په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٦\٢٠١٦

بۆچی راستڕەوەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا پشگیریی کورد دەکەن.

عەلی حسێن کەریمی  


رۆژی دەنگدانەکە بۆراپرسی لەبارەی مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا نزیک بۆتەوە. هەروەها بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەنگاو دەنێین .لە کاتێکدا ئەمەریکا و بەریتانیا دوو وڵاتی گاریگەر بوون لە ماوەی سەدەی رابردوو. لە هەمانکاتدا بەریتانیا بەتایبەت شیکاری لە پێگەی خۆی دەکات لە سەرئاستی جیهان، کاریگەری گۆرانکاریەکانی دوو دەیەی رابردوو گفتوگۆیەکی قوڵی لە سیاسەتی بەریتانیا هێناوەتەکایەوە. ئەمەریکاش خۆی بۆ گۆرانکاری ئامادەکردوەو دەکات بەتایبەت لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە.

کاریگەریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کاریگەری لەسەرجیهانی پێشکەوتو هەبوە ، بەتایبەت لەسەر ئاستی ئابوری . کە ئەمەریکا پێشرەوەی ئایدیای جیهانی ئەمرۆ دەکات کەوتۆتە بەر دوریانێکی چاوەروان نەکراو . خەونی نەوەی ئەمرۆی جیهانی پێشکەوتو نارونە لەگەڵ ئەو بەربڵاویەی تەکنەلۆجیادا.یەکێک لە هۆکارەکان گاریگەری شڵەژانی جیهانی سێیەمە.

ئەو جیهانەی کە خەونی ژیانێکی باشتری کۆمەڵگاکان و خەونی کەمینەیەکی ئێکستریمیزمی ئاینی تێکەڵ بوە.

بەو مانایە کۆمەڵگا کۆنسێرڤاتیڤەکان لەبەردەم دوو هەرەشەدان ، یەکێکیان هێزە توندرەوەکانە کە زۆرینەی ژێرخانیان لە هەناوی کۆمەڵگا مسوڵمانەکان خۆیان سەرچاوە دەگرێت. ئەویتریان جیهانی سەرمایەداری و تەکنەلۆجیایە. کە کۆمەڵگای بەرەو رۆچونێکی گوماناوی لە خودیەتی خۆی بردوە.

چەقی روداوەکانی ئەم دوایە لەهەناوی ناوچەیەکی گوماناوی لە تێڕوانین گەرایی بۆ کۆمەڵێک چەمک و دەستەواژە بوە . شەپۆلێکی بەهێزی کاریگەریش لە خۆرئاواوە یارمەتی دەر بوە. جیهانی کاپیتالیزم و هێزی ئیندوستریالیزم یارمەتیدەری دووژمنە حەقیقیەکەی خۆی بوە ، هەم بەوەی نەوەیەکی لە هەناوی خۆی پەروەردە کردوە بۆ ئەم هێزە و ژینگەکەی هەروەها بەتەکنەلۆجیاکەشی کارئاسانی زۆری بۆکردون.

بەڵام قوربانی دەستی یەکەمی دوژمنی وڵاتە سەردەست و بریاردەرەکان خۆیان نەبون ، بەڵکو بە ژمارە یەک کورد ، بوە . کورد لە کاتێکدا کەوتۆتە بەردەم بەرداشێکی لێڵ کە ئاگادار و بەشێوەیەکی راستەقینە لەگەل هیچ هێڵێک دانیە.

تەنها ئەو هێزە نەبێ کە ناوی هێڵی سێیەمین و سەنتێزی لە خۆی ناوە. ئەو هێزەی بەرەو ئاراستەیەکی روون رێرەوی گرتوە. لەتەنیشت ئەمەدا چەند لە گروپ و هێزی سیاسی تری کوردی هەن کە لە بەردەم گەردەلولێکی تەمومژاویدا ئاراستەی خۆیان لێ ون بوە . لە پاڵ وێنەیەکدا وەستاون کە وێنەکە خۆی هێواش هێواش تڵخ و رەشتر دەبێ.

ئەم گێژاوە لە ئەنجامی پێکداکێشانی جەمسەرەکانەوە هاتۆتەکایەوە ،لە جیهانی وڵاتەئیسلامیەکان و هەروەها جیهانی گڵۆباڵیزەیشن ، نەوەیەک هاتۆتەکایەوە کە وا فێرکراوە خۆی بەکەسێکی کۆزمۆپۆڵەیتن بناسێنێ ، لەتەنیشت ئەمەدا چەند هێزێک و کەسایەتی سیاسی هەن کە لە مەترسی ئەم جیهانە تێگەیشتون کە لە ئەنجامی ئەم دەستەواژانە جۆرە هاوڵاتیبونێک بەرهەم هاتوە کە شوناس و ناسنامەی خۆی لەلا گرینگ نیە ، ئەمە تارادەیەک لە جیهانی سێیەمینیش بونی هەیە.

