په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٣\٢٠١٤

بانگەواز بۆ خۆپیشاندان لە برۆکسل:

بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی لە ھەرێم وەرنە مەیدان.
 


ئێمە وەک کەمپەینی ئازادیی رادەربڕین لە کوردستانی باشور کە ئەم گرووپ و رێکخراوانە پێکیانھێناوە (کەمپینی ئازادیی بۆ سەید ئەکرەم ، رێکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا، گرووپی ١٧ی شوبات - سوید ، کۆمیتەی بەلجیکای کوردۆساید - چاک) بەمەبەستی داوای ئازادیی بۆ زیندانیانی سیاسی لەھەرێم، بەتایبەت (سەید ئەکرەم و نیاز عەزیز و بیلال نوری) لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا خۆپیشاندانێک ساز دەکەین و داواکاریش دەدەینە ھەر یەک لە بەرپرس و ئەندامانی لیژنەی دۆسیەی ئێراق و کۆمیتەی مافی مرۆڤ و کۆمیتەی گەشەپێدانی دیموکراسی لە پەرلەمانی ئەوروپا، داواشمان لەو لایەنانە کردووە کە نوێنەری خۆیان بنێرن ناو خۆپیشاندەر‌انەوە.


داوا لە سەرجەم ئازادییخوازان و رەوەندی کوردی لە بەلجیکا و ھۆڵەندا و ئەڵمانیا دەکەین کە بەشدارییەکی فراوان بکەن!

رۆژی خۆپیشاندان: پێنجشەمە ١٣\٣\٢٠١٤
کات: کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: برۆکسل - بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا
Luxemburgplein, brussel

بۆ پەیوەندیی: ٠٠٣٢٤٨٥٨٦٠٧٤٧، ٠٠٣٢٤٩٧٨٩٤٢٣٢

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک