٣٠\٩\٢٠١٣
بۆچی
ئهنارکیستەکان دژی ده‌وڵه‌تن؟
B.2.5
کێ له نێوەندگه‌رایی
سوودمه‌ند ده‌بێ؟

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
- بەشی
شەشەم -
هیچ سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی نابێت،
ئه‌گه‌ر سوود به که‌سێک یا گروپێک نه‌گه‌یه‌نێت. نێوەندگه‌رایی له ده‌وڵه‌تدا
یا له کۆمپانیدا، جیاواز نییه له‌وه‌ی که له سه‌ره‌وه وترا.
نێوەندگه‌رایی له هه‌موو بواره‌کاندا، به‌ڕاسته‌وخۆ سوود به‌وانه ده‌گه‌یه‌نێت،
که له سه‌ره‌وه‌ن، چونکه ده‌یانپارێزێت له‌وانه‌ی که له خواره‌وه‌ن،
بەشێوەیەکی کاریگەرانەتر ڕێگە به‌مانه‌ی سه‌ره‌وه له کۆنترۆڵکردن و
فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه، ده‌دا. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش
نێوەندگه‌رایی ڕاسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی بیرۆکراسییه‌کان و ڕامیاره‌کانه
که پشتگیری نێوەندگه‌رایی بکه‌ن.
له سیسته‌می سەرمایەداریدا، به هه‌ر شیوه‌یه‌ک بێت، تێکڕای به‌شه
جیاجیاکان له چینی بزنس [بازرگانەکان] پشتگیری نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت
ده‌که‌ن. ئه‌مه په‌یوه‌ندییه‌کی سومبلیانه‌ی نێوان سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته،
که دواتر له بەشی ( F.8)دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین. ده‌وڵه‌ت ڕۆڵێکی
گرنگ له " خۆماڵیکردنی " بازاڕدا، گێڕاوه، وه‌کو سه‌پاندنی "
بازاڕی ئازاد" به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا. به چرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و
دانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به نوێنه‌ره‌کان و ئافراندنی ده‌وڵه‌تێکی
بیرۆکراسی، کەسانی ئاسایی بێده‌سه‌ڵات ده‌کرێن، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات، که
ئه‌و کەسانە که‌متر بتوانن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سامانداران و ده‌وڵه‌مه‌ندان،
ده‌ستوه‌رده‌ن. باکونین سه‌باره‌ت به‌مه له پەرتووکی ' کۆماری 'دا ده‌ڵێت
" ئه‌وه‌ی که پێیده‌ڵین خه‌ڵک ، کەسانی یاسایی، که گوایه نوێنه‌رایه‌تییان
له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌کرێت و سوودمه‌ندیان ده‌کات، ده‌وڵه‌ت
ناهێڵێت هه‌ناسه بده‌ن و به‌م بارەشه‌وه له‌لایه‌ن "جیهانێکی
بیرۆکراسیانهوه" بۆ " به‌رژه‌وه‌ندێکی گه‌وره‌تری چینی خاوه‌نزه‌وی و
خاوه‌ن موڵکی بەرتەریدار له‌پاڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆشی‌دا، (به‌رژه‌وندی
ده‌وڵه‌ت)، به‌رده‌وامی به‌و شێوه‌یه‌ی ژیانیان ده‌درێت " [Op. Cit.،
p. 211]
نموونه‌کانی زیادبوونی نێوەندگه‌رایی ڕامیاریی، ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن
به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ند و بزنسمان [بازرگان/ تاجر]ە ساماندارهکانهوه
بره‌وی پێده‌درێت، له ته‌واوی مێژووی سه‌رمایه‌داریدا، ده‌بینرێت. "
له ئه‌مه‌ریکای شۆڕشگێڕ‌دا ' سروشتی فه‌رمانڕه‌وایی شار بووه مایه‌ی
مشتومڕێکی گه‌رم'. 'Merril Jensen سەبارەت بە کۆبوونه‌وه‌کانی
ناوجەرگەی شار تێبینی ئەوە دەکات، کە ... 'خاڵی نێوکۆییی سەرنجدان (وردبوونەوە)
بوو له چالاکی شۆڕشگێڕانه'. پاش ئه‌وه‌ی که شۆڕشی ئه‌مه‌ریکا هێڵی خۆی
ئاشکراکرد، کاردانه‌وه‌ی دژە دیمۆکراسییه‌کان خۆڕێکخستن بوو، بەو
هەوڵەی کە له‌لایه‌ن که‌سانی کۆنه‌پارێزه‌وه درا، تاکو فۆرمێکی یه‌کگرتوی
بزنس [بازرگانی] ئاسا ' فۆرمی کۆمپانیا' له‌نێو (شاره‌وانییه‌کانی
حکومه‌تدا) ....... له‌و شوێنانه‌ی که شاره‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی
شاره‌وانی و لیژنه‌ی هه‌ڵبژێرراوی شاره‌وانی له دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌کان،
که کاروباره‌کانی شاریان به‌ڕێوه‌ده‌برد، دروستبکرێت ... بازرگانه‌کان،
بۆ ڕزگاربوون له کۆبونەوەکانی شار، یەکسەر هاریکاری و پشتگیری‌یان لەم
هه‌نگاوه کرد" [Murray Bookchin، Towards an Ecological Society، p.
