بۆ عه‌شقی نیشتمان
دێته‌وه كوردستان.

زانا گه‌ڵاڵی
وا
بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ژیلیا-ی
كچه گۆرانیبێژ به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی چه‌ند گۆرانییه‌ك سه‌ردانی
كوردستان بكاته‌وه . له لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ڕۆژنامه‌ی
كوردستانی نوێ ،
ژیلیا وتی
:
له‌م سه‌فه‌ره‌مدا جگه له دیده‌نی كه‌سوكارم،
نیازمه به هاوكاری مامۆستای به‌ڕیز
ئه‌ڕسه‌لان ده‌شتی چه‌ند به‌رهه‌مێك
تۆمار بكه‌م ، كه یه‌كێكه له هاوكاره سه‌ره‌كییه‌كانم له
بواری ئاواز‌و هۆنراوه‌دا و چاوه‌ڕوانم كه هونه‌رمه‌ندانی تریش
هاوكاریم بكه‌ن له‌وانه مامۆستا وریا
ئه‌حمه‌د . ژیلیا
: ده‌رفه‌ت بۆ خۆی زیاتر له كوردستان ده‌بینیت بۆ ئه‌نجامدانی كاری
هونه‌ری و ده‌ڵێت : له‌دانیمارك بواری كاركردنی
هونه‌ری سه‌خته‌و هه‌روه‌ها له‌به‌ر خوێندن ماوه‌ی كاركردنم كه‌مه.
ده‌رفه‌ته‌كان له‌كوردستان زیاترن .
له كۆتاییدا
ده‌باره‌ی ئاره‌زووه‌كانی له ستایلی عه‌ره‌بی و هه‌ڵبژاردنی هۆنراوه‌و
به‌رنامه‌ی بۆ كلیپه‌كان ئه‌و وتی: ئه‌و
ستایله‌ی كه‌هه‌ڵمبژاردووه
به‌ته‌واوی خۆمی تێدا ده‌دۆزمه‌وه. ئاره‌زووی گوێگرتنی گۆرانی بیانیم
هه‌یه و تیاشیدا عه‌ره‌بی ، به‌ڵام له‌گۆرانیوتن حه‌ز له‌مۆركی كوردی
ده‌كه‌م و له هۆنراوه‌ش ئه‌شق بۆ وڵات و هه‌موو شته جوانه‌كانن ،
هه‌روه‌ها بریار له‌سه‌ر كلیپی نوێشم ده‌كه‌وێته‌سه‌ر هاوبه‌شی خۆم و
هاوكارانم .
|