بۆ بیره‌وه‌ری و ڕێزلێنان له قووربانیانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌زاران بالۆنی ڕه‌ش له‌سه‌نته‌ری ستۆکهۆلم هه‌ڵده‌درێت.
لیژه‌نه‌ی ئاماده‌کاری بیره‌وه‌ری قووربانیانی هه‌ڵه‌بجه که له چه‌ند پارت و ڕێکخراوێکی کوردستانی پێکهاتووه، له سه‌نته‌ری شاری ستۆکهۆڵم (Sergelstorget) له یادی 20 ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له 16/3 له کاتژمێری 13:00 تا 16:00، چه‌ند چالاکییه‌ک به شێوازێکی نوێ رێک ده‌خات به‌م شیوه‌ی خواروه:
1. کاتژمێر 12:00 بۆ 13:00 له‌شاری ستۆکهۆلم فرۆکه‌یه‌ک هه‌ڵده‌ستێت، له به‌رزایی 600 مه‌تره‌وه به‌سه‌ر ئاسمانی شاردا ده‌سوڕێته‌وه، بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر لافیته‌یه‌کی گه‌وره هه‌ڵده‌گڕێت که تێیدا دروشمێکی ( نه‌خێر بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی تر ،نا بۆ کۆمه‌ڵکوژه‌یه‌کی تر له‌کوردستان)ی،(Aldrig mer Halabja, Nej till folkmord i kurdistan) له‌سه‌ر نووسراوه، ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌و چالاکییه ته‌واو بووه، ته‌نیا مه‌گه‌ر که‌ش و هه‌وا له‌و ڕۆژه‌دا خراپ بێت و په‌کی چالاکییه‌که بخات.
2. سازکردنی میتینگێک(کۆبوونه‌وه‌یه‌کی) جه‌ماوه‌ری له سه‌نته‌ری شار، له‌م میتینگه‌دا وه‌ک ڕێزگرتنێک له شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه هه‌زاره‌ها باڵۆنی ڕه‌ش به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌درێت.
3. دروستکردنی لافیته‌یه‌کی پێنج مه‌تری به وێنه و دروشمی جۆراوجۆر.
4. دانانی کۆمه‌ڵێک وێنه که له لایه‌ن منداڵانی هه‌ڵبجه‌وه دروستکراون.
5. له ڕۆژانی دوای بیره‌وه‌ریه‌که، سه‌ردانی په‌رله‌مانی سوێد ده‌کرێت، تا له ئازار و ناخۆشییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ئاگادار بکرێنه‌وه. شایه‌نی باسه که بڕیار وایه ئه‌م لیژنه‌یه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ دوو لیژنه‌ی تر له‌گه‌ڵ ده ڕێکخراوی خوێندکار و لاوانی کورد و ڕێکخراوی (WomenAid) چالاکی ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ریه‌که به شێوه‌ی خۆی به‌رنامه‌کانی خۆی له هه‌مان شوێن و هه‌مانکات، پێشکه‌ش ده‌کات.
لیژنه‌ی ئاماده‌کاری یادی بیست ساله‌ی هه‌ڵه‌بجه له ستۆکهۆڵم 20080307
ناونیشنای چالاکییه‌کان که له‌هه‌مان شوێن و کاتدا ده‌کرێن:
شوێن: ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم (Sergelstorget) کات: ڕۆژی 16 – 3 - 2008 کاتژمێر 12 تا 16
|