١٢\١\٢٠١٠
بۆچی رای گشتی خه‌لک
له کوردستاندا وونه ؟

نه‌هرۆ
وه‌ک ئاشکرایه رای گشتی، به‌رهه‌می کۆمه‌لگای دیموکراسی وشارستانی و
مودیرنه ،له پریک دا نایه‌ته کایه‌وه به‌لکۆ وه‌ک پروسه‌یه‌کی
دیموکراسی به‌پی میکانیزمی گونجاو ده‌ستاوده‌ست ئیشی له‌سه‌ر کراوه ،
به‌واتایه‌کی دی پیکهینانی رای گشتی پیویستی به زهمینهوزهمان و
میژوویه‌کی دریژخایه‌نی دیموکراسی یه، ئیش کردنه له‌سه‌ر ئه‌قلی تاک،
ده‌توانم بلیم خولقاندنی تاکی ئازادوسهربهخۆو بویره، تاکیک که
بتوانی خاوه‌نی روشنبیری ره‌خنه‌یی بیت، هه‌روا باکگراوندیکی
فه‌رهه‌نگی، میژوویی، دیموکراسی، سیاسی له‌یاده‌وه‌ری دا چیندرا بی،
لیره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چۆن ئیش له‌سه‌ر ئه‌قلی نه‌وه‌ی تازه
ده‌که‌ین، نابی نه‌وه‌ی تازه چه‌واشه بکری، مافی گویگرتن
وخویندنه‌وه‌ی ته‌وه‌ره میژوویی یه‌کانی دیکه‌ی نه‌بی، مه‌به‌ستم له
ته‌وه‌ره‌کانی ،میژوویی، سیاسی، دیموکراسی حیزبه‌کانی دیکه‌ی غه‌یره
ده‌سه‌لاته.
به‌شیوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌رکی دروستکردنی رای گشتی ده‌که‌ویته ئه‌ستوی
نووسه‌ران و روشنبیرانی پیشکه‌وتنخواز ئه‌مان ده‌توانن له‌ریگای راگه‌یاندن
وده‌سه‌لاتی چواره‌مه‌وه، ئه‌رکی میژوویی خویان ئه‌نجام بده‌ن و ببن
به په‌یامبه‌ر بۆ نه‌وه‌کانی ئیستا‌و داهاتوو، بی گومان لیره‌دا ئه‌و
نووسه‌ر و روشنبیرانه ناگریته‌وه که له نیوحیزبیکی دیاریکراو مه‌ودای
بیرکردنه‌وه‌یان قه‌تیس کردووه، نموونه‌ی ئه‌م تهیفهش زۆره له نیو
حیزبه‌کانی کوردستان که خویان به خاوه‌نی هه‌قیقه‌تی ره‌ها ده‌زانن و
به‌رگی ره‌وایه‌تی ده‌که‌ن به‌به‌ر سه‌راپای میژوویان،له‌کاتیکدا که
میژووهکانیان پره له له‌که‌و که‌م وکوری، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش
ره‌خنه‌یان ئاراسته بکا، دووچاری کوشتن و راونان و توقاندن وهه‌ره‌شه
ده‌بیته‌وه.
ئه‌رکی دووه‌م ده‌که‌ویته سه‌ر شانی ریکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی
که‌ده‌سه‌لاتی پینجه‌م پیک ده‌هینن وه‌ک مافی مروڤ وژینگهوژنان
وقوتابیان ولاوان وهتد ،به‌کورتی ئه‌و ریکخراوانهی له نیوان تویژه‌کانی
کومهلگاو حکومه‌ت کایه ده‌که‌ن، به‌لام به‌داخه‌وه رولی ئه‌م
ریکخراوانه له‌کوردستان دا لاوازه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌کان
ده‌ستیان تیا وه‌رداوه‌و ئه‌ندام ولایه‌نگرانی خویان تیا دامه‌زراندوه،
ریکخراوگهلیک وه‌ها بیت چۆن ده‌توانی هه‌لویستی سهربهخو بنوینی و
رولی کارامه‌و دیاری هه‌بی له‌سه‌ر پیگه‌یاندنی رای گشتی له‌کوردستان
دا . کیشه‌ی رای گشتی له بنه‌چه‌وه سه‌قه‌ته ئیمه ناکری لهباکگراونده
میژووییه‌که‌ی رایپسکینین، رژیمی به‌عس وه‌ک هه‌ر رژیمیکی تولیتاری رای
گشتی له‌عیراق وکوردستان دا خه‌فه کردبوو به دریژایی چه‌ندین سال.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه دا کومهلیک حیزب یاخی بوون له‌شاخ،دژ به‌رژیم
له‌لایه‌ک دژ به خویان له‌لایه‌کی دیکه شه‌ریان ده‌کرد، له‌فه‌رهه‌نگی
حیزبه‌کانی شاخ دیل کوشتن ئاو خواردنه‌وه بوو، ئه‌وه‌ی بۆنی دژی لی
هاتبا به هه‌ر شیوه‌یه‌ک بوایه له‌ناویان ده‌برد له‌شاخ دا نیوهندیک
نه‌بوو، ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه بکا رای گشتی پیک به‌ینی، نووسه‌ران و
رۆشنبیران بوونیان هه‌بوو وه‌ک جه‌سته، به‌لام هه‌ر حیزبه‌و
رۆشنبیرونووسهری ده‌سته‌مۆی خوی هه‌بوو بۆیه نه‌یانتوانی ئازادانه
گوزارشت له‌راو بۆچوونی خۆیان بکه‌ن له‌سالی 1982 نووسه‌ری ناسراو حه‌مه‌ی
مۆکری به‌رهه‌میکی ئه‌ده‌بی بلاوکرده‌وه له‌ژیر ناوی سه‌گوه‌ر تیایدا
توانج له‌شه‌ری برا کوژی دا بوو، خه‌ریک بوو بیکوژن !!
حیزبه‌کانی شاخ به‌بیانووی هه‌ره‌شه‌و درندایه‌تی رژیمی فاشی و بوونی
شه‌ری پارتیزانی مافی ره‌خنه‌ی تاکیان پێشیل ده‌کرد ، هه‌ر ئه‌م نه‌وشیروانه‌ی
که ئیستا سه‌روکی لیستی گورانه له‌سالی 1984 که گفتۆگویان هه‌بوو له‌گه‌ل
رژیمی به‌عس، کۆبۆنه‌وه‌ی کرد بوو له‌گه‌ل کۆمه‌لی کادیری ریکخستنهکانیان،
یه‌کی لهکادیرهکانیان گوتبوو من له‌گه‌ل گفتوگۆ دانیم و ئه‌مه سازشه
کهئیوه ده‌یکه‌ن ،ئه ویش له‌وه‌لامدا راژدییهکی له‌بن گویچکه‌ی
قایم کردبوو پی گوتبوو تائیستا چه‌ند ئیڤات شکاندوه !!
دواتریش کی دهویرا پی یان بلی بۆ چی هاوکاری جمهوری ئیسلامی ئیران ده‌که‌ن
و پاسدار بۆ سه‌ر خاکی کوردستان ده‌هینن و بیانوو دهرهخسینن بۆ رژیم
کاره‌ساتی ئه‌نفال وهه‌له‌بجه ئه‌نجام بدا! نه‌ک رای گشتی نه‌بوو به‌لکو
رای جیاوازیش سه‌رکوت ده‌کرا، لیره‌دا ئه‌وه‌ی من باسی لیوه ده‌که‌م
سه‌راپا هه‌موو حیزبه‌کانی شاخ ده‌گریته‌وه به راده‌ی که‌م وزۆری.
حیزبه‌کانی شاخ بهتیکرای تهیفهکانیهوه به‌رژوه‌ندی په‌ره‌ست و هه‌لپه‌ره‌ست
بوون، به‌شیوه‌یه‌کی دیماگۆگی سیاسه‌تیان ده‌کرد،هه‌رگیز بیریان له‌ستراتیژ
نه‌ده‌کرده‌وه،ته‌نیا به‌شیوه‌یه‌کی ته‌کتیکی رۆژانه نوکی لووتی خویان
ده‌بینی، خویان دابووه ده‌ست قه‌ده‌ر! بۆیه رووخان وههلهاتن لای سه‌رکرده‌کان
مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی بوو. هه‌میشه فاکته‌ره ده‌ره‌کی یه‌کان بزوتنه‌وه‌ی
سیاسی له‌کوردستان گه‌شاندۆته‌وه بۆ نموونهشهری ئیران- ئیراق دواتر
شه‌ری که‌نداوی دووه‌م وهیرشی ولاتانی هاوپه‌یمان بۆ سهررژیمی سه‌دام
، راپه‌رینی خه‌لکی کوردستان له‌ئاکامی ئه‌و جه‌نگانه ته‌قیه‌وه ،
ریکه‌وت و ههلکهوتیکی عه‌فه‌وی خۆرسکی بوو ، بی گومان له‌و میانه‌ش
دا چالاکی ریکخستن وسه‌ربازی کراوه، قوربانی دراوه، مال کاول بووه،به‌لام
رولی فاکته‌ری زاتی وخودی که‌م بووه ، ئیستاش له‌گه‌ل دابی وایه !
سه‌رانی کورد زوو ههلدهخهلهتین، زیاتر پشت به بیگانه ده‌به‌ستن ،
مه‌به‌ستم به‌لینی ولاتانی گه‌وره‌ی جیهان وولاتانی هه‌ریمه وه‌ک
ئیران وتورکیاو سوریایه ،له‌نیو بارۆدۆخیکی واد چۆن رای گشتی دیته
کایه‌وه، ته‌نانه‌ت کاتی که راپه‌رین رووی دا له کوردستان ، حیزبه‌کانی
نیو به‌ره‌ی کوردستانی وه‌ک دیفاکتۆ وسیاسه‌تی ئه‌مری واقیع خویان
سه‌پاند و بوونه ههلسورینهری کاروباری سیاسی وکۆمه‌لایه‌تی خه‌لک،
شه‌رعیه‌ت دا به خویان ، هه‌نگاوی یه‌که‌میان ئه‌وه بوو مفاوه‌زاتیان
کرد له‌گه‌ل رژیم دا ، تاوه‌کو هیچ ئالتهرناتیڤیکی سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی
په‌یدا نه‌بی جیگایان بگریته‌وه، ده‌بی لیره دا ئه‌وه بلیم ئه‌وان له‌یاده‌وه‌ری
ده‌سته‌جه‌معی خه‌لکی کوردستان وعیراق میژووییکیان دروست کردووه به‌باش
یان به خراپ وه‌ک له‌سالی 1984 له‌به‌یاننامه‌یه‌کی ینک داهاتووه
تاله‌بانی ده‌لی میژوو ئه‌م روله‌ی پی به‌خشیووین ، ئیدی نازانم ئه‌وان
سواری سه‌ری میژوو بوونه یاخود میژوو سواری ملی ئه‌وان بووه .
وه‌ک گووتم حیزبه‌کانی به‌ره بێ پرس ورا به‌خه‌لک جله‌وی راپه‌رینیان
گرته ده‌ست ودواتر به په‌له‌و پهروزکاوی په‌رله‌مان و حکومه‌تی
فیفتی فیفتی یان پیک هینا ،له‌و میانه ش ههلبژاردنیکی ساخته‌یان ئه‌نجام
دا، ماوه‌یه‌ک پی نه‌چوو ، شه‌ری ناوخو له‌نیوان پارتی و یه‌کیتی هه‌لگیرسا
، ئه‌م شه‌ره‌ش که هه‌لگیرسا دوور له ئیراده‌ی خه‌لک بوو ، چۆنکه خه‌لک
له‌و ده‌مه به ده‌ست دوو ئابلوقه‌ی ئابوری یه‌وه ده‌ینالاند ، قووتی
رۆژانه‌یان نه‌بوو،که‌چی به‌هه‌زاره‌ها دینار خرابووه خزمه‌تی شه‌ره‌وه،له‌پیناو
به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وتایبه‌تی یه‌وه ئه‌گه‌ر نهلیم شه‌خسی و بنه‌ماله‌یی
یه‌وه! دوای هه‌ژده سال له‌حوکمرانی ده‌رکه‌وت ئه‌مانه دوو خیل وبنهمالهن
،کاروباری کوردستان له‌نیوان خویان دابه‌ش کردووه، به‌جیا له‌وان
تیکرای خه‌لک ره‌عیه‌ته، ده‌بی له پیشی داخوازی ئه‌م دوو بنه‌ماله‌یه
ملکه‌چ بن.
