برووسکه‌ی جێگری سه‌رۆکی پاک به‌بۆنه‌ی کۆچی دووایی خه‌باتگێڕ مه‌لا حه‌سه‌ن/ه‌وه.
بۆ بنه‌ماڵه‌ی خه‌باتگێڕی دێرین خوالێخۆشبوو کاک مه‌لا حه‌سه‌ن بۆ مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان
به‌وپه‌ڕی داخ و په‌ژاره‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی کۆچی تێکۆشه‌ری ماندوویی نه‌ناس مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستانتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین. نه‌مر مه‌لا حه‌سه‌ن، یه‌ک له‌و خه‌باتگێڕانه‌ی ریزه‌کانی حیزبی شیوعی بوو که له هه‌ڕه‌تی لاوییه‌وه ڕووی له خه‌باتی ئازادیخوازانه کرد و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه زۆربه‌ی ساڵه‌کانی ژیانی له هه‌وراز و نشێو و دژواریدا برده‌سه‌ر. مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن بێجگه‌له‌وه‌ی دۆستێکی ده‌ربه‌ست و دڵسۆزی پارتی ئازادیی کوردستان بوو، خاوه‌نی پێوه‌ندییه‌کی برایانه‌ش بوو له‌گه‌ڵمان و له 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه که‌م بۆنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوون، به‌دڵی پڕ له خۆشه‌ویستییه‌وه به‌سه‌رمان نه‌کاته‌وه. هه‌ربۆیه گه‌لێک یادگاری جوانی ئه‌و نه‌مره لامان تۆماره که به زیندوویی ده‌مێننه‌وه. سه‌ره‌خۆشی له خۆمان له ئێوه، له دایکی ئاسۆ و له منداڵه ئازیزه‌کانی ده‌که‌ین و سه‌بووری بۆ هه‌مووان به ئاوات ده‌خوازین و له خوای گه‌وره‌ش ده‌پاڕێینه‌وه جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێ.
براتان: حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان 11 ڕه‌شه‌مه‌ی 2707 1 مارسی 2008
|