182]
ئالێره‌دا ده‌بینین که ڕامیاری و بڕیاره لۆکاڵییه‌کان له چنگی زۆربه
ده‌رهێنراون و خراونه‌ته چنگی کهمایهتییهکهوه و له‌وێدا چه‌قی
به‌ستوه ( ئه‌وانه‌ش هه‌میشه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانن). فه‌ره‌نسا نموونه‌یه‌کی
دیکەیه:
له فه‌ره‌نسا "حکومه‌ت بۆی ده‌رکه‌وت ... ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار [ که
له هه‌موو خێزانه‌کان پێکهاتووه] زۆر دەمدرێژن، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن،
هیچ گوێڕایه‌ڵ نین، له‌به‌رئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ١٧٨٧ لیژنه‌ی
شاره‌وانی له سه‌رۆکی شاره‌وانی و ٣ تا ٦ که‌س له نوێنه‌ران، که له
هه‌ره جوتیاره سامانداره‌کان بوون، هه‌ڵبژێرران . ئه‌م لیژنه‌یه له
جێگەی ئەنجومەنەکانی شار، که له هه‌موو خێزانه‌کان پێکهاتبوو، بوونه
لیژنه‌ی شاره‌وانی." [Peter Kropotkin، Mutual Aid، pp. 185-186]
ئه‌مه به‌شێک بوو له‌و بزووتنەوە گشتییه بۆ داماڵینی چینی کرێکاران
له ده‌سه‌ڵاتیان و چه‌قبه‌ستنی دانی بڕیاره گرنگه‌کان له‌لایه‌ن که‌مینه‌وه
( هه‌روه‌کو له شۆڕشی ئه‌مه‌ریکادا ڕویدا). کرۆپتیکین په‌نجه بۆ ئه‌م
پرۆسێسه وه‌کو خۆی ڕاده‌کێشێت و ده‌ڵێت:
" چینی نێوەنجی که تا ئه‌و کاته وێڵی سه‌پۆرتی خه‌ڵکی بوون بۆ ئه‌وه‌ی
یاسا ده‌ستوورییه‌کان به‌ده‌ستبهێننه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی که
پاوانخوازی نۆبڵایه‌تییان که به‌سه‌رچووبوو، بگێڕنه‌وه، که‌چی ئێستا
هه‌ست به هێز و وزه‌ی خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ئه‌و هێزه ده‌یبینن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه
بۆ زاڵبوون و بۆ له چه‌کداماڵینیان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ بارودۆخی سه‌ردانه‌واندن
و کڕنووشبردن، ئه‌وه‌ی که ده‌توانن بیکه‌ن، دەبێت بیکەن.
[. . . ]
" ئه‌وان له دانانی یاسا و ڕوڵهکان به‌شێوه‌یه‌ک په‌له‌یانه، تاکو
ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی که له ده‌ستی دادگە ده‌رده‌چێت، نه‌که‌وێته ده‌ستی
خه‌ڵکی. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش .... پێشنیاری ئه‌وه (کرابوو) فه‌ره‌نسییه‌کان
دابه‌شبکه‌ن به‌سەر دوو چیندا، له‌وانه تەنیا یه‌کێکیان، هاووڵاتییه
چالاکه‌کانن، که ده‌بێت به‌شداری له حکومه‌تدا بکه‌ن، له کاتێکدا،
ئه‌وی دیکەیان لەژێر ناوی هاووڵاتی ناچالاکدا ده‌خزێننه نێو جەماوەره
زۆره‌که‌ی خه‌ڵکی. ئه‌مانه ده‌بێت له هه‌موو مافه ڕامیارییه‌کان،
بێبەش بن. ئەم [ ئه‌نجومونه نه‌ته‌وه‌ییە] فه‌ره‌نسای به‌ش به‌ش
کردووه ... هه‌میشه‌ش به‌رده‌وامی به بنەمای دوورخستنه‌وه یا بێبه‌شکردنی
چینه هه‌ره هه‌ژاره‌کان له حکومه‌ت، ده‌دا ... ئه‌م چینە هەژارانە
له ئه‌نجومه‌نه سه‌ره‌تاییه‌کانی جەماوەره‌که، بەدەر دەکات،.....
ئیدی چیتر ناتوانن به‌شداری له ئه‌نجومه‌نه سه‌ره‌تاییه‌کاندا بکه‌ن،
هەر بەو شێوەیەش مافی ده‌ستنیشانکردنی یا دیاریکردنی هەڵبژێردراوانیان،
نییه [ ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ره‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵده‌بژێرن)،
یا بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ، یا بۆ هه‌ر یه‌کێک له شاره‌وانییه‌کان.
" له کۆتاییدا، به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نه‌کان بۆ
کۆنترۆڵکردن و وه‌ستانی چالاکییه‌کان بوو. کاتێک فه‌رمانڕه‌واکان، به‌رپرسه‌کان
له چینی نێوەنجی دانران، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه جارێکی دیکە کۆبوونه‌وه‌یان
نه‌کرده‌وه . کاتێک که به‌رپرسه‌کانی چینی نێوەنجی دانران، نهدەبوو
کۆنترۆڵێکی ئاوایان هه‌بووایه. چونکه هه‌ر به زوویی هه‌تا مافی
واژۆکۆکردنه‌وه و بڕیار و پێشنیاره‌کانیش ڕێگەیان پێنەدەدرا.... 'ده‌نگ
بده‌و زمانی خۆت بگره'
" سه‌باره‌ت به گوندییه‌کانیش ..... ئه‌نجوومه‌نی گشتی دانیشتووان
......[ ئه‌وانه‌ی] که کاروباره‌کانی کۆمۆنیان بەڕێوەده‌برد ....
بەپێی یاسا قه‌ده‌خه‌کران. له‌و کاته‌وه تەنیا جوتیاره گوزه‌ران
باشه‌کان، هاوڵاتییه چالاکه‌کان، مافی یه‌کگرتن (کۆبوونه‌وه)یان له
ساڵێکدا یه‌کجار بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی شاره‌وانی و لیژنه‌ی شاره‌وانی
هه‌یه، که تێکه‌ڵه‌یه‌که له 3 یا 4 پیاوی چینی نێوەنجی له گونده‌که‌دا.
" جۆرێکی ئاواش له ڕێکخراوی شاره‌وانی، به شاره‌کانیش دراوه ... له‌به‌رئه‌مه
چینه نێوەنجییەکان به هه‌موو ھوشیارییەکهوه خۆیان ئامادە کردووە،
تاکو ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانی له ده‌ستی ئه‌ندامه ژیانباشهکانی ناو
کۆمۆنێتیهکهدا بمێنێته‌وه." [The Great French Revolution، vol. 1،
pp. 179-186]
به‌م شێوه‌یه ئامانجی نێوەندگه‌رایی، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له
جەماوەره‌که و بیخاته‌وه ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندان و سامانداران. ده‌سه‌ڵاتی
خه‌ڵکه‌که‌ش له ئه‌نجوومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا خۆیده‌بینێته‌وه،
وه‌کو هی " به‌شه‌کان" و " ده‌ڤه‌ره‌کان" که له پاریس‌دا هه‌ڵقووڵان،
وه‌کو کرۆپتیکین ده‌ڵێت " پرنسپڵه‌کانی ئەنارکیزم" و " پراکتیزه‌کردنی
... حکومه‌تی خۆیی ڕاسته‌وخۆ " [Op. Cit.، p. 204 and p. 203]) بە ئه‌نجوومه‌نه‌کانی
گوندهکانیشەوە . به‌هه‌رحاڵ، ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی " ئەوەی لە
توانایدا بوو، بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دەڤهرهکان .... و
کۆتاییهێنان بە لانکه‌کانی شۆڕش، کردی... ئەویش به‌تەنیا ڕێگه‌دان بوو
به هاووڵاتییه چالاکه‌کان ...که به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و
بەڕێوەبردنی ئه‌نجوومه‌نه‌کاندا، بکەن " [Op. Cit.، p. 211]. به‌م شێوه‌یه
" حکومه‌تی نێوەندی به‌هێواشی هه‌وڵیده‌دا، که به‌شه‌کان بخاته ژێر
ده‌سه‌ڵاتی خۆی" و ده‌وڵه‌تیش " هه‌وڵی ده‌دا هه‌موو شتێک لە دەستی
خۆیدا نێوەندگه‌رایی بکا...... ئه‌مه‌ش بێبەشکردنی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانه
.. و .. تاکو هه‌موو ... ئەرکە ئیدارییه‌کان.... له شێوه‌یه‌کی
پۆلیسییانه‌دا بخاته ژێر ڕکێفی بیرۆکراسی خۆی، به‌مه‌ش واتە مردنی
به‌شه‌کان " [Op. Cit.، vol. 2، p. 549 and p. 552].
هه‌ر وه‌کو ده‌بینرێت، هه‌ر دوو شۆڕشه‌که، فه‌ره‌نسییه‌کان و ئه‌مه‌ریکییه‌کان
دوور یا نزیک هه‌مان پرۆسه‌یان بینی، له ڕووی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندان
و سامانداران نێوەندێتی ده‌سه‌ڵاتیان خسته ده‌ستی خۆیان ( بەرگی یه‌کەم
لە Murray Bookchin’s The Third Revolution به‌درێژی هه‌ندێک لێدوان له‌سه‌ر
شۆڕشی فه‌ره‌نسییه‌کان و ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌کات). ئه‌مه‌ش ئەوەی
مسۆگەرکردووە، که چینی کرێکاران (زۆربەیان) له پرۆسه‌ی بڕیاردانه‌کان
و ملکەچکران بۆ یاساکان و ده‌سه‌ڵاتی کهمینەیەک له خه‌ڵک، به‌ده‌ر
بوون. بێگومان ئه‌مه‌ش، به چینی که‌مایه‌تی، که نوێنه‌ره‌کانیان ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه، سوود ده‌گه‌یه‌نێت . دیاره هۆی بناخەیی بۆ
نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شۆڕشێکدا، هەبووە، ئیدی شۆڕشی ئه‌مه‌ریکییه‌کان
بووبێت، یا ڕوسییه‌کان یا هی فه‌ره‌نسییه‌کان. ئه‌م نێوەندگه‌رایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش،
دوورخستنه‌وه‌ی زۆربه بوو له به‌شداریکردن له بڕیاره‌کاندا، که
کاریگه‌ریی له‌سه‌ر خۆیان و کۆمۆنێتییهکانیشیان ، هەبوو.
بۆ نموونه باوکانی دامەزرێنەری ده‌وڵه‌تی ئه‌مەریکا به‌ئاشکرا ئه‌وه‌یان
ده‌ربڕیوه، که نێوەندگه‌راییان بۆ ئه‌و هۆکار و بیانووانه‌ی سه‌ره‌وه
به‌پێویست زانیوه. خاڵی دڵه‌ڕاوکێی لای James Madison ئه‌وه بووه،
کاتێک که "زۆربه" کۆنترۆڵی "حکومه‌تێکی جه‌ماوه‌ریی"یانکرد و له
بارودۆخێکدا بوون، که " قوربانی به سۆز و شەیدایی فه‌رمانڕه‌وایان،
یا ئاره‌زوویان بۆ ھەر دووکیان: به‌رژه‌وندی گشتی و مافه‌کانی
هاووڵاتیانی دیکە" دا . له‌به‌رئه‌وه‌ی که " به‌رژه‌وندی گشتی " خۆی
له "زۆربه" ڕاپساندووە ... هه‌ر وه‌کو هه‌ستده‌که‌یت، که خەڵک چۆن
بیرده‌که‌نه‌وه که باشه ( له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی ناڕۆشن و بێ‌پاساو،
Madison ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوگرتووه، زۆربه توانانی ھەڵبژاردنی ئەوانەی
ھەیە، که ده‌توانن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دەستنیشانبکەن ). بۆ خۆپاراستن
له دژی ئه‌مه، ئه‌و پشتیوانی له کۆماری ده‌کات، لەجیاتی دیمۆکراسی،
که هاووڵاتیان " کۆکردنەوە و بەڕێوەبەرایەتی حکومه‌ت لە تاکەکەسدا ده‌که‌ن...
وەک زانراوه، که ئەمەش لەتەک ئاساییشی کەسیی یا مافی خاوەندارێتی
ناگونجێت." بێگومان، ئه‌و، ئه‌وه‌ی قۆستۆته‌وه که " ئه‌وانه‌ی که
داراییان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی که نییانه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
له کۆمه‌ڵگه‌دا، جیایه". ڕۆڵ و پلانی ئه‌و بۆ دڵنیابوونه‌وه بووه،
که خاوندارێتی تایبه‌تی به‌رگری لێبکرێت، سه‌رئه‌نجامیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
داراکانیش پارێزراون. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌شه، که پێویست به "نوێنه‌رانی
حکومه‌ت .... ژماره‌یه‌کی که‌م له هاووڵاتیانی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌نی
ئه‌وانی دیکەوه " هه‌یه . ئه‌مە نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له چه‌ند
ده‌ستێکی که‌می خۆجێیدا لەتەک نێوەندگه‌رایی ناوچه‌که‌دا به هه‌مان هۆ،
یەکانگیر ده‌کاته‌وه. Madison حه‌زی " به کۆمارێکی گه‌وره تاکو
کۆمارێکی بچووک، بووه " وه‌کو لە ڕقبوونەوە بۆ پاره‌ی کاغه‌ز، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
قه‌رز، بۆ دابه‌شکرنێکی به یه‌کسانیانه‌ی دارایی، یا بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی
ناته‌واوی زۆر خراپ، که‌متر ده‌بێت له‌وه‌ی که توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی
به هه‌موو جەستەی نەقابه‌دا تاکو ئه‌ندامێکی ئاسایی نەقابه”
[contained in Voices of a People's History of the United States،
Howard Zinn and Anthony Arnove (eds.)، pp. 109-113] ئەم حەزوو
ئارەزووکردنە بۆ دیمۆکراسییەکی فه‌رمیە، کە لەوێدا جەماوەره‌که تەنیا
ته‌ماشاکه‌ری ڕوداوه‌کانن، لەو جۆرەی کە له سەرمایەداریدا ڕوودەدات،
تاکو به‌شداریکردن له پرۆسه‌که‌دا ( بۆ ئه‌مه به‌شی "Force and
Opinion" in Noam Chomsky's Deterring Democracy چۆمسکی ، ببینه تاکو
زیاترت بۆ ده‌رکه‌وێت.
پاش پرۆسه‌ی شۆڕش له ئه‌مه‌ریکادا، له‌سه‌ر ئاستی فێدێراڵ و ده‌وڵه‌ت،
نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات هانده‌درا "هه‌ر له‌و کاته‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی
ده‌ستوریان داده‌نا، چه‌ند بهرژهوهندییەکی ئابووریی ڕاسته‌وخۆیان،
له پێکهێنانی حکومه‌تێکی فیدراڵی به‌هێزدا، هه‌بووه"، پێویست به‌وه
ناکات، که بڵێین لەو باره‌دا ده‌سته‌بژێره ده‌وڵه‌مه‌نده‌که به‌باشی
نوێنه‌رایه‌تی له لیژنه‌ی داڕشتنی بنەماکانی نه‌زمی نوێ‌دا، ده‌کرد.
دیسانه‌وه بە پێویستیشی نازانین، که بڵێین ده‌وڵه‌ته تازه‌که و ده‌ستووره‌که‌ی
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م چوار گروپه " کۆیله‌کان، خزمه‌تکاران،
ژنان، پیاوانێک که داراییان نییه " نه‌بوون. ده‌ستوره‌که له ده‌وڵه‌تی
نوێ‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مانه‌ی تیادانه‌بوو، ئه‌مه له‌کاتێکدا
که‌ئه‌مان زۆربه بوون. ئه‌وه‌ش ئاشکرایه " پێویستبوون به
فەرمانڕەوایەتییەکی نێوەندیی به‌هێز هه‌ر له‌به‌ر پارێزگاریکردنی زۆر
له به‌رژه‌وندی ئابووریی، نه‌بوو، به‌ڵکو ترسێکی کوتووپڕی زۆر له
یاخیبووان و ڕاپه‌ڕیوان له‌لایه‌ن کێڵگەداره بێزار و ناڕازییهکانیشهوه،
هه‌بوو". [Howard Zinn، A People's History of the United States، p.
90] . ڕووداوی سه‌ره‌کی، ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی Shay بوو له ڕۆژئاوای
Massachusetts . له‌وێ، له ده‌ستووری تازه‌دا بۆ ده‌نگدان بەڵگەنامە (سەنەد)ی
هه‌بوونی دارایی (موڵکیەت)، دانرابوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه هیچ که‌سێک
نه‌یده‌توانی پله‌و پایه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، ئەگەر دەوڵەمەند
نەبێت. ده‌وڵه‌تی تازه بۆ به‌گژاچوونه‌وه و شه‌ڕکردن لەتەک ئه‌م جۆره
ڕاپه‌ڕینانه‌دا، بۆ پاراستنی که‌مینه‌یه‌ک له سامانداران دژی زۆربه،
پێکهاتبوو .
له‌مه‌ش زیاتر، له ده‌وڵه‌تی نێوەندگه‌راییدا، دوورخستنه‌وه‌ی به‌شداریکردنی
جه‌ماوه‌ریی، بناخەیهک بوو بۆ ڕووپۆشکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریکی،
تاکو ببێتە یه‌کێک له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی کە له‌لایەن سەرمایەدارییەوە
پاوه‌نخواز بکرێت :
" له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و جه‌نگی
نێوخۆیی [سڤیلی] ملبنێت ، له دادگەدا به‌رده‌وام یاسا ئاوا لێکده‌درایه‌وه،
که لەتەک پێشه‌وه‌چوون و ته‌شه‌نه‌کردنی سه‌رمایه‌دارییدا، بڕوات. ئه‌و
توێژینه‌وه‌ی که Morton Horwitz (The Transformation of American
Law) کردوویه‌تی، له‌وێدا، په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه ڕاکێشاوه، که یاسای
نێوکۆیی ئینگلیز کاتێک که له‌به‌رده‌م گەشەکردنی بازرگانیدا ڕێگربوو،
چیدی، پیرۆز نەبوو.... هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش بردنی کێشه‌ی زیانه‌کان بۆ
دادگە دژی بازرگانەکان، له‌ده‌ستی دەستەی لێکۆڵینەوە و دادگەییکردن، که
چاوهڕواننهدهکرا، سه‌ندرایه‌وه و درا به دادوه‌ره‌کان ...... ئه‌م
بیرۆکەیەی سه‌رده‌مه کۆنه‌کان سه‌باره‌ت به بەهای داپەروەرانە له‌سه‌ر
شمه‌که‌کان له دادگەدا، له مامه‌ڵه‌ی کڕیندا، کرا به بیرۆکەی
ئاگادارکردنه‌وه، یا [بهئاگاکردنهوهی کڕیار] .... یاسای گۆڕینەوە و
کۆنتراکته‌کان ئاوای لێ‌کرا، که هەڵاواردن و ستەم له کەسانی کارگه‌ر
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانییەکان، بکات ..... پیشاندانی درۆینانه‌ی
یاسا، که گوایه کرێکاران و خاوه‌نی بەڕێوەبەرایەتی هێلەکانی شه‌مه‌نه‌فه‌ر
له کۆنتراکتی نێواناندا له‌به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه و دەسەڵاتدا، یه‌کسانبوون....
" ئەم سەردەمانە، ئه‌م پرۆسه و پلانانە ته‌واوکران، یاساش هه‌روا به‌ئاسانی
ئه‌و شێوازه نایه‌کسانیانه‌ی، که سیسته‌می بازاڕ به‌رهه‌می هێنابوون،
پشتڕاستکردنه‌وه" [Zinn، Op. Cit.، p. 234].
ئه‌مه‌ریکا له‌سەر بناخەی باوەڕ و بنچینەی ده‌سته‌بژێره لیبراڵه‌کان
دروستکراو پێکهێنرا و چالاکانه ئامانجی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاراستە
دیمۆکراسییه‌کانی، له‌ژێر ناوی " ئازادی تاک" گرته‌به‌ر. ئه‌وه‌ی که
له کەتواردا ڕوویدا، (بەبێ سه‌رسوڕمان) ئه‌وه بوو، که ده‌وڵه‌مه‌ندانی
ده‌سته‌بژێر ده‌وڵه‌تیان بۆ به‌که‌مگرتنی کولتووری جه‌ماوه‌ریی و
مافی باو، له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستن و فراونکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان، به‌کارهێنا. له‌و پرۆسه‌یه‌دا کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریکا،
وەکو ئەوەی کە خواسترا ڕیفۆرمکرا:
" له نێوه‌ڕاستی چه‌رخی نۆزده‌دا سیسته‌می یاسایی له به‌رژه‌وه‌ندی
پیاوانی بازرگان و پیشه‌سازی، له‌سه‌ر بژاردن (حساب)ی کێڵگەدارهکان،
کرێکاران، کڕیاران و ئه‌و گروپانه‌ی دیکە کە له کۆمه‌ڵگه‌دا
ده‌سه‌ڵاتیان که‌متر بوو، خۆیگرت .... زۆر چالاکانه بره‌وی به
دابه‌شکردنی یاساییانه‌ی سامان دژی گروپه لاواز و بێده‌سه‌ڵاته‌کانی
نێو کۆمه‌ڵگه، دا" [Morton Horwitz، quoted by Zinn، Op. Cit.، p.
235].
له‌سه‌رده‌می هاوچەرخ (مۆدێرنە)دا، نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت و
واڵابوونه‌وه‌ی، ده‌ستی له‌نێو ده‌ستی جموجوڵی خێرای پیشه‌سازی و
هه‌روه‌ها گەشەکردنی بازرگانیدا، بووه. هه‌روه‌کو Edward Herman
په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه " تاڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌وه گه‌شه‌سه‌ندنی
قه‌باره‌ی بازرگانی و ده‌سه‌ڵات بوو، که توانی دژه هێزێک له
فریاگوزاری و له یه‌کگرتن، له‌پاڵ گه‌شه‌کردنی حکومه‌ت پێکبهێنێت.
گه‌وره‌بوونی زیاتری لەڕادەبەدەری بازرگانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر
وه‌ڵامێک بوو له گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی خودی بازرگانیدا". [Corporate
Control، Corporate Power، p. 188 هه‌روه‌ها بڕاونه Stephen
Skowronek، Building A New American State: The Expansion of National
Administrative Capacities، 1877-1920]. نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت داوای
به‌رهه‌می گه‌وره‌تر و بازاڕگه‌لێکی باش و ڕێکخراو، کە له‌لایه‌ن
بازرگانییه‌وه پشتیوانی لێبکرێت و چالاکییه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی
بازرگانیدا بن، لێده‌کرا. (وه‌کو چۆن بازاڕه‌کان گه‌وره و زیاتر
بوون، ده‌وڵه‌تیش به‌هه‌مان شێوە گه‌وره‌تر بوو، تاکو بتوانێت یاساکانی
دارایی و دارابوون و ستاندارد و پیادەبکات ... ئا له‌م چه‌شنه
کارانه) . له‌لایه‌کی دیکەشه‌وه، ئه‌م پێشه‌وه‌چوونه به‌ره و "
حکومه‌تێکی گه‌وره"، که‌ش و هه‌وایه‌کی ئافراند، تیایدا بازرگانی
گه‌وره توانیویەتی گه‌شه‌بکات، (که زۆربه‌ی کات له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه پارێزراون و هاندراون به پێدانی کۆمەک و
دەستگیرۆییکردنیان، هه‌ر وه‌کو چۆن کاتێک که ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن
ساماندارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ڕوودانی ئه‌م کاره چاوه‌ڕوانکراوه)
هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، لابردنی کاریگه‌ریی جەماوەره‌که
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و جێگیرکردنی باشتری ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ستی
ده‌وڵه‌مه‌نداندا، مه‌به‌ستێکی دیکە بوو. تەنیا که‌مێک هیچ سەیرنییە،
کاتێک که ده‌بینین ئه‌و گەشەکردنە له "پێکهاتەی فه‌رمانڕه‌وایی
(حکومەت) لە چەند سەدەی ڕابوردوودا ڕوویداوه لە یەکخستنی ده‌سه‌ڵاتە
نێوخۆییەکانە لە ده‌سه‌ڵاتی ئابورییدا " [Noam Chomsky، World Orders،
Old and New، p. 178].
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت کۆنترۆڵکردنی فەرمانڕەوایەتی بۆ بازرگانی
ئاسانترده‌کات، ئه‌وه مسۆگەر ده‌کاته‌وه، که فەرمانڕەوایەتی وه‌کو
بەکرێگیراویان بمێنێته‌وه، تاکو کاراییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ڕامیاریی،
هه‌بێت. بۆ نموونه ، مێزگردی ئەوروپاthe European Round Table (ERT)
دەستەبژێرێکی گروپی لۆبیگەرانە کە له بەڕێوەبەران و به‌ڕێوه‌به‌ره
گه‌وره‌کانی (chairmen or chief executives) کۆمپانییه
فره‌نه‌ته‌وه‌ییه گه‌وره‌کانن، که به زۆری له ئه‌وروپادان .... و
١١ له ٢٠ گه‌وره کۆمپانیای ئه‌وروپی پێکدەهێنن، که سه‌رجه‌می
فرۆشیاریی نێوانیان له ساڵی ١٩٩١دا ... له ٥٠٠ ملیار دۆلار
تێپه‌ڕیوه ....ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی له ٦٠٪ی به‌رهه‌می پیشه‌سازی
ئه‌وروپا بووه، " ئه‌م بڕه‌ش به‌زۆری له ئه‌وروپادا به‌کاربراوه.
هه‌ر وه‌کو ٢ توێژه‌ره‌وه لێکۆڵینەوەی تێبینییه‌کانی ئه‌م گروپه‌یان،
ERT " کردووه ئه‌مانه له لۆبیکردندا، پرۆفێشنا‌ڵن .... هه‌ر به‌و
هۆیه‌ش گه‌لێک له پێشنیاره‌کانی ERT و ' سه‌رنجیان' له باسکردن و
تێگەیشتنیاندا، که له‌نێو دۆکۆمێنته‌کانی لوتکه‌ی کۆمیسۆندا، هاتوون،
ناڕۆشنن ". ERT " داوای ئه‌وه ده‌کات، که بازاڕی کار ده‌بێت زۆر
نه‌رمونیانتر بێت ، پێ له‌سه‌ر گونجاوی زیاتر له کاتژمێرەکانی کار،
گرێبەسته وەرزیی و کاتییه‌کان، دابەشکاریی و کارگۆڕینەوە (Share) و
نیوەکارکردن ( پارت- تایم) داده‌گرێت. له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1993 دا 7
ساڵ پاش ئه‌وه‌ی که ERT پێشنیارەکەی خۆی کرد و [ پاش ئه‌وه‌ی که
زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان له‌سه‌ر پەیمانی ماستریخت Maastricht ڕێککه‌وتن
و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بەشی کۆمه‌ڵایه‌تی " Social Chapter "]یش،
کۆمیسۆنی ئه‌وروپی دۆکۆمێنتێکی سپی ... بڵاوکرده‌وه [ پێشنیاری]
ئه‌وه‌ی ده‌کرد، که بازاڕه‌کانی کار له ئه‌وروپادا زیاتر
نه‌رمونیانیان هه‌بێت ." [Doherty and Hoedeman، "Knights of the
Road،" New Statesman، 4/11/94، p. 27]
قسه‌کردنی ئێستا له‌سه‌ر جیهانگیریی ڕێککەوتنامەی بازرگانیی ئازادی
باکووری ئەمەریکا NAFTA (North American Free Trade Agreement ) و
تاکبازاڕی ئه‌وروپی، ئه‌وه نیشانده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و
گۆڕانکارییانه ده‌کاته‌وه، که گه‌شه‌کردنی ده‌وڵه‌ت به ڕێگه‌یه‌کی
قه‌دبڕ دوای گەشەکردنی ئابووریی بکه‌وێت، تاکو به‌ئاسانی ئاوا بکات،
لەتەک بره‌وی گۆڕانکارییه‌کانی کۆمپانییه زه‌به‌لاحه‌کان و بازاره
دراوییەکانی جیهاندا، بڕوات. سنووره‌کانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له
ڕووی ئابوورییه‌وه به ده‌ردێک چوون، که فه‌رامۆش بکرێن، یا
نه‌مێنێن. وه‌کو چۆن کۆمپانییەکان گه‌وره‌بوون و خۆیان له
فره‌نه‌ته‌وە و فره‌ده‌وڵه‌تیدا گرتۆته‌وه، ئاواش به به‌رزی شاخێک
فشار بۆ ده‌وڵه‌ته‌کانیش دروستبووه، که دوای بکه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی
بازاڕه‌کانیان له‌مپه‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕی "نه‌ته‌وه‌کاندا"، بە پێکهێنانی
ڕێککەوتن له‌نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێک و دروستکردنی یه‌کێتییه‌کان،
فراوانتر بکه‌ن.
وه‌کو نائوم چۆمسکی تێبینیکردهوه، G7 ( گروپی وڵاتانی ٧) ، سندوقی
دراوی نێوده‌وڵه‌تی ، بانکی جیهانی و .. هتد، کە لە ڕاستیدا ئەمانە
به‌کرده‌وه "دەزگەیهکی فرەنەتەوەیی فەرمانڕەوایی جیهانین و
دەزگەیهکی ده‌وڵه‌تین و سنووری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان
به‌زاندووه، به‌فراوانی خزمه‌تی سەرانی دیکە ده‌که‌ن [ تاکو خزمەتی
خەڵکی]، هه‌روه‌کو چۆن دەسەڵاتی ده‌وڵه‌ت بەئاسایی دەیکات. ئا له‌م
باره‌دا ده‌بینیت، که چۆن گه‌شه‌کردنی کۆمپانییە سەروونەتەوەییەکان
لەم بارەدا پاوانی دارایی و به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌کان و بەرهەمهێنان و
میدیا و ڕاگه‌یاندن و پەیوەندییەکان، دەکەن. [Op. Cit.، p. 179]
کاتێک که فره‌نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ده‌کات و پێشده‌که‌وێت، سنووری
نەتەوەیی تێده‌په‌ڕێنێت، هاوکاتیش پێویست به گه‌شه‌کردنی چڕبوونه‌وه‌ی
کۆنترۆڵی ڕامیارییه سه‌ره‌کییه‌کان و ئابوریی له ده‌وڵه‌تدا، ده‌کات.
له‌وه‌ش زیاتر "به‌تایبه‌تی ڕاده‌ی په‌ره‌سه‌ندن و به‌نرخبوونی ئه‌و
ده‌زگایانه‌ی که لە سەرەوە باسکران، که به‌کرده‌وه ڕۆڵی
فه‌رمانڕه‌وایی ده‌بینن، له هه‌بوونی خۆپارێزیی له کارایی و هوشیاریی
جەماوەریی له‌سه‌ریان و شاردنه‌وه و به‌نهێنی کارکردنیان تاکو بتوانن
بۆ دروستکردنی جیهانێک کار بکه‌ن، که ملکه‌چ بێت و پێویستی بەوانە
بێت، که پاره ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، لەتەک ' دامرکاندنەوی خه‌ڵکی و
خستنه‌وه شوێنی خۆیان ' ئه‌مه‌ش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له
دیمۆکراسی" [Chomsky، Op. Cit.، p. 178].
دیاره ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که سه‌رمایه‌داره‌کان حه‌زیان به
نێوەندگه‌رایی له هه‌موو شتێکدا هه‌بێت. زۆر جار، به‌تایبه‌تی له
کاروباره کۆمەڵایەتیییهکاندا، چه‌شنێک له نانێوەندگه‌رایی
حهزپێدهکرێت، ( وه‌کو: ده‌سه‌ڵاتدان به بیرۆکراته خۆجێییه‌کان)
تاکو بازرگانی کۆنترۆڵی به‌سه‌ریاندا هه‌بێت، به‌شکردنی کۆنترۆڵ له
شوێنه خۆجێییه‌کاندا، هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی کۆمپانییە هه‌ره
گه‌وره‌کان، کۆمپانییەکانی سەرمایەگوزاری و هیدیکەی لەو جۆرە، تاکو
ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شاراوانییه خۆجێییه‌کاندا زیاتر ببێت، یا ئه‌و
قه‌باره‌ی که هه‌یه‌تی و کاراییه‌که‌ی، زیاتر بێت. له‌مه‌ش گرنگتر،
هه‌تا سەرمایەگوزارییەکی نێوەنجیش ده‌توانێت وه‌کو ئه‌وانه‌ی
سه‌ره‌وه، ناڕاسته‌وخۆ یا ڕاسته‌وخۆ لە کۆنترۆڵی ڕامیارییه
خۆجێییه‌کان و بەگژداکردنی به‌شێک له هێزی کار دژی ئه‌وانی دیکە،
بەشداربی بکات. ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌توانێت ئەوە مسۆگەربکات کە "
ئازادی" پارێزراوه، دیاره ئازادی ئه‌وان.
