بۆچی خه‌ڵاتی
نۆبڵی ئاشتی به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان نادرێت؟
جیاوازی نێوان ئۆباما و ئۆجه‌لان له چیدایه!
تایه‌ر حاجیحه‌سه‌ن
ڕه‌نگه لای زۆرێک له لایه‌نه سیاسی و که‌سایه‌تیه
دیاره‌کانی نێو دنیای ئه‌مڕۆ، شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بێت کاتێک
گوێبیستی ئه‌وه بوون که سه‌رۆکی ئێستای ئه‌مریکا(باراک ئۆباما) خاوه‌نی
ئه‌و که‌سایه‌تیه‌یه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبدرێت. بۆ؟
چونکه ئه‌و که‌سایه‌تیه هه‌روه‌ک له ده‌رکه‌وتنیێکی کتوپڕدا که‌وته
سه‌ر شانۆی ململانێکان و، هه‌ڵبژێردرا بۆ خۆکاندید کردنی به‌سه‌رۆکی
ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له لایه‌ن حیزبه‌که‌یه‌وه، بووه
مایه‌ی جۆرێک له تێڕامان و پرسیار کردن له‌لایه‌ن زۆرێک له سپی پێسته‌کانه‌وه.
بۆ چی که‌سێکی ڕه‌ش پێست بتوانێت ببێت به‌سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین وڵاتی
زلهێزی جیهان؟ ڕه‌نگه ده‌یان پرسیاری که‌ش، ڕووی لاپه‌ڕه‌ی گۆڤار و
ڕۆژنامه و کتێبه‌کانیشی گرتبێته‌وه له‌و سه‌رو وه‌خته‌دا.
به‌ڵام کاتێک ئه‌و پیاوه ده‌رکه‌وت، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌گشتی
له شکستێکی گه‌وره‌دا بوو. چونکه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه یه‌ک له‌دوای
یه‌کانه‌ی یه‌خه‌ی به خه‌ڵکی عێراق و ئه‌فگانستان گرت بۆ سه‌رونگووم
کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان، سیاسه‌تی جه‌نگی جۆرج بۆش نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی
ئامانجه ستراتیژیه‌کانی بپێکێت، به‌ڵکو بوو به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی ڕوخساری
ئه‌مریکا له نێو دنیای ده‌ره‌وه‌دا وه‌ک وڵاتێکی شه‌ڕه‌نگێز و دژه
ژیان بناسرێت. دیاره ئه‌م زه‌ربه قورسه بارودۆخی ناوخۆی ئه‌مریکاشی
لێبه‌ده‌ر نه‌بوو. ئه‌و هۆکاره سه‌رنه‌که‌وتوانه‌یه‌ی ستراتیژه‌که‌ی
جۆرج بۆشی باوک و کلینتۆن و جۆرج بۆشی کوڕ گرتیانه به‌ر تا ده‌هات
بێهێزی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مریکای نیشانده‌دا به‌رانبه‌ر
نه‌یاره‌کانی له ده‌روه‌دا. بۆیه حیزبی دیموکرات خوازه‌کان زۆر به‌وریاییه‌وه
هاتن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌دا کرد‌و باراک ئۆبامایان وه‌ک
سه‌رۆکی ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته کاندید کرد. هه‌موو جیهان بینی به چ
جۆرێک خه‌ڵکی هاتن به‌ده‌م وته‌کانی ئۆباماوه، تا دواتر توانی له
کورترین ماوه‌دا زۆرترین ده‌نگه‌کان بۆ لای خۆی کێش بکات.
دیاره کۆمه‌ڵێک هۆکار وای له ئۆباما کرد ئه‌و به‌خته‌ی به‌رکه‌وێت
ببێت به‌سه‌رۆکی زلهیزترین وڵاتی جیهان. ئه‌و وه‌ک خۆی که‌سێکی ڕه‌شپێسته
، دیاره خه‌ڵکی ڕه‌شپێست له نێو سیاسه‌تی ئه‌مریکادا تا ده‌وره‌یه‌کی
دوورودرێژ به که‌متر سه‌یر ده‌کران، دواجار ئه‌و بارودۆخه شکست
خواردوه‌ی ئه‌مریکا وای کرد خۆی له که‌سایه‌تی ئۆبامدا زیندوو بکاته‌وه
و چه‌نسێکی دیکه بداته‌وه به ئه‌مریکا وه‌ک زلهێزێکی بێڕه‌قیب خۆی
پێناسه بکاته‌وه. بۆیه له کورترین ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا ده‌بینین
نه‌ک بارودۆخه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌ڕوات ، بگره هێشتا ئاستی قه‌یرانه‌کانی
ده‌وره‌ی ئابوری به‌سه‌خترین کایه‌کانی خۆیدا هه‌نگاو ده‌نێت و ملیۆنی
بێکاریشی به شوێن خۆیدا هێناوه. ئاله‌م سه‌رووه‌خته‌دا، لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی
پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئه‌و خه‌ڵاته ده‌دات به باراک
ئۆبام و ئاماده نیه بیدات به که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک سه‌رۆکی پارتی
کرێکارانی کوردستان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان.
ده‌بێت بپرسین ئاخۆ ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه جیاوازیه‌کانیان له چیدایه؟
ئایا که‌سایه‌تی یه‌که‌میان شیاو تره یان که‌سایه‌تی دووه‌میان؟
بۆ ده‌بێت تا ئێستا مرۆڤایه‌تی له‌و ڕه‌هه‌ندانه- تێنه‌گات که خودی
ئه‌م سیستمه تا ئه‌و کاته که‌سایه‌تیه‌کانی پێویسته که خه‌ریکی
ڕاگرتنی مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه به سیستمه‌که‌یه‌وه؟ ئاخۆ
ئۆجه‌لانێک، که تا ئێستا سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ند خوازی ئه‌مریکا وه‌ک(
تیرۆریستێک) ده‌یناسێنێت به جیهان، به چ شێوازێک ڕێی تێده‌چێت قبوڵی
بێت ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێبدرێت؟ دیاره ئه‌م سیستمه ناڕه‌وایه‌ی ئێستا
حاکمیه‌تی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌میشه ئه‌و که‌سایه‌تی
و سیاسه‌ته‌ی به قازانجی ئه‌و ته‌واو نه‌بێت، به نادروست و په‌تای
کوشنده‌ی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. چونکه سیاسه‌تیێک پارتی کرێکارانی
کوردستان به شوێنیه‌وه‌یه‌تی، سیاسه‌تی داواکردن و خه‌بات کردنه بۆ
ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ژێر ده‌ستی فاشیسترین ده‌وڵه‌تی جیهان که
تورکیایه؟
بۆیه تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌ند خوازیه ئابوری
و سیاسیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته عه‌سکه‌رتار و ئیسلام گه‌رایه‌دا
دێته‌وه که خه‌ریکی پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌یه. لێره‌دایه
ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی ئازادی خواز و یه‌کسانی خواز شتێکی نامۆ نه‌بێت کاتێک
ئه‌و خه‌ڵاته نادرێت بۆ ئۆجه‌لان یان که‌سایه‌تیه‌کی دیکه‌ی ئازادی
خواز!
ڕاسته باراک ئۆباما داوای داماڵینی چه‌که کۆکوژه‌کان ده‌کات له‌سه‌رجه‌م
ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌یانه، هه‌ڵوێستێکی به‌نرخه ئه‌گه‌ر بتوانرێت ئه‌و
جبه‌خانه ترسناک و تۆقێنه‌ره بۆ ئه‌به‌دی له‌گۆڕ بنرێت. ئاخۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
شه‌ڕه‌نگێزانه ئاماده‌ن ئه‌م کاره بکه‌ن؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باراک
ئۆباما نه‌یوتوه داوای سه‌رونگون کردنی ئه‌م سیستمه ده‌که‌م، که
بۆخۆی هۆکاری سه‌رجه‌م کێشه و ململانێ ناڕه‌واکانی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تیه!
یانی نیزامی سه‌رمایه‌داری؟
ئه‌وان تاکاتێک یاسر عه‌ره‌فات نه‌هاتبوه ژێر ئه‌و تێفکرینه سیاسیه‌ی
که ڕاگری ئه‌م سیستمه‌یه، به پیاوێکی تیرۆریست ده‌یانناساند. به‌ڵام
کاتێک هاته ژێر پای ئه‌و ڕاو بۆچونانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان هه‌یانبوو،
ئیتر ئه‌و بوو به پیاوێکی ئاشتی خواز و خه‌ڵاتی ئاشتی وه‌رگرت. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا نه‌ک کێشه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین به‌ره‌و چاره‌سه‌ری هه‌نگاوی
هه‌ڵگرت، به‌ڵکو ڕێک به پێچه‌وانه‌وه، تا دێت کێشه‌کانیان زیاتر ده‌بێت
و خه‌ڵکی بێدیفاعی فه‌له‌ستینیش ده‌بێت باجی ئه‌و سیاسه‌تانه بده‌ن،
که تا ئیستا نه‌توانراوه هیج چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و کێشیه‌یان بدۆزرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی جیهان ئه‌وکاته بێحورمه‌تی خۆیان و سیستمه‌که‌شیان
ده‌رکه‌وت، که پیاوێک به ناوی ئۆجه‌لانه‌وه له هیچ وڵاتێکی ئه‌مڕۆدا
جێگه‌ی بۆ نه‌کرایه‌وه، تا نه‌خزینرێته نێو ژوه‌ره تاریکه‌کانی
زیندانی ئیمرالیوه. هه‌ر له‌و کاته‌دا زۆرترین درۆ گه‌وره‌کانی ئه‌م
سیستمه به‌ناو دیموکرات خواز و ئازادیه، هێنده‌ی دیکه بۆ مرۆڤایه‌تی
ئازادی خواز ڕوونتر بویه‌وه.
بۆیه من هیچ کات ناتوانم بڵێم ئه‌گه‌ر بهاتبایه ئه‌و خه‌ڵاته به
ئۆجه‌لان بدرایه، ئیتر ڕاستی ئه‌م سیستمه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی ڕونتر ده‌کرده‌وه-که
ئه‌وه ته‌نها سیستمێکه خه‌ریکی پاراستنی ژیانی مرۆڤایه‌تیه له‌م سه‌ر
ڕووی زه‌ویه؟ بگره به پێچه‌وانه‌وه تا دێت شکست خواردووی ئه‌م
سیستمه نه‌عه‌داله‌تیه زیاتر خۆی ده‌رده‌خات، له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ڕووه
گرنگانه‌ی که مانه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ری به‌نده. واته
ڕووه ئابوریه‌که‌ی، ئێستا زیاد له ملیارد- مرۆڤ گیرۆده‌ی ده‌ستی که‌م
ده‌رامه‌تی و ڕسوا بوون بوه‌ته‌وه له‌م ژیانه‌دا، زۆرترین به‌ندیخانه
و هێزی سه‌رکوتگه‌ر دروست ده‌که‌ن بۆ گیانی ئه‌و ملیۆنان ناڕازیه‌ی
ئێستا ده‌خوازن ژیانێکی باشتر هه‌بێت له‌مه‌ی ئیستا!
بۆ ده‌بێت نه‌پرسین ئه‌و لێژنه‌یه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به ڕێک خستنی ئه‌و خه‌ڵاته،بۆ!
سه‌ر به چ ئایدیایه‌کی وان، تا ئه‌و خه‌ڵاته که‌سی وه‌ک ئۆجه‌لانیش
بگرێته‌وه؟ ئاخۆ ئه‌و لێژنه‌یه ئاماده‌ن، جه‌خت بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تی تورکیا تا ئۆجه‌لان ئازاد بکرێت له زینداندا؟ یان ئه‌مانیش
سه‌ر به‌و چینه‌ن که خه‌ریکی پاراستنی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ره‌ی، سه‌رمایه‌داریه‌ن؟
بۆیه ئه‌و خه‌ونه گه‌وریه‌ی ئۆجه‌لان هه‌یه‌تی بۆ دنیایه‌کی باشتر و
ڕزگاری یه‌کجاری له ژێر ده‌ستی چه‌وساندنه‌وه و بچوکتر کردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک،
پێم وابێت له نێو خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیدا وا به ئاسانی جێی نابێته‌وه،
تا ئه‌و کاته‌ی ئاماده نه‌بێت بچێته ژێر ئه‌و کۆمه‌ڵه بۆ چوونه‌ی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا ژیان به ڕێوه ده‌بات. واته ته‌نزول کردن له‌و خه‌باته‌ی
له‌گه‌ل پارته‌که‌یو میله‌ته‌که‌یدا شوێنی که‌وتوون؟ ئاخۆ ئه‌و سه‌رۆکه
ئاماده‌یه بچێته ژێر ئه‌و ته‌نازول و بڕیارانه‌وه که بۆی داده‌نێن
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانی تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه؟ ئه‌م
پرسیاره جێده‌مێنێت بۆ ئاینده‌ی سیاسی ئه‌و پارته و سه‌رۆکه‌که‌ی
واته عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان؟
خه‌ڵکی کوردستان تا ئیستاش به پێی ئه‌و بڕیار و یاسایانه مامه‌ڵه‌یان
له گه‌ڵدا ده‌کرێت، که کاتێک به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و زلهێزانه وای ده‌خواست
دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر چوار پارچه‌دا، بۆیه تا ئێستاش کاتێک باسی جیا
بوونه‌وه‌ی کوردستان ده‌کرێت، خودی سه‌رۆکی عێراق تاڵه‌بانی به خه‌ونی
شاعێرانه‌ی ده‌زانێت! ڕه‌نگه واش بێت! ئه‌گه‌ر بێت و به‌و دیده‌وه سه‌یر
بکرێت که ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان په‌یوه‌ست بێت به‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌وه
که زلهێزانی دنیا له‌سه‌ری ڕێک که‌وتوون. به‌ڵام کاتێک بڕیاریش بگه‌ڕێنرێته‌وه
بۆ خودی میلله‌ت، ئه‌و‌کات ده‌بینین به ملیۆنان مرۆڤی کورد داوای
کیانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن بۆ خۆیان. لێرده‌ایه گرفته‌که که‌ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌مڕۆی کوردستان هێنده‌ی به‌پێی خواسته‌کانی ئه‌و زلهێزانه ده‌جوڵینه‌وه،
هیچ کات ئاماده نین به پێی خواسته‌کانی میلله‌ت هه‌نگاو هه‌ڵگرن. به‌ڵام
ئاخۆ ئۆجه‌لان هه‌مان تێگه‌یشتنی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ژیانی میلله‌ته‌که‌ی
وه‌ک تاڵه‌بانی و به‌رزانی، یان ئه‌م ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه
هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت؟
ئه‌م پیاوه خاوه‌ن بیرکردنه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فیانه و خاوه‌ن
تێڕامانێکی زۆر وه‌رد بینانه‌یه بۆ ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان و کێشه
هه‌ڵپسێراوه‌که‌ی. ئه‌م ده‌خوازێت ئیتر خه‌ڵکی ڕزگاریان بێت له ژێر ده‌ستی
و خوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌کی وایه که چیتر خه‌ڵکی کورد بێحورمه‌تیان
پێوه‌نه‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤی پله‌دوون. به‌ڵکو به چاوی هاوڵاتی
بونێکی یه‌کسانه‌وه سه‌یر بکرێن. بۆیه ده‌ڵێم نه‌ک خه‌ڵاتی ئاشتی هه‌قی
ئۆجه‌لانه، به ڵکو ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمه یه‌ک که‌م خاوه‌ن ئاکاری
مرۆڤانه بوایه، ده‌بوا هه‌ر هه‌مویان داوای لێبوردنیان له خه‌ڵکی
کورد و ئۆج ئالان بکردایه، کاتێک گشتێک بوون به‌شه‌ریکی پلانێکی ده‌سه‌ڵاتی
تورکیا بۆ ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی داوای ئازادی و ڕزگاری و سه‌ربه‌ستی
بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کرد؟
__________________________________
1. تێبینی/ باراک ئۆباما که ئێستا سه‌رۆکی ئه‌مریکایه، ئه‌و( نه)نوێنه‌رایه‌تی
خه‌ڵکی زه‌حمه‌ت کێشی ڕه‌ش پێست ده‌کات نه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی سپی
پێستی زه‌حمه‌تکێش، به‌ڵکو ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی زلهێزترین سیستمی ئه‌مڕۆی
دنیای سه‌رمایه‌داری ده‌کات. که بڕیاره‌کان هه‌رچۆنێک بێت، ناتوانێت
خۆی ده‌رباز بکات له ژێر ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ی له‌لایه‌ن کۆنگریس و
کۆشکی سپیه‌وه ده‌ر ده‌چن، واته ئه‌م که‌سایه‌تیه ناتوانێت ببێت به
فریاد ڕه‌سێک بۆ هێنانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی بۆ گشت مرۆڤایه‌تی.
2. دیاره من بابه‌تێکی به‌ڕێز (ڕزگار ڕانگۆڕم)م خوێنده‌وه له سایتی
کوردستان پۆست‌دا، له ژێر ناوی (ده‌بوا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به عه‌بدوڵا
ئۆجه‌لان بدرایه) بۆخۆی ئه‌و بابه‌ته به‌شێک بوو له کاریگه‌رێتی بۆ
نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌م.
هۆڵه‌ندا
11/10/2009
|