٢٦\١٠\٢٠١٤
بۆ
ده‌ستینا قه‌ندیل،
که
خۆری ئازادیی له گۆڕی ئه‌ودا سه‌ر ده‌رده‌کا.

ئەفسانە سروش
ده‌ستینا
ئارام بخه‌وه، ئارام
تنۆک
تنۆک خوێنت
له جه‌سته‌ی خاکێک دایه
که زیندوویی رایده‌ژه‌نێ و
به‌رخۆدان خۆراکی پێ ده‌دا
ده‌ستینا ئارام بخه‌وه
مشته‌نوور و گرده‌سپی و کانی کوردان و
چیای شنگال
بەهرەی خۆڕاگریی و
خۆراک له تۆ وه‌رده‌گرن.
ده‌ستینا
ژنانی شنگال و
کۆبانێ له چاوه‌ڕوانیی فه‌رمانی تۆن
که یۆتۆپیا ئاسا
نیشتمانێک له ده‌ره‌وه‌ی سنووری یه‌زدان و
هۆش و
بوونەوە بنرخێنی.
ده‌ستینا
ئه‌ی جوانترین ئافەریدە
ئه‌ی جوانترین فریشته‌ی سه‌ر زه‌مین
ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئازادیی و تێکشکێنه‌ری
نه‌ریتی باو و
ئه‌فرێنه‌ری فۆڕمێکیتری مرۆڤبوون.
_________________________
•
(به‌یان حه‌مید خدر
ئیسمائیل) خەڵکى چوارقوڕنەیە، دایکی ناوی (زه‌ینه‌ب)ه، ساڵی ٢٠١٢ بە
ریزه‌کانی به‌رخۆدانی رۆژاوای کوردستان پەیوەست بووه، ناسناوی
(ده‌ستینا قه‌ندیل)ه، فەرماندارى ''یەکینەکانی پاراستنی ژنان -
یەپەژە'' بووە، لە رۆژى ٢٠\١٠\٢٠١٤
گیانی خۆی لە پێناو ئازادیی و یەکسانیی بەخشی.
٢٤\١٠\٢٠١٤
- رانیە
ماڵپەڕی
ئەفسانە سروش
|