گرنگ نیییه چ ده‌سته‌یه‌ک له بیرۆکراته‌کان هه‌ڵده‌بژێردرێن، چونکه
پێویستی به نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتی کۆمەڵایەتی هەیە، تا ئه‌و
ڕاده‌یه‌ی که دانیشتووان په‌راوێزده‌خرێن، ئه‌مه له سه‌ره‌تادا بۆ
چینی بازرگان گرنگه. دیسانه‌وه گرنگە ئه‌وه‌ش لەبیرنەکرێت، که
نەیاریی سه‌رمایه‌داری به " فەرمانڕەوایەتی گه‌وره"، زۆرجار کێشه‌ی
داراییه، که ده‌وڵه‌ت به‌شێک له‌و زێده کۆمەڵایەتییه، به ده‌می
خه‌ڵکییه‌وه ده‌کات. به‌مه‌ش ئەو به‌شه‌ی که له بازاڕدا بۆ
دابه‌شکردنی به‌سه‌ر نێوەندە جیا جیاکانی کێبڕکێی سه‌رمایه‌دا،
دانراوە، که‌میده‌کاته‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی که بۆچی سه‌رمایاداران " حکومه‌تی گه‌وره"
ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، به‌کاربردنی پاره‌یه له به‌رنامه
کۆمەڵایەتیییهکاندا، که بۆ سوودی هه‌ژاران و چینی کرێکاران
نهخشهیکێشراوه، ئەرکێکی " ناڕەوایە" یه، که به‌شێک له‌و
زێده‌باییه کە ڕەنگە بۆ سەرمایە بڕوات، که به " فیڕۆ" ده‌درێت (
گه‌ر ئاوا نه‌بووایه خه‌ڵک که‌متر بێچاره ده‌بوون و که‌متر
ئاره‌زووی کارکردن و به هه‌رزان کارکردنیان ده‌بوو). ئا لێره‌دا
به‌رده‌وامی پاڵپێوه‌نان و هه‌وڵدانێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
بچوککردنه‌وه‌ی ڕۆڵه "کلاسیکییه‌که‌ی" ده‌وڵه‌ت، هه‌یه، وه‌کو
پارێزه‌رێکی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و سیسته‌مه‌که، شتێکی دیکەی که‌متر
له‌م چه‌شنه. بێجگە له کینەدۆزی فریودەرانەی بەرامبەر ده‌وڵه‌تی
خۆشگوزەرانی، که ده‌سگرۆیی بێکاران و نه‌داران دەکات، سه‌رمایه‌داران
کۆمهککارێکی پشت و په‌نادارن بۆ حکومه‌ت (هه‌روه‌هاش بۆ فۆرمێکی"
له‌باری " ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت وه‌کو خەرجکردنی پاره له
به‌رگریدا)، که ئه‌مه‌ش خۆی به‌ڵگه‌یه‌که، که هه‌میشه ده‌توانرێت
پاره بۆ دروستکردنی زیندانی زیاتر و ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ
ده‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چینی فه‌رمانڕه‌وا و پێشه‌وه‌چوونیان
په‌یدابکرێت، هاوکاتیش ڕامیاران ده‌کوڕوزێنه‌وه و ده‌ڵێن بۆ
دەستگیرۆیی خوێندکاران و بۆ چاودێریی ته‌ندروستی گشتی و به‌ته‌نگه‌وه
هاتنیان، یا بیمه بۆ هه‌ژاران، لە خەزێنەدا " پاره نییه".
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه " بەو
ڕادەیەی کە بنەماکانی یەکسانی له ده‌ستووره ڕامیارییەکاندا بەرجەستە
بوون، ئەوە بۆرجوازییە کە فەرمانڕەوایەتید دەکات و ئەوە خەڵکە بە
کرێکاران و جوتیارانیشەوە، که ملکه‌چی یاساگەلێک دەبن، کە له‌لایه‌ن
بورجوازییه‌وه، دانراون". کە بورجوازی " له ڕاستیدا ئەوە مافی
خۆیان نییه، که بەرتەریی فه‌رمانڕه‌واییان، پێدراوه" که له‌م
باره‌شدا " یه‌کسانی ڕامیاریی ..... تەنیا خەیاڵێکی خۆشباوەڕانە و
درۆیه‌کی بێپەردەیە." زۆر ده‌خایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌وه
بهێنرێت، که ده‌وڵه‌مه‌ندان " تا هەنووکەش له خه‌ڵکی
جیاکراونه‌ته‌وه و بەپێی هەل و مەرجی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییان"
ده‌توانن " مافی دەربڕینی بۆچوونیان له فەرمانڕەوایەتی و یاساکاندا
هه‌بێت، هه‌روه‌ها لە بەرامبەر هه‌ست و بیرۆکە و ویست و ئاره‌زووەکانی
خه‌ڵکیشدا. " هیچ شیاوی سه‌رسوڕمان نییه، که ده‌بینین " له ڕۆڵ و
یاساکاندا و هه‌روه‌ها لە بەڕێوەبردنی حکومه‌تیشدا، بۆرجوازی به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی و سروشتی خۆی ده‌ڕوات، بێئه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵک له‌به‌رچاو بگرێت" که‌چی له سات و کاتی
" ڕۆژانی هه‌ڵبژاردندا هه‌تا ئه‌و بورجوازیانه‌شی که شانازی
به‌خۆیانه‌وه ده‌که‌ن و خۆیان به شکۆدار ده‌زانن، ته‌ماحێکی
ڕامیاریانه‌یان هەیە، دەکرێت بەرەو دادگە، ڕاپێچبکرێن... سەروەریی
خەڵک.. " بەڵام له ڕۆژی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، هه‌موو که‌سێک
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر کاروباری خۆی " و ڕامیارهکانیش دەستڕۆییەکی
ڕەهایان پێدەدرێت، تاکو به‌ناوی گەلەوە فه‌رمانره‌وایی بکه‌ن، بەناوی
ئەوانەوە گوایه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌که‌ن" [Bakunin، The Political
Philosophy of Bakunin، p. 218 and p. 219].
___________________________________
بەشی
پێنجەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan5.htm
بەشی
چوارەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan4.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan2.htm
بەشی
یەکەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan1.htm
له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|