٢٣\١\٢٠١٢
بۆچی عائشە
پێکەنینی گرت -
تەنها بۆ بلیمەتەکانە
-؟؟؟

سهلاحهدین موحسین
وهرگێڕانی: عەباس رۆستەم
لە عائشەوە: عائشە فەرموویەتی، بە پەیامبەری خودام گوت: ئەی پەیامبەری
خودا دوعایەکی خێرم بۆ بکە.
پەیامبەر فەرمووی: خوداوەندی گەورە لە هەموو گوناهەکانی عائشە ببورە،
بە گوناهە پێشووەکانی و گوناهەکانی ئەم دواییانەشی و بەوانەشەوە کە
ئاشکران و ئەوانەش بە نهێنی ماونەتەوە.
عائشە بەم وتەیەی پێغەمبەر پێکەنینێکی وا توندی گرت هات بە لادا و سەری
کەوتە کۆشی پێغەمبەرەوە (لە مەسنەدی ئەلبەزازەوە ٢٦٥٨ وەرگیراوە و
ئەلبانیش لە زنجیرە راستیەکاندا راستیکردۆتەوە - ٥ - ٣٢٤).
دەبێ بۆچی عائشە بەو وتەیەی پێغەمبەر ئاوا دابێتیە قاقای پێکەنین و
شلومل کەوتبێتە کۆشیەوە وەک گاڵتەوگەپێکی زۆر پێکەنیناوی بیستبێت.
ئەوانەی ئەمەی سەرەوەیان بۆ ناردوم - کۆمەڵەیهکن لە ئێنتەرنێت -
نازانن بۆ عائشە بە بیستنی ئەو وتەیەی پێغەمبەر ئاوا بە کوڵ و گەرموگوڕ
کەوتۆتە پێکەنین.
عائشە بە زیرەکی ناسراو بووە... ئەی باشە بۆ وا بەو گەرمییه بەو
وتەیەی پێغەمبەر پێکەنیوە؟
دوای تێپەربوونی هەزار و چوار سەد ساڵ بەسەر ئەم روداوەدا وا دیارە
دکتۆر موحەمەد و دکتۆر عسام ئەلعەریان و دکتۆر سەلیم ئەلعەوا و دکتۆر
عەبدولمنعم ئەبو ئەلفتوح و مامۆستا ئەمین هوێدی و لوای پۆلیس سەرۆکی
حیزبی ئەساڵەی ئاینی سەلەفی! و شێخ عەبدولمنعم ئەلشەحاتی وتەبێژ بە
ناوی سەلەفیەکانەوە و ئەو خوشکانەی ئەندامن لە کۆمەڵەی ئیخوانەکان...
هتد، پێنەکەنیون کاتێک ئەم وتەیەیان خوێندۆتەوە یاخود گوێبیستیبوون بە
شێوەی پێکەنینەکەی عائشە... باشە کەی ئەمانە لەو وتەیەی پێغەمبەر
تێدهگەن وەک چۆن عائشە تێیگەیشت لە کاتی خۆیدا؟
ئایا ئەمانە ئەو پرسیارەیان لە خۆیانکردوە: بۆچی عائشە وا بەکوڵ
پێکەنین دایگرتوە بە گوێبیستی ئەو وتەیەی پێغەمبەر وەک (نوکتەیهک)
سەیری کردوە نەک وەک وتەی پەیامبەرێک؟ ئەی باشە ئەمانە کەی پێکەنین
دهیانگرێ لە ئاستی ئەم وتەیەی پێغەمبەر لە شێوەی پێکەنینەکەی عائشە؟؟؟
بۆچی ئەمانە لە شێوەی عائشە لەو وتەیەی پێغەمبەر تێناگەن، لە کاتێکدا
عائشە لە سەدەی شەشەمی زاینی ژیاوە و لەو وتەیە تێگەیشتوە بێ ئەوەی
سوودمەندبوبێ لە ئەنتەرنێت و فیسبووک و یوتیوب و سەتەلایت و مۆبایلیشی
لە گیرفاندا نەبووە و سواری ئۆتۆمبیل و شەمەندەفەریش نەبوەو فرۆکەی
بۆینگیشی نەدیوە کە پێنج سەد کەس بە خۆیان و پێویستی و خواردەمەنیانەوە
دەباتە ئاسمان و دهیانگوێزێتەوە بۆ دووری هەزار میل و بە سەلامەتی
دایاندهبەزێنێتە سەر زەوی، عائشە لە هەموو ئەمانە بێبەش بوو، بەڵام
لەو وتەیەی پێغەمبەر تێگەیشت. (کاتێک پێغەمبەر مرد عائشە تەمەنی نۆزدە
ساڵانبووە)...!
ئاخ ئەگەر ئیخوانیەکان و سەلەفیەکان وەهابیەکان و ئەزهەریەکان و ئەوانی
دیکە لەو وتەیەی پێغەمبەر بگەیشتنایا بە شێوەی تێگەیشتنەکەی عائشە،
ئەوا بڵاوەیان پێ دهکرد و چیدیکە نەدەبوونە بەربەست لە رێگەی
پێشکەوتندا.
زیرەکیەکەت تاقیبکەرەوە: ئایا بۆچی عائشە بەو وتەیەی پێغەمبەر وا بە
کوڵ پێکەنیوە...؟
_________________________________________
سهرچاوه:
له ماڵپەڕی (مرکز الدراسات و الابحاث
العلمانیة)ەدا بڵاوکراوەتەوە.
٢٠\١\٢٠١٢
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|