له‌م بواره‌ش دا راگه‌یاندنی حیزبه‌کان رولی کارایان بینیوه بۆ به
موقه‌ده‌س ناسینی میژوویان، قوربانی دانیان، که‌سایه‌تی یان، وه‌ک مه‌لائکه
پیشانی خه‌لکی دراون له کاتیکدا که‌وا نیین، له‌راستی دا ئه‌وان خه‌لک
به میگه‌ل پیناسه ده‌که‌ن وا بیر ده‌که‌نه‌وه که‌خه‌لک پیویستی به‌وانه،
ئه‌وان پیویستیان به‌خه‌لک نییه . گرنگترین شاده‌ماری کۆمه‌لگا
ئابۆرییه ئه‌مان ده‌ستیان به‌سه‌رداهات وسه‌روه‌ت وسامانی ولات دا
گرتووه به‌هه‌وای دل ته‌خشان په‌خشانی پی ده‌که‌ن، ئه‌رزو ئینسانی
کوردستانیان مۆنۆپۆل کردووه، تا دی پیگه‌ی خویان به‌هیز ده‌که‌ن، په‌یدا
بوونی رای گشتی خزمه‌ت به‌مان ناگه‌یه‌نی ،بۆیه هه‌میشه کۆسپ وته‌گه‌ره
دیننه پیش که‌سانی سه‌ربه‌خۆ، له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئه‌وان
نه‌بی دژ به‌وانه! هه‌ر وه‌ک چۆن له‌شاخ به‌بیانووی شه‌ری پارتیزانی
وبوونی دیکتاتوریه‌ت رای گشتی وبگره رای جیاواز قه‌ده‌غه بوو،به‌هه‌مان
شیوه له‌شاریش به‌هۆی کورپهیی حکومه‌تی هه‌ریم و بوونی رژیمی سه‌دام
تا 2003 وون بوو،که‌س نه‌یده‌توانی ره‌خنه‌ی جیدی بگری له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌و هه‌له سیاسی وسهربازیانهی که‌کردیان، وه‌ک هینانی هیزی سوپای
به‌عس بۆ هه ولیر له31 ئابی1996 دا له‌لایه‌ن پ‌د‌ک ه‌وه،
دواترهاوکاری وهه‌ماهه‌نگی پاسدار له‌لایه‌ن ینک ه‌وه .
شایه‌نی باسه ئه‌و هه‌لبژاردنانه‌ی که کراوه‌و ده‌کری له‌کوردستان دا
ههلبژاردنیکه له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه پلانی بۆ داده‌نری ،به‌هه‌زارو
یه‌ک ساخته‌کاری به‌ریوه چووه‌و ده‌چی، له‌کوردستان دا هه‌لبژاردنی بی
قهیدو شه‌رت نه‌بووه، به‌لکو له‌لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه لیست ئاماده
کراوه‌و دابهزیندراوه، بۆیه رای گشتی هه‌میشه له‌خشته براوه‌و چه‌واشه
کراوه ،بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر دهسکهوتهروالهتیهکان بیانویه‌کی
دیکه بووه بۆ به‌ربه‌ست کردنی رای گشتی خه‌لک ،ئیستاش جی به‌جی نه‌کردنی
ماده‌ی 140 له که‌رکوک و مانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کانی کوردستان به
موولهقی بیانوکی دیکه‌یه بۆ ریگا گرتن له په‌یدابوونی رای گشتی خه‌لک
، به‌واتایه‌کی دی حیزبه ناسیونالیسته‌کان هه‌میشه خویان به‌ده‌م
راستی ئه‌م میلله‌ته زانیوه‌و ده‌زانن ، هیچ که‌سیش ناتوانی ده‌زگایه‌کی
لیپرسینه‌وه دامهزرینی وبپرسی، ئاخۆ ئیوه چه‌ندین ساله له‌به‌غدان
چی تان کردووه بۆ جوگرافیای کوردستان، بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بۆنه‌هیشتنی
هه‌ژاری، بۆ دابین کردنی مافه‌کانی خه‌لکی کریکار‌و ره‌نجده‌ر، ئیستاش
به‌شیوه‌یه‌کی فه‌وقی خه‌ریکی سازشن له‌گه‌ل ولاتانی تورکیا‌و ئیران ،
به‌مه‌به‌ستی لیدانی ئۆپۆزسیونی کوردستانی له ولاتانه‌دا ،که‌واته ئه‌مان
له‌گه‌ل دروشمه بریقه‌دارو به‌ناو ناسیونالیزم راستگو نیین، ته‌نیاو
ته‌نیا مه‌به‌ستیان به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی وپله‌و پایه‌یه له ده‌زگاکانی
حکومه‌ت، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی پیکهوهنانی سه‌روه‌ت وسامانیکی زۆرتر!
بروانه دونیای گه‌نده‌لی چۆن هه‌موو که‌ناله‌کانی ژیان له‌کوردستان ته‌نیوه‌ته‌وه
. له‌ولاتانی ئه‌وروپا چه‌ندین ملیون دۆلار سه‌رف ده‌کری بۆ پیگه‌یاندنی
که‌سانی رهخنهگرو ئۆپۆزسیۆن به‌لام به‌داخه‌وه له‌کوردستانی ئیمه چه‌ندین
ملیون دۆلار خه‌رج ده‌کری بۆ پته‌و کردنی ده‌زگاکانی زانیاری وپاراستن،
به‌مه‌به‌ستی راودوونانی بیروبۆچوونی جیاواز‌و رای سه‌ربه‌خۆ، له‌که‌ش
وهه‌وایه‌کی ئالوده‌ی سیاسی وادا،رای گشتی خه‌لک ده‌گاته بن به‌ست، هه‌ر
ههولیکیش له‌م بواره‌دا ئه‌نجامه‌که‌ی نهزوکی یه!
نیشانه‌یه‌کی دیکه‌ی نه‌بوونی راگشتی خه‌لک له کوردستان دا بوونی
پوستی ئه‌به‌دی یه وه‌ک سه‌روکی حیزب و سکرتیری گشتی وسهروکی هه‌ریم
وهتد، ئه‌م پۆستانه له لایه‌ن که‌سانیکی دیاریکراوه‌وه قورخ کراون ،
له‌دایکبوونه‌وه تا مردن تاپوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه ،که‌سی دیکه
ناتوانی شان له‌شانیان بدا ، جیگای ئاماژه‌یه تائیستا له‌کوردستان
پروسه‌ی ده‌ستاو ده‌ست کردنی ده‌سه‌لاتمان نه‌بینیوه به‌شیوه‌یه‌کی
ئاشتی خوازانه به‌لکو به شیوه‌یه‌کی ته‌وافقی هه‌موو پلانه‌کانی
ئاینده به‌ریوه ده‌چن.بوونی لیستی گورانیش یاخی بوون یاخود زیز
بوونیکی کاتی یه له‌هه‌ناوی حیزبیکی به ناو ناسیونالیستی توندره‌وه
هاتونه‌ته ده‌ره‌وه به‌هه‌مان میکانیزم وئالیهت وپه‌روه‌رده‌وه ئیش
ده‌که‌ن،ئاکامه‌که‌ی له‌باربردنی رووی راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزسیون و رای
گشتی هه‌قیقی خه‌لکی کوردستانه.
نه‌رویج
|