٢٠\١\٢٠١٠
بۆ ئەو دەستە نابڕن..؟!

بەشدار عهلی
ئێوە سەیرى ئەو بەدبەختییه بکەن، خەڵک بۆ ئاو و کارەبا و سوتەمەنى هاتنە
سەر شهقام، کەچى دەسەڵاتى سیاسى و دەزگا
ئاسایشییهکانی کوردستان بە تێکدەر و
لە پشتەوەبوونى (دەستێک) تۆمەتباریان کردن، خەڵک چیتر
توانای بینینى
ناعەدالەتیەکانى نەماوە کە رۆژ لەدوایى رۆژ کێرڤەکەى بەرزدەبێتەوە
و
داواى سەرەتاترین مافى خۆى دەکا، کەچى ناوى خائین و لە پشتەوەبوونى (دەستێک)
تۆمەتبارکران، خەڵکى پیرەمەگروون دوو دەیەیه زیاترە ئاوى پاکیان لێ بۆتە
حەسرەت و منداڵەکانیان لەنێو قوڕ و لیتەى زستانان و تۆز و خۆڵى هاوینان
دووچارى دەیان پەتا و نەخۆشیی و کارەسات هاتوون و لەتاوان هاتوونەتە سەر
شهقام و داوایى کەمترین و سادەترین پێداویستیەکانى ژیانى نورماڵى
مرۆڤ دەکەن، کەچى دەسەڵاتى سیاسى بە لە پشتەوەبوونى (دەستێک)تۆمەتبارى
کردن و رەوانەى زیندانەکانی کردن، پەیامەکەى خەڵکى پیرەمەگرون روون
بوو،گوتیان ئێمەش دەمانەوێ گوزەرانێکى نۆرماڵمان هەبێ و لەبرسان
نەمرین، نەک ژیانى شاهانەى وەکو ئێوە، گوتیان ئێمە کۆشک و تەلارەکانى
ئێوە دەبینین، بەڵام ئێوە کەلاوەکانى ئێمە نابینن !
ئەوە ئەوپەڕى سووکایەتییه بەرامبەر بەخەڵک، سەروەت و سامان و هەموو مافێکى
خەڵک بۆ خۆت ببەی و لە هەموو سیما و روخسارێکى ژیانى
مرڤی
بێبەشیبکەیت و کەچى لەکاتى نارەزایەتییش بە خائین و تێکدەر و نۆکەرى
بێگانە تاوانبارى بکەی و رەوانەى زیندانەکانیان بکەی، ئەو مامەڵانە لە
فهرههنگی دەسەڵاتێک
جێگهى نابێتەوە
که تۆزقاڵێک نزیکایەتیی بە ماف و
ئازادییەکانەوە هەبێ.
دوو دەیەیە ئەو وڵاتە لەبەردەستاندایە و بەنرخترین سامانى سروشتى هەیە
و دەکرا ئەوەى خەونە ببێ بە
راستیی، ئایا ئێوە دەستتان لە پشتە کە ئاو و
کارەبا و رێگاوبان بۆ خەڵک دابین ناکەن یان خەڵکى قوڕبەسەرى
پیرەمەگرون؟ (دەستێک) لە پشتەوەى بەرزرکردنەوەى کۆشک و ڤێلا و
ئاپارتمانەکانى خۆتان و
منداڵ و دەست و پێوەندەکانتانە؟ (دەستێک) لە
پشتەوەى ئەوەیە سەرەتاترین پێداویستییه
پزیشکییهکان بۆ خەڵک دابین نەکەن
و سووککترین دەرد و بەڵا
و دەیان و سەدان قوربانى لێبکەوێتەوە؟ ئەوە (دەستێک)
لە پشتەوەى ئەوەیە
منداڵان لەنێو تاریکى و نەزانین بهێڵنەوە و مێشکیان
بە خورافیاتى مەزهەبى و کۆنترین فەرهەنگ بشۆنەوە، ئێوە شارەزایی و
ئەزموونى باشتان لەرێگهی تاران و ئەنقەرە و واشنتن و بەرلین و رێگا
شاراوەکانى تر هەیە، نەک خەڵکى کوردستان! ئەوە خەڵک نەبووە دەستى وڵاتانى
دراوسێ و ناوچەکە و جیهانى بۆ
نێو کوردستان راکێشابێ، ئەوە خەڵک نەبووە
هاوپەیمانیی و رێکەوتنى لەگەڵ جەلاددترین و شۆڤینیترین هێز و قەوارە
کردبێ لەپێناوى ئیمتیازى
پتر بۆ خۆتان.
بەڵێ ،ئەوە ئێوەن دەستى تێکدەر و وێرانکردنى ئەو وڵاتەتان لە پشتە و
خەڵکتان بە فەرامۆشیی سپاردووە، ئەوە ئێوەن دەبێ بخرێنە زیندانەوە نەک
کەسانێک کە بیست ساڵە لە هەموو شتێک بێبەشتان کردوون و یاریش بە هەست و
نەستیان دەکەن. بەعس چارەنووسى دوو نەوەى لە کوردستان بۆ خۆى برد، ئێوەش
خەریکن هەمان ئەزموون دەکەنە نسیبى خەڵک.
پێویست ناکات خەڵکى نارازیی بە تێکدەر و خائین و لە پشتەوەبوونى دەستێک
تاوانبار بکەن، وەرن هیمەت بکەن و
تواناکان زۆرن و واز لە بەرزکردنەوەى
کۆشکەکان و
پترکردنی کۆمپانیاکان و گۆڕینى مۆدیلى ناوماڵ و
ئۆتۆمۆبیل و
گهشتی وڵاتان بهێنن و ئاوڕێک لە خەڵک بدەنەوە و ئەو (دەستە)ببڕن.
(دەستەکەى)پشتەوەى خۆپیشاندانى خەڵکى پیرەمەگروون و نارەزایەتیی کوردستان
دەستێکى پیرۆزە و دەبێ بپارێزرێ کە دەستى باشکردنى ژیانى خەڵکە.
Bashdar_net@yahoo.com
|