په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١\٢٠١٣

بۆ ئەوەی من لە ھەموو شوێنێکدا ئامادەیم ھەبێ، دەبێ ئێوە بمرن.
- پێناسەیەکی سادە بۆ تیرۆر -


پێشڕەو حەمید      


تیرور بەپێناسە باوەکەی واتە سڕینەوەی بەرامبەروکوشتنی جیاوازی ئەودەنگەی کە جیاوازتر لەدەنگێکی تر گوتارەکان ئاراستەدەکات ، یان دورلە دیدە و تموحاتی ئەوەی تر ھەڵوەستەلەسەر دیاردەکان دەکات و لەدەرەوەی ھەیمەنەی ئەوەوە شتێکی ھەیە بۆگوتن و پڕۆژەیەکی ھەیە بۆ کارکردن لەسەری ،واتە کوشتنی فیکروسڕینەوەی دنیابینی بەرامەبەرو فەرزکردنی پانتایی یەکی تر بەسەرئەوی تردا.


تیرۆرکردن ھەمیشە ئەنجام گیری ئەوئاراستانەیە کەکەسی بەرامبەر یان لایەنی بەرامبەر (ئەجندای) بەرامبەرەکەی ، یان دژەکەی بەھەموو ڕەھەندەکانیەوە ڕەفزدەکات.


کەس و لایەنی بەرامبەر بۆبەگژدا چونەوەی ھەیمەنەی بەرامبەر بـەھەموو ھەژمونەکانی یەوە، ھەوڵەکانی لایەنی بەرامبەر، دەخاتە خانەی ( حەرام ) ە وەو وێنەیەکە شەیتانی پێدەبەخشێ و لە تێفکرێنێکی ئینسانیانەوە دەری دەپەڕێنێت و شوناسی مرۆڤبونی لێوەردەگرێتەوەو وەک کائینێکی نەفرەت لێکراو دەیناسێنێ .
کەسی تیرۆریست یان ئەو لاینەی کەھیچ بڕوایەکی بە ( دیالۆگ ) نیە ،کەئەوە لەخۆیدا سروشتی کولتوری تیرۆریستانە، بۆ بەرنگاربونەوەی میتۆدی کولتورەکەی تر ، یەکەمین کاری وەستانێکی نا ئەخلاقیانەیەو لەڕێگەی لەناوبردنی (جەستەیی یەوە ) سەنگەری لێ دەگرێت بۆسڕینەوەی ئەو سکێچەی کە ئەوی تر کێشاوێتی بۆ ئاراستەکردنی گوتارەکانی خۆی.


ڕەنگەوەڵام دانەوەی ئەوپرسیارە ئەوەندەئاسان نەبێت ، ئەگەر ئێمە بپرسین ( ئاخۆ بۆچی مەرگ و مەست بون بەڕژانی خوینی ئەو ی تر لەوفەزایەدا ھەمیشە ئامادەیی ھەیە؟؟) ئەگەر ئێمە شۆڕنەبینەوە بۆناو جیھانبینی ئەو کولتورەی کەلەگەڵ درکاندنی ھەموو ( چپە ) یەکی دا ژیان دۆستی حەرام دەکات و کوشتن و ترس و تۆقاندن لەباڵای بیرکردنەوەکانی خۆی دەئاڵێنێ ؟ ئەواناتوانین وەڵامێکی شلگێڕانەی ئەو پرسیارەبدەینەوە ، ئەگەر ئێمەتەنھا قسە لەسەر سەرەتای میتۆدی تیرۆر بکەیان یان تیرۆریستان بخەینە خانەی ھەڵسەنگاندن و ڕاڤەکردنی کار و کردارەکانیان ، ئەوادەبێـت تەوای جۆرەکانی تیرۆرکردن بناسێنین کە ئەوەباسی ئەم وتارەنیە لەکاتێکدا ھەریەکەلەتیرۆری ( فیکرو سیاسی و کۆمەڵایەتی و غەریزەیی و ئابوری و ......تد ) دەچنەوەسەر ھەمان میتۆدی تیرۆریستان ، بەڵاَم ئێمەلەسەرەتادا تەنھا قسەمان لەسەر تیرۆری ( جەسەد ) ی کرد کە دەکرێ نمونەی ھەمو جۆرەکانی تیرۆرکردنبێت ؟! چونکە کاتێک مرۆڤێک بەبێ تاوان مافی ژیانی بەشێوەیەکی تاریکانە لێ وەربگیرێتەوە و لەسەر مل نەدانی بۆ چونەژێر ڕکێفی بەرامبەر بکوژرێت ، ئەوا لەھەمان کاتدا تیرۆرکردنی ئەو بونەوەرە یەکسان دەبێـت بە تیرۆرکردنی ھەریەکە لەو جۆرانەی تری تیرۆرکردن ؟ چونکەدەکرێ ( ئەوەی مرۆڤ ) لەیەک کاتدا خاوەنی ( فیکر بێت و کەسێکی سیاسی و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و مرۆڤێک بێت بەسروشتی خۆی خاوەنی غەریزەی تایبەتی خۆی بێت و ...تد).


کولتور یان فیکری تاریکی تیرۆریستان ، پڕە لەودەسەڵاتە ڕەشەی کە ھەناسەیەک ناھێڵێتەوە بۆئە و چرکە ساتەی کە ( کولتور ) ێکی تر لەدەرەوەی بازنە مۆنۆپۆلکروەکەی خۆیەوە ئاماژەیەکی سەرەتای بەوەبکات کە ( ژیــان ) و جوانی مەوداکانی بیرکردنەوەی مرۆڤ بونێکی ( ئەزەلی ) یان ھەیەو ھەموو دەنگێک بەبێ جیاوازی مافی دەنگ دانەوە ھەیە ؟! چونکە کولتوری تیرو یان تیرۆریستان ، بــوونی ئەو تێڕوانینە جیاوازانە بەمەرگی خۆی یەکسان دەکات و جگە لەشوناسی خۆی ، ھەموو شوناسێکی تری پێ ڕەفزەو لەیەکەم ساتی دروست بونی خۆیشیدا سەرجەم ( بەندوو ماددەکان و گوتارەکان ) ی بەشێوازێک ئامادەو تۆکمە دەکات کە سەد دەرسەد لە ( خوێن ) دا ئاوێزان بووە ؟! چونکە ھەوڵی ئەم کولتورە بەوشێوە دڵــڕقیی یە ، تەنھا بۆئەوەیە ھەموگوتارو ئاراستە جیاوازەکانی تر لەخۆیدا کۆبکاتەوە و ویست و حەزو تموحاتی دەنگەکانی تر بخنکێنێت و( ئەرک و ماف ) ی تاکەکان مۆنۆپۆلبکات و باڵادەستبێت لەبەخشینی( ماف ) و سەرپشکبێت لە چەسپاندنی ( ئەرک ) ەکاندا، کە باڵادەستبونی ئەو کولتورەش کەجوڵێنەری ھەنگاوەکانی ئەو دنیا ڕەشەیە ، بە فۆرمێکی کۆنکریتیانە ژیان پڕدەکات لەبونەوەری دوگما و چەقۆ بەدەست.


لەدەرەوەی ئەو کولتورەوە ، کولتورێکی تر ئامادەیی ھەیە کە کولتوری ( ژیــــان ) ە ئەم کولتورە لەململانێیەکی توند دایە و دەیەوێ ( کولتوری کوشتن ) کەخوێنی ئاخنیوەتە ھەناوی خۆیەوە ، بەسادەترین ڕێگەی ژیان دۆستی ئاشنابکات و پەلی پێبھاوێت بۆ کرانەوە لەبەردەم ( ئەقڵ و ئەقڵانیەنت ) دا، واتە داماڵینی ئەو کلتورە لەڕۆح یەتێکی ڕەشەکوژی و بیرێکی جەنگەڵستانەوە ، بۆ ڕۆح یەتێکی ھیومیانیستیانەی ( ڕوکارو فرەڕھەند) کەچی بەپێچەوانەوە ئەم ھەموو ھەوڵە ژیان دۆستیانەی ( کولتوری ژیان ) لای ( تیرۆریستان ) نابێتە ڕێگە خۆشکردن بۆ وازھێنان لەبیرەدۆگمایەکانی؟؟ چونکە ئەو کولتورە ھەرلەسەرەتاوە چ وەک ( ئامانج ) چ وەک ( دروشم ) بانگەشەیەکی ڕەھایانەی ھەیە بۆمەرگی مرۆڤ بەھەموو بەھاکانی یەوە؟!


لێرەدا پرسیارێک خۆی فەرزدەکات و دەڵێ ( ئایا تیرۆر مومارەسەکردنی دەسەڵاتە بەشێوەیەک لەشێوە کان؟؟) لەکاتێکدا خودی ئەو کولتورە مەرگ دۆستی یە ئیش بۆکوشتنی دەسەڵاتەکانی تر دەکات ؟؟ بێگومان دیارە دروشم و ئامانجەکانی ئەو کولتورە ئەوجیاوازییە گەورەیە وێنادەکات و بەم شێوەش دەتوانین بڵێن تیرۆر یان کولتوری تیرۆریستان مومارەسەکردنی جۆرێکە لەدەسەڵات یان ھەوڵدانێتی بۆوەرگرتنی دەسەڵات و پاوانکردنی ئەو دەسەڵاتەی کە بۆی دەجەنگێ ؟؟ چونکە ھەرشتێک ناوی لێبنرێ مومارەسەکردن بۆوەرگرتنی دەسەڵات ، مادام سەرەتا لە ( دەق ) ێکەوە خۆی پێچەوانە دەکاتەوە ئەوا دەتوانین ناوی بنێن دەسەڵات ، واتەھەموو ( تێکستێک ) دەسەڵاتە ئیدی ئەو دەسەڵاتە ھەردەسەڵاتێک بێت ، وە شێوازی دەسەڵاتەکەیش ، ڕەنگدانەوەی فۆرمی تێکستەکە دیاری دەکات.

تیروکردن لەڕوی (جەستەی و فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتیە و غەریزەییەوە) جگەلەوەی کوشتنی بەھرە و توانە دەرکەوتەکانی( کەس) یان لایەنی بەرامبەرە ، بەھەمان شێوەش فەرزکردنی ھەیمەنەیەکی دڵڕەقانەیە بەسەرئەو ( فەزا )یەدا ، یان ئەو کولتورەی کەپڕە لە ژیان و خاڵیە لە ( مەرگ خوازی ) ، فەرزکردنی ھەناسەو دیدگایەکە بەسەر ھەناسەو تێڕوانینێکداکە لە ناو کایە جیاجیاکانی خۆیدا ھەڵگری دینایەکە لەخۆشنودی و کرانەوەیەکی فرە ڕەھەندییانەیە.


ئێستا لەدوای خوێندنەوەیەکی کورت لەسەر فەزای ھەردوو ئاراستەکە واتە ( ژیان ) و ( مەرگخوازان ) ئەوادەتواین چەند پرسیارێک بکەین لەسەر ئەو کوشتن و بڕینە ھەمەجیانەی کە لەجیھاندا ئەیان بینین و ئەیان بیستین ڕۆژانە بەرجەستەدەکرێ، و قوربانیەکانیان خەڵکانی چالاکی مافخواز و کەسانی سڤیلن و دروستکەرانیی ئەو قەسابخانەیانەش خەڵکانێکی خۆین سارد و چەقۆبەدەستن.


دەسەڵاتی ئەم کولتورە لەھەموو دەرکەوتنەکانیدا پێمان دەڵێ (بۆئەوەی من بەردەوام ببم و لەھەمووشوێنێکدا ئامادەیم ھەبێت، دەبێ ئێوە بمرن).
 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک