٣\٣\٢٠١٠
بۆچی به‌شداری ده‌نگدان
و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان به خۆمان ده‌توانین شته‌کان
بگۆڕین!
هه‌ژێن
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خراپ له خراپتر و ده‌نگدانمان شتێکی بگۆڕیایه،
ڕامیار‌کاران نه‌ک لێمان نه‌ده‌پاڕانه‌وه، به‌ڵکو ده‌نگدانیشیان قه‌ده‌خه
ده‌کرد. هه‌رچه‌نده ده‌نگنه‌دان و هه‌ڵنه‌بژاردنی خراپ له خراپتر، له
پاشڕه‌وی و خۆشباوه‌ڕیمان به‌م یا ئه‌و لیست و که‌سایه‌تی ڕیفۆرمخواز
یا ده‌سه‌لاتخواز، زۆر باشتره، به‌ڵام تا کاتێک که خۆمان له
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکانی خۆماندا ڕێکنه‌خستبێت، ده‌نگنه‌دانیش
شتێکی زۆر ناگۆرێت!
ناوچه‌گه‌رێتی و نه‌ته‌وه‌چییه‌تی ناتوانێت پاساوبێت بۆ به‌شداری له
هه‌ڵبژاردنه سه‌رتاسه‌رییه‌کاندا، چونکه گرفتی ناکارایی گۆرینی فلان
به فیسار له هاتنه‌دی داخوازییهکانماندا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به
نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییبوون و نانه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییبوونی که‌سه‌کان
و لیسته‌کانه‌وه نییه، به‌ڵکو بۆ سیسته‌می سه‌روه‌ری و ئامانجی مشه‌خۆرانه‌ی
نوێنه‌ره‌کان و کارکردییان و چۆنیه‌تی بریاردان و جێبه‌جێکردنی
کاروباره رامیاریی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر بۆیه، به هه‌مان هه‌ڵوێست و ئه‌ڵته‌رناتیڤی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه
هه‌رێمییه‌کانی کوردستان، پێویسته چوونه‌پای ڕه‌وایه‌تیدان به سیسته‌می
پارله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی خراپ له‌به‌رامبه‌ر خراپتر ڕه‌تبکه‌ینه‌وه و
له کار و خه‌باتی ڕۆژانه‌دا چالاکانه‌تر بێینه مه‌یدان و هه‌وڵی
خۆڕێکخستن و پێشنیارکردنی خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاروباره‌کانمان له
لایه‌ن خۆمانه‌وه بده‌ین و به رامیارکاران و ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌که‌یان
بڵێین، که ئه‌وه ئه‌وان نین ئێمه به‌خێوده‌که‌ن و خزمه‌تمان ده‌که‌ن
و کۆمه‌ڵگه بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه خۆمانین، ئێمه؛ چین و
توێژه بێده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمه‌ڵگه؛ کرێکاران، جوتیاران، فه‌رمانبه‌ران،
مامۆستایان، ئه‌ندازیاران و پزیشکان و خوێندکاران و به‌گشتی ئێمه‌ی
دایکان و باوکان و منالانی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگه، که کۆمه‌ڵگه بنیات
ده‌نێین و پێداویستییه‌کانی ژیان دابین ده‌که‌ین و وڵات ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه،
نه‌وه‌کان په‌روه‌ررده ده‌که‌ین، نه‌ک رامکاره ته‌وه‌زه‌له مشه‌خۆره‌کان
و سه‌روه‌رانی و ده‌وله‌ته‌که‌یان.
تا کاتێک، ئه‌وان سه‌روه‌ر بن و ئه‌م سیسته‌مه کۆیلایه‌تییه سه‌روه‌ر
بێت، برسییه‌تی و جه‌نگ و ئاواره‌یی و وێرانی ژینگه و له‌ناوچوونی ڕه‌گه‌زه‌کانی
ژیان، به‌رده‌وام ده‌بن. به‌لام کاتێک که ئێمه بێینه مه‌یدان و
خۆمان له خواره‌وه را بۆ سه‌ره‌وه ڕێک بخه‌ین و پێناوه‌کانی جه‌نگ و
ئاواره‌یی و برسییه‌تی و تێکدانی ژینگه له‌ناوبه‌رین، ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌رکی
کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه ده‌مێنێته‌وه، دابینکردنی
پێداویستییه‌کانی ژیان و به‌هره‌مه‌ندبوون لێیان به‌پێی پێویست و
مرۆڤدۆستی و ژینگه‌پارێزی و ئازادی و خۆشه‌ویستی و پاراستنی توخم و ڕه‌گه‌زه‌کانی
ژیان و په‌روه‌رده‌کردنی مرۆییانه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتووه....
ئێمه ده‌نگ به سه‌روه‌ران ناده‌ین، چونکه نامانه‌وێت کۆیله‌ی بین و
سه‌روه‌ر و چه‌وسێنه‌ر بۆ خۆمان دیاری بکه‌ین، ئێمه ده‌نگ ناده‌ین،
چونکه خوازیاری جه‌نگ و کوشتاره نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئایینی و
ڕه‌گه‌زییه‌کان نین، که نوێنه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له پارلهمانهکهیاندا
به‌نێوی ئێمه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. ئێمه ده‌نگ به‌که‌س ناده‌ین،
چونکه ده‌مانه‌وێت به خۆمان بڕیار بده‌ین و هه‌رخۆشمان ئازادانه و
به هه‌ستکردن به لیپرسراوهتی کۆمه‌ڵایه‌تییمانه‌وه بریاره‌کانی
خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌خۆمان به‌رهه‌م ده‌هێنن و به‌خۆشمان دابه‌شی
ده‌که‌ین، هیچ پێویستمان به جادووگه‌ره ڕامکاره‌کان نییه، هیچ
پێویستمان به یاسا و پۆلیس و ڕیفۆرمی ئه‌وان نییه، ئێمه‌وه وه‌ک
ئازادیخواز، خوایاری کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادین و یاساکانی ژیانیشمان له سایه‌ی
ئازادی خۆماندا په‌ره‌ده‌سێنن و کۆمه‌ڵگه ئازاد و یه‌کگرتووه‌کانمان
ڕێک ده‌خه‌ن.
نا بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی و سه‌روه‌ری چینایه‌تی.
بۆپێشه‌وه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه.
28.02.2010
|