په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٢\٢٠١١

بزووتنەوەی گۆڕان و (پدک و ینک) دوو دیوی دراوێکن!

نەهرۆ      


لەم رۆژانەی دوایی دا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای کرد پەرلەمان و حکومەت هەلوەشینریتەوە و شەرعی یەتیان نەمینی و هەلبژاردنی نوی ئەنجام بدرێ. لەبەرامبەر ئەم داوایەی گۆڕان پدک وینک بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد،گۆڕانیان بەکینە لەدل و ئاژاوەگیر لەقەلەم دا! بەدریژایی ٢٠سالی رابوردوو پدک وینک نەیانتوانیوە لایەنی کەمی خواستەکانی خەلکی کوردستان بەدی بینن چ خواستی سیاسی کە لەمافە نەتەوایەتی یەکان وجی بەجی کردنی مادەی ١٤٠و گەراندنەوەی ناوچە داگیرکراوەکان بەرجەستە دەبی یاخود مافە کۆمەلایەتی وئابوریەکان کەلە دابین کردنی یەکسانی ودادپەروەری کۆمەلایەتی ولەنیو بردنی هەژاری وکری نشینی و بێکاریی و دیاردەی گەندەلی خوی دەنوێنێ. تائیستاش خەلکی کوردستان دەنالینی بەدەست بەرزبونەوەی نرخی شت ومەک لەبازارەکان ،دادو فیغانیەتی لەبەر نەبوونی کارەباو ئاوی پاکی خواردنەوە وخزمەتگوزاری تەندروستی ، کەرتی تایبەت هەموو جومکەکانی ئابوری ولاتیان قورخ کردووە ،تادی باری سەر شانی هاوولاتیان قورستر دەبی ، دوا موژدەی ناخوشیش بۆ هەژاران دابەزینی مەوادی پیتاکی خوراک بوو لە ٩ مادەوە بۆ ٥ مادە . کەواتە پدک و ینک لەبەر ئەوەی دەسەلات بەریوە دەبەن بەرپرسیارن لەچارەنووسی هاوولاتیانی کوردستان بەتایبەتی چینە هەژارەکە کە خوی لە نیو دوو قەیراندا دەدوزیتەوە ،قەیرانی یەکەم قەیرانی سیاسی نەتەوەیی یە ،قەیرانی دووەم قەیرانی ئابوری کۆمەلایەتی یە کە پەیوەستیە بەژیانی رۆژانەیەوە.

 

لێرەدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داهینانیکی نوی ئەنجام نەداوە ،لەژیر کاریگەری هەلکردنی باهۆزی گۆڕانی دراماتیکی سیاسی لە چەند رژیمیکی عەرەبی وەک تونس ومیسر هەلەکەی قواستەوە بەلام تائیستا لەکوردستان هەست بە جم وجولی لەو چەشنە ناکری چونکە دۆخی کوردستان ناسەقامگیرو جیاوازە. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دەزانی دەنگیکی نارەزایی هەیە لە کوردستان پەنگدەخواتەوە ، دەیەوی لەم میانە سواری شەپولی ئەم دەنگە بی ! وەلی مەخابن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئالتەرناتیڤی عەلمانی وکۆمەلایەتی پی نیە بگرە لە پیناو دەسکەوتی کاتی لەسەر مافە نەتەوایەتیەکان سازش دەکا هەروەک لەسەروبەندی هەلبژاردن بینیمان لەشارەکانی کەرکوک و موسل کە چون لەگەل تورکمان و عەرەبە شوڤینیستەکان هەلویستیان یەکخست .

 

بەرای من بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆمەلیک کۆنە کادیری یەکیتی ین دەیانەوەی ئوپورتونیستانە سود لەکارتە سیاسی یەکان وەرگرن ئەو کارتە سیاسیانەی بۆیان دەرەخسی،گەمە بە وەرەقەکان دەکەن لەقازانجی گروپچیەتی خویان ، قازانجی خوشیان هیج گرنتی یەکی تیا نیە بۆ دوا رۆژی میللەت ،لەبەر ئەوەی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ پروگرام وپروژەیەکی ئاشکرای ئابوری وکۆمەلایەتیان نیە بۆ دوا رۆژی کوردستان ،بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لەگەل ئەجندەی ئەمریکی یە بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی نەتەوایەتی ودیموکراسی لەچوارچیوەی ئیراق ، لەرووی ئابوریشەوە لایەنگریکی سەرسەختی بازاری ئازاد ولیبرالیزم و کەرتی تایبەتە ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ ناکۆکی یەکی ئایدولوژی یان نیە لەگەل پدک وینک تەنانەت بەهیج شیوەیەک باسی جیایی ئاین لە دەولەت ودام ودەزگای پەروەردە ناکەن ،ئاینی ئیسلام بە ئاینی پیروزی کۆمەلگا ناو زەد دەکەن کە لەدەرەوەی بازنەی رەخنە بیت . هەر چون پدک وینک لەسەر باکگراوندی شورشگیری دژ بە رژیمە داگیر کەرەکان شەرعیەتی سەرەتاییان وەرگرتووە تەنانەت هەر حیزبەو گویرایەلی رابەریکی روحی میژویی یە! ئەوا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پەیوەستن بەو باکگراوندە شورشگیری یەوە ،هەلبژاردنی نەوشیروانیش وەک سەروک لە هەمان سەرچاوە ئاو دەخواتەوە گوایا نەوشیروان فریاد رەس وهیمایەکە بۆ گۆڕان لە کاتیکدا میژوو گەواهی وەرچەرخانەکانی هەلویست دەدەن لای ئەم زاتە .

 

لە رۆژهەلات و ناوچەی ئیمە رابەری مەعنەوی میژویی دروست دەکەن ،ئەو رابەرانە بان رەخنەو بان هەلویستن لەکونگرەو کونفرانسە حیزبیەکانیش دا نایەنەگۆرین . تالەبانی وبارزانی دوو سەروکی لەم چەشنەن ، نەوشیروانیش کاتی کە گە یشتە بن بەست لە نیو ینک دا تەنانەت دوای مردنی تالەبانیش ناتوانی ببیتە شەخسی یەکەم بۆیە بریاری دا لە فەزایەکی تری حیزبی وسیاسی سەربەخۆ بوونی خوی رابگەیەنی ، بەلام ئەم جیابونەوە بریاریکی فەوقی بوو بەکەرەستە کۆنەکانی نیو ینک ئەنجام درا !ئیستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خویان وەک بزووتنه‌وه‌یەکی دژە گەندەل ناساندوە پی یان وایە گەندەلی لەخودی کەسەکان دایە (ئەمە رای یەکگرتووی ئیسلامییشه‌) بەلام هەردوو لایان پەنجە ناخەنە سەرقەیرانەکانی سیستەمی سەرمایەداری کە دیاردەی گەندەلی یەکیکە لە دەرئەنجامەکانی ! بۆیە ئەگەر گۆڕانیش ببنە خاوەن دەسەلات کیشەکانی خەلکی کوردستان بە تایبەتی چینە هەژارەکە چارەسەر نابیت. هەرچی هەولی گۆڕانیشە بۆشوین جی پی کردنەوەی خویانە لە سەر رووداوە سیاسیەکان وپەل هاویشتنە بۆ دەسکەوتی تایبەتی زیاتر!!

 

نەرویج
ماڵپەڕی نەهرۆ