په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٧\٢٠٢٤

    بۆ باوەشت .

ئیلهام مورادی

چاوەکانم وەک زامێکی ساڕێژنەبوو
بیرت ئەخەمەوە
جاڕێکی دیکە لە رێگا وێڕانەکانی دڵم
دادەخەم چاوەکانم
لە گوناهـ
بۆت ئەگێڕمەوە
نهێنیەکانی بزەی لێوەکانم
دووبارە لێ ئەدزمەوە
خۆم.

خۆم دوا گوناهی ئەم گەردوونەم
کە ئیتر ساڕێژنابم لە تاوان
تاوان نمایشی دوانێکی شیرین بوو
لە ژێر ساباتی دارگوێزێ نەخەوتن.

دووبارە ماچت ئەکەم فرە پتر لە پێشوو
بانگ ئەکەم خۆشمدەوێی
ئەم جار بە جۆرێ رائەوێستم
کە هاتنەوەم دوایین گەشت
بۆ باوەشت بێ.


سنە

ماڵپه‌ڕی ئیلهام مورادی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک