په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٣\٢٠١٤

بۆ بەڕێز: وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی.

لە رێى بەڕێز سەرۆکى زانکۆى سلێمانى.


پەیامێک لە فەرمانبەرانى مانگرتووى زانکۆى سلێمانى.


وەک فەرمانبەرانى مانگرتوو ناڕازیى بەرامبەر خەمساردى حکومەت لەئاست ئەو کێشەیەى بەرۆکى موچەخۆرانى هەرێمى گرتوەتەوە رایدەگەیەنین، سورین لەسەر هەڵوێستەکەمانو دەمانەوێت ئەوە دوپاتبکەینەوە کە کاردانەوەکەمان بۆ هۆشدارکردنەوەی بەرپرسانە لەئاست نابەرپرسیارێتییە بەردەوامەکانیان لەبەرامبەر هاونیشتیمانیان و چین و توێژە کەمدەستەکان بەتایبەتیش فەرمانبەران.


ئەگەرچى لەماوەى ئەم هەفتەیەدا لەڕێى نیشاندانى ناڕازیى مەبەستمان بو کاربەدەستان لەو دۆخە دژوارە ئاگاداربکەینەوە کە موچەخۆرانى گرتوەتەوە، بەڵام جێبەجێنەکردنى داواکەمان و لەوەش زیاتر بەدەنگەوەنەهاتنمان لەلایەن هیچکام لەبەرپرسان ئەوە نیشان دەدات کە چ دیوارێک لەنێوان هاوڵاتى و حکومەتدا هەیەو چەندێک گوێیان لەئاست هاوارى ئێمە و هاوشێوەکانمان نابیستە بووە.


لێرەوە رایدەگەیەنین، ئەگەر هەنگاوى پێویست نەگیرێتەبەر بەکردەیى نەک بەڵێنى جێبەجێنەکراو بۆ چارەسەرى کێشەى موچە، ئەوە لەرۆژى یەکشەممەى داهاتوەوە سەرجەم ئەرکەکانمان لەبەرامبەر دامەزراوەى زانکۆ کۆتایى پێدەهێنین و هەموان دەوامکردن رادەگرین و سەرەراى پەکخستنى کاروبارى ئیدارى، پاسەوانیکردن و پاراستنى دامەزراوەکانى زانکۆ لەئەستۆناگرین.


هەربۆیە دەڵێین ئەوانەى خوڵقێنەرى ئەم قەیرانەن، دەبێت دەرئەنجامەکانى دۆخەکەش لەئەستۆبگرن.
_______________________________
وێنەیەک بۆ: نووسینگەى سلێمانى پەرلەمانى کوردستان.

 

 

فەرمانبەرانى مانگرتووى زانکۆ
٥\٣\٢٠١٤


sherwansharef@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک