په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٩\٢٠١١

بۆ بەڕێز وەزیری رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان.
 


خانەقین (شاری ئاشتی و تەبایی) یەکێکە لە شارە دێرینەکانی کوردستان، لە کتێبەکانی مێژووی پێش زایەن ناو و شوێنی هاتووە. (دەرگای زاگرۆس)خاوەن بەرهەمی رۆشنبیری گەورە وسەنگینە لەسەر ئاستی کوردستان، عیراق و ناوچەکە وەک بیرمەند، نووسەر و شاعر عەبدولمەجید لوتفی، شاعر محێدین شاکر داییزادە، شێخ موراد حوسێن زەنگەنە، مەلا عارف، عەزیز پشتیوان، رەشید باجەڵان، مەجید غاندی، ئەحمەد رەجەب، محەمەد نوری، سەید حەکیم، محەمەد سەید حەکیم، مەلا بەختیار، فازل کەریم، ئەحلام مەنسور، دانا جەلال، جەمیل رۆژبەیانی، د. کارزان خانەقینی وەلی شەریف و محه‌مه‌د غازى و، دەیان هونەرمەندی بەناوبانگ وەک خوداداد عەلی، جەعفەر حەسەن،خەلیل موراد وەندی، ناسر حەسەن، قەیس حامد، ئەحمەد هەیاس، حەسەن هەیاس، شێوەکاران جەعفەر سەید تەوفیق، ئیسماعیل خەیات، حوسێن مایخان، وەلید جەعفەر، رەمزی سید قوتب، مورشد حوسێن، محمود بیکاسۆ، نیاز ساڵح، زەینەب ئەرکەوازی، سیروان نەوروز، عەلی یاسین، یاسین محێدین و دەیان داهێنەری تر.


ئاخر بە گوێرەی چ پێوەرێک کاروباری رۆشنبیری ئەم شارە وەک فەرمانگەیەکی سەر بە بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری گەرمیان مامەڵەی لەگەل بکرێت؟! بواری رۆشنبیری، دەروازەی پەروێزخان نییە، هەروا بە ئاسانی قووتبدرێ و بەدڵنیاییەوە لەم بارەیەوە قسەی زیاترمان دەبێت!


ئایا بچووککردن، پەراوێزخستن و ملکەچکردنی خانەقین خزمەت بە کێ دەکات؟


ئێمە چیتر بێدەنگ نابین لەبەرامبەر رەفتارکردن لەگەل ئاستی رۆشنبیری شارەکەمان وەک فەرمانگە، بۆیە داوا لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئاستی رۆشنبیری شارەکەمان بەرزتر هەڵسەنگێنن، واتە لە ئاستی بەرێوبەرێتی مامەڵەی لەگەل بکرێت و دوور لە دامەزراندنی حزبیانە.

 


١٤\٩\٢٠١١
 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک