١٧\٩\٢٠١٠
بۆ به‌رێز نالیا
ئیبراهیم، ''هه‌ر که‌سێک هات و وتی من ئاشقم، باوه‌ڕ نه‌که‌ن''!

دارا ئه‌حمه‌د
له چه‌ند رۆژی رابردوو (نالیا ئیبراهیم)
له‌ژێر ناوی (ده‌نگێکی
سه‌وز بۆ نالیا ئیبراهیم ده‌نگێکه دژ بە هه‌موو جیاوازییه‌کی
چینایه‌تی!!) بانگه‌شه‌ی خۆ پاڵاوتنی
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سوێد بۆ ماڵپه‌ڕی (ئه‌مڕۆ) نارد و ئێمه‌ش بۆمان
بڵاوکرده‌وه و ئاماده‌یی خۆشمان ده‌ربڕی که ئه‌گه‌ر هه‌ر کارێکی
میدیایی به ئێمه هه‌بێ ئه‌وا ئێمه له خزمه‌ت داین و به‌ڵام
هیوادرین ئه‌گه‌ر ده‌ربچن یان ده‌رنه‌چن ئه‌و په‌یمان و به‌ڵێنانه‌یان
له‌یاد نه‌که‌ن که له بانگه‌شه‌که ئاماژه‌یان بۆ کردوون.
ئیدی دوێنێ (١٦\٩)
نامه‌یه‌کیتری بۆ ناردین که داوا ده‌کا بانگه‌شه‌ی که‌سێک به‌ناوی
(عه‌باس حه‌مه‌د - پالێوراوی پارتی ده‌ستپێشخه‌ری فێمیستانه)ی بۆ
بڵاوبکه‌ینه‌وه، که گوایه که‌سێکی یه‌کسانیخوازه و ئه‌و - واتا
نالیا - زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ی که ئێستا پیاوێکی کورد ئاوا
خۆیهه‌ڵبژێرێ و باوه‌ڕی به‌و شتانه هه‌بێ. به‌ڵام ئێمه داوای بووردن
له (نالیا) ده‌که‌ین و نامانه‌وێ بانگه‌شه بۆ هه‌ر که‌سێک
بڵاوبکه‌ینه‌وه، جا له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ کاک (عه‌باس حه‌مه‌د) پێمان
باشه به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌وباره‌وه
بخه‌ینه به‌رده‌ست:
به داخه‌وه، به‌و جۆره‌ی که تۆ باسی ئه‌و پیاوه - عەباس حه‌مه‌د -
ده‌که‌ی، پێمان وانییه وابێ، چونکه ئه‌و فێمێنیستییه‌ی ئه‌و، هێڵێکی
سه‌رلێشواوه له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی ژنان و به جۆرێکی‌تر سه‌ر له ژنان
ده‌شێوێنن، بۆ جارێکی‌تر و به شێوازێکی‌تر ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست
پیاوسالاریی و پیاوه سیاسه‌تبازه‌کان. ئه‌من نامه‌وێ به بێ به‌ڵگه
زیاتر درێژه به بۆچوونه‌کانم بده‌م، فه‌ر‌موو با خوێنه‌ران و
به‌ڕێزیشتان بزانن ئایه به پێی ئه‌و تێڕوانینانه‌ی خواره‌وه و
چه‌ندین قسه‌یتری له‌و بابه‌تانه، کاک عه‌باس چ جۆره باوه‌ڕێکی
هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ژنان و چه‌ند په‌یوه‌سته به‌و
ره‌وته یه‌کسانییخوازه‌ی ژنان که ده‌یه‌وێ چه‌وسانه‌وه و
نابه‌رابه‌ریی ژنان له بنوبۆتکه‌وه هه‌ڵبکیشێ و ژنان و پیاوان له
کرده‌وه‌دا یه‌کسان بن.
تێڕوانینه‌کانی (کاک
عه‌باس)
• (بۆیه من مافی
خۆمه، وه‌ک خانمه‌که‌ی ده‌شتی کۆیه، ئۆباڵی سته‌م له‌سه‌ر ژن،
بخه‌مه‌وه سه‌ر ئه‌ستۆی ژن خۆی.).
http://www.dengekan.com/doc/2010/7/abasEsmailHamad6.htm
• (هیچ
پیاوێکی ناو حیزبه کوردستانیه‌کان، تێڕوانینیان بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان
له‌هی نه‌وشیروان مسته‌فا باشتر نیه.).
http://www.dengekan.info/dengekan/11/6179.html
• (بۆیه
شتێکی نامۆ نیه، که‌سێکی وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌گه‌ر رایه‌کی
وای هه‌بێت،..) .
http://www.dengekan.info/dengekan/11/6179.html
• (بۆیه
به‌ڕای من ئه‌و نووسینه‌ی سه‌رده‌شت، شێوازێکه له سوکایه‌تیپێکردن،
وه‌ک ره‌خنه، دژ به‌ده‌سه‌ڵات به‌کارهاتووه، ئه‌و شێوازی
ره‌خنه‌یه‌ش تێیدا ژن پێوه‌رو که‌رسته‌ی ئه‌و سوکایه‌تیپێکردنه‌یه.
ده‌کرێ به شێوازی سوکایه‌تی پێکردن ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات بگیرێت،
به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر حیسابی جه‌سته‌و سێکسوالیتێی مرۆڤ.).
http://www.kurdistannet.info/net/index.php?option=com_content&view=article&id=12685:2010-05-26-14
ئەو بەڕێزە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی لیرالیی و ئەو دیموکراسییە پڕ لە
کەموکوڕییەی رۆژئاوا سیاسەت دەکا و بە گوێرەی نووسینەکانی و ئەو
خۆهەڵبژاردنەی ئێستاشی نە بەدوای لەنێوبردن و بنەبڕکردنی چەوسانەوەی
ژنانە نە تێڕوانینێکی رۆشنیشی هەیە بۆ کێشەی نەبوونی یەکسانیی لەنێوان
پیاوان و ژنان؛ وەک کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردووە دەڵێ:
(مافی خۆمه، وه‌ک خانمه‌که‌ی ده‌شتی کۆیه،
ئۆباڵی سته‌م له‌سه‌ر ژن، بخه‌مه‌وه سه‌ر ئه‌ستۆی ژن خۆی.)،
بەڵکە ئەو سیاسەت دەکا و دەیەوێ کێشەی ژنان بەکاربهێنی بۆ ئەوەی بگا بە
دەسەڵاتێک. شتێکی چاکە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز سوود لەو
دیموکراسییە وەربگرن، بەڵام دەبێ ئاگاشیان لەوە هەبێ کە هەر رێبوارانی
ئەو دیموکراسییەی رۆژئاواشن ژنانێکی یەکجار زۆریان کردۆتە کۆیلەی خۆیان
و بۆ سییاستە نامرۆییەکانیان و کارە بازگانیی و ئابوورییەکانیان
ریکلامیان پێوە دەکەن و دەست لەناو دەستی( ئیسلامییەکان و دینەکانیتر و
دابونەریتی کۆنەپەرستانە و ( یاساکانی جیاوازیی فەرهەنگی) و (یاسا
تایبەتییەکانی دینەکان) پیاوسالارانە رەفتار لە به‌رانبه‌ر ژنان دەکەن
و دژی هەموو بزووتنەوەیەکی رادیکاڵانەی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز
دەوەستنەوە.
لە کۆتاییدا هیوادارین ئیدی ''نالیا'' و هەر ژن و پیاوێکی یەکسانیخواز
وەک شاعیر دەڵێ: '' هه‌ر که‌سێک هات و وتی من ئاشقم، باوه‌ڕ نه‌که‌ن''
چیدی بە ئاسانیی باوەڕ بەو کەسانە نەکه‌ن کە سەری زمان و بنی زمانیان
ماف و ئازادییەکانی ژنان و یەکسانیخوازییە کەچی لەوڵاوە بە ئارەزووی
خۆیان (قسەی ناحیسابیی) دەکه‌ن و به هۆی تێڕوانینه تاکڕه‌هه‌ندیی و
خودییه‌کانی خۆیان جارێکتر ئاو به ئاشی پیاوسالاریی واقیعگه‌رایی ئه‌و
سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره داده‌که‌ن و کۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ ره‌وتی
راسته‌قینه و کرده‌ییانه‌ی تێکۆشانی ژنان دروست ده‌که‌ن.
١٧\٩\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|