په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٨\٢٠١٠

بۆچی دەنگ بدەین؟


وەرگێڕانی: مستەفا رابەر


ئەم ساڵ (2010) دوو رۆژنامەنووسی بەریتانی خاتون جۆ فلیپس و داڤید سیمۆر کتێبێکی نوێ یان نووسیوە بە ناوی [بۆچی دەنگ بدەین] لە ژێرەوەی کتێبەکەش نوسراوە: رێبەرێکە بۆ ئەوانەی هەراسان نابن.  کتێبەکەیان 115لاپەرەیە ، سەرلەبەری باس لە داب و نەریتی دەنگدان ، هەلبژاردن و ئەندامانی پەرلەمان دەکات وێڕای هەلسوکەوتی کاندید و ڕەووشت و رەفتاری سەرکردەی پارتەکان لە مێژودا ، کە ئەشێ لەزۆر شوێنی تری جیهان وێنەیان هەبیت ، منیش هەروا هلگێرو وەرگێڕیکیم کردو ، ناوە ناوە هەندێ پەراگراف و رستەی هێمنی گشتگیرم لێ هەلبژاردوە ،خۆشم لە دەستەواژە زبرو تفت و تاڵ و بێزەوەرەکان لاداوە ، هیوادارم ئەگەر سودیشی نەبیت شێوازی تەنزو تانەکان هەندێک بزە و خەندە بەخش بن.


١- هاتوهاواری گەرموگوڕ دەربارەی هیچ:


لەسالانی ڕابردوو زۆر بیروباوەری لە ژمارە نەهاتوی سیاسی هەبوو بێ ئەوەی خەمیان بۆبخوین ئاوو ئاو رۆیشتن ئێستا هیچیان نەماوە ، لەکاتێکدا هەموو نوسراوەکان دەربارەی کۆمونیزم ، سەرمایەداری ، سوسیالیزم ، زۆر ئایدلۆجیای تریش خۆشبەختانە بێئەوەی کەس بۆیان نیگەران بیت بەسەر بەشی زۆری چینەکانی کۆمەل رەت بوو ، بێ ئەوەی تێی بگەن یان هەستی پێبکەن.


٢- بۆچی دەنگدان ، بۆچی خۆمان شپرزە کەین ؟


زۆر کەس وا دەلێن بە چاوی خۆشمان بینیومانە لە سەر دیواری پردێکی شەمەندەفەری شاری لەندەن دروشمێک بەخەتێکی درشت نوسراوە ( ئەگەر دەنگدان هیچ گۆڕانکاریەکی پێ بکرایە ، هەلیان دەوەشاندەوە ) هەرچەند ئەمە رەخنەیەکی گاڵتەجاڕی بێسنورە ، بەلام دیارە رەنگدانەوەی بۆچونی خەلکانێکە وا بیر دەکەنەوە .


وەکو هەر هاولاتیەکی ئەم شانشینە بەپێی یاسا دەبی بەشداری هەلبژاردنی گشتی بکەیت ،بەلام تەواو ئازادیت لەوەی دەنگ بە کێ ئەدەیت ، هەنگاوی یەکەمیش لەبەر ئەوەی بەرێزتان مەگیرانی و بێزوو بە تیکەی دیموکراسی دەکەن ، وا پێویست دەکات خۆت ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدەیت:


هەنگاوی یەکەم:


یەکەم: ناوی خۆت لە لیستی دەنگدەران تۆمار دەکەیت ئاسانە فورمت بۆ دیتە مالەوە پڕی بکەوە بێ پول بەپۆست بینێرەوە.
دووەم: رۆژی هەلبژاردن سەردانی بنکەی گەرەکی خۆت دەکەیت (دەتوانی بە نامەش بەشداری هەلبژاردن بیت)
سێیەم؛ لەسەر کارتی هەلبژاردن نیشانەی راستوچەپ لەبەرامبەر ناوی ئەو کاندیدە بدە کە دەنگی پێ ئەدەی.


هەنگاوی دووەم:


خەونی بوونە ئەندامی پارلەمان:


یەکەم : چاوەڕێ بکە هەتا تەمەنت دەگات بە هەژدە سالی تەواو .


دووەم: بڕۆ پاڵ پارتێکی سیاسی.


سێیەم: وەستا بە لە مەرایی کردن بۆ بەرپرسە بالاکان (بیریشت نەچی رەنگە لەکاتی تەنگانەداو بۆ بەرژەوەندی حیزب سەرکردەکەکانت داوات لێبکەن پێوەندی ژێر بەژێر لەگەل حیزب یان دەزگایەکی سیخوری دۆژمن ساز بدەیت ،ئەوەش بزانە لەکاتێ ئازادیدا ئەگەر سەرکردەکانت سیاسەتمەداری راستەقینە بن ، پشتت تێ دەکەن و تەنانەت بەتاوانی ناپاکی سوک و ریسواشت دەکەن با وجودی خۆشیان لەتۆ پاشەڵیان تۆزاویتر بیت !) .


چوارەم : بە هەموو شێوەیەک ڕوو بەروی ڕکابەرەکانت بوەستەوە بە جادوو بە فرتوفیل بە دار بەبەرد بەرهەلستیان بکە ِچونکە خەبات بۆ وەدەست هینانی پلەو پایەی بەرز ململانەی گەرەکە ، دوور نیە ئەوانەی دەوروبەرت بە سۆرە سۆر هەول بدەن ناوت بزڕینن پاشقولت لێبگرن .


هەلبەت دیارە ئەگەر لە لایەن پارتەکەتەوە کاندید کرایت بەس نیە ، قۆناغی هەلبژاردن دێتەپێش کە هەولێکی زۆری دەوێ بۆ ئەوەی لەهەلبژاردن دەربچیت .
ئەوەش بزانە زۆر کەس هەن بەشێکی زۆری ژیانیان تەرخان کردووە بۆ ئەوەی ببن بەئەندامی پارلەمان ، بەلام چانسی سەرکەوتنیان نەبووە ، ئەگەر تۆش فەشلت هیناو ئەوەندەش گەلحۆو گەمژە بیت جارێکی تر بتەوێ بەختی خۆت تاقی بکەیتەوە و دەبی لە نوژەن تێهەلچیتەوە ، لای کەم دەبی پێنج سالی تر چاوەڕیی بکەیت ، دیسان مال بەمال سوالی دەنگ بکەیت ، دەم لەبەر خەلک پان کەیتەوە ،بەناچاریش دەبی لەهەموو کۆڕو کۆبونەوە ساردوسڕەکانی حیزب ئامادەبیت و بیگومان ئەگەری ئەوەش هەیە دیسان ریسەکەت لێ ببیتەوە بە خوری .


talking shop


بەو شوێنە یان ئەو رێکخراوە دەلێن کە کارو جالاکی سەرەکیان مشتومڕە بێ ئەوەی هێج بڕیارێکیان هەبیت ، ئەم دەستەواژەیە ئاماژەیە بۆ بەکەمزانینی ئەو رێکخراوانەی بەرهەمیان نیە تەنیا بۆ خۆپەرستی بەرژەوەندی تایبەت بەکار دێن.


پارلەمان چی یە؟


پارلەمان واتە دوکانی قسەوقسەلۆک ئەو شوێنەی سیخناخە بە کەسانێک تەنیا حەزدەکەن گویان لەدەنگی خۆیان بیت ، ئەوانەی هیچ دەرفەتێک لەکیس خۆیان نادەن بی ئەوەی گوێبیسی قسەی خۆیان نەبن ، ئەوان حەزناکەن بزانن خەلکی تر چ دەبێژن ، ئەوان لە جێهانێکی تردا دەژین ، لەگەل ئەوەشدا هەر لەو شوێنەوە وەزیرەکانی حکومەت دەست دەستنیشان دەکرێن. لەوێش یاساکان دەردەچن و هەموار دەکرێن.


هەمومان دەزانین بە پێی یاسا نابی لە شوێنی ئاوەدان ئوتومبێل لە 30 مایل خێراتر لێ بخوریت نابی لە بودجەو بانک پارەوپول بدزیت ( تەنیا ئەگەر خۆت سەروەرو بەرێوەبەر بیت ) بێگومان بێ یاسا ژیان گەشە ناکات و هیچ کارێکیش بەبی یاسا بەڕێوە ناچیت هەر لە مالەوە هەتا شوێنی کارو کاسبی ، لە سەرجادە لە کرین و فرۆشتن .


پارلەمان ئەرکی هەر یاسا دەرکردن نیە کە وەکوو ئەو گەشتیارەی تووشی زگچون ببیت وایە لەدەرکردنیان ، ئەرکی تریشی لە ئەستۆ دایە وەکو مشتومڕ لەسەر بودجە و ئابوری و دەسکەوتو مسۆگەرکردنی پاداش و ماداش بۆ خۆیان و کەس وکاریان.


کۆنە نوکتەیەک:
چۆن دەزانی سیاسەتمەدار راست ناکات ؟ وەلام : ئەو کاتەی لێوەکانی دەجولێنیت.


لە ناو هۆلی کۆبونەوەی پارلەمان شێوازی ئاخافتن تایبەتمەندی خۆی هەیە وەکو بانگ کردنی ئەوانەی لەڕیزی هێزەچەکدارەکان کاریان کردوە بە بوێرو قارەمان ، تەنانەت ئەگەر بە دووربینیش شەڕی نەدیبیت یان ئەوکەسەی پارێزەر بوبی دەبی بە زاناو رۆشنبیر بانگیان بکەن ئەگەر کەسێکی تەواو گەمژەش بیت ، پێویستە جلوبەرگی شیاو بپۆشی ، نابی ئەندامەکانی پارلەمان لە ناوخۆیان بەیەکتر بلێن درۆزن ، بێقیمەت ، سەرخۆش ، ترسنۆک ، منالی کۆلان ، ئاژاوەچی ،جانەوەر ، بەراز ،سیخور ، یان ناپاک گریمان واش بن .هەروەها لە ناو هۆلی کۆبونەوە زۆر شتی تریش قەدەغەیە وەکوو تۆو قرتاندن ، خوێندنەوەی گۆڤارو رۆژنامە ، یاری کردن بە بلاکبێری و خواردن و خواردنەوە ، بۆرژان و خەوتن ، جگەرە کێشانیش هەر لەسالی 1693 وە قەدەغەکراوە ، بەلام دەتوانی تۆزێ تووتنی (بڕموت) بە لووت هەلمژیت . هەروەها جگە لە سەگی ڕێ پیشاندەر ڕێگەی سەگە برادەرەکەت نادەن بێتە ناو هۆلی کۆبونەوە با زۆر وەڕیش نەبیت.


دەنگی ئاومارک ، نەک دەنگی نقوم .


زۆر ئاسایی یە هەندی کەس نەتوانن مێشکی خۆیان ساف بکەن کە دەنگ بەکێ ئەدەن ! ئەوکەسەی خێرا بیری دەگۆری و لەنێوان ئەم حیزب و ئەو حیزب پێی دەلێن دەنگی سەرئاو واتە ئاو مارک ، کاندیدەکانیش زۆرتر بەدوای ئەوکەسانە وێلن، ئەو پارتەی پتر سەرنجی ئەوکەسانە رابکێشیت چانسی بردنەوەی زۆرترە.

 

بەزۆری ئەو کەسانش وەکو ئەو کچە هەرزەکارانە وان کە خێرا خێرا جلەکایان دەگۆڕن. دیارە دەنگدەری ئەم زەمانە لە جاری جاران نەرم و شلترن کە زۆر کێشە بۆ پارتەکان دروست دەکەن دەتوانن ئەنجامی چاوەروان نەکراو بەدەستەوە بدەن.


ئەگەر سەردانیان کردی بۆ ئەوەی لە هەلبژادن دەنگیان پێ بدەیت بۆئەوەی هەراسانت نەکەن مەلێ هێشتا بڕیارم نەداوە ، چونکە وازت لێناهێنن زۆر بەدەورو خولتا دێن هەتا خۆت ئەدەی بەدەستیانەوە دەلێی باشە و دەنگم بۆ ئێوەیە ، هەلبەت ئەگەر بتەوێ سەرنج ڕاکێش بیت لێگەری با هەر دەور و خولت بدەن.


با هەندێک گوێ لە مردوەکانیش بگرین .


هەتا ئێرە بەگشتی هەلوێستمان بەرامبەر سیاسەتمەدارەکان ئەوەیە ڕقمان لێ یانە پێمان وایە کرێگرتەن ، بێ بەهرەن ، بیروڕایەکیان لەدەست دانیە بزانن چۆن کێشەکان چارەسەر دەکەن ، بەلام وەنەبی هەر هەموویان بێ کەلک بن هەشیانە خەلک پێ یان سەرسامە و بۆیان دەنوشتێنەوە و ستایش دەکرێن .


سیاسەتمەدارەکان بەسەر دوو بڕ دابەش دەکرێن زیندوەکان (لەنیوان دو کەوانە نیلسۆن ماندیلا)پاشان مردووەکان ، هەلبەت هیچ شتێک لەمردن سوودمەندتر نیە بۆ پاراستنی ئابروی سیاسەتمەدار. هەتا لەژیان دان زۆر جار هێرشی نارەوایان دەکرێتەسەر بە دزو جەردەو پیاوی بیگانەو بودەلەو ڕا را یان دا دەنێن بەلام کاتێ کۆچی دوایی دەکەن لە پڕ ستایشیان دەکەن و ڕیزیان دەگرن .


باشرتین نمونەش لەسەر بێئەمەکی و قەدر نەزانین هەڵوێستی دەنگدەرەکانی بەریتانا بوو بەرامبەر وینستۆن چیرچل ، ئەو پیاوەی بە مەزنترین سەرۆک وەزیران دا دەنرێت لە سەدەی بیستەمدا ، بەحەق یەکێک بوو لە هەمویان مەزنتر ، ئەو کەسەی لە جەنگی دووەمی جیهان سروشی سەکەوتنی بە گەل و نەتەوەدا ، کاتی شەڕ کۆتایی هات دەنگدەران لەسالی 1945 بەو پەری سپڵەیی دەنگیان پێنەداو وەدەرەوەیان نا .


ئەمڕۆ دەنگدەرە بەتەمەنەکان سەری خۆیان بائەدەن و منگەمنگ دەکەن کە سیاسەتمەدارەکانی ئەمڕۆ وەکو چێرچل و ئاتلی و تاتچەر و بەرهەمیان نیەو هەلکەوتونین ، وەختیخۆشی کاتی ئەوان لە حوکم دابون خەلک ئاخیان هەلدەکێشا بۆ سەرکردەی بلیمەت و مەزن.


سەرەرای ئەو هەموو هەلە زەقانەی لە وولات هەیە زۆرتر لەوەی لەم کتیبەدا باس کراون ، خۆشە ئاوڕێکیش لە رابردوو بدەیەنەوە وای وێنا بکەین بلێ ین پیشتر ژیان باشتر بووە ، نەخێر هیچ ڕاست نیە بەلکو زۆر خراپتر بوە ، ئەم باشتر بوونەش بە هەول و کۆششی سیاسەتمەداران رەخساوە ، لە ئەمریکا لە سەرزەمینی ئازادی هەتا سالی 1960 فەرقوجودایی لە نیوان ڕەش پێست و سپی پێست بەردەوام بوو ، بەرهەمی خەباتی سیاسیەکان بوو سەرۆک ئۆباما وەکو سیاسەتمەدارێکی خۆشمێر بەو فرەوانیە پێشوازی لێبکرێت .


هەروەها ئەگەر خەبات وتیکۆشانی سیاسیەکان نەبوایە بۆ یەکسانی و مافی مرۆڤ و چەندین سال کەمپینی بەردەوام و فشار خستنە سەر رژێمی رگەزپەرستی سپی پێستەکانی باشوری ئەفریقا هەرگیز نیلسۆن ماندیلا لە زیندانی (رۆبین ئایلاند) لە باشوری ئەفریقا رزگاری نەدەبوو .


هێشتا بگەڕیوە دواوە.


لەم وولاتەشدا زۆر شتی مەزن کراوە وەک هەلوەشاندنەوەی سیستەمی کۆیلایەتی ، قەدەغەکردنی کارکردن بە منالان چاسەرکردنی نەخۆش بەخۆڕایی ، دابین کردنی خۆشگوزەرانی و شوێنی نیشتەجی بۆ گشت هاولاتیان و زۆر شتی تریش کە لە ژمارە کردن نایەن.

 
دوا ووشە.


یەکێک لەشتە قێزەوەنەکانی سیسەتمەدارەکان ئەوەیە ئەوان هەمیشە دەیانەوێ دوا قسە هی خۆیان بیت ، باشترین نمونەش وەلامدانەوەکانی سەرۆک بۆ سەرکردەی ئۆپۆزیۆن کە وەکو منالی شەش حەوت سالی وایە زمانی بستێک دەر بینی و قسەیەکی ناشیرین فڕێ بدات .


بەلام تۆ دەتوانی نەیەلی قسەی کۆتایی بۆ سیاسەتمەدار بیت دەتوانی بۆخۆت و بۆ هەموو دەنگدەرەکانی تر بیت ، لەدیموکراسیدا یەکەم ووشەو دووا ووشە نامەیەکە کە لە ناو سنوقی دەنگدان دایە لەرۆژی هەلبژاردن.

لەندەن

ماڵپه‌ڕی مسته‌فا رابه‌ر