بۆ ئەو داهۆڵەى بۆ تاڤگەخان دەنووسێت.
ئەوجا کە ئێوە بیرى ئەو برادەرانەى کە ناویانم هێنابوو نەک وەکو سەهووم کردبێ بەڵکو وەکو گواستنەوەى دەقاو دەقى مانا وەرتان گرتووە ئێوەش دەچنە خانەى ئەو سەردەمەوە کە پڕە لە فرت و فێڵ و چەواشەکارى و قۆڵ بادانى بە ناهەق و بێ ویژدانانە کە بازرگانى بە نووسینەوە دەکەن لە پێناوى بەرژەوەندیەکى دیارى کراودا ..بۆ لۆژیکى تەحەدا کردنیش کە دەڵێى ((تاکو ئهمرۆ نهتان توانیوه بهجدی باسی گۆڕانی حزبهکانتان بکهن و تهنانهت نهتان توانیوه یهک دێڕ لهسهر ئهو ههموو گهندهڵییه باس بکهن که له خودی دهزگا راگهیاندنهکهتاندا ههیه.. من یهک شت دهڵم بهتۆ وهکو تهحهدایهک، تهحهدات دهکهم یهک دێڕ لهسهر ئهو دهرکردنه بهکۆمهڵانهی دهزگا راگهیاندنهکانی حزبهکهت بنوسه که له تهلهفزیۆن و رۆژنامهکان و رادیۆکانتان پهخشدهکرێت،)) بە سەرچاوان من بۆت دەنووسم هۆکارەکانى چین بەڵام نەک وەکو تەحەدا کردن چونکە من قەتاو قەت باوەڕم بە چەمکى تەحەدا کردن نیە چونکە ئەمە هەمان چەمکى بەعسیەکانە کە بە چاوە سووربوەکانیانەوە هەڕەشەیان لە کورد دەکردو ئەمە بیرکردنەوەى کەسانێکە کە باوەڕیان بە هێزو زەبرو زەنگ هەیە نەک بە گفت و گۆ ئاخر کەسێک ئەمە گوفتارو قسەو ڕەوشتى بێت دەبێ بە چ مافێکەوە باس لە ڕۆشنبیرى و فەلسەفەو جیاوازى بکات و دەبێ چەندێک لەو ووشانە بگات کە بە کوێرانە بە کاریان دێنێ؟؟ من گفتوگۆم هەڵبژاردووە نەک تەحەددا..دەرکردنى کارمەندان لە ڕاگەیاندنى حزبەکان ناکرێ بۆ یەک هۆکار بگەڕێندرێتەوەو هۆکارەکان زۆر جیاوازن ..بە کۆمەڵ دەرکردنى کارمەندان بەو شێوە زۆرە بوونى نیە لە نێو حزبەکاندا چونکە حزبەکان زۆر ماندوو دەبن کەسانێک لە ڕاگەیاندنەکانیان پێ بگەیێنن بۆ کارکردن چونکە کار کردنى ڕاگەیاندنى حزبەکان لە سەر بناغەیەکى ئایدۆلۆژى و سیاسیى دیارى کراودایە کە ڕۆدەچێتە نێو خودى سیاسەتى حزبەکەوەو هەر حزبێک کات و داهاتێکى زۆر سەرف دەکات تاکو کارمەندێکى ڕاگەیاندن پێ دەگەیێنێ و بە ئاسانیش دەست بەردارى نابێت ..لە دەزگاکانى ڕاگەیاندندا بە ((حزبەکەى منیشەوە)) دیارى کردنى کارمەندانى ڕاگەیاندن زۆر جارلە سەر بناغەى تواناى کەسەکان و ئاستى فیکرى و ڕۆشنبیریانەوە نیە بەڵکو لە سەر بناغەى تواناى کەسەکەیە لە تێگەیشتن لە سیاسەتى حزبەکە کە ئەمەش مەرج نیە کەسەکە ڕۆشنبیریەکى فراوانى هەبێت . کەسانێکى زۆر بە توانا لە فیکرو دنیا بینى نوشوستیان هێنا لە کارەکانیان لە ڕاگەیاندنەکانى حزبەکاندا چونکە نەیان توانى لە گەڵ بیرکردنەوەو ئایدۆلۆژیاى حزبدا یەک بگرنەوە چونکە کارى ڕاگەیاندن لە کوردستاندا هەر حزبە لە کۆتایى هەموو شتەکاندا وێناى کارەکان دەکا نەک هەرکەسێک بێ و چیى بوێ بیڵێ و بۆیە کارى ڕاگەیاندنى حزبەکان کارێکى تۆکمەى ڕێنمایى کراوەو هەڵە لە کەس قەبووڵ ناکات و زۆرانێکى دیکەش واتە سوپایەک لە بەناو ڕۆشنبیران هاتنە نێو دەزگاکانى ڕاگەیاندنەوە هەندێکیان بە هەموو بەتاڵایى فیکرى و دنیا بینیانەوە توانیان بەردەوام بن چونکە یەک شتیان زانى کە ئەویش ئەوەیە چۆن لە سیاسەتى ڕاگەیاندن و دنیا بینیى حزب بگەن و بەو تێڕوانینەش کار بکەن و هەندێکیشیان سەرنەکەوتن و وازیان لەو کارە هێنا چونکە نە بیرکردنەوەیان فریایان کەوت و نە توانیان لە چوار چێوەى ئەو جۆرە شێوازى کارکردنەدا سەرکەون و نەتوانیان لە نێو دەزگاکاندا خۆیان بگونجێنن هەندێکى دیکەشیان بە هۆى نەگونجانەوە بووە لە گەڵ بەرپرسانى دام و دەزگاکان و چۆنێتى شێوازو بیرکردنەوەى ئەواندا هەروەها لە جیاوازى بوون لە شێوازى کارگێڕیدا کە ئەم شێوازى کارکردنەش لە نێو ڕاگەیاندنەکانى حزبدا ئەو کەناڵانەى تووشى جۆرێک لە قاڵبدان و ئیفلیجى کردو زەرەرى لە قازانجى زیاتربوو لە گەڵ هەموو ئەمانەشدا لە چوار چێوەى دیموکراتیەت و داکۆکى کردن لە مەسەلە نەتەوایەتیەکاندا دام و دەزگاکانى ڕاگەیاندن لە کوردستان لە گەشە سەندنێکى زۆردایە و لە ماوەى ساڵانى دواى ڕاپەڕین ڕاگەیاندنەکان زۆربەیان دەورێکى گەورەیان لە سەرخستنى مەسەلەى سیاسیى کوردو بڵاو کردنەوەى بیرى جیاوازو باوەڕەکانى دیموکراتیدا بینى و کەس ناتوانێ لە خۆیەوە ئەم دەورانە ڕەت کاتەوە چونکە لە کۆتاییدا حزبەکان لە زۆرینەیاندا سیاسەتێکى نەتەوەیى و نیشتیمانیان هەبوەو ئەمەش ماناى ئەوەنیە ئەو ڕاگەیاندنە پۆست دیموکراتى و پۆست بیرکردنەوە بووبێ سەدا سەدیش هەموو سیاسەتەکانى حزبەکان نەخشى سەر دیوار بووبێتن بەڵکو رەِنگدانەوەى واقیعى سیاسى وکۆمەڵایەتى وئابوورىو مێژوویى و شوێنى کورد بووە لە عێراق و ناوچەکەداو کەس ناتوانێ خەتێکى چەوت بە سەر ئەم دەورانەى ڕاگەیاندنەکاندا بێنێ بیگومان هۆکارى دیکەش هەن کە هەندێکیان پەیوەندیان بە گەندەڵى و ڕەهایێتى دەسەڵاتى بەرپرسانى دام و دەزگاکانەوە هەبووە و بە پێچەوانەوەش ڕاستە کەسانێکى شەڕانگێزونەخۆش هەبوونە کە نەیان توانیوە لەو دەزگایانە کار بکەن ئەمە پەیوەندیى بە پەروەردەى کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریانەوە هەبووە .بەڕاستى ئەوپەڕى نەزانیە کە داوا لە ڕاگەیاندنى حزب بکرێت وەکو ڕاگەیاندنێکى سەربەخۆ وابێ و ڕەخنە لە حزب بگرێ کەوابوو حزب چ پێویستیى بە ڕاگەیاندن هەیەچ پێویستیى بەم سەرئێشەیە هەیە؟؟..ئەمانە بە کورتى دیارترین هۆکارەکانى دەرکردن و واز هێنان و ناچاربوونى دەست لە کار کێشانەوەى کارمەندان بووە لە دەزگاکاندا یاخود هۆکارى دەرکردنیان بووە ئەمەش لە سنوورێکى زۆر بچووکدا بووە .کە بە هەزاران لاپەڕەشتان بۆ ینووسم تەواو نابێ .
بۆ ئەوەش کەمن کارمەندى دەزگایەکى حزبیم وەکو ئەوەى عەیبەیەکى یا نوقستانیەکى منتان ئاشکرا کردبێت ئەمە هیچ کەم و کوڕیەک نیە. بەڵام تۆ ڕێگەیەکى ڕاست و هاندەرانەت بۆ ئەو کەسە دیارى نەکردووە کە بۆى دەنووسى و ناشتوانى هەتا هەتایە بۆى بنووسى چونکە من زۆر شتى دیکە دەزانم و هەروەکو چۆن تۆ ناتوانى خۆت لە گەڵ ئەو نووسەرانەى ناویانم هێنابوو بەراورد بکەى بەوەى هەندێک جار لێک چوون لە بیروڕادا دەبێت.لێَک چوونى بیرو ڕا گەر لە گۆشەى داهێنان و بەرهەم هێنانى ماناى نوێ و کارو پڕۆژەى گەورەوە نەبێ ئەوا دەبێتە کارى چەتەگەرى و لاسایى کردنەوە کە لەو باوەرەدام هێشتا ئێوە نەگەیشتوونەتە ئاستى خوێنەرێکى ڕۆشنبیرى گۆڤارى ڕەهەند.. منیش لە گەڵ بیرى لێک چووندام چونکە ئەوە کتێبى پیرۆزە کە پێمان دەڵێ(( هیچ شتێک لەژێرئەم ئاسمانە کۆنەدا تازە نیە)) و تەنانەت بارتیش لەو باوەڕەدایە کەمانا هەموو مانایەک پێشینەیەکى لە زماندا هەیەبەڵام ناکرێ بڵێین بارت دزیى لە کتێبى پیرۆز کردوە..ئەمەش ماناى مشەخۆرى نیە لە سەر بیرو بۆچوونى خەڵکى ئەمە ماناى بەرهەم هێنانەوەى مانایە.
من ناکەومە دواى جۆرێک لە زانیاریەوە کە کەسایەتین و پەیوەندیان بە نووسین و ڕۆشنبیریەوە نیە وئەگینا لاپەڕەى زۆرم لە ژێر دەستدایە منیش هیواى لەش ساغى بۆ هەمووتان دەخوازم و هیوادارم سوودت لەم نووسینە وەرگرتبێ .
خۆ ئەگەر ئینشا نووسێکیش بم ئەوا من هونەرێک لە هونەرەکانى نووسین فێربوومەو من دڵشادم بە ئینشا نوسین و سوپاست دەکەم و .ئینشا نووسێکى بیرکەرەوە چاکترە لە دەلاِڵێکى بنووس.
خۆزگە تاڤگە خانیش ڕۆژێک لە ڕۆژان
بگەیشتایەتە ئەو باوەڕەى کە زۆربەى ژیانى خۆى تەنها بۆ ئەزموونى چوونى
بۆ هەندەران بنووسیایەتەوە کە لە تەمەنێکى منداڵیدا کوردستانى جێ
هێشتوە و بابیشى
مرۆڤێکى دڵسۆزى کوردایەتى بووە تەنها ئەزموونى ئەویشى تەنانەت بە
ئینشاش بنووسیایەتەوە ئەوا خزمەتێکى چاکى دەکرد بەڵام چى دەکەى لەو
زەمانەى مرۆڤەکان لە پێستى خۆشیان دەردەکاتە دەرەوە ..زەمانێکى پڕ لە
کارەسات و توندو تیژى و زەبرو زەنگ کە وەفاى بۆ وەرزەکانى خۆشى نیەو
مرۆڤ لە مرۆڤایەتیى خۆشى دەخات .
bawagorgor@yahoo.com
|