لێرەوە دەگەینە ئەنجامێک هەم ئەم گۆرانکاریە دراماتیکیە کەلە ئەمەریکا و ئەوروپا خەریکە روودەدا لە ئەنجامی ئەم پێکدادانانەوەیە.

ئەوەی کە زۆر گرینگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و راپرسیەکەی بەریتانیایە بۆ دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا. کە پێکداکێشانی راسترەوەکان و سیاسیەکلاسیکیەکانی جیهانی گڵۆباڵیزەیشنە.

دەبێت لەوە بکۆڵینەوە سەرەتا بۆچی بازرگان و سەرمایەدارێکی گەورە سەرکردایەتی هێزێکی راسترەو و کۆنسێرڤاتیڤ بکات لە ئەمەریکا کە تێروانینەکانی لە لایەن خەڵکانێکە وا لێکدەدرێتەوە کە ئیهانەی بەشێک لە جیهان دەکات . لەراپرسیەکەی بەریتانیاش بەهەمانشێوە مایۆری پێشوی شارێکی گەورەو کاریگەری وەک لەندەن و کەسایەتیەکی کاریگەری حزبی تۆری (پارێزگاران) سەرکردایەتی دەرچون لەیەکێتی ئەوروپابکات کەماناکەی بروا نەبونە بەو سیستەمە کۆنترۆڵیەی لەسەر ئاستی وڵاتە ئەوروپیەکان ئەمەریکا بونی هەیە.

بە جۆرێک لە جۆرەکان ئا لەم جۆرە ئایدیایە خەون بە گۆرانکاریەکی ریشەی جیهانەوە دەبینێ.

بروایان بەوە هەیە کە تاکەکانیان کەمێک زیاتر پەیوەست بن بە باکگراوەندەکانیان هەروەها سیاسەتی کۆزمۆپۆڵەیتن کاڵبکەنەوە ، لەروی ژینگەی کۆمەڵایەتیەوە.

ئەم دوو لە سیاسەتوانە کە نوێنەرایەتی تەوژمێکی کاریگەری تازە دەرکەوتو لە سەرئاستی ئەوروپاو ئەمەریکا دەکەن. بەراستەوخۆی پشگیری کورد دەکەن.

لەراستیدا ئەمە ئەوە دەردەخا کە ئەم تەوژمە و لەم جۆرە فیکرەسیاسیە تازەیە ئیمانی بەو نەخشەیەنیە کە بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە ، لە ئەلتەرناتیڤی ئەمەشدا کورد دەبینن.

کورد لەم گێژاوەدا هەرچەندە جیاوازی هەیە لە ناوخۆدا بەڵام لە چاوی ئەوانەوە دەکرێت کورد بکرێتە بەدیلی زۆرێک لە هاوپەیمانە بەناو ستراتیجیەکانی وڵاتەکەیان . هەروەها ئەوە دەزانن هێڵێک لە کورد خاوەنی ستراتیجێکی نەگۆرەو بە ئاراستەیەکی روون رێرەوی گرتوە . کە ئەویش هێڵی سێیەمە.

بەڵام ئەو هێزە سیاسیەی کورد کە لەپاڵ سێگۆشەی سونەدا جێی گرتوە ، ئەمە جێناگرێ لە شەپۆلی سیاسی گەشەکردوی وڵاتەپێشکەوتوەکان ، لە راستیشدا هێزە راسترەوکان پارێزگارە کلاسیکیەکان لە داهاتودا دەبنە فیگەرێکی کاریگەر لە سیاسەتی جیهانیدا.

بۆیە ، ئەم هێزە خۆی بە نزیک لە کورد دەزانێ ، پێیان وایە کورد ئایدیایەکی جیای هەیە لەوەی دەوڵەتەکانی ناوچەکە هەیانە ، بەڵام لەداهاتو ئەوە رون دەبێتەوە کە ئەو هێزە کوردیانەی لە ژێر هەژمونی سیاسەتی خەلیفایەتی عوسمانلیدا خۆیان دەبینەو ، شوێنگەیەکیان نابێت.

 


بەریتانیا
alihusainkarimi1986@gmail.com


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک