١٨\١\٢٠١١
بەیاننامە:
بۆ
ئازادیی رادەبڕین و بیروباوەڕ!
بۆ یەکسانیی نێوان ژن و پیاو لەهەموو بوارەکانی
کۆمەڵایەتیدا!
بۆ یەکسانیی نێوان مرۆڤ، لەهەر رەگەز و ئاین و ئاینزایەک
لەبەرامبەر یاسادا!
ئێمە کە واژۆی خۆمان لەسەر ئەم بەیاننامەیە
داناوە، باوەڕمانوایە: یاساکانی پەسندکراوی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان
و ڕاگەیەندراوی جیهانیی مافی مرۆڤ و بەڵێنە پێوەندیدارەکانیان، وەک
دەسکەوتی خەباتی سەدان ساڵەی تێکۆشەرانی مرۆڤی پێشکەوتنخوازن. کاکڵ و
نێوەرۆکی ئەو ڕاگەیاندنە، سەروەری و ڕێز و بایەخی مرۆڤی سەرتاسەری
جیهان ڕادەگەیەنێت و جیهانپەسندە.
هەروەها، ئێمە لە هەمبەر بیرئانینی ملیۆنان مرۆڤی ئازادیخواز کە لە
لایەن ڕژێمەدیکتاتۆڕەکان، یان له دژبهری ڕقوقینی ڕەگەزپەرستیی
خوێنیان ڕژاوە، سەری ڕێز دادەنەوێنین و ڕایدەگەیەنین کە محهمهد سهدیق
کهبودوەند ڕۆژنامەنووسی ٤٨ ساڵەی کوردستانیی، یەکەمین کەسبوو بۆ
داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، لە ژێر سایەی ڕەشی ڕژێمی کۆنەپەرەست و
یانیگری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی
کوردستانی دامەزراند و لە ماوەی چالاکیی خۆیدا بۆ ڕاگرتنی سەروەریی
مافی ئینسانیی له ئێران، بەبێجیاوازیی ڕەگەز و ئایین و زمان، هەموو
توانای خۆی دەکارهێنا. لەئاکامی لایەنگری و بەرزڕاگرتنی پلەی ئینسانیی،
ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٨ دا دەستبەسەر کرا و دوای چەندین مانگ مانەوە لە
ژێر دژوارترین ئازارەکانی لەشی و ڕەوانیی، سزای زیندانی ١١ ساڵەی تێکەڵ
بە ئازاردانی بە سەردا سەپێندرا. هەر ئێستاکە، ناوبراو بەهۆی
هەلومەرجێکی نامرۆڤانەی کە لە زینداندا بۆیان ڕەخساندووە، تووشی جۆرها
نەخۆشی هاتووە، کە ڕێگەی هەر چەشنە دەرمان و چارەسەرییەکیان لێگرتووە و
بە دەم چەندین نەخۆشینی بێدەرمان دەناڵێنێت.
هەوڵ و تێکۆشینی کەبودوەند لەمەڕ ئاشکراکردنی تێداچوونی مافی مرۆڤ
لەئێران، بە گوێی گەلێک لە ئینسانەکان و ڕێکخراوەکانی جیهانی گەیشتووە.
هەر بەم بۆنەشەوە لەلایەن چەندین ڕێکخراوە و دامودەزگاکانی پاراستنی
مافی مرۆڤی جیهانییەوە، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکێشکراوە. بە پێی ئەم
پێناسە کورتەی کە لەسەرەوە پێشکێشکرا، ئێمە کە ناوی خۆمان لەژێر ئەم بهیاننامهیه
دەنووسین، رێزدار محەممەد سدیق کەبوودوەند به شیاو دەزانین بۆ
وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل لەساڵی ٢٠١١دا و، داخوازیی بنهماڵهی بهڕێزیان
به تهواوەتیی دهسهلمێنین.
ناوەکان بریتین لە:
سارمەدین سادقوەزیری (دامەزرێنەر و ئەندامی
دەستەی بەڕێوەبەرێتیی رێکخراوی مافناسانی ئێران)، عەبدوڵڵا پەشێو (
شاعر)، کەریم دانشیار(نووسەر)، هاشم کەریمی(نووسەر)، ئەنوەر سوڵتانی (نووسەر)،
دوکتۆر جەمال نەبەز (نووسەر ولێکۆڵەر)، سیروان کاوسی (نووسەر و
رۆژنامەنووس)، دوکتۆر حسێن خەلیقی (کۆمەڵناس و مامۆستای فەلسەفە)،
سیامەند موعینی (چالاکی مافی مرۆڤ)، شەهلا دەباغی (چالاکی سیاسی و
مەدەنی)، ئارێز داراپوور(چالاکی سیاسی- مەدەنی)، ئەحمەد بەهرامی (نووسەر)،
دوکتۆر کامران ئەمینئاوه (نووسەر و وەرگێڕ)، جەواد مەلا (نووسەر)،
حەسەن ئەیوبزاده (یاساناس و لێکۆڵەر)، ئیبراهیم فەرشی (مامۆستای شانۆ و
نووسەر)، دوکتۆر سەعید شەمس (مامۆستای زانستگە)، حەسەن دەرزی (هونەرمەند)،
کامیل ژیر(یاساناس و نووسەر)، پرۆفیسۆر ئالان دیلانی، دوکتۆر رۆیا
تلووعی (چالاکی مافی مرۆڤ)، دوکتۆر موعتەسەم تاتایی (مامۆستای زانستگە)،
مەهاباد قەرەداغی (نووسەر و چالاکی بواری ژنان)، محەممەد شەیدا(نووسەر)،
دەرسیم دێبەگەیی (نووسەر و رۆژنامەنووس)، سەردار پشتدەری (نووسەر و
رۆژنامەنووس)، ناهید موکری (چالاکی مافی مرۆڤ)، شەهرام میریکلانیکی (مامۆستای
فیزیک)، بروسکە ئیبراهیم (نووسەر)، سەرهەنگ چیا (نووسەر)، لەیلا
محەممەدی (چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی)، نگین شێخولئیسلامیی (رۆژنامەنووس،
چالاکی بزووتنەوەی ژنان)، ئارێز ئەندەری (رۆژنامەنووس)، ئیبراهیم
حەیدەری (شاعر)، ناسر رەزازی (هونەرمەند)، جەمال رەزازی (چالاکی سیاسی
و مەدەنی). رەزا کاویانی (چالاکی بزووتنەوەی کرێکاری)، نەجمەدین غولامی
(هونەرمەند)، شەهین شەهلایی (چالاکی سیاسی، مەدەنی)، هووشەنگ سنە (چالاکی
مەدەنی)، ئازاد سەقزی (چالاکی مافی مرۆڤ)، لەیلا محەممەدی (چالاکی
سیاسی، مەدەنی)، ئاسۆ ساڵح (رۆژنامەنووس)، جهاد محەممەد کەریم (چالاکی
مەدەنی)، حەمید بەهرامی (چالاکی سیاسی)، ئەسفەندیار مۆنفەردزادە (مووسیقاناس)،
ئافاق تووفانی (هونەرمەند)، شێرکۆ جیهانی (رۆژنامەنووس)، محەممەد خاکی
(شاعر)، ................
|