بۆچی که‌رکوک
بۆمبی داندراوه‌یه!

حه‌مه‌غه‌فور
به‌دوای دوورخستنه‌وه‌ی حیزبی به‌عس‌و ڕژێمی سه‌دام له‌ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تی فاشیستی به‌عسی له‌ڕێگای هێرش‌و په‌لاماری سه‌ربازی ئه‌مریکاوه،
که‌رکوک، به‌ته‌نها که‌رکوک وه‌کو ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وتی
خاو، که‌له‌فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا به‌زێڕی ڕه‌ش ناوی ده‌برێ،
هه‌میشه‌سه‌نته‌ری یه‌کانگیربوونی وێستگه
سیاسیه کاریگه‌ره‌کانی عێراق، ناوچه‌که‌و
ته‌نانه‌ت جیهانیش بووه. هێنده‌ی ناوی که‌رکوک ئه‌چێته
نێو میدیای جیهانی‌و ناوچه‌ییه‌وه‌له‌چوارچێوه‌ی کێشمه‌کێشه‌سیاسیه‌کاندا،
نه‌هیچ شارێکی دیکه‌و ته‌نانه‌ت نه‌مه‌سه‌له‌ی کوردستانیش ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی
نیه. شاری تکریت‌و سامه‌ڕا له‌گه‌ڵ سه‌دامدا ناویان ته‌نانه‌ت له‌میدیای
نێوخۆشدا کوێر بویه‌وه. ئه‌نبارو فه‌للوجه‌ش وه‌کو پانتایی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
سه‌روه‌ریی شیعه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی
سوننه‌مه‌زهه‌بی سعودیه‌و سوریا‌و ئه‌رده‌نه‌وه ڕۆژگارێک به‌رجه‌سته‌بوویه‌وه.
دوای هه‌ره‌سی به‌عس، هه‌میشه‌ته‌نگژه‌سیاسیه‌کان له‌چوارچێوه‌ی
ململانێی سیاسی‌و ڕێکه‌وتنی سیاسی‌دا سه‌باره‌ت به‌پرس‌و گرفته‌جۆراوجۆره‌کانی
نێو هێزو لایه‌نه‌ئیسلامی‌و قه‌ومی‌و تائیفیه‌کان به‌بارێکدا خراوه‌و
به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ناکۆکیه‌کان یان دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه‌یان هه‌ڵگیراون
بۆ سووڕێکی دیکه‌ی گرژبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی‌و کێشمه‌کێشه‌کان. به‌ڵام
به‌رده‌وام پرس‌و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک له‌ململانێ گرنگه‌کاندا ئاماده‌بووه‌و
هه‌میشه‌توانیویه‌تی بارۆمه‌تری کێرڤی ته‌وافوقه‌سیاسیه‌کان له‌لووتکه‌وه
بۆ بنی بنه‌وه به‌ردا‌ته‌وه.
که‌رکوک به‌رده‌وام، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه‌ی هه‌موو هێزه
سیاسیه ناسیونالیستییه‌کان ئێستا
بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌که‌ن، که‌گوایا شوێنی پێکه‌وه‌ژیان‌و پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن‌و
یه‌کترقبووڵکردن‌و برایه‌تی‌و ئاشتی‌و سه‌فا بووه‌و ئه‌ڵێن واش ئه‌مێنێته‌وه،
ئاسته‌نگێکی گه‌وره‌و سه‌ره‌کی پێکه‌وه‌ژیان‌و پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن‌و ئه‌وه‌ی
به‌زمانی ساده‌ی سیاسی پێی ئه‌ڵێن؛ برایه‌تی نه‌ته‌وه‌و قه‌وم‌و
پێکهاته‌جیاجیاکانی عێراق، بووه، له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌ستڕۆیشتوویی
ئه‌و هێزو لایه‌نه‌نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌دا! چونکه‌نه‌وتی یه‌ده‌کی که‌رکوک
له نێو بونیادی جیۆپۆلیتیکی ناوچه‌ی که‌رکوکدا تایبه‌تمه‌ندیه‌کی به‌م
شاره‌به‌خشیوه، که‌بتوانێ ببێته‌ناوه‌ندی سه‌ره‌کیی ململانێکانی عێراق.
ناکرێ‌و ناتوانرێت بڕیارێکی سیاسی بچێته‌بواری جێبه‌جێبوونه‌وه، په‌سه‌ندکردنی
یاسایه‌ک به‌سه‌ره‌نجامی خۆی ناگات، ته‌نانه‌ت مۆرکردنی ڕێکه‌وتنێکی
سیاسیش له‌نێوان دوو یان چه‌ند لایه‌نی سیاسی‌دا فه‌راهه‌م نابێت، ئه‌گه‌ر
به نێو فیلته‌ری مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکدا تێنه‌په‌ڕێت‌و شه‌ن‌و که‌و نه‌کرێت.
هیچ سیاسه‌تێک له‌م شاره‌دا پێی ناکه‌وێته‌سه‌ر زه‌وی‌و ئاژین نابێته‌ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاسوده‌یی خه‌ڵکی ئه‌م شاره
ئه‌گه‌ر نه‌زعه‌ی میللی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌ی
لێده‌رنه‌کێشرێت! مه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ڕژێمی فاشیستی به‌عسی به‌زۆرو له‌ڕێگای
سیاسه‌تی سه‌رکوت‌و هه‌ڵاواردنه‌وه
ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر
حسابی پله‌دوویی‌و بێبه‌شی‌و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کانی
دیکه‌داسه‌پێنرێت!
دراوه‌کان‌و ئاماژه‌سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مه‌یدانی عێراق،
بێئاکامیی حکومه‌تی ته‌وافوقی عێراق له‌به‌رپاکردنی لانی که‌می ئارامی‌و
ئاسایشی شاره‌کان، ته‌راتێنی هێزه‌دژه‌کانی ئه‌لقاعیده‌و به‌عسیه‌کان‌و
به‌ره‌نگارانی دیکه‌ی ده‌سسازی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر له‌شارو ناوچه‌گرنگ‌و
هه‌ستیاره‌کانی چه‌شنی به‌غداو که‌رکوک‌و موسڵ، به‌ڵگه‌و دۆکومێنتی ئه‌و
راستیه‌ن که‌سه‌رجه‌می هێزو لایه‌نه‌ناسیونالیستییه‌کانی عێراق، به‌هێزه‌تائیفیه‌شیعه‌و
سوننه‌کانیشه‌وه، هه‌موویان ئاو به‌ئاشی وه‌ستاوی ڕژێمی سه‌دام حسه‌یندا
ئه‌که‌ن‌و چاویان بڕیوه‌ته‌باڵاده‌ستی خۆیان له‌سه‌ر حسابی ژێرده‌ستکردنی
ئه‌وانی دیکه. پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و ته‌وافوقی سیاسی ئێستای عێراق، به‌ره‌نجامی
باڵانسێکی سیاسیه‌که‌له‌سه‌ر حسابی بارودۆخی ناهه‌موارو پڕکاره‌ساتی خه‌ڵکی
عێراق، به‌پاڵپشتی ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا‌و ڕژێمه‌کانی ده‌وروبه‌ری
عێراق پێکهاتووه، له‌سه‌ر بنه‌مای بردنی سه‌همی ده‌سه‌ڵات له‌عێراقدا.
ئه‌م دۆخه‌ناتوانێ هه‌تا هه‌تایه‌درێژه‌بکێشێ. له‌شوێنێکدا پێویسته‌کۆتایی
پێبێت. به‌ڵام له‌نه‌بوونی هێزێکی ئازادیخوازی کۆمۆنیستیدا که‌نوێنه‌رایه‌تی
خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت‌و کرێکاران بکات‌و یه‌کیان بخات‌و هێزیان لێ
درووست بکات‌و به‌رنامه‌ی ئینسانی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی جێبه‌جێ بکات، ئه‌گه‌ری
به‌هێز که‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕێکی ناسیونالیستیی ماڵوێرانکه‌ره له‌عێراقدا
که‌فتیله‌که‌ی له‌که‌رکوکدا دانراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌له‌هه‌موو شتێکمان ئه‌کات!
ئه‌و دابه‌شبوونه‌ئایینی‌و قه‌ومی‌و تائفی‌و ئیتنیکیانه‌ی که‌له‌داوێنی
سیاسه‌ت‌و ستراتیژی ئه‌مریکاوه‌جێگای ناسنامه‌ی هاوڵاتیبوونی خه‌ڵکی
عێراقی گرته‌وه‌و به‌نێوی دیموکراسیه‌وه‌زیاد له‌شه‌ش ساڵی ته‌واوه‌کۆمه‌ڵگای
عێراقی له‌حاڵه‌تی جه‌نگ، ناجێگیریی سیاسی، توندوتیژیی‌و کاره‌تیرۆریستیه‌زنجیره‌ییه‌کان‌و
نه‌بوونی ئه‌من‌و ئاسایش‌و پاشاگه‌ردانیدا ڕاگرتووه،به‌بێ بوونی هیچ
ئاسۆیه‌ک بۆ کۆتایی هاتنی، له‌بۆته‌ی ژیانی واقعی هاوڵاتیان‌و
دانیشتوانی شاری که‌رکوک‌و ده‌وروبه‌ریدا ئاماژه‌و سیماکانی کاره‌ساته‌خوێناویه‌کانی
پێکهه‌ڵپژانه ناسیونالیستییه‌کان‌و هه‌ڵایسانی
جه‌نگێکی ناسیونالیستیی به‌کرده‌وه‌و ته‌واو عه‌یار له‌ئان‌و ساتی ته‌قینه‌وه‌دا
بووه. چه‌ندین جار ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌نگژه‌سیاسیه‌کانی عێراق له‌که‌رکوک،
ململانێکانی نێو پرۆسه‌ی سیاسی دیموکراسی‌و پارله‌مانی عێراقی تا ئاستی
هه‌ڵایسانی جه‌نگێکی ناسیونالیستیی به‌ره‌وڕووی یه‌کتری کردۆته‌وه.
هێزو لایه‌نه ناسیونالیستییه‌کان له‌که‌رکوک،
مه‌به‌ستم ئاراسته سیاسیه
ناسیونالیستییه‌کانه نه‌ک
هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب زمان یان کورد زمان یاخود تورکمان..تد، هیچ لایه‌کیان
هه‌تا ئه‌مڕۆ نه‌یانتوانیوه، و
ناشیانه‌وێت ڕێگاچاره‌یه‌کی کرده‌یی
و عادلانه بۆ کێشه‌ی ئه‌م شاره
بخه‌نه‌ڕوو. چونکه‌سه‌رجه‌میان له‌گۆشه‌نیگای ناسیونالیستیی
خۆیانه‌وه‌ئه‌ڕواننه‌پرسی که‌رکوک‌و چاویان بڕیوه‌ته‌نه‌وتی یه‌ده‌کی
بێئه‌ژماری ژێرپێی ئه‌م شاره‌و هه‌موویان له‌ڕژێمی سه‌دامه‌وه‌گۆشکراون
به‌وه‌ی ده‌سبگرن به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی ئه‌م شار‌و ناوچه‌یه‌دا، نه‌ک به‌رنامه‌ی
سیاسی له‌خزمه‌تی هاوڵاتیان بخه‌نه‌ڕوو، یاخود پلاتفۆرمی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری
پرسی ئه‌م شاره‌و شکڵدان به‌فۆرمێکی هاوچه‌رخ‌و مه‌ده‌نی بۆ پێکه‌وه‌ژیانی
سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی. ئه‌م کاره‌و ئه‌م پرۆژه‌یه‌په‌یوه‌ست نیه‌به‌م
هێزه ناسیونالیستییانه‌وه، به‌ڵکو له‌به‌رامبه‌ر
به‌واندا مانا په‌یدا ئه‌کات.
ئه‌گه‌ر چی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌ر له‌وه‌ی به‌مرادی ئه‌مڕۆ بگات،
له‌مه‌وقعی مه‌زڵومیه‌تی ناسیونالیستیی کورده‌وه‌که‌رکوکی وه‌کو "دڵ‌و
قودس"ی کوردستان وێنائه‌کردو ته‌نها ئه‌یتوانی به مه‌به‌ستی باوه‌شێنکردنی
ده‌مارگیری میللی‌و ته‌بلیغی سیاسه‌تی قه‌ومپه‌رستانه‌ی خۆی به‌کاری
بێنێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ که‌کورد به‌شێکه‌له‌پێکهاته‌ی سیاسی پێناسه‌کراوی
عێراق‌و به‌شوێن فیدڕاڵیزمێکی کارتۆنی بێبناغه‌وه‌یه، بۆیه‌مه‌سعود به‌رزانی
له‌ووتاری به‌رده‌م پارله‌مانی ئه‌وروپادا که11نۆڤه‌مبه‌ر2009 خوێندیه‌وه،
که‌رکوکی وه‌کو بۆمبی ته‌وقیت کراو ناو لێبردو ووتی؛ "سه‌باره‌ت به‌پرسی
که‌رکووکیش که‌هۆکاری سه‌ره‌کی شه‌ڕه‌یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی گه‌لی
کوردستان بووه‌له‌گه‌ڵ رژێمه‌یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق، ئێمه‌ده‌مانه‌وێ
ئه‌و گرفته‌بۆ نه‌وه‌کانی دیکه‌نه‌مێنێت و چاره‌سه‌ری بکه‌ین، ده‌ستووری
عێراق (85%)ی گه‌لانی عێراق ده‌نگی بۆ داوه‌و رێگه‌چاره‌ی چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی که‌رکووکی داناوه‌و ئێمه‌به‌و چاره‌سه‌ره‌رازین که‌ئاساییکردنه‌وه‌و
سه‌رژمێری و ریفراندۆمه، له‌مه‌زیاتر چی؟، خه‌ڵکی که‌رکووک خۆی بڕیار
له‌چاره‌نووسی خۆی ده‌دات نه‌ئێمه‌و ن حکوومه‌تی فیدراڵ و نه‌هیچی دیکه،
خه‌ڵکی که‌رکووک خۆی بڕیار ده‌دات، جا با ئه‌و ده‌رفه‌ته‌به‌وان بدرێ،
به‌و شێوه‌یه‌ئه‌و (بۆمبه‌ته‌وقیتکراوه) هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و هیچ
کاریگه‌ریشی نامێنێت، ئه‌گه‌ر نا بێگومان (بۆمبی ته‌وقیتکراوه) له‌وانه‌یه‌کاریگه‌ری
خراپی هه‌بێت، ئێمه‌ده‌مانه‌وێ ئه‌و مه‌ترسییه‌نه‌هێڵینه‌وه، به‌داخه‌وه‌هێشتا
تیرۆر کارایه‌و بنه‌بڕ نه‌بووه‌و مه‌ترسیی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌تا له‌هه‌ڵبژاردن
نزیکتر ببین تیرۆر زیاتر ببێت".
بارزانی له‌و ووتاره‌یدا باسی ماده‌ی 140 ئه‌کات که‌گوایا خۆی له‌ئاساییکردنه‌وه،
سه‌رژمێری‌و ڕیفراندۆمدا ئه‌بینێته‌وه! به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع‌و
له‌نێو مه‌یدانی سیاسه‌تی عێراقدا ماده‌ی 140 مه‌فعولی ته‌واو بووه‌و
ته‌نانه‌ت وه‌کو ماده‌یه‌کی ده‌ستوری عێراقیش لایه‌ن‌و هێزه‌عه‌ره‌بیه‌کان
دانی پێدا نانێن. که‌یسی که‌رکوک ئێجگار ئاڵۆزکاوه‌و هه‌موو لایه‌ن‌و
هێزه ده‌رگیره‌کان تیایدا، له‌عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه‌وه‌بیگره، له‌کوردو
تورکمانه‌وه‌تا ئه‌گاته‌ئێران‌و تورکیا، سه‌رقاڵی جۆرێک له‌گۆڕینی
دیمۆگرافیای شاره‌که‌ن، که‌هه‌ر لایه‌نه‌دژه‌کان خۆیان په‌رده‌له‌سه‌ر
ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی یه‌کتری لائه‌ده‌ن. ئه‌م کاره‌ش کارایی ماده‌ی 140و
ناوه‌رۆکی ده‌قه‌که‌شی، له‌ئاساییکردنه‌وه‌و سه‌رژمێری‌و ڕیفراندۆم
تیایدا ئه‌باته‌ژێر پرسیاره‌وه‌و مه‌ترسی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگری جه‌نگی
ناسیونالیستیی له‌م شاره‌دا نزیکتر ئه‌خاته‌وه‌و هه‌ر هه‌مووشیان لێی
به‌رپرسیارن.
پاش زیاد له‌شه‌ش ساڵ ململانێ‌و بێنه‌وبه‌رده‌ی هێزه‌سیاسیه‌ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی
سه‌ر ساحه‌ی سیاسی عیراق به‌ناوی دیموکراسی‌و پرۆسه‌ی سیاسی بنیاتنانه‌وه‌ی
عێراقه‌وه، که‌پێشڕه‌ویه‌کی ئه‌وتۆی تێدا تۆمار نه‌کراوه‌به‌باری
بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌لاتی یاسایی‌و به‌رقه‌رارکردنی ئه‌من‌و
ئاسایش‌دا. ململانێکانی قه‌واره‌و هێزه‌سیاسیه‌کانی نێو پارله‌مانی
عێراق له‌په‌یوه‌ند به‌مه‌سه‌له‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن‌و چۆنێتی ته‌رتیباتی
سازکردنی سیناریۆیه‌کی دیکه‌ی دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات‌و کورسیه‌کانی
پارله‌مان، جگه‌له‌پڕوپووچی پرۆسه‌ی دیموکراسی‌و ململانێی پارله‌مانی
وه‌کو سووڕه‌کانی پێشووتر، په‌یوه‌ندی نیه‌به‌خواست‌و چاوه‌ڕوانیه‌کانی
کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکی عێراقه‌وه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش سووڕێکی دیکه‌یه‌له‌سیناریۆی
وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆری خه‌ڵکی بۆ سه‌پاندنی ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و تائیفی‌و
ئیتنیکی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عیراقدا‌و دانانی کۆمه‌ڵێک وه‌کیلی پارله‌مانی
به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌بۆ ڕه‌سمیه‌تدان به‌دابه‌شبوونی وولات له‌سه‌ر بنه‌مای
ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و دینی‌و ئیتنی.
کۆمه‌ڵگای عێراق له‌ناخه‌وه‌و له‌ویژدانی هاوڵاتیانی سڤیلیدا، له‌هه‌ست‌و
نیستی ژنان‌و مناڵان‌و لاوان‌و کرێکاران‌و ئازادیخوازانیدا، له‌ویژدانی
ئاواره‌کانیدا، به‌قووڵی پێویستی به‌هێزێکی جیاواز له‌م هێزانه‌ی
ئێستای عێراقه، تینووی هێزێکه که‌بێت‌و کۆمه‌ڵگای عێراق‌و هاوڵاتیانی
له‌م گێژاوی قه‌یرانی ناسنامه‌یه‌ده‌ربێنێت‌و له‌جێی ناسنامه‌ی درۆیینه‌ی
عه‌ره‌ب، کورد‌و تورکمان، شیعه‌و سوننه‌و ئیتنی جیاجیا، ناسنامه‌ی
هاولاتیبوون بگێڕیته‌وه‌بۆ خه‌ڵکی وولات‌و ده‌سه‌لاتی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری
به‌رپابکات. حکومه‌تێکی سکۆلارو ناناسیونالیستیی دامه‌زرێنێ‌و ڕێگا
خۆشکات بۆ گێڕانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت‌و ئارامی، نان‌وو کار بۆ گشت خه‌ڵکی
عێراق به‌بێ جیاوازی دابین بکات.
14/11/2009
hamaxafoer@yahoo.com
|