بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكاری كه‌سووكاری ئێسكوپروسكی دۆڵی جافایه‌تی، با جاشه‌كان بده‌ینه داگا..
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره*
ئه‌نفال كراوه‌كان زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌م بوون، به‌و په‌ڕی دڕنده‌یی له ناو بران زه‌ره‌ر مه‌ندی دووه‌م كه‌سووكارو پاشماوه‌كه‌یانه، كه‌زۆر جار ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازن ئه‌وانیش تیاچووبان، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ز له مردن ئه‌كه‌ن !! به‌ڵكووله‌به‌رئه‌وه‌ی دوای ئه‌وان دوای ئه‌و كۆسته گه‌وره‌یه‌ی مه‌رگی به‌كۆمه‌ڵی ئازیزانیان نه‌ك هه‌ر هیچ ئاوڕێكیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌شدار بوان و بكه‌ری ڕاسته‌وخۆی كاره‌ساتی ئه‌نفال ئازاد‌و نه‌ك هه‌رله گوڵ كاڵتریان پێ نه‌وتراوه..به‌ڵكوو وه‌ك زه‌مانی جاشایه‌تیان پاشایانه ژیاون له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه.. زوربه‌مان مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌و به‌خاك سپاردنی كۆمه‌ڵێ مرۆڤ، مرۆڤی كورد كه‌ته‌نیا تاوانێكیان هه‌بووبێ كورد بوون بوو پاشانیش له‌ناوچه‌ی ئازاد كرا‌و ژیاون، ئه‌گینا هه‌موویان كه‌سی سڤیل و بێ چه‌ك و ژن و منداڵ و پیرو لادێ نشینی بێ ئاگا له‌هه‌موو شتێ بوون.. ئه‌وانه‌ی ڕاپێچی مه‌رگیان كردن كۆمه‌ڵێ جاش و خۆفرۆشی به‌كرێ گیراوی به‌عسی گۆڕ به گۆڕ بوون، به‌ڵام كورد زمان بوون ، له‌پێناو تاڵان وئافه‌رێنێكی سه‌رانی به‌عس براو خوشكی خۆیان به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌می بێ وێنه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال ڕاپێچ كرد، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێ دڕه‌نده‌ی برسی بوون ، ته‌نانه‌ت ئه‌و سائقه شۆفله‌ی كه گڵی كرد بوو سه‌ر گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ئێستاش ده‌نگی گریانی منداڵێكی چل ڕۆژ ته‌مه‌ن ویژدانی ئازار ئه‌داو تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی كردووه، كه‌چی جاشه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نفال كردنی گوند نشینه‌كان ته‌قه‌ی خۆشیان كردووه!! مه‌راسێمێكی پڕ شكۆ له‌هه‌ولێر هه‌ر له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه وه‌ك باڵا ده‌سترین ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمێك كه‌وێنه‌ی نیه له‌دنیا.. له‌گه‌نده‌ڵیو نا عه‌داله‌تی.. ئاخر كه‌سووكاری قوربانیان مه‌راسیمی چه‌واشه‌كاریان ده‌وێ یان دادگایی تاوانباران، ئاخر ئێسكوو پروسكێكی ته‌مه‌ن بیست ساڵه‌ی بێ نازی ژێر گڵ دروشمی بریقه‌داری به‌ر میكڕۆفۆن و به‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنی ده‌وێ یان ژیانێكی ئاسووده بۆ كه‌سوو كاره پاشماوه‌كانی.. ئه‌مانه پرسیارێكن كه كه‌سوو كاری قوربانیا ڕاشكاوانه كردنیان و ناوی خۆشیان بۆ مێژوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان تۆمار كرد كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ تاوانبارانی به‌شدار بوو له پرۆسه‌ی ئه‌نفال سزا بدرێن.. سه‌رۆك جاشه ئه‌نفالچیه‌كان نموونه‌ی برایم ئاغای سه‌نگه‌سه‌رو قاسم ئاغای كۆیه وه‌ك دوو پاڵه‌وانی به‌شدار بوو له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال ناویان هاتووه به‌سزای خۆیان بگه‌ن ، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌ی خواستوو ئاره‌زووی كه‌سوو كاری قوربانیان ده‌سه‌ڵاتی كوردی داڵده‌یان بدا‌و پله‌و پایه‌و دیوه‌خانانه‌و مووچه‌یان بۆ ببڕێته‌وه.. ئه‌گه‌ر له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه هه‌ر له‌سه‌رۆكی هه‌ریمه‌وه تا سه‌رۆك كۆمار.. ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، پێشمه‌رگه كۆنه‌كانی كه‌هه‌موو ڕۆژێ ئه‌بوونه میوانی سفره‌ی بێ ڕه‌ونه‌قی ئه‌و ماڵه جوتیاروو هه‌ژارانه‌ی سه‌د مخابن ئه‌نفال كران نووسه‌رو شاعیر‌و كه‌سانی ویژدان زیندوو .. له‌چی شوێنێكی ئه‌م جیهانه بووه..كاره‌ساتێك قوربانیه‌كانی زیاتر له سه‌دو هه‌شتاهه‌زار قوربانی بێت و ئه‌نجام ده‌رانوو به‌شدار بوانی ئازاد‌و كه‌سووكاریشیان له ژیانێكی كووله مه‌رگیدا بژین.. ده‌بوایه له‌دوای به‌خاك سپاردنی ئێسكوو پروسكی ئه‌نفال كراوه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی، پارتی برایم ئاغای ڕاپێچی زیندان كردباو بانگه‌وازی كه‌سوو كاری قوربانیانی دۆڵی جافایه‌تی كردبا كه‌بێن داوای یاسایی له‌سه‌ر جاشی ناو زڕاو تۆمار بكه‌ن!! به‌ڵام بابیرمان نه‌چێ زیاتر له چل و حه‌وت خێزان له‌كه‌سووكاری قوربانیانی ده‌ڤه‌ری سه‌نگه‌سه‌رو ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ داوای یاساییان له‌سه‌ر هه‌مان كۆنه جاش تۆمار كردوه‌و..نه‌پارتی ڕاده‌ستی دادگای ده‌كاتوو، نه‌وه‌ڵامی داوای دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ده‌داته‌وه.. تكایه گوێ له‌ده‌قی یاداشتنامه‌كه‌ی كه‌سووكاری قوربانیان بگرن.. ئێمه كه‌سووكاری دۆڵی جافایه‌تی و مالومه‌و سه‌رجه‌م ئاماده‌بوانی مه‌راسیمی ناشتنی ئێسك و پروسكی ڕوفاتی ئه‌نفال كراوه‌كانمان، داواكارین ده‌ست به‌جێ تاوانبارانی ئه‌نفال سزای بڕیار دراو به‌سه‌ریاندا جێ به‌جێ بكرێت، وه ناڕه‌زایی تووندی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ هه‌موو كه‌سوو لایه‌نێك كه ڕێگربن له‌به‌رسزای بڕیار دراو به‌سه‌ر تاوانباراندا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك داكۆكی له‌تاوانباران بكه‌ن، به‌تایبه‌تی داواكاری سه‌رجه‌م كۆنه موسته‌شاره تاوانباره‌كان دادگای بكرێن له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه.. برایم ئاغای سه‌نه‌گه‌سه‌ر وقاسم ئاغای كۆیه‌و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و فه‌وج و ئامر مه‌فره‌زه خاسانه‌ی به‌شدااریان كردوه له ئه‌نفالی یه‌ك دا كردوه.. ئیبراهیم حاجی مه‌لۆ،ئه‌سعه‌د جهانگیر،كیسرا محه‌مه‌د جاف،نه‌وزاد ئه‌نوه‌ر بێتواته، وه فه‌وجه‌كانی ژماره ٣٧،١٠٩،٨١،٩٦،٥١،٣٦،٢٣.٢،٥،٢٠،٨٥،١٣٧،١٦٢،١٢١،هتد ده‌ستاینا هه‌بووه له ئه‌نفال كردی قوربانیانی ئه‌مڕۆ.. ناوی به‌شێك له‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌به‌ویستی خۆیان ناویان بڵاو كرایه‌وه ئه‌مانه‌ن ئه‌حمه‌د گوڵناز ٢٨ كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نفاك كراوه حاجی عه‌بدوڵا شیده‌ر ٢٢ كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نفال كراوه به‌هادین محه‌مه‌د دایك و باوك و خوشك و برایه‌كی ئه‌نفال كراوه نوری قادر بادر ٥ كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نفال كراوه مریه‌م سه‌عید خه‌ڵكئ سێكانیان ٢٢ كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نفال كراوه جه‌مال گورون ١٠ كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نفال كراوه نوێنه‌ری كه‌سسو كاری ئه‌نفال كراوه‌كانی گه‌رمیان گوندی سێده‌ر ٨٥ كه‌س ئه‌نفال كراوه گوندی سه‌رمورد ٤٠ كه‌س ئه‌نفال كراوه گوندی دۆڵه بی ٦١ كه‌س ئه‌نفال كراوه گوندی سێكانیان ٤٠ كه‌س ئه‌نفال كراوه گوندی هۆمه‌ر قه‌وم ١٩ كه‌س ئه‌نفال كراوه گوندی ته‌لان ٤٧ كه‌س ئه‌نفال كراوه گوندی قه‌ره‌نگوێ ٢٥ كه‌س ئه‌نفال كراوه گوندی هه‌ڵه‌دن ١٠٠ كه‌س ئه‌نفال كراوه * به‌رپرسی كه‌یسی تاوانباران و ئه‌نفالچیه كورده‌كان
msto123@hotmail.com
|