هۆ کچه خاچ په‌رسته‌که ئه‌ی ئه‌ستێره گه‌شاوه‌که ئه‌وه منم خۆم به بژانگی چاوه‌کانتا هه‌ڵواسیوه ... منم رێبوارێکی نامۆ هاتووم ... هاتووم له‌سه‌ر فه‌رشی سووری گۆناتا هه‌نگاو بنێم ... له پشت ده‌رگای پێڵوه‌کانتا وشه‌ی سه‌وزو سوور به‌شێوه‌ی به‌سته‌و گۆرانی بڵێـم !!
+ + + خاتوونه‌که ... له‌کاتێکا له شه‌وێکی تارو تۆفا گوێت له‌خشپه‌ی پێیێ بوو ، گوێت له چرپه‌ی ده‌نگێ بوو، گوێت له حه‌په‌ی سه‌گێ بوو... ئه‌وه منم .. کپ مه‌خه‌وه ده‌رگای چاوه‌کانتم لێ وه‌که‌وه !! شه‌سته بارانێکی تووشه‌و کلیسای چاوه‌کانت هه‌وارگه‌من.. بۆ خیوه‌تی دڵه‌ی چووکم زه‌مینه‌یه‌کی بێ خه‌من !! که ره‌شماڵی دڵم هه‌ڵدا تۆ پێکی عه‌شقت پێ هه‌ڵدام.. که به مریه‌م با‌نگم کردی ئه‌تۆ ناوی عیسات لێ نام..!! خۆشمویستی.. خۆشتویستم ئه‌وه‌ی کردم .. ئه‌وه‌ی گووتم ئه‌وه‌ی بیستم له‌تۆوه بوو.. خۆشه‌ویستم ..!!!
3/1983 به‌رتله
|