١٨\٩\٢٠١٧
بۆ ئەمەریکا
پێداگریی له‌سه‌ر دواخستنی گشت‌پرسیی ده‌كا!

ئاریتما موحه‌مه‌دی
پێویستە کورد ئاگادار بێ، ئەمەریکا دەیھەوێ ھەمان سیاسەتی بریتانیا
دووپات بکاتەوە، کاتێ کە ئێراقیان درووست کرد، ویستیان بە کورد
بارقورسایی نێوان شیعە و سوونە لە ئێراقدا ڕابگرن. ئەمەریکاش دەیھەوێ
بە ھێشتنەوەی کورد لە ئێراق بەربەستێک بۆ ئێران لە ئێراقدا ساز بکات و
ئێزن بە ئێران نەدات کە بە تەواوەتی ئێراق بخاتە ژێر ھەژموونی سیاسیی و
كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیەوە.
بۆیە ئەمەریکا قەد پشتی کورد چۆڵ ناکات، بەڵام قەدیش لەگەڵ درووست
کردنی دەوڵەتی کوردی له‌باشووری كوردستان نابێ، مەگەر کاتێ دوور له‌ویستی
ئەمەریکا و دوور لە بازنەی سیاسەتی دەرەکیی ئەمەریکا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ساز
بێ، ئەو کاتە ئەمەریکا هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات كه‌بەرژەوەندییەکانی لە
ناوچەکە لەگەڵ ئەو دەوڵەتە نوێەدا ڕێک بخات. کورد نابێ تەنیا پشت بە
ئەمەریکا ببەستێت، ئەگەر ئامانجی کورد ئەوەبێ کە دەوڵەت درووست بکات.
ئەمەریکا ھەمیشە سیاسەتێکی لەو چەشنەی ھەبووە لە پێوەندی لەگەل دەوڵەتە
نوێیەکاندا كه‌پێش ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت دژایه‌تی كردووه، بەڵام پاش
ماوەیەک لە ڕاگەیاندنی ئەو دەوڵەتەدا ئیتر ئەمەریکاش دانی پێدا ناوە.
ئەگەر ئەمەریکا بیھەوێ دان بە ناسنامەی درووست بوونی دەوڵەتێکدا بنێ،
نابێ بە ئاشکرا پیشتیوانی لێ بکات، چونکە لە جڤاکی نێونەتەوەیی دەکرێ
وڵاتانی خاوەن مافی ڤیتۆ، ئەو دەوڵەتە نوێیە لەبەر پشتیوانی ئەمەریکا و
شكانه‌وه‌ی به‌لای ئەمەریکادا، ڤیتۆ بکەن.
بۆیە پێویستە کە ئەمەریکا بە ئاشکرا پشتی دەوڵەتی نیشتمانیی کوردستان
نەگرێت تا ئەو دەوڵەتەی کورد نەکەوێته بەر تێخی ڤیتۆی نەیارەکانی
ئەمەریکا. ئەمەریکا وڵاتێکی فرە ھەژموونە و لەبەر بەرژەوەندییەکانی لە
ناوچەکە نایھەوێ نەیاری دیکە لە ئاستی گەورەتردا بۆ خۆی ساز بکات،
بەڵام ئامانجی ئەمەریکا له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌یه‌كه‌كورد لانیكه‌م له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا له‌باشووری كوردستان ده‌وڵه‌تی نه‌بێ، چونكه‌به‌جیابوونه‌وه‌ی
كورد له‌ئێراق ئیتر به‌ته‌واوه‌تیی ده‌ستی ئەمەریکا له‌ئێراق ده‌بچڕێت
و ئێران ئێراق داگیر ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئەمەریکا نایهه‌وێ ڕوو بدات.
ئەمەریکا له‌شه‌ڕی تیرۆریزمدا له‌ئه‌فغانستان شكستی خواردووه‌و هه‌نووكه‌شانسی
سه‌ركه‌وتنی ئەمەریکا له‌پاش چه‌ندین ساڵ له‌ئه‌نغانستان زۆر ئه‌سته‌مه،
به‌ڵام ده‌رفه‌تی تێكشكاندنی تیرۆریزم له‌ئێراق و سووریه‌بۆ ئەمەریکا و
هاوپه‌یمانان مسۆگه‌رتره. بۆیه‌به‌جیابوونه‌وه‌ی كورد له‌ئێراق پڕۆسه‌ی
تێكشكانی داعش خاو ده‌بێته‌وه، ئەمەریکاش ده‌یهه‌وێ لانیكه‌م له‌شه‌ڕی
تیرۆریزمدا له‌یه‌كێ له‌وڵاتانی ئێراق و ئه‌فغانستاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست
بهێنێت، ئه‌مه‌بۆ گه‌لی ئەمەریکا پێویسته، چونكه‌هه‌نووكه‌ئه‌و ده‌نگۆیه‌بوونی
هه‌یه‌كه‌ئەمەریکا توانای تێكشكاندنی تیرۆریزمی له‌ئاستێكی به‌ریندا پێ
نه‌ماوه.
ئەمەریکا له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به‌وه‌هه‌یه‌كه‌تیرۆر له‌ئێراق تێك
بشكێنێت، بۆیه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌كه‌گشتپرسیی هه‌رێمی كوردستان
كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش هه‌بێ و له‌نێوان ئێراق و
كوردستاندا شه‌ڕ بێته‌ئاراوه، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی كورد له‌وه‌دایه‌كه‌كاتێ
ئێراق له‌ئاژاوه‌و كێشه‌دایه‌سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر
ئەمەریکا پاش شه‌ڕی داعش پشتیوانیی له‌درووست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان
ده‌كات، با ئه‌م گشتپرسییه‌دوا بكه‌وێت، به‌ڵام له‌پێناو پشتیوانی پتر
بۆ داهاتوو، ئه‌م به‌ڵێنییه‌ی ئەمەریکا ده‌بێ له‌سه‌ر قاگه‌زیش بێ.
ئامانجی ئەمەریکا به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی له‌ئاستێكی به‌رینتر
و مه‌زنتردایه، بۆیه‌هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ له‌ناوچه‌كدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئەمەریکا مسۆگه‌ر بكات. كه‌واتا پێویسته‌كورد له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا
ته‌نیا پشت به‌ئەمەریکا نه‌به‌ستێت، چونكه‌ئەمەریکا ده‌توانێ وه‌ك ساڵی
١٩٧٥ دیسانه‌وه‌له‌كۆتاییدا پشت له‌كورد بكات له‌به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنی
ناوچه‌یی.
ده‌رفه‌تی باش بۆ كورد ڕه‌قساوه‌كه‌هه‌نووكه‌ده‌وڵه‌تی كوردستان ساز بێ،
به‌ڵام كێشه نێوخۆییه‌كان هه‌میشه‌هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌رنه‌كه‌وتنی
كورد بووه‌چ له‌ڕابردوو و چ له‌ئیستا و چ له‌داهاتووش هه‌روا ده‌بێ،
كورد پێویسته‌پێش هه‌ر هه‌نگاونانێكی هه‌جه‌ڵدار یه‌كێتیی نێوخۆیی به‌هێز
بكات و خاوه‌ن یه‌ك گوتاری هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی بێ.
هه‌رچه‌ند دۆخه‌كه هه‌نووكه‌بۆ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیی گونجاوه‌و
ئیستاش كورد له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌مێك پشتیوانی سیاسیی و سه‌ربازیی
به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و
واتایه نییه كه
ده‌رفه‌ته‌كان بۆ كورد هه‌میشه
به‌و شێوه‌ن كه ئه‌مڕۆ له
ئارادان، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌م ده‌رفه‌تانه
نه‌قۆزرێنه‌وه، ده‌رفه‌تی دیكه
له‌وانه‌یه ده‌یان ساڵی دیكه‌ی پێ بچێت.
پێویسته كه
كورد له سێ بوواری جیاوازه‌وه
خۆی ببووژێنێته‌وه:
• پێشخستنی كه‌رتی ئابووریی.
• پێكهێنانی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی.
• درووستكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه
به شێوه‌یه‌كی زانستیی، هه‌روه‌ها
پڕچه‌كیش بكرێت.
ماڵپه‌ڕی
ئاریتما موحەمەدی
|