په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٥\٢٠١٢

    بۆ دایکم.


باکۆ جەلال

کاتێک فرمێسکی چاوی ڕشت
         خەم بیناقاقای بە من گرت
تەڕایی لە گەروم وشکی کرد
         رەشایی بەسەر چاومدا هات
کاتێک لە ئازاری جەرگدا
پێڵوی چاوەکانی داخست،
      شوێن پێم کەوت تا بەر دەرگا
فرمێسکی بەر چاوی سڕی
           تا هەناسەم بە بەرداکا
تا لە رێگای روخسارمەوە
             لە سوتانی ناخم بگا،
فرمێسک دیسان دیەیی لێڵ کرد
   بەر چاو و چاویلکەی لێگرت
تا چاو بڕکا
          وەک تارمایی لێمیڕوانی
نە برینی دڵمی بینی
          نە بە ئێشی دڵمی زانی.
 

ماڵپه‌ڕی باکۆ جه‌لال

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک