په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٤\٢٠٢٥

بۆ دووبارە نەبوونەوەی تاوانی لە چەشنی ئەنفال

داوا دەکەین عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.

 

 

٣٧ساڵ لەمەوپێش رژێمی بەعس تاوانی ئەنفالی لە پرۆسەیەکی سەربازی ١٩٧ رۆژەدا بەرامبەر بە گەلەکەمانی ئەنجامد، لە ئاکامدا زیاتر لە ١٨٢٠٠٠ هاووڵاتی سڤیلی کوردستان بوونە قوربانی، لە بارودۆخێکدا وەک ئێستا دادگایەکی نێونەتەوەیی نەبوو تا ببێتە رێگر لە ئەنجامدانی ئەو شا تاوانە.


ئێمە لە یاداوەری ٣٧ ساڵەی تاوانی ئەنفالد، لە پێناو دوبارە نەبوونەوەی تاوانی لەم چەشنە لە وڵاتەکەمان و دڵنەوایی نەوەکان بەوەی دوبارە نابێتەوە، داواکارین عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، کە هەنووکە ١٢٤ وڵات پەیوەست بوونە پێوەی، دوایینیان ئەرمینیا و ئۆکرانیایە.


ئەگەر ئەم داواکارییەی ئێمە کە ٢٠ ساڵە دووبارەی دەکەینەوە جێبەجێ بکرابا، ئێستا کەیسی تاوانەکانی شەنگال و شار و شارۆچکەکانی دیکە کە لە چەند ساڵی رابردوو روویاندا بە سانایی دەگەیشتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و لە ئاستی جیهانیدا ئەو تاوانانە بە جینۆساید دەناسێننران و بکەرانی سزای خۆیان وەردەگرت، یان لەوانەیە هەر روویان نەدابا، رێگاش لە دووبارەبونەوەیان دەگرترا.


بۆیە لەم یادەدا داواکارین بە زوترین کات عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بکا و پەیوەست بێت بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە و ببێتە ١٢٥ەمین وڵاتی ئەندام.
 


تۆڕی هاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
١٤\٤\٢٠٢٥

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک