به یارمه‌تیی خوێنه‌ران.
داود باغستانی، مۆسادی ئیسرائلیی و یارمه‌تیده‌ره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی، داوا له رۆژنامه‌نووسان ده‌کا که لە ئاست پێشل‌کردنی مافی ئازادیی رادەربڕین و تێرۆری بیروبۆچوونە جیاوازەکان بێدەنگ نەبن! ئێمه‌ش ده‌ڵێن بێگومان پێشی قسه‌ی تۆ و له‌وه‌ته‌ی هه‌ین ئه‌وه هه‌ڵوێستمان بووه به‌ڵام هه‌رگیز به قسه‌ی تۆ نا، چونکه ئێوه له‌وه‌ته‌ی هه‌ن خه‌ریکی بازر‌گانیکردن به مرۆڤی کورد و کاری سیخوڕیی بوونه و ئێستاش سه‌رۆکی ئه‌و (ده‌سته نه‌زاهه)ن که کوردستان و ئێراقی له‌نێو گه‌نده‌ڵیی نوقم کردووه. نازانین ئێستا خێره له‌پاش ده‌رکردنی گۆڤاری (کورد - ئیسرائیل) که هی مۆساده ده‌تانه‌وێ ئاوه‌ها به گه‌رمیی پشتیوانیی له ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی و را جیاوازه‌کان بکه‌ین! ئێمه به‌وپه‌ڕی توندیی پشتیوانیی له هه‌ر گۆڤار و بڵاڤۆکێک ته‌نانه‌ت گۆڤاره‌که‌ی ئێوه‌ش ده‌که‌ین که هێرشی ده‌کرێته سه‌ر چونکه ئێمه له‌پێناو ئه‌وه تێده‌کۆشین که هه‌ر مرۆڤێک به تایبه‌تییش ئێمه‌ی کورد که کوشته‌ی ده‌ستی نه‌بوونی ئازادییه‌کانین به‌وپه‌ڕی ئازادیی راو بۆچوونه‌کانی خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام ئێوه - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازادن چی ده‌نووسن و چی بڵاوده‌که‌نه‌وه - تکایه خۆتان لێمان مه‌که‌ن به ریشسپی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی، کاکی برا کورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به هۆی ره‌فتاره نامرۆییه‌کانی ده‌زگا سیخورییه‌کان هه‌ر له (''سی ئای ئه‌ی'' و ''که‌ی بی گی'' و ''مۆساد'' و ''ساواک'' و ''میت'' و ''ئیتلاعات'' و ''ئه‌منی به‌عسی'' تا ده‌گاته هه‌ردوو ده‌زگا رووڕه‌شه‌که‌ی خۆمان - پاراستن و زانیاریی -) هه‌رچی ئازادیی هه‌یه به‌تایبه‌تییش ئازادیی راده‌ربڕینی لێ قه‌ده‌غه کراوه.. ئێوه‌ش تازه به‌تازه ده‌تانه‌وێ به ئاماژه و به توانستی مادیی مۆساد ئازادیی راده‌ربڕینمان بۆ بگێڕنه‌وه ! به راستی هه‌ر ئه‌وه‌مان که‌م بوو، ده‌ک به‌خێر بێنه‌وه، ده‌با (ده)یه‌ش بێته سه‌ر (نۆ)یه‌ی.. چ قه‌یدیه !!؟ له‌گه‌ڵ هه‌مه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ئێمه له روانگه‌ی باوه‌ڕبوونمان به ئازادیی راده‌ربڕین ئه‌و بابه‌ته‌ی که ناردووتانه بۆ بڵاوکردنه‌وه له خواره‌وه بڵاویده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام دڵنیابه که ئیدی خه‌ڵک هۆشیاره و هیچ که‌سێکی به‌ڕاستیی ئازادیخواز به ته‌پل و زوڕنایه‌که‌تان هه‌ڵناپه‌ڕێ و که‌سیش گوڵی جوان بۆنخۆشی سروشتیی به گوڵی رووکه‌ش و بێ‌بۆنی به په‌ین رسکاو ناگۆڕیته‌وه. ئه‌مڕۆ - ٢۴\١١\٢٠٠٩
--------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ چی هەرەشەمان لێدەکەن؟
- روونکردنەوەیەک لە گۆڤاری ''ئیسرائیل - کورد'' بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان -
داود باغستانی*
لە دوای دەرچوونی پینج ژمارە لە گۆڤاری
ئیسرائیل-کورد لە کوردستان و شکاندنی سەدەیەک لە بیدەنگی سەبارەت بە
پەیوەندی مێژوویی نێوان گەڵی کورد و ئیسرائیل، دووبارە خەرێکە لە
کوردستان گوشار و هەرەشەکانی هەندێک لایەنی بە ناو ئیسلامی و کۆمەڵێک
کەسی بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ستاف و بەریوەبەرانی
گۆڤاری ئیسرائیل-کورد زیارتر دەبێت، دیارە هەرەشەی کووشتن و تۆقاندن و
رەفاندن کە بە پیێ یاسا دەچێیتە خانەی تێرۆر و تێکدانی ئاسایش و
سەقامگیری هەرێمی کوردستان و ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان.
mawlodafand@googlemail.com
|