په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١\٢٠١٩

بزووتەوەی شورایی کرێکاریی جێگرەوەی سیستەمی چەوسێنەرە.

عەبدولڕەحمان رەسول  

 

لە رۆژی ١١ی بەفرانباری ٢٠١٨ واتە ١ی کانوونی دووەم لە ماڵپەڕەکان و ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە ١٨٠ کرێکاری کارگەی (قطعه سازی مارلیک سان قزوین) بێکار کران و نێردرانە ماڵەوە.

 
ئەم کارگەیە خاوەنی ۳٤۰ کرێکارە و بۆ ماوەی ۱٥ساڵە لەو کارگەیە کار دەکەن.


بێکار کردنی کردنی کرێکاران بەهۆی چارەسەر نەکردنی کێشە و قەیرانە بەردەوامەکانی سیستەمی ئیسلامیی ئێرانەوەیە ،کەنەی توانیوە چارەسەرێکی دروست و سەردەمیانە بۆ هەبوونی کێشە و قەیرانەکانی سیستەمی چەوسێنەر و نابەرابەری ئیسلامیی ئێران بدۆزێتەوە.


لەگەڵ درێژەدان بە کێشەو قەیرانەکان و بێکار کردنی کرێکاران تەنها خەڵکی کرێکارو هەژار و زەحمەتکێشی کۆمەڵگایی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان باجی زیاتر و قورستر و ناخۆشتر دەدەن.


هەر بۆیە چارەسەر بۆ کۆتایی هێنانی سەرجەم کێشە و قەیرانەکانی ئێران و کوردستان ،بەرپاکردنی شۆڕش وڕاپەڕینە بۆ گۆڕانکاری لەسیستەمی چەوسێنەرو نابەرابەر و سەرکوتگەری ئیسلامیی یە و دامەزراندنی سیستەمێکی شورایی ئازاد و بەرابەرە.


ئەویش بە بەهێز کردن و گەشەدان بە تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتووانەی بزووتنەوەی شورایی خەڵکی کودستان و ئێران مسۆگەر دەبێت ،پێویستە ئەم جارە لە ئاڵوگۆڕکردن و گۆڕانی سیستەمەدا خەڵکی بە تاقی کردنەوەی جۆرە سیستەمێکی جیاوازتر لە جۆرە سیستەم ودەسەڵاتەکانی ڕابردوو لە جۆری دەسەڵاتی سەرکوتگەری دینی و قەومی ڕوبەڕوویی قۆناغی داهاتووببێتەوە، ئەویش لە سەرەتایی هەنگاوەکانی بۆ پێشەوەدا دەسەڵات و ئیدارەدانی خەڵک تاقی بکاتەوە لەجۆری شورایی دا ،کە باشترین هەنگاو و نەخشە ڕێگایە کە کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگایەکی ئازاد و بەرابەر ئاراستە بکات.


لە قۆناغی ئێستایی ئێران سەردەمێکی هەستیارە بەهۆی هەبوونی ووشیاری خەڵکی ناڕازی شارەکانی ئێران و کوردستان بەگشتی وکرێکاران و زەحمەتکێشان بەتایبەتی کە زۆر ئازایانە و تێکۆشەرانە هاتوونەتە مەیدان بۆ بەدیهێنانی ماف و ئازادی یەکانیان ،پێویستە خەڵک ووشیاربێت بەجۆرێک کە دابینکردن و بەدیهێنانی ماف و ئازادی یەکان و کۆتایی هێنان بە کێشە وقەیرانەکان بێ ڕاپەڕین و شۆڕش محاڵە هەرگیز بەدی نایە و سیستەمی تیرۆریستی ئێستا ئیسلامیی بەهیچ جۆرێک مل نادات بەدابینکردنی خواست و داواکاری یەکانی خەڵکی ناڕازی ئێران وکوردستان ،بۆیە تەنها ڕێگا چارە ڕێکخرابوونی خەڵکی ناڕازی یە لەجۆری بزووتنەوەی شورایی دا کە لەنێوخۆیاندا بە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و هەڵبژاردنی شوراکانی خۆیان دەست بە تێکۆشانی جۆراو جۆری سیاسی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بکەن . لەپێناوی گۆڕانکاری لە سیستەمی چەوسێنەر و نابەرابەروسەرکوتگەر و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا بەرەو کۆمەڵگایەکی باشتر و ئازاد و بەرابەردا.


کە ژنان و کرێکاران و زەحمەتکێشان چیتر بێ ماف وبێ ئازادی نەکرێن و چیتر بەهۆی داواکردنی ماف و ئازادی یەکانیان جوانان و لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە زیندانەکاندا ئەشکەنجە و ئازار و لەسێدارە نەدرێن.


هەموو هاوڵاتیانی گۆمەڵگا بە هەبوونی هەرجیاوازێکی نەتەوەیی و ئایینی و ڕەگەزیی و نەژادی و بیروباوەڕ و بیرکردنەوەی جیاواز ئازاد بگوزەرێن و ئازادی ڕێکخراو بوون و ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی لە کۆمەڵگا بچەسپێت . بۆیە دەسەڵات و خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگا لە ڕوویی کارگێڕی ئیداری و ئابووری و بەڕێوەری دا بە نەخشە ڕێگایی دەسەڵاتی بزووتنەوەی شورایی کرێکاری بسپێردرێت بە دڵنییایەوە خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و هەژار قازانج دەکات چونکە باشتر بوون و ئازادبوون بەرابەر بوونی کۆمەڵگا بەندە بە ئاستی بەشداری کردنی خودی خەڵکی هەژار و کرێکار وزەحمەتکێشی کۆمەڵگایە ،نەک دوورە پەرێز کردنی.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان رەسول

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک