بۆ به‌رچاوی میدیا و ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان!
زانیاریمان پێگه‌یشتوه که که‌سێکی کورد له فه‌ره‌نسا ماوه‌ی ساڵێکه هه‌واڵی نه‌ماوه و له په‌یوه‌ندی به که‌س و کاریه‌وه دابڕاوه. که‌سێکی ناسراوی که‌س و کاری ناوبراو په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه کردوو ئێمه‌ش به مه‌به‌ستی هاوکاری ئه‌م ئاگاداریه ڕاده‌گه‌یه‌نین و تکایه ئه‌گه‌ر به هه‌رشێوه‌یه‌ک زانیاری له‌م باره‌یه‌وه ده‌زانیت وه یان که‌سی ناوبراوت بینیوه وه یان ناسیوه، په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه له پێناوی سۆراخ کردنی بارودۆخ و گوزه‌رانی. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند زانیاریه‌کی کورتی ئه‌و کورده‌ن: - ناو: ئاکۆ له‌تیف نامق - ڕۆژ و شوێنی له‌دایک بون: سلێمانی / ١٩٧١ - ساڵی ۲٠٠۲ کوردستانی به‌جێهێشتوه - ساڵی ۲٠٠٣ گه‌یشتۆته فه‌ره‌نسا - یه‌ک ساڵ له‌مه‌وبه‌ر واته له ساڵی ۲٠٠۸ دا به هۆکاری نه‌خۆشی ده‌روونی نێردراوه‌ته خه‌سته‌خانه‌یه‌ک له فه‌ره‌نسا و ئیتر له دوای ئه‌وه‌وه هه‌واڵی له که‌س و کاری پچڕاوه. ئه‌مه هه‌مو ئه‌و زانیاریانه‌ن که ڕه‌نگه یارمه‌تیمان بدات له سۆراخی ئه‌م که‌سه‌دا و چاوه‌ڕێی هاوکاری هه‌مو لایه‌کین بۆ زانیاری زیاتر.
تکایه زانیاریه‌کان بده‌ن به‌م ژمارانه: هاوکاریتان مایه‌ی پێزانینه
له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی لیدز بۆ هه‌ر که‌س و لایه‌نێك که هه‌ڵ ده‌ستێت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه .. هیوا به‌کر - ژماره‌ی ته‌له‌فون ٠٠٤٤٧٧٥٣۲٥۸۲٥٧
|