٤\٧\٢٠١٢
بۆچی
نایه‌ی؟

هاودێر
ره‌ش
له‌و دوورییە‌وه
زرنگه‌زرنگی خۆشه‌ویستییت
به گوێچکه ته‌په‌کانم ده‌بیستم
که‌ی ئاوازه‌کانت باڵ ده‌گرن،
گۆرانی هه‌ستم بچڕن و
له ئاسمانی دڵم بفڕن
که‌ی هه‌وره ره‌شی گه‌رانه‌وه‌ت
ده‌گاته سه‌رباخی ژینم
نم.. نم
بارانی خۆشه‌ویستیی ببارێنێ
تا هه‌میشه گه‌شاوه بێ، بۆت گوڵشە‌نم.
تادێ هه‌ستی خۆشه‌ویستییم زیاتر ده‌بێ
کاتێکیش گه‌نمی ئه‌و دڵه‌ی من وێڕا ده‌گا
کرمی دوورییت په‌یدا ده‌بێ
ورده ورده
خۆشییەکانی دڵم ده‌مژێ
که جگه‌ره‌ی خه‌م ده‌کێشم
گڕی دوورییت هێند به‌تینه
به ره‌شه‌باش
جگه‌ره‌که‌ی من گڕ ده‌گرێ.
ته‌مه‌نم چه‌ند مۆمێکی هه‌ڵنه‌کراون
تۆش هه‌موو ساڵێک به گڕی چاوه‌روانیی
دانه‌یه‌کیان داده‌گیرسێنی
خه‌ریکه مۆمه‌کان ته‌واوبن
بۆچی نایه‌ی؟
گڕی ماوه‌کان وه‌کوژێنی
چه‌ندین جار هاتووم بۆ به‌نده‌ری بینینه‌وه‌ت
به نه‌هاتنت کوێرت کردم
شکۆفه‌یه‌کی بێ نازم
له‌نێو گوڵدانی دڵی تۆ
هاکا له‌وێ وشک بووم و مردم
له‌م وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانییە‌دا
کاتێک نامه‌ی دووریی تۆم پێ ده‌گات
هه‌ستم ده‌بێته بووکه به‌فرینه‌یه‌ک و
دوای کۆتاییهاتنی نامه‌که‌ت، به وشه ماڵئاوا
ده‌توێمه‌وه..
وا بوومه‌ته باخه‌وانێکی گۆشه‌نشین
تۆش بوویته سێوی چڵێکی شۆره‌وه‌بوو
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م ده‌سته‌کانم پێت ناگاته‌وه
هێنده بێ ڕه‌حم مه‌به
چی ده‌بێ
گه‌ر تۆ بۆ من به‌ربیته‌وه.
hawder.rash@gmail.com
|