١٠\٣\٢٠١٠
بانگەواز بۆ هاوکاریی:
بۆ بە دواداچوونی
ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی وادی
سەبارەت بە
خەتەنەی ژنان لە کوردستان.
لە هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆژنامە بەربڵاوەکانی هۆڵەندا وەکو تراو و ....
هەواڵێکیان بڵاو کردۆتەوە،کە سەرچاوەکەی ڕێکخراوی وادییە ، کە تیایدا
دەڵێت 85% ئافرەتانی کورد لە باشووری کوردستان خەتەنە کراون ،ئەم
هەواڵە درزی خستە نێوان کوردەکانی هۆڵەنداو هۆڵەندیەکان، کوردەکان زۆر
بە سەرسەڕمانەوە سەیری ئەم ئامارە و ڕێژە بەرزەیان کرد کە لە
ڕۆژنامەکان بڵاو کرایەوە ،هاوکات چاودێرە هۆڵەندیەکانیش بەم هەواڵە
بیرکردنەوەیان لە سەر باری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کورد گۆڕا " کاریگەری
نێگەتیفی هەبوو لە سەر ڕوانینیان بۆ گەلی کورد".
بۆیە ئێمە لێرەوە داوا دەکەین لەو کەس و ڕێکخراو دەزگایانەی بەرپرسن
لەم پرسە ،پێکەوە بتوانین ڕاستیەکانی ئەم لایەنە ئاشکرا بکەین بۆ
سەرجەم لایەنەکان ،ئەم خراپ تێگەیشتنە لەسەر باری کۆمەڵایەتی کورد
بڕەوێنینەوە.
بۆ بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە لەم توێژینەوەیە، نوێنەری دوو ڕێکخراوی
کوردی-هۆڵەندی لە هەفتەی داهاتوەوە سەردانی کوردستان دەکەن ،بۆ ماوەی
چەندین هەفتە توێژینەوە ئەنجام دەدەن ،ئەو دوو توێژەرەوەش بەڕێزان کاکە
بابان و مونیر غەفورن.
هەروەها ڕێکخراوی ICRGMA نێو نەتەویی کە کارەکانی تایبەتە بە
لێکۆڵینەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یارمەتی ئەم گروپە دەدات بۆ سەرخستنی
توێژینەوەکەیان.
ڕێکخستنی ئەم هەڵمەتە بەڕێز یونس گۆران لە وڵاتی هۆڵەندا پێی هەڵساوە،
وەک چالاکڤانێکی داکۆکیکەر لە دۆزەکانی کورد .هەر کەس و لایەنێک
دەتوانن هاوکار بن بە دەرخستنی ڕاستی و پێشکەشکردنی بەڵگە و ئاسانکاری
بۆ توێژینەوەکە تکایە پەیوەندی بکەن بە کاکە یونس گۆرانەوە لە ڕێگەی
ئەم ئیمەیلەی خوارەوە :
younisgoran73@yahoo.com
|