٤\١١\٢٠١٠
نامەى
پێنجەم:
بۆ ئەو کچەى بە
دەنگى ئاسوودەم.
دڵشاد کەریم باخەوان
ئەو
دەمانەى دەنگى تۆم لێ وندەبیت، کاس و بێهۆش، دەریاى خەیاڵى تۆ
رامدەژەنێ، جەستەم دەبێتە شەمەندەفەرە ماندوەکەى شارو وێستگەیەک شک
نابات بۆ ئارامى و ئۆقرە ناگرێت، تەنها دڵى تۆ کۆتایى رێگەیە، نزیکم
بکەرەوە لەخۆت تاوەکو مردن دەستم لێ نەوەشێنێ، بمبەرەوە ئاسمانى عیشقت
ماڵێک دوورتر لەم جیهانە پر لە گۆناهە دروستدەکەین، مانگت بۆ دەکەمە
چراو بە تیشکى خۆر داتدەپۆشم و لە ژورە تاقانەکەى دڵمدا فەرشێک لە خوێن
چنرابیت و گۆلەکانى لە ماچ لەژێر پێتدا رادەخەم، من رقم لە ئامێزى زەوى
دەبێتەوە، پایزى تەمەن یەخەم بەرنادات، لە بەهارى خۆتدا بمنێژە.
ئەى یەکەمین ئاوازى عیشقم، لەم خەڵوەتى تەنهاییەدا پەیامی خۆشەویستیم
بۆ بهێنە تا ببمە پەیامبەرى ئەوین و لە هەموو بستێکى دەشتى موحیببەتدا
بیچێنم، بۆ ئەوەى زەوى پڕبکەین لە سێوى خۆشەویستى تابۆ نەکراو، تا
بەهەشتێک دروستبکەین دووربێت لە خەیاڵ.
بێدەنگیت یەکسانە بە تۆرانى پەڕەسێلکەکانى بەختەوەریم، بانگى
خۆشەویستیم بۆ بدەرەوە با سەرقافڵەى عاشقانبم بۆ نوێژى موحیببەت، ئەم
دەنگەى تۆ چى بەهرەیەکى خۆڕسکە و روحم دەخاتە سەماو لەگەڵ ترپەى دڵە
بێنازەکەمدا هاڕِمۆنى ئاوازیک لە رەنگى پەمەیی پێکدێنن.
ریتمى دەنگت پێم دەڵێ ، شێوەت گۆڵەو باڵات دار گوڵ و ئاوازت گوڵ، ئەى
پێم بڵێ تۆ کچى کام باخچەى بەهەشتى خۆشەویستیت.
awenakat@yahoo.com
|