٨\٣\٢٠١٦
بۆ
(٨)ی
ئادار .

ئاکۆ مەجیدی
ئەڵێن
ئاڵاهەڵگرانی ''شەرەف!''
لە ژێر ئاسمانی
رەش و توونی جیهانی بێ ئەوین
لە بن داری خۆشەویستی
بە پەتی هەڵپێچراوی تاوان
ئەیانەوێ
ئاواتەکانت لە سێدارە بدەن و
ژنبوونت بخنکێنن،
بەڵام
کچانی وڵاتی من..
رۆحی ئەو نەریتەیان تەکاند و
ئامانجە سوورە ناسکەکەی ژنانی کورد
باڵی ''خودا!''یان
بۆ دادگایی مرۆڤ برد.
سنه
akomecidi@gmail.com
|