٢٨\١٠\٢٠١٣
بۆچی
ئه‌نارکیستە‌کان دژی ده‌وڵه‌تن؟
B.2.6
ئایا ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ له
نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بێ؟

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
- بەشی
هەفتەم (کۆتایی) -
به‌ڵێ ده‌توانێت. ئەگه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی دەزگەی ده‌وڵه‌ت وردببیته‌وه،
زۆر گرانە باوه‌ڕ بەوە بکرێت، که ده‌وڵه‌ت هه‌میشه ده‌توانێت ببێته
ئامرازێک بۆ پاوانخوازی ئابووریانه‌ی ده‌سته‌یه‌کی که‌م له کۆمه‌ڵگه‌دا.
به‌پێی پێکھاتە و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌توانێت ئه‌وانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
زیاتری خۆی به‌کاربهێنێت. به‌دڵنیاییه‌وه ، له هه‌ندێک بارودۆخیشدا
ده‌توانێت خۆی ببێته چینی فه‌رمانڕه‌وا.
بەو جۆرە، له باری ئاسایی‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌کو له به‌شی (section
B.2.1) دا، لەبارەیەوە دواین، ئامرازی ده‌ستی چینی سه‌رمایه‌دارانه.
ئا لێره‌دا ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بکرێته‌وه، که ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت، که هه‌میشه له چاوی یه‌کدییه‌وه یه‌کتری ده‌بینن. " بۆ
نموونه، ڕامیاره پایه‌داره‌کان به‌شێکن له ده‌سته‌بژێره ده‌سه‌ڵاتداره‌کان،
به‌ڵام ئه‌مان له کێبڕکێدان لەتەک به‌شه‌کانی دیکەی فه‌رمانڕه‌وایاندا.
له‌مه‌ش زیاتر، به‌شه جیاجیاکانی چینی سه‌رمایه‌داران لەتەک یه‌کدیدا
له‌سه‌ر سوود، بەرتەرییه‌کان، کارایی ڕامیارییانه... ھیدیکەی لەم
چەشنە، له هه‌ڵپه‌ی دژ به یه‌ک و کێبڕکێدان (مونافه‌سه) .
Malatesta مشتومڕی ئه‌وه ده‌کات، که بورجواکان " هه‌میشه له‌نێوخۆیاندا
له جه‌نگدان .... هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و
سووڕخواردنی ئه‌م یارییانه، وەرگەڕانەوە و پێچکردنه‌وه‌یان، سازشه‌کان
و کشانه‌وه، هه‌وڵدانێکن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌کان له‌نێوان
کەسانێکدا، که دژی کۆنه‌پارێزانن، هه‌روه‌ها له نێوانی کۆنه‌پارێزاندا،
که دژی خه‌ڵکن" Anarchy، p. 25 . ئه‌مه‌ش واتە ئه‌و به‌شه جیاوازانه
له چینی فه‌رمانڕه‌وا،ڕەدووی پارته جیاوازه‌کان دەکەون و لە دەوریان
خڕده‌بنه‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش پشت بە به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان دەبەستێت،
ئه‌و پارتیانه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن، تاکو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستبهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان زیاتر بکه‌ن. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی هه‌ڵپژان
و به‌یه‌کدادانیان لەتەک به‌شه‌کانی دیکەی چینی سه‌رمایه‌داریدا. ده‌وڵه‌تیش
لێره‌دا ئامرازێکه، که ئه‌م ناڕێکی و ناته‌باییه، چارەسەرده‌کات.
ڕۆڵی دیاریکراوی ده‌وڵه‌ت دڵنیابوونه‌وه‌یه، له‌سه‌ر هه‌بوونی باشترین
هه‌لومەرج بۆ سه‌رمایه به‌گشتی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، کاتێک
که پێویست بێت ده‌توانێت و کاریش له‌سه‌ر دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
چه‌ند به‌شێکی دیاریکراوی چینی سه‌رمایه‌داران، ده‌کات. له
جێبەجێکردنی ئه‌م ئەرکە‌دا، ده‌وڵه‌ت پێویستی به‌وه هه‌یه، که له‌سه‌رووی
تاکە سه‌رمایه‌دارەکان و کۆمپانیاکانه‌وه بێت. ئه‌مه‌ش ڕواڵه‌تێک به
ده‌وڵه‌ت دبه‌خشێت، که وەک دەزگە‌یه‌کی بێلایه‌نی کۆمەڵایەتیانه
دەربکەوێت، به‌مه‌ش ده‌توانێت، خه‌ڵک هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت و ئاوا
بیریانپێبکاته‌وه، که ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو کۆمه‌ڵگه ده‌کات.
هه‌ندێک جار هه‌ڵوێستی بێلایه‌نانه به‌رامبه‌ر تاکه‌کانی سه‌رمایه‌داران
و کۆمپانیاکان وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام تەنیا وه‌کو ده‌ربڕینێک له
ڕۆڵیدا، که وه‌کو ئامرازێکی سه‌رمایه‌یه به‌گشتی. له‌مه‌ش زیاتر، به‌بێ
پاره‌ی باج له بازرگانییە [بزنسە] سه‌رکه‌وتووه‌کان، ده‌وڵه‌ت
لاوازده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌ت لەتەک سه‌رمایه‌داراندا سه‌باره‌ت
به زێده‌بایی، که له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له
کێبڕکێدایه. بێلایه‌نی ده‌وڵه‌ت گوتارێکی دژە-ده‌وڵه‌تییه له‌لایه‌ن
بازرگانییە گه‌وره‌کانه‌وه، که ده‌توانن ئه‌وانه به هه‌ڵەدا به‌رن،
که ده‌ست لەنێو ده‌ستدابوونی سروشتیانه‌ی سه‌رمایه‌داریی ھاوچەرخ و
ده‌وڵه‌ت، نائاگان.
هه‌ر وه‌کو چۆمسکی ده‌ڵێت:
"هه‌میشه جۆرێک له په‌یوه‌ندی کینە و خۆشه‌ویستی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
بازرگانی و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌د‌ارییدا هه‌بووه. له لایه‌که‌وه
بازرگانی بۆ کۆنترۆڵکردنی پشێوی بازاڕه‌کان ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز ده‌خوازێت،
به ئه‌نجامگه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و دانی پشتیوانە به
بازرگاننی، پارێزگاری له چوونه نێو بازاڕی بێیانه‌وه و سه‌رچاوه‌کانی
داهات و زیاترکردنی ئه‌مانه و گه‌لێکی دیکەی له‌مانەش. له‌لایه‌کی
دیکەشه‌وه، بازرگانی کێبڕکێکەرێکی به‌هێزیشی ناوێت، به‌تایبه‌ت، یه‌کێک
که وه‌ڵامی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌کانی پێبێت، که به‌رژه‌وه‌ندییه
جەماوەرییەکانن، هه‌روه‌ها به‌ڕێکردنی ئه‌و ڕامیارییانه‌ی، که سه‌باره‌ت
به داهات یاخوود ده‌سه‌ڵات، له دابه‌شکردنه‌وه‌دا کارایی خۆیان هه‌یه
."Turning the Tide، p. 211
ئا به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌ت زۆربه‌ی کات لەتەک به‌شه‌کانی چینی سه‌رمایه‌داردا،
له هه‌ڵپرژاندایه، که ده‌بینین چۆن به‌شه‌کانی ئه‌و چینه ده‌وڵه‌ت
بۆ بره‌وپێدانی زیاتری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له نێوه‌ندی بازنه‌ی
گشتی پاراستنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا، به‌کارده‌هێنن (بۆ نموونه:
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چینی فه‌رمانڕه‌وا وه‌کو چین). ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت لە
لابه‌لاکردنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ئه‌م جۆره ناکۆکیانه‌ی نێو ئه‌و چینه‌یه
. ئه‌مه‌ش لە سایەی سه‌رمایه‌داری ھاوچەرخ‌دا، له ڕێگەی پرۆسه‌ی "
دیمۆکراتییه‌وه" به ئاسایی ده‌کرێت ( که له‌وێدا مافی هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌ره ده‌سته‌بژێره‌کانمان، ده‌بێت، که لایەنیکه‌م سه‌رکوتمان، ده‌که‌ن).
ئه‌م بەیەکدا هه‌ڵپرژان و به‌رامبه‌رگرتنه له یه‌کدی، هه‌ندێک جار ئه‌و
ھەستەمان لەلا دروستدەکەن، که ده‌وڵه‌ت ماشێنێکی "بێلایه‌نه"، به‌ڵام
ئه‌وه خۆشباوەڕییە. ... ده‌وڵه‌ت به‌بوونی خۆی پارێزگاری له ده‌سه‌ڵات
و بەرتەرییەکانی چینێک ده‌کات، به‌ڵام له ڕاستیدا چ چینێک، هه‌روه‌ها
پارێزگارییه‌کانیشی ده‌گۆڕێن. له‌کاتێکدا که ئه‌وه ده‌رکده‌که‌ین، که
ده‌وڵه‌ت پارێزگاریی له ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی چینی پاوانخوازی ئابووریی
له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌کات، ئەنارکیسته‌کان مشتومڕی ئه‌وه ده‌که‌ن، که
ده‌وڵه‌ت به‌هۆی سروشتی قووچکەییانه‌یه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی هه‌یه.
گه‌رچی ئه‌مه وایه، به‌ڵام ھەروا به‌و ئاسانییه ناتوانرێت، ئه‌وه
له‌به‌رچاوبگیردرێت، که ده‌وڵه‌ت ئامرازی پاوانخوازی ئابووریی چینێکه
له کۆمه‌ڵگه‌دا. ده‌وڵه‌ته‌کان خاوه‌نی دینامیکه‌کانی خۆیانن، به‌هۆی
هه‌بوونی پێکھاتەی خۆیانه‌وه، که چینیه‌کانی خۆیان ده‌خولقێنێت،
لەتەک به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی و بەرتەرییاتدا ( که ئه‌مه‌ش ڕێگەیان
پێده‌دات، که له کۆنترۆڵی ئابوورییانه‌ی چینی فه‌رمانڕه‌وا،
ڕزگاریانبێت، تاکو که‌م یا زۆر، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان، سه‌ربخه‌ن).
هه‌ر وه‌کو Malatesta ده‌ڵێت " گه‌رچی حکومه‌ت له بورجوازییه‌وه
پێکدێت و ده‌بێته خزمه‌تکاری و پارێزه‌ری ئه‌و، به‌ڵام نیەتی زاڵبوونە
به‌سه‌ر هەموو خزمه‌تکارێک و هه‌موو پارێزه‌رێک و و هه‌رکه‌سێکدا کە
پارێزگاریی لێدەکات، ئەوەش لەپێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆییی
خۆی." [Op. Cit.، p. 25]
تەنانەت له سیسته‌م‌ێکی چینایه‌تی وه‌کو سەرمایەداریداشدا، ده‌وڵه‌ت
ده‌توانێت ئەرکە‌کانی خۆی سه‌ربه‌خۆ له ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا
به‌جێبهێنێت و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیشیان هه‌ڵسوکه‌وتبکات. به‌شێکیش
له ئەرکە‌کانی ده‌وڵه‌ت که نێوبژیکردنە لەنێوان تاکه سه‌رمایه‌داره‌کان
یا کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان (چارەسەری کێشەکانیانە)، بۆ ده‌سته‌مۆکردنیان
پێویستی به ده‌سه‌ڵاتێکی تەواو هه‌یه، هه‌ستان به‌و کاره‌ش، له ده‌وڵه‌ت
دەخوازێت، که هه‌ندێک سه‌ربه‌خۆیی له‌و چینه‌ی که مه‌بەستییەتی، هه‌بێت،
به‌گشتی ئەمەش به‌رپرسیاریبوونه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت، ئه‌گه‌ر بار و
دۆخه‌که ڕێگه‌ی پێبدات، ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی بۆ فراونکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆی، به‌کاربهێنێت، تەنانەت ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابی چینی سه‌رمایه‌داریش
بێت. ئه‌گه‌ر چینی سه‌رمایه‌دار لاواز بێت یا به‌ش به‌ش بێت و یه‌کگرتوونەبێت،
ئه‌وا ده‌وڵه‌ت له پێگه و پایه‌یه‌کدایه، که به بەرەو‌ڕوبوونه‌وه‌ی
ده‌سته‌بژێری پاوانخوازی ئابووری، سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی له‌و بواره‌دا
پیاده‌بکات، تاکو دژی سه‌رمایه‌داران بەگشتی به‌کاریبهێنێت، وه‌کو
ئامرازه ئاساییه‌کان، که دانە دانە بۆ فراوانکردنی زیاتری ده‌سه‌ڵات
و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ت خۆی، بەگه‌ڕده‌خرێن.
واتە ده‌وڵه‌ت تەنیا " پارێزه‌ری سه‌رمایه " نییه، " به‌ڵکو پارێزه‌ری
خۆی و ده‌زگەکانیشییەتی .... که ده‌زگەی هه‌ڵسوڕانی کاروباری چینێکی
دیکەی نێو کۆمه‌ڵگه‌یه ... ئه‌م چینه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌کی په‌یوه‌ستدارانه‌ی
خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها سنووری به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی هه‌یه، له باری
تێکهه‌ڵپرژان و به‌یه‌کاداندا لەتەک ئه‌وانه‌ی دیکەدا که هاوکار و
پێکڕان و ده‌وڵه‌ت پاگەندەی ئه‌وه ده‌کات، که نوێنه‌ریانه... . ده‌وڵه‌ت
که سه‌رچاوه و خه‌زێنه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ هێزی جه‌سته‌یی و ئاوەزی
[مێنتاڵێتی] کۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵاتێکی زۆریشی له ده‌ستدایه، گه‌ر ده‌ست
له‌مانه بکێشێته‌وه، بێجگە له سه‌گێکی هه‌ڵپاسی (پاریزگاری) سه‌رمایه‌داری،
ھیچی دیکە نابێت." [Luigi Fabbri، quoted by David Berry، A History of
the French Anarchist Movement، 1917-1945، p. 39]
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش ماشێنی ده‌وڵه‌ت و (پێکھاتەکه‌ی) ، که فۆرمێکی
هاوچه‌رخه و به‌پێی ده‌ستوور به سەرمایەدارییه‌وه په‌یوه‌سته،
ناتوانرێت وا ته‌ماشایبکرێت، که ئامرازێکه و له‌لایه‌ن زۆربه‌وه به‌کارده‌برێت.
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی کە " ده‌وڵه‌ت ، هه‌ر ده‌وڵه‌تێک، ... هه‌تا
کاتێکیش، که باشترین فۆرمی لیبراڵ یا دیمۆکراسی ده‌پۆشێت ... هه‌ر له
کڕۆکدا له‌سه‌ر بناخە‌ی، پاوانخوازیی، توندوتیژی، ڕه‌هایی فه‌رمانڕه‌وایی،
دامه‌زراوه .... ڕه‌هاییه‌ک، که له ناخیدا خۆی حه‌شارداوه، به‌ڵام
نه‌ک به مه‌ترسییه‌کی که‌مه‌وه. " ده‌وڵه‌ت " ھێمای ده‌سه‌ڵات و بۆ
ھەبوون و زاڵبوونە، لە ڕاستیشدا له نایه‌کسانبووندا ڕۆڵی هه‌یه."
[The Political Philosophy of Michael Bakunin، p. 211 and p. 240] هه‌ر
له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت لۆجیکی دیاریکراوی خۆی هه‌یه، بەرتەرتەریی (
ئه‌فزه‌ڵیه‌ت) به شتی خۆی دەدات، هه‌روه‌ها بزووتنی گەورەی هه‌یه.
ڕێگە و یاساکان، که ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌وەرده‌گرێت، ده‌ستووریی
ده‌کات، ئه‌مه‌شی له چینی ده‌سه‌ڵاتداری ئابوورییه‌وه وه‌رنه‌گرتووه
یا وێنەگرتنەوەی ئه‌و نییه. سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی
کۆنترۆڵی چینی پاوانخوازی ئابوورییه‌وه بێت، هه‌روه‌ها پێویستیشی به‌وه
نییه، که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان بێت.
ئه‌و کارانه‌ش که ده‌وڵه‌ت ده‌یانکات، به‌هۆی سروشتی قووچکەیی و
نێوەندگه‌راییه‌که‌یه‌وه‌یه، که دەسەڵات ده‌خاته ده‌ستی که‌مینه‌یه‌کی
که‌مه‌وه، کە کۆنترۆڵی دەزگەی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن....." بەپێی سروشتی
خۆی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک یا هێزێکی ده‌وڵه‌ت، هه‌موو حکومه‌تێک، ده‌خاته
سه‌روو و ده‌ره‌وەی خه‌ڵکییه‌وه، بێچەندوچوون بۆ ڕێکخراوێک و به
ئامانجێک ملکه‌چیان ده‌کات، که به‌وان بێگانه‌یه، که پێچه‌وانه‌ی
پێداویستییه ڕاسته‌قینه‌کانیان و سروشه‌کانی خه‌ڵکن." ئه‌گه‌ر سه‌رتاپای
پرۆلیتاریا .... له حکومه‌ته‌که‌دا ئه‌ندامبن ... ئه‌و کاته حکومه‌ت
نابێت، ده‌وڵه‌ت نابێت، به‌ڵام گه‌ر له بارێک‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌بێت،
کەسانێک ده‌بن، که فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کەن، کەسانێکیش که کۆیله دەب‌ن."
[Bakunin on Anarchism، p. 328 and p. 330]
به‌واتایه‌کی دیکە ده‌وڵه‌تی بیرۆکراسی خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌رکووتکه‌ره
و ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆ له چینی پاوانخوازی ئابووریی بوونی هه‌بێت.
باکونین له چه‌ند وشه‌یه‌کی به پێزدا ئاوا باسیده‌کات:
" تا ئێستا له مێژووودا چیمان بینیوه؟ ده‌وڵه‌ت هه‌میشه بە
لەبۆماوەیی بۆ یه‌کێک له چینه بەرتەریداره‌کان : چینی پیاوانی ئایینی،
میر و خانزادەکان، بۆرجوازی ... و له کۆتایشدا کاتێک، که هه‌ر هه‌موو
ئه‌م چینانه‌ی دیکە ماندووبوون و پڕوکان، چینێکی بیرۆکراسی دێته سه‌ر
شانۆ، به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌ت یا ده‌که‌وێت یا له بره‌ودا ده‌بێت"
[The Political Philosophy of Michael Bakunin، p. 208].
ئه‌مه‌ش لای ئەنارکستەکان شیاوی سه‌رسوڕمان نییه. " ده‌وڵه‌تی ڕێکخراو
.... هێزێکه، که که‌مایه‌تییەک بۆ دامه‌زراندان و ڕێکخستنی ده‌سه‌ڵاتیان
به‌سه‌ر جەماوەره‌دا، به‌ده‌ستیانهێناوه ."، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت،
که ئه‌و که‌مایه‌تییه له کۆمه‌ڵگه‌دا، هەر ده‌بێت چینی پاوانخوازی
ئابووریی بێت. ده‌وڵه‌ت " پێکهاتەی دروستکردنه‌که‌ی وه‌ک سه‌رخانی کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ به‌رژه‌وندی زەمیندارە‌کان، سه‌رمایه‌داران و پلەوپایەداران،
دروستکراوه." [Evolution and Environment، p. 82 and p. 105]. سه‌رئه‌نجام
ناتوانین ئه‌وه بڵێین که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێک یا دووان له‌م
سێکوچکە ناپیرۆزه، ئازادی ده‌هێنێت، چونکه ئه‌م سیانه، هه‌ر هه‌موویان؛
سه‌رمایه‌داران، زەمینداران و پلەوپایەداران، له په‌یوه‌ندییاندا به‌وانی
دیکه‌وه، ده‌قاوده‌ق وەک یەکدی هاوبه‌شی هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی یا هه‌مان
ده‌سه‌ڵات، نین. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش له هه‌ندێک باردا چینی
زەمینداران ده‌توانن بره‌و به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌سه‌رووی
بەرژەوەندی چینی سه‌رمایه‌دارانه‌وه، بده‌ن ( هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شی
هه‌ر دەبێت)، هاوکات ده‌وڵه‌تی بیرۆکراسیش ده‌توانێت له‌سه‌ر حسابی هه‌ردووک
گه‌شه‌بکات.
ئا له‌م بارەدا گرنگه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێته‌وه، که ئه‌و که‌مایه‌تییه‌ی
پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌کات، مه‌رجنییه که
یه‌کێک بێت له‌وانه‌ی که پاوانی ئابوورییانکردووە ( گه‌رچی له باری
ئاسایی‌دا ئاوایه). له سایەی هه‌ندێک بار و دۆخدا، پیاوانی ئایینی،
ده‌توانن ببنه چینی فەرمانڕەو، هه‌ر وه‌کو چۆن گروپێکی سەربازی یا
بیرۆکراسی، ده‌توانن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات، که ده‌وڵه‌ت به‌کرده‌وه
ده‌توانێت وه‌کو چینێکی چه‌وسێنه‌ر جێگه‌ی ده‌سته‌بژێری پاوانخوازی
ئابووریی، بگرێته‌وه. ئەنارکیسته‌کان به‌م شێوه‌یه ده‌ڕواننه ده‌وڵه‌ت،
که به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆی هه‌یه.
هه‌ر وه‌کو له به‌شی(section H.3.9)دا لەبارەیەوە ده‌د‌وێین،
ناتوانرێت ئاوا له ده‌وڵه‌ت بڕوانرێت، که هه‌ر ئاوا به‌و ئاسانییه
ئامرازێکی ده‌ستی چینی فەرمانڕەوی ئابوریی، بێت. مێژوو‌و نیشانیداوه،
که زۆرێک له کۆمه‌ڵگه‌کان کاتێک هیچ چینێکی پاوانخوازی ئابووریی،
بوونی نه‌بووه، ده‌وڵه‌ت خوودی خۆی چینی فەرمانڕەو بووه. ئه‌زمونی
ڕوسیای سۆڤیەتی ئه‌م لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌یه ده‌سه‌لمێنێت. که‌تواری
شۆڕشی ڕوسیە ناکۆکە بە پاگەندە و داواکاری مارکسییه‌کان، ئەوەی که ده‌وڵه‌ت
تەنیا ئامرازێکه بۆ فەرمانڕەوی چینایەتی و هەروا چینی کرێکارانیش بۆ
فەرمانداریی کۆمه‌ڵگه، پێویستیان به دروستکردنی ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌یه.
له جیاتی ئه‌وه‌ی که ئامرازێک بێت، له ڕێگەیه‌وه چینی کرێکاران
بیخەنەگەڕ و لە به‌رژه‌وندییه‌کانی خۆیان کۆمه‌ڵگه بگۆڕن، که‌چی تازه
ده‌وڵه‌تی چێکراو له‌لایه‌ن شۆڕشی ڕوسی'یەوه هه‌ر زوو بوو به ده‌سه‌ڵاتێک
به‌سه‌ر ئه‌و چینه‌وە، که بانگێشه‌ی نوێنه‌ربوونی، ده‌کردن ( بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته به‌شی (section H.6 )ببینه. له‌وێ‌شدا چینی کرێکار له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تە تازەکە و بیرۆکراسییه‌که‌یه‌وه له جیاتی چینی سه‌رمایه‌داران،
وه‌کو پێشتریان چه‌وسێنراوەته‌وه و ژێرچەپۆکراوە. ئه‌مه‌ش به ڕێکه‌وت
ڕوینه‌دا. هه‌روه‌کو له به‌شی (section H.3.7)دا لێیده‌دوێین، ده‌وڵه‌ت
بۆ جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ئەرک و ئامانجه‌کانی، گه‌شه‌ی به چه‌ند
ڕواڵه‌تێک و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیاریکراو، داوە (له‌وانه: نێوەندگه‌رایی،
به‌شکردنی ده‌سه‌ڵات یا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵات و هیدیکە له‌و
چه‌شنه..)، تاکو فەرمانڕەوایی که‌مینه‌که به‌ده‌ستده‌هێنرێت. به‌رده‌وامیدان
به ئه‌و ڕواڵه‌ت و تایبەتمەندییانه بێچەندوچوون واتە به‌رده‌وامیدان
و پارێزگاریکردنی ئه‌و ئەرکانەیە، که بۆ ئه‌و خزمه‌تکردنه،
ئافەرێنراون.
به‌کورتی، ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت سه‌رکوتکردنی تاکه‌کان و چینی کرێکارانه به‌گشتی
و له به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی که‌مینه‌یه‌کی پاوانخوازی ئابوورییدایه،
هه‌روه‌ها لە به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی. ئه‌مه " کۆمه‌ڵگه‌یه‌که بۆ
مسۆگەرکردنی بەرژەوەندی ئاڵووێرانەی نێوان دارا‌کان و فەرمانده
سەربازییه‌کان و دادگەران، قه‌شه‌کان و دواتریش سه‌رمایه‌داران، به
مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی کەمینەیەک بەسەر خەڵکدا، تاکو خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ندببن
" ئا ئه‌مه‌یه " بنچینەی ده‌وڵه‌ت، هەروەک مێژووەکەی ئاوا بووه،
کڕۆکی ئێستاشی، هه‌ر وایه." [Kropotkin، Evolution and Environment،
p. 94]
لە کاتێکدا که ده‌وڵه‌ت ئامرازی فەرمانڕەوایی چینێکە، هەڵبەتە ئەمە
بەو واتایە نییە، که خۆبەخۆ لەتەک به‌شەکانی ئه‌و چینەی که نوێنه‌رایه‌تییده‌کات،
هەڵناپێت و بەیەکدانادەن و هەر دەبێت ئامرازی ده‌ستی چینی پاوانخوازی
ئابووریی بێت. لە هەموو بارێک‌دا، تەنیا شتێک که سەلمێنراو و مسۆگەرە.،
ئەوەیە کە ده‌وڵه‌ت ئامرازێکی گونجاونییە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی
ستەملێکراوان.
_____________________________________
بەشی
شەشەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan6.htm
بەشی
پێنجەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan5.htm
بەشی
چوارەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan4.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan2.htm
بەشی
یەکەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan1.htm
له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|