بۆ جێبه‌جێکردنی
حوکمی ئیعدامه‌که‌ی شێرکۆ مه‌عارفی گواسترایه‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی.
له
دوای جێبه‌جێ کردنی حوکمی له سێداره‌دانی گیراوی سیاسی کورد"ئێحسان فه‌تاحیان"
ئه‌مجاره‌یان" شێرکۆ مه‌عارفی"به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که‌ی
گواسترایه‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی.
"شێرکۆ مه‌عارفی" یه‌کێک له چالاکانی سیاسی کورد ساڵی رابردوو له
شاری"سه‌قز" ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و دووای ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر له
دادگایه‌کی نمایشیدا حوکمی ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
"شێرکۆ" له ڕێکه‌وتی 10ی مانگی ئابان له ساڵی 1387 ده‌ستبه‌سه‌ر کرا
و له‌و ڕێکه‌وته‌وه تا ئێستا له زیندانی ئیتلاعات و گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی
شاری"سه‌قز" ده‌ستبه‌سه‌ره.کاربه‌ده‌ستانی گرتووخانه ئه‌مڕۆ
ناوبراویان له به‌شی گشتی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که‌ی
گواستووه‌ته‌وه بۆ ژووری تاکه‌که‌سی.
جێی بیر هێنانه‌وه‌یه که مانگی ڕابردوو ده‌زگای دادی ڕژیم له نامه‌یه‌کی
نهێنیدا داوای له دادگوسته‌ری شاری"سنه" کردبوو که سه‌رجه‌م
گیراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد که حوکمی ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه،
له سێداره بدرێن.
ماوه‌یه‌ک له دووای ئه‌و نامه گۆڕینه‌وه‌ی ده‌زگای داد و دادگوسته‌ری
شاری"سنه" له ڕێکه‌وتی 11ی نۆڤه‌مبه‌ر گیراوی سیاسی کورد"ئێحسان فه‌تاحیان"
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهان،
له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری"سنه"له سێداره‌درا.
شایانی باسه که ئیستاکه 12 گیراوی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له
گرتووخانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکردنی
حوکمی له سێداره‌دانن و بڕیار وایه که تا کۆتایی ئه‌م مانگه
حوکمی،زه‌ینه‌ب جه‌لایان،حه‌بیبوڵا له‌تیفی و شێرکۆ مه‌عارفی جێبه‌جێ
بکریت.
ناوی گیراوان به‌م شێوه‌یه:
1- زه‌ینه‌ب جه‌لالیان
2- شێرکۆ مه‌عارفی
3- حه‌بیبوڵا له‌تیفی
4- فه‌رهاد چالش
5- ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د
6- ڕۆسته‌م ئه‌رکیا
7- فه‌سیح یاسه‌مه‌نی
8- ڕه‌شید ئاخکه‌ندی
9- حسێن خزری
10- فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
11- فه‌رهاد وه‌کێڵی
12 .عه‌لی حه‌یده‌ریان
رۆژهه‌ڵات نیوز
2009-11-15
|