

بە
'' هێرۆ مەولودى '' پێشکەشە .

ئەگەر عیشق هەرەسمان پێدێنێ بابیهێنێ
ئەگەر موحیبەت دەمان کوژێ بابمان کوژێ
ئەگر پاکى لەتمان دەکات بۆنەیکات ؟
ئەو ڕۆژەى ئەو لێرە نیە
دڵم دەیەوێت وەکو مەسیح بمدات لە خاچ
ئاخر ئەو دەستە کانى پڕن لە نوقڵى شیعر
دەنگى ڕەنگى پڕن لەبۆن ونەغمەى شیعر
هەناسەشى بۆنى شیعرێکى غەریبانەى لێدێ
ئەوڕۆژەى کەئەو لێرەنیە
چراى عومر خامۆشى دایئەگرێ و
دوعا ئەکەم خودایە هێرۆ نەمرێ
سەیرى ئاسمان دەکەم ودەمەوێت وەک *فڕوغ بە قوڵى ڕابمێنم
کەچى دەبینم مانگ کەوتوەتە شەوى مانگ گیرانەوە
ڕۆژ کەوتوەتە ڕۆژى ڕۆژ گیرانەوە
ئەو کچى ئینجانەیەکە تەنیا شیعر دەگرێ و
کەس وەکومن یاقوتى ڕۆحى نابینێ
لەفریشتەیەک ئەچێت نوقڵ ئەدات بەمناڵە بێنەوا کانى شار
بزێویەکەشى لەشیعرێکى یاخى* فروغ ئەچێ
هەموو ئێوارەیەک گوڵەکان دێن وسواڵى جوانى لێدەکەن
پەپولەکان دێن و سواڵى موحیبەتى لێئەکەن
ئەومیان دەڵێ کراسەکەتم بەرێ لەشایى براکەما لەبەرى ئەکەم و
ئەویان دەڵێ ئەو چاوانەى ڕۆحتم بەرێ بۆسەیرى گوڵەکان ئەچم
ئەو لەڕۆحێکى فریودەر ئەچێت داگیرت ئەکات
لەتەبیبێکى میهرەبان ئەچێت تیمارت ئەکات
لەفریشتەیەکى میهرەبان ئەچێت بە بۆنى گوڵ ئەتکوژێ!
لەگریانێکى شیرین ئەچێت ئازارى هەزار ساڵە ئەبات
لەپێکەنینى گوڵێک ئەچێت لە کاتى وەسیەت کردنا
لەپێکێک بادەى خەیاڵى ئەچێت بەسەیرکردن نەشئەت دەکات
بۆنى یەکەم گوڵى بەهارى لێدێت دواى زستانێکى سەخت
تامى شەرابێکى کۆنە ئەدات لەهى* خەییام ئەچێت
بۆنى یەکەم بارانى پایز ،دواى هەورێکى ڕەشى لێدێت هێرۆ
هێرۆ لەعیشقى داستانێکى کۆن ئەچێت
لەحوزنى شیعرێکى وەفایی ئەچێت
لەناڵەى شیعرێکى مەحوى ئەچێت
بۆنى عەترێکى خودایی لێدێت هێرۆ
برینداریکەیت وەک ئەوە وایە بەچەقۆ لەسەرباڵى پەپولەیەک
وێنەى گۆڕێک دروست بکەیت
لەسەر پەڕەى گوڵێک کڵێشەى مەعبەدێک خاپور بکەیت
لەسەر دڵى کەناریەک عیبادەت گایەک وێران بکەیت
لەگریانى کوکوختیەکا فرمێسک لەخاچ بدەیت
ژیان بێ ڕەنگى ئەو گوڵێکە لەنایلۆن ئەچێت
لەبارانى میهرەبانى وشکە ساڵى ئەچێت
مناڵێکە لەڕۆحى منا دوعائەکەم گەورەبێ وبەد نەبێت
شوشە عەترێکە لەدڵى منا دوعا ئەکەم بمێنێ و لەت نەبێت
ئەو دەمباتە ماڵى ئەو کەناریانەى
گۆرانیەکانیان لاى ڕۆحم جێدێڵن
لەسەماى سێوێکى سور ئەچێت بەدەم باى نسیمەوە
ئەو بەلەمبێکى خەیاڵیەو لە دورگەى ڕۆحێکى سەوزا ئەوەستێ
لە سڵاوەکانیا هەزارەها گوڵى خەیاڵى و
لەماڵئاواییا هەزارەها پەپولەى دڵتەنگ جێدێڵێ
من دەمەوێشتێک بڵێم بەقەد باڵاى ئەو بێ ولەدەست کورتێک ئەچم
شیعرێک بۆ ڕۆحى ئەو بنوسم و لەسواڵکەرێک ئەچم
من دەمەوێت بڵێم لەشیعرێکى دڵتەنگ ئەچیت لەنێو دڵى منا
ئەو دەڵى کەسێ لەماڵى دڵى تۆبێت کوانێ دڵى تەنگە؟
من دەمەوێت بڵێم لە شیعرێکى غەریب ئەچیت لەسەر ڕۆحى من
ئەو دەڵى کەسێ لەماڵى ڕۆحى تۆبێت کوا غەریبە ؟
18/7/2008
ریگاى سلیمانى عەربەت
|