٢٣\١٠\٢٠١١
بۆ ئازادی
برایمی کاکە ئەحە،
سێشەم ھەڵەبجە
خۆپیشاندان ئەنجام دەدا.
ئاگاداری
دانیشتوانی شاری ھەڵەبجەی شەھید و دەورەبەری دەکەین کە ڕۆژی
سێشهم بەرواری ٢٥ی١٠ی٢٠٠١ مانگرتن و
خۆپیشاندانێکی جەماوهریی سازدەکرێ بە
مەبەستی:
١- ریسواکردن و شەرمەزارکردنی ئەو تاوانە
گەورەیەی کە دەسەڵات ئەنجامیداوە بەرامبەر بە بریندارێکی
خۆپیشاندانەکەی ھەڵەبجە برایمی کاکە ئەحە.
٢- دەربڕینی خۆشحاڵی و پیرۆزبایی خەڵکی
ھەڵەبجە بۆ گەلی لیبیا بە بۆنەی کۆتاییهێنانی
یەکجارەکی بە دەسەڵاتی بنەماڵەی دیکتاتۆری قەزافی.
گرووپی
ئازادی بۆ ئیبراهیمی کاکە ئەحه
ھەڵەبجەی شەھید
٢٠\١٠\٢٠١١
halabja.group٨٨@yahoo.com
|