١٩\٢\٢٠١٠
بۆ ده‌بێت حکومه‌تی عه‌ره‌بیی عێراق
قه‌ره‌بووی منداڵانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بکاته‌وه؟
- به‌شێک له ژیانی منداڵان له چه‌ند
ئیستگه‌یه‌کدا له دیمانه‌ی کۆمه‌ڵنناسی ده‌روونیه‌وه -

ئاسۆ بیاره‌یی
"هه‌ر هه‌ورێکی ڕه‌ش له ئاسمان ده‌بینم، فرۆکه‌کانم بیر
ده‌که‌وێته‌وه که ئه‌و نێوه‌ڕۆیه گه‌ڕه‌که‌مانی(کانی قوڵکه)
بۆردومان کرد، من و چه‌ند منداڵێک وامان ده‌زانی وه‌ک ڕۆژانی پێش‌و
ته‌نها چه‌ند تۆپێکی ئیرانه و ئیدی ته‌واو..به‌ڵام وانه‌بوو،،فریای
ژیرزه‌مین نه‌که‌وتین و هه‌ر ته‌نها چه‌ند قیژه‌یه‌کی براکه‌مم
که‌وته به‌ر گوێ،،له‌دوای ئه‌و قیژه‌یه ئیدی نازانم چێم لێهات!! که
دواتر چاوم کرده‌وه خۆم له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشه‌خانه‌یه‌ک دیته‌وه و
به‌زمانێک قسه‌ده‌کرا من لێێ تێنه‌گه‌یشتم، ته‌نها هه‌ندێ وشه‌ی
نه‌بێت،،نه دایکم له‌وێ بوو نه باوکم و نه براو خوشکه‌کانم،،ئه
ڕۆژه تائێواره من گریام و هیچم پێ نه‌خورا..، چاوه‌کانی پڕ فرمێسک
بوون".
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه سه‌رگوزشته‌ی منداڵێکی گه‌نجی 22 ساڵی
هه‌ڵه‌بجه‌ییه، که له ئۆکتۆبه‌ری 2009 له هه‌ڵه‌بجه چاوم پێی
که‌وت و زۆربه‌ی که‌س و کاره‌که‌ی له تاوانی کیمیابارانه‌که‌دا
تیاچووبوون. ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه نه‌ک ته‌نها یادگاریێکی ناخۆشه به‌ڵکو
تراومایه‌که که زۆربه‌ی قوربانیه‌کانی ئه‌نفال، قوربانیه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه‌و و پێشمه‌رگه دیرینه‌کان و هه‌موو که‌سێک که پریشکی شه‌ڕی
پاکسازی ڕه‌گه‌زی کوردی به‌رکه‌وتووه، پێوه‌ی ده‌ناڵێ. ئه‌و تراومایه
(دڵه‌خورپه‌یه) وه‌ک فلیمێکی ڕۆژانه له مێشکی ئه‌و قوربانیانه
دووباره لێ ده‌درێته‌وه و خشته‌ی ڕۆژانه‌و شه‌وانه‌یان لێتێکده‌دات.
Fahrman (١٩٩٣ لا
١٠٠ تا ١٠٩) که
ده‌روونناسه و کاری له‌گه‌ڵ ئه‌و دایک و منداڵانه کردوه که تووشی
قه‌یرانی ده‌روونی بوون، چ به هۆی شه‌ڕه‌وه بیت یان کێشه‌ی خێزان و
یان ماده‌هۆشبه‌ره‌کان بۆ نموونه ، پێی وایه جیاکردنه‌وه‌ی مندالان
له خێزانه‌کانیان گه‌وره‌ترین تراومایه و کاریگه‌رترین کاره‌ساته
که جێگه برینی له ده‌روونی منداڵاندا، تاکو دواڕۆژی ژیانیشیان به‌جێ
ده‌هێڵێت. ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، دوای ڕودانی
تراوما یان کاره‌ساته‌کان، ئه‌و منداڵانه چاره‌سه‌رنه‌کرێن، کۆمه‌ڵێک
نیشانه نه‌رێتنی(نه‌گه‌تیڤ) تێکه‌ڵ به که‌سێتی ئه‌و منداڵانه به‌جێ
ده‌هێڵێت، له‌وانه:
• کێشه‌کانی خه‌و، له‌وانه خه‌و زڕاندن و بێخه‌وی، زۆر داچڵه‌کان و
خه‌وبینین به‌و ڕوداوه ترسناکانه‌وه. که‌م خه‌وی و بیداری..
• کێشه‌ی خۆپیس کردن یا میزکردن به‌خۆدا.
• تووشبوون به کیشه‌کانی سایکۆسۆماتیک، وه‌ک سه‌رئێشه‌ی هه‌میشه‌یی
به شێوه‌ی ئازار یان ئازاری گه‌دا و زگ ئێشه.
• له‌پڕ سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌فتاری شه‌ڕانگیزی و گیانی دوژمنایه‌تی بۆ
که‌سی به‌رامبه‌ر.
• تووشبوون به گیانی پاشکشی بۆ نموونه له ئاستی فێربوون یان
قسه‌کردندا و هه‌ندێ جاریش کاریگه‌ری ته‌واو ده‌کات له‌سه‌ر گه‌شه‌ی
زمانی ئه‌و که‌سه. بۆ نموونه هه‌ندێ له منداڵه‌کانی شه‌ڕی به‌ڵکان
که باوک و دایکیان له ده‌ستداوه یان له خێزانه‌کانیان
جیاکراونه‌ته‌وه، تووشی دۆخێک بوون که ڕه‌فتاری منداڵانه بنوێنن،
هه‌رچه‌نده له ته‌مه‌نه‌دا گه‌وره‌بوون.
• کێشه‌ی په‌شێوی و دڵه‌له‌رزی له ژیانی ڕۆژانه‌دا.
• بێ‌بڕوایی به خود و که‌سێتی شه‌رمن و خۆ په‌راوێزکردن له کۆڕ و
کۆمه‌ڵه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان.
سه‌رگه‌ردانی و دابڕانی منداڵانی قوربانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له
که‌سوکاریان، هه‌رچه‌نده تا ئێستا داتایه‌کی زانستی ئه‌وتۆ
له‌به‌رده‌ستدا نیه و نازانرێت ئاستی کاریگه‌ری ئه‌و کاره‌ساته
چه‌نده ، به‌ڵام دیسان له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه بیست و
دووساڵه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌موو ڕۆژێک خه‌و به‌فڕۆکه و شه‌ڕ و
دابڕانه‌وه ده‌بینێت، که کاره‌ساتی ویرانکردنی شاره‌که‌ی چه‌ند
کاریگه‌ری له‌سه‌ری دروستکردووه.
کچێکی دی که ئێستا ته‌مه‌نی نزیک 35 ساڵه و هاوسه‌ری هه‌یه،
تائه‌مڕۆش وه‌ک خۆی ده‌ڵێت، خه‌و به کوشتن و زیندان و بیابانه‌وه
ده‌بینیم. ته‌مه‌نی نۆ ساڵ بووه که له به‌رچاویدا له زیندانی ڕژێمی
به‌عس له دایک و کۆمه‌ڵێک ژنیان داوه و ده‌ستدرێژی سێکسیان لێکردون،
ئاسان نیه به‌بێ چاره‌سه‌رێکی ده‌روونی ئازاری ئه‌و تراومایه له
ئه‌ندێشه‌یدا کاڵبکرێته‌وه.
Fahrman (١٩٩٣) به
ڕاشکاوی باسی ئه‌و منداڵانه ده‌کات که له‌شه‌ڕی دووه‌می جیهانی به
ناچاری له باوک و دایکیان بۆ شوێنانی تر، گوایه هێمن تر گوازرانه‌وه
و دابڕاون. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که له‌گه‌ڵ
خێزانه‌کانیان هه‌رچه‌نده له نزیک به‌ره‌کانی شه‌ڕبوون، که‌سێتیان
توکمه‌تر و باشتربووه. نووسه‌ر باسی ئه‌و منداڵه جوله‌کانه‌ش ده‌کات
که له باوک و دایکیان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بچران یان هه‌ندێکیان
هه‌رگیز چاویان به خێزانه‌کانیان نه‌که‌وتووه‌ته‌وه. تیکچوونی
که‌سێتی منداڵان له ئه‌نجامی له ده‌ستدانی داڵده‌ی و په‌نا سه‌ره‌کی(
که خێزانه) باوک و دایکه، گه‌وره‌ترین بێ بڕوایی و ئاسته‌نگی بۆ
ئه‌و منداڵانه دروست ده‌کات. هه‌ندێ منداڵی فینله‌ندی که ئه‌مڕۆ
ته‌منیان له‌سه‌رو شه‌سته‌وه‌یه هه‌نووز به‌پێی نوسه‌ر به ده‌ست
ته‌نیای و بێ هوده‌ییه‌وه ده‌ناڵێنن. شێواندی پێوه‌ندی له گه‌ڵ باوک
و دایکیاندا یه‌که‌م هۆکاره بۆ ئه‌وه ئه‌و که‌سانه
نه‌یانتوانییه‌وه ئه‌و بروایه به کۆمه‌لگه و که‌سانی نزیکیان دروست
بکه‌نه‌وه یان هاوسه‌رگیری دروست بکه‌ن و بێ ئومیدن له ژیانیان.
بۆ ئه‌وه‌ی ماتریاڵ و داتایه‌کی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی زانستیمان له
سه‌ر منداڵانی(گه‌نجه) پاشماوه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه) هه‌بێت.
پێویسته حکومه‌ت و هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوه خێرخوازانه، پێکه‌وه
بتوانن سه‌نته‌رێک بۆ توێژینه‌وه له سه‌ر باری که‌سێتی ئه‌و
منداڵانه دروست بکه‌ن. ئه‌رکی ئه‌و سه‌نته‌ر ده‌بێت له نزیکه‌وه
پشکنینێکی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌و منداڵانه(گه‌نجانه‌ی
ئه‌مڕۆ) بکات، تا ده‌ست بخاته سه‌ر خاڵه‌کانی شێواوی له که‌سێتیان و
چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌کانیان بدۆزێته‌وه، تا ئیدی که‌م به ئازاری
شه‌وانی ئه‌نفال و کیمیا باران و دابڕان له باوک دایکیانه‌وه
بناڵینن.
هه‌روه‌ها پێویسته به‌هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌نگی داوا له حکومه‌تی
عێراق به‌رزبکرێته‌وه، تاکو به باشترین شێواز قه‌ره‌بووی ئه‌و
مندالانه‌و ساڵانی سه‌رگه‌ردانیان بکاته‌وه و پرۆژه‌یه‌کی درێژ
خایه‌نی ده‌روونی و کۆمه‌لایه‌تیان بۆ دابین بکات. ئه‌و داوایه
مافێکی مرۆییه‌و و پێویستییه‌که نابێت نوێنه‌رانی حکومه‌تی کوردستان
پشتگوێی بخه‌ن. لێ ئه‌گه‌ر به چاوێکی زانستیانه‌وه سه‌یری کێشه‌ی
ده‌روونی و کۆمه‌لایه‌تی ئه‌و گه‌نجانه نه‌کرێت، دواڕۆژێکی نزیک
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیمان دوچاری کۆمه‌ڵێک دیارده و نه‌خۆشی قوڵ
ده‌بێته‌وه که چاره‌سه‌رکردنی ئاسان نا بێت.
______________________
سه‌رچاوه‌کان:
Fahrman ، M (1993). Barn i Kris.
Lund: studentlitteratur
http://lexin.nada.kth.se
|