‌ک
ته‌نیا له کوردستاندا، به‌ڵکو له ناوچه‌که و جیهانیشدا و( یه‌ک له‌سه‌ر
یه‌ک بانگه‌واز و ئیعازی بۆ چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشان و
ئازادیخوازان ده‌رده‌کرد، که کۆتایی به ده‌سڵاتی پارێزه‌رانی سیسته‌می
چینایه‌تی بێنن و سۆسیالیزم دابمه‌زرێنن) به‌ڵام ئه‌م واوه‌تر چوونه
له به‌لشویکه‌کان نه‌یده‌توانی (گرێ) ی نه‌بوونی هێزێکی وشیار و
ڕێکخراوی وه‌ک کرێکاران و سه‌ربازان و مامۆستایان و که‌سانی کۆمۆنیست،
پڕ بکاته‌وه، نه‌یده‌توانی کاریگه‌ری یه واقعی یه هه‌مه لایه‌نه‌کانی
په‌راوێز که‌وتنی ده‌یان ساڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له شه‌ڕی
چینایه‌تیدا و ئاڵوگۆڕه ئابووری و سیاسی و .... ی جیهان بسڕێته‌وه.
هه‌ربۆیه ناڕازی یانی ئێستای سیاسه‌ت و کارکردی پارێزه‌رانی سیسته‌می
چینایه‌تی، نه‌یانده‌توانی به‌ئاسانی له زمانی کۆپی کراوی سه‌رده‌می
پێش شکسته‌که تێبگه‌ن و هه‌ڵوێستی بۆلشویکه‌کان پیاده بکه‌ن. به
واته‌یه‌کی تر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی هێشتا نه‌یتوانیوه چۆنێتی په‌یوه‌ندی
خۆی و زمانی خۆی له خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستی یه‌وه هه‌ڵبهێنجێت و به‌مه‌ش
له‌و ئاسته تیۆری یه‌ی خۆیدا ڕاوه‌ستاوه و به‌ناچاری ئه‌و په‌یوه‌ندی
و زمانه کۆپی ده‌کات، که پێش شکسته‌که به‌کار هێنراوه.
به‌م پێیه تایبه‌تمه‌ندی یه جیاکه‌ره‌وه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی(چ له ڕووی تیۆری یه‌وه و چ له ڕووی حزوری کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه)
له‌م سه‌رده‌مه‌دا، تایبه‌تمه‌ندیه جیاکه‌ره‌وه‌کانی ڕه‌خنه و
پیاچونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیش دیاری ده‌که‌ن و کۆمۆنیسته‌کان ناچار ده‌که‌ن
که هه‌موو ئه‌مانه به ئاراسته‌ی ده‌سڕاگه‌یشتن به خوێندنه‌وه‌یه‌کی
زانستیدا بچێته پێش بۆ هه‌ریه‌که له:
• بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، که پشت ده‌به‌ستێت
به‌و تایبه‌تمه‌ندی یه جیاکه‌ره‌وانه ، ده‌سنیشانکردنی گرێ و ناکۆکی
یه‌کانی ئێستای و ماتریاڵه‌کانی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی، په‌یوه‌ندی حزب و
بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌یوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی تر و کۆمه‌ڵگا و دوژمنه چێنایه‌تی
یه‌کانی و ...تد.
• دنیای دوای په‌راوێز که‌وتنی ده‌یان
ساڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و به‌دیهاتنی ئاڵوگۆڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
ئابووری، سیاسی، ئیعلامی، نه‌فسی... و وه‌زعیه‌تی عێراق و کوردستان و
ده‌سنیشانکردنی ئاست و مانای شه‌ڕه چینایه‌تی یه‌که و ڕێگری و
ماتریاڵه‌کان و میکانیزم و که‌ناڵه‌کانی سه‌رپێخستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی و بزووتنه‌وه‌ی ناڕازی له سیاسه‌ت و کارکرده‌کانی پارێزه‌رانی
سیسته‌می چینایه‌تی...
• چۆنێتی شه‌ڕی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی
یه‌کان و ته‌رازووی هێز و توانایان له‌و شه‌ڕه‌دا ، که به‌ڕای من پشت
ده‌به‌ستێت به ته‌رازووی نێوان (پێوه‌ر) ه‌کانیان بۆ به‌شه ژیان و
ئازادی و ده‌سه‌ڵات له هه‌ردوو ئاستی ستوونی و ئاسۆیی دا‌و ئه‌وه ئه‌م
پێوه‌رانه‌شن له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌ریه‌ک ده‌که‌ون و ته‌سادوم
ده‌که‌ن و کاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌کتر داده‌نێن و لێره‌شه‌وه ئه‌رکی حزب
و ڕێکخراوه‌کان و چالاکی یه‌کانیان، ته‌نیا کاتێک له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی
دا مانا په‌یدا ده‌کات، که به ئاراسته‌ی به‌هێزکردنی ئه‌و پێوه‌رانه‌دا
بچنه پێش و دیسانه‌وه ئه‌وه ته‌رازووی ئه‌م پێوه‌رانه‌یه که ته‌رازووی
حزبه‌کانی ناو یه‌ک بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیش دیاری ده‌که‌ن،...
کاتێک پێوه‌ره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمنیستی بۆ به‌شه ژیان و ئازادی و
ده‌سه‌ڵات لاوازن، کۆمۆنیسته‌کان ناتوانن حزبێکیان هه‌بێت بۆ ڕابه‌رایه‌تی
کردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و جیاواز( چونکه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه
له مانا کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌که‌ی خۆی بێبه‌شه!) .
به کورتی ده‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵایه‌تی له
گۆڕه‌پانی ململانێی چینایه‌تی کوردستاندا، له گره‌وی زاڵ کردنی هیچکام
له‌و ڕێنوێنی و ڕابه‌رایه‌تی و تاکتیکانه‌دا نی یه، که وا ته‌سه‌ور
ده‌کات بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ( جا کۆمۆنیستی بێت، یان ناڕازی
یانی سیاسه‌ت وکارکردی پارێزه‌رانی سیسته‌می چینایه‌تی بێت) له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی
به‌شێک له کۆمۆنیسته‌کاندایه! به‌ڵکو که‌وتوه‌ته گره‌وی ئه‌وه‌وه
که کۆمۆنیسته‌کان بتوانن له لایه‌ک له ڕووی تیۆری یه‌وه بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی بگه‌یه‌ننه ئاستێکی تر و ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌نجام
بده‌ن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و ڕێنوێنی و زمان و تاکتیک و که‌ناڵ و
شێوازانه دیاری بکه‌ن و به‌کار بێنن و جێبه‌جێ بکه‌ن، که له‌و
خوێندنه‌وانه‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێن و له باری گشتی خۆیاندا، جیاوازن له‌وانه‌ی
که له سه‌رده‌می پێش شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا هه‌بوون. واته له گره‌وی
ئه‌وه‌دایه که له ڕووی تیۆری و میکانیزمی هه‌ڵسوڕانه‌وه، بزووتنه‌وه‌که
و زه‌خیره کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌که‌ی له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی بزووتنه‌وه‌کانی
تر ده‌ربێنن.
22.04.2010
|