په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بۆ دوو به‌ڕێوه‌به‌ر‌ه‌ گشتییه‌‌کەی خانەنشینی.


رێباز ئه‌حمه‌د 


هەرچەندە نازانم ئێوە کێن،راستەوخۆ نەمبینیون و گوێم لەدەنگتان نەبووە،نازانم پێشمەرگەی دێرینن یان "گەنجی تەقەنەکردوو"،ناشزانم پۆستەکانتان لەبەر لێهاتوی یان لە بەرخاتری خاتران پێدراوە،ناشزانم بە وەنەوشەی جام رەش یان پاترۆڵی جام عادی دێن ودەڕۆن،ناشزانم ئایا نەوەکانتان بەقبول خاێ لە زانکۆکانی دەرەوە دەخوێنن،یان بەهەقی خۆیان لەزانکۆیەک وەرگیراون،ناشزانم رۆژانەچەند ژەم خواردن دەخۆن ،لەگەڵ ناندا گۆشتی ئاسک یان مریشکی بەرازیلی دەخۆن،رونیش نی یەلام پشیلەی کۆلانەکەتان چەندێک عاشقی تەنەکە خۆڵەکەتانن پێش ئەوی شارەوانی لایببات،بێئاگاشم لەوەی تاچەند رێز لە هاولاتیان دەگرن وتاچەند بە بۆ گەنیان دەزانن،ناشزانم تاچەندسەرکەوتون و تاچەند زەمانەتی (20)ساڵی ترتان لەگەڵە،یان تاچەند بۆ بیانویەک دەگەرێن بەهۆی شەرە باڵەوە لاتان ببەن، هەرگیز بەبیرمندا نەهاتووە بکەونە ناو زائیدی نوسینێکمەوە.بۆیە ناشزانم خانوەکەتان لە فیرعەونئاوا و گوندی ئەڵمانی و ئینگلیزیە یان لە گەرەکێکی سادەی شار.


ئەوەی من دەیزانم ئەوەیە ئێوە ئامادە نەبوون پاش چەندجار هەوڵدان لێدوانێکی کورتم بەهەر شێوەیەک بێـت لێتانەوە دەستکەوێـت،بێ ئەوەی بزانن پرسیارەکەم چی یە.ئاخر کەرۆژنامەنوس پەیوەندیتان پێوە دەکات، چونکە نایەوێـت زانیاری بەهەڵە داببەزێنێـت،بەڵام ئێوە کە ئامادەی پێدانی زانیارینەبوون چی دەگەیەنێـت؟بێگومان یان ئەوەتا لەخەیاڵی خۆتاندا خۆتان وکارمەندەکانتان سۆپەرمانن و بە هەڵەکردن رائەبوێرن،یان ئەوەتا غەرقی گەندەڵی بوون بە سادەترین هەناسە،بڵق ئەخنکێن.


کردەوەکانتان ئەو هەستەی لادروستکردم ئێوە هێندە بێز لە رۆژنامەنوس بەتایبەت راگەیاندنی ئازاد دەکەنەوە تا ئەوەی لەتەلەفونیشدا بۆنی دەممان بە پیس بزانن.خۆ ئێمە دەتوانین بێ بەدواداچون هەواڵی راست بڵاو بکەینەوە،بەڵام ئێمە وەک ئێوە نین ئەخلاقی پیشەکەمان رێگەمان نادات لێی لابدەین،وەک چۆن ئێوە پێویستە لەسەرتان بە هەرشێوەیەک بێـت خۆتان یان زمانحاڵێکتان وەڵامی پرسیارەکانمان بدەنەوە.


،من تەنها چەند پرسیارێکم لە تۆی بەرێوبەری گشتی خانەنشینی هەولێر و زانیاریەکیشم لە تۆی بەرێوەبەری گشتی خانەنشینی سلێمانی ئەویست،پاش چەند تەلەفۆنێک بۆراگەیاندنی وەزارەتی دارایی هەولێر و نوسینگەی تۆ ی جمال قاسم لەسلێمانی،پێیان ووتم ئەو زاتانە ئامادەنین لێدوان بدەن.


حەزم نەدەکرد گومان بخەمە سەرتان بەڵام بێ وەڵامیتان هەموو جۆرە لێکدانەوەیەک هەڵدەگرێت،ناچار لێرەوە پرسیارەکان دەکەم :لە تۆی خانەنشینی هەولێر دەپرسم بۆ چی تائێستا قەرەبووی ئەو چوارمانگەی 1/8 تا31/12/2008 ئەفسەرانی خانەنشینی ئاسایش نەکراوەتەوە،کەبڕیاری ژمارە(13350) بەئیمزای کاک نێچیر تایبەت بەو خانەنشینکراوانە هەیە؟ئایا دەبیت ئەو پارەیە قەربووبکرێتەوە بۆهەموویان ؟گەر وایە ئەو پارەیە لای کێیە؟ لای کەس و دەزگایەک دیار نەماوە یان بەهۆی کێشەی بودجەو شتەوە نەدراوەتەوە؟


بۆ تۆش کاک جەمال قاسم چەند زانیاریەکم لەسەر هەمان بابەت دەویست کە لای ئێوە چۆن مامەلەَتان لەگەڵ کردووە،بەلام رەنج ناوێک لە نوسینگەکەتەوە پاش دووجار پەیوەندی ووتی "کاکە ئەو لێدوان نادات".


دەمەوێـت بیری ئێوە و لێکچووەکانتان بخەمەوە گەر بۆ هەموو بابەتەکان ئاسایی بێت بشارێنەوە،ئەوا هەرگیز بۆ بابەتی دارایی و دارای گشتی ئاسایی نابێت،تایبەتی تریش بۆ بەرێوبەرێکی گشتی کە خۆی کردبێتە تاکە سەرچاوەی لێدوان و رێگەنەدات هیچ کەس لەبەرێوبەرێتیەکانی خواروی خۆی لە رۆژنامەنوس نزیک ببنەوەو لێدوان بدەن.


بۆیە هیوادارم گشت ئەو خاوەن پۆستانە،زمانحاڵ یان دەمڕاستێکی متانە پێکراوی خۆیان "گەر متمانەیان بەکەس هەبێت" دابنێنەوە تا ئێمەش لێدوانی خۆمان وەرگرین،نەک دوای بڵاوکردنەوە هەواڵەکە چەندین کارمەندی فەرمانگەکەتان راسپێرن تا وەڵامێک بۆ زانیاریەکانی ئێمە بنوسن.چونکە ئەوکات بۆتان نیە قسەی زل بکەن و بڵێن رۆژنامەنوسان لەخۆیانەوە شت ئەنوسن.

 


Rebazha@yahoo.com