بۆچی له په‌ڕله‌مان
ده‌رفه‌تی قسه‌کردن به ئۆپۆزسیۆن نادرێت.

شیروان موحه‌مه‌دئه‌مین
زۆربه‌ی پرسیاره‌کان لیستی کوردستانی ئاراسته‌ی وه‌زیری کرد و به‌شێوه‌یه‌کی
که‌متر رێگا به لیستی گۆڕان درا که پرسیار ئاراسته‌ی وه‌زیر بکات،
ئه‌مه قسه‌یی دکتۆر زانا ره‌ئوف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر
لیستی گۆانه.
زانا ره‌ئوف سه‌باره‌ت به دانیشتنی په‌ڕله‌مان له ڕۆژی 19- 10 که
تایبه‌ت بو به بانگهێشتکردنی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه
سروشتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی تێوه‌گلانی له فرۆشتنی
پشکه‌کانی کۆمپانیای (DNO)ی نه‌رویجی،بۆ سایتی سبه‌ی ئه‌و
لێدوانه‌ی داوه.
ئه‌و لێدوانه شایه‌نی شیکاری و به دواداچونه ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مان
بۆ چله‌حانێ بێت ئۆپۆزسیۆن له په‌ڕله‌مان بۆ خه‌ڵک سودی چییه؟ به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و جیاوازییه بۆ ماوه‌ی قسه کردنی په‌ڕله‌مانتاران
نه‌کراوه،شکاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان بۆچی؟
ئه‌گه‌ر له په‌ڕله‌ماندا بپرسین له کوتله‌کانی سه‌ر به پارتی و یه‌کێتی،
بۆچی له په‌ڕله‌مان ده‌رفه‌تی قسه‌کردن به ئۆپۆزسیۆن نادرێت له
وانه‌یه به چه‌ند پرسیارێکی دبلۆماسی وه‌ڵامیان هه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی
بڵێن ئێمه له کۆیی نزیکه‌ی دووملیۆن و نیو ده‌نگه‌ر ١٠٧٦٣٧٥ یه‌ک
ملیۆن و حه‌فتاو شه‌ش هه‌زارو سێ سه‌دو حه‌فتاو پێنج ده‌نگ‌مان به ده‌ست
هێناوه،بۆیه به ده‌ست هێنانی 59 کورسی زیاتره له 25 کورسی
گۆڕان و مافی خۆمانه زیاتر ماوه‌ی قسه‌کردنمان پێ بدرێت
به‌ڵام گرنگه سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی پارتی و جێگره‌که‌ی که یه‌کێتییه
ده‌رفه‌تی زیاتر به لیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بده‌ن و ڕێگه بده‌ن
ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت به هێنده‌ی ئه‌وان ماوه‌ی قسه‌کردنیان
هه‌بێت،بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی په‌ڕله‌مان خه‌ڵک گومان نه‌خاته
سه‌ر سه‌رۆک و جێگری په‌ڕله‌مان له نواندنی جیاوازیکردن بۆ وه‌رگرتنی
قسه‌یی په‌ڕله‌مانتاران.
هه‌ر کاتێک لێدوانی زانا ڕه‌ئوف لایی زۆرینه‌ی لیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانی پشتڕاست کرایه‌وه‌و بووه مایه‌یی نیگه‌رانی ئه‌وانه‌ی
له په‌ڕله‌ماندا خۆیان به ئۆپۆزیسۆن ده‌زانن ئه‌وا په‌ڕله‌مان ده‌بێته
شوێنی گه‌مه‌ی گه‌وره‌کان بۆ کوشتنی کات نه‌ک سیاسه‌ت کردنێکی بێله‌که‌و
ڕوون بۆ خزمه‌تی خه‌لک.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا سایتی کوردستان تیفی سه‌ر به مه‌کته‌بی
ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌رباره‌ی دانیشتنی تالًه‌بانی
و به‌رزانی هه‌واڵێکی بڵاو کرده‌وه که سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌که
نوسرابوو سه‌رۆکی هه‌رێم ڕێنوێنی ڕاسپێردراوی کابینه‌ی شه‌شه‌می
حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات و داوای‌کرد ڕێز له ڕه‌خنه‌کانی ئۆپۆزیسۆن
بگرن.بۆیه ده‌بێت هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک دڵنیا بکه‌نه‌وه له
سیاسه‌تی ڕاستگۆیی نه‌ک جۆره فیڵ کردنێک که گوفتار و کرداریان
جیاوازبێت که ئه‌وه‌ش بۆ داهاتوو ده‌بێته مایه‌یی له ده‌ستدانی
متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر.
لێره‌دا ته‌نها پێشنیارێکم بۆ لیسته ئۆپۆزیسۆنه‌کان ئه‌وه‌یه که
چیتر به‌و زه‌لیلییه ڕازی نه‌بن و ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌ر ئه‌نجامی
ڕێکه‌وتنی ستراتیجی نێوان یه‌کێتی و پارتی بێت په‌ڕله‌مانی
کوردستان شوێنی ململانێی حزبایه‌تی کردن بێت تکایه هه‌موو ئه‌وانه‌ی
خۆیان به ئۆپۆزیسۆن ده‌زانن ده‌ست له کاربکێشنه‌وه‌و په‌ڕله‌مان
پێشکه‌شی یه‌کێتی و پارتی بکه‌ن.
|