بۆ هەڵبژاردنى
داهاتوو
ئایا کادیرانى حزب پابەندى لیستى هاوبەش دەبن؟

ئیبراهیم بالیسانى
بڕیارە لە 19/5ى ئەم ساڵ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامبدرێ ،هەر
لەئێستاوە هەردوو پارتى دەسەلاتدار (یەکیتى وپارتى) بەڵێنیان
بەیەکترداوە کەبەیەک لیست بچنە بەردەم پڕۆسەکە!!وەک بیستوشمانە
هەردوولا بەپێى رێککەوتنى ستراتیجى نێوانیان کەلەرابردوودا واژوییان
لەسەرکردوە ،گوایە لەوێدا رەزامەندییان نیشان داوە کەلە هەڵبژاردنى
داهاتوو بەیەک لیست دابەزن وبچنە نێو پڕۆسەى هەڵبژاردنەوە.
لە بوارى سیاسى وگەمەى دیموکراسیدا خەوشنیە گەر لایەنە سیاسى
ومەدەنیەکان دەستى یەکتربگرن وبەهاوبەشى بەشدارى پڕۆسەى هەڵبژاردن بکەن
وبۆیەکتریش تێبکۆشن ،لەهەمان کاتدا وەک یەکیش هەوڵبدەن بۆ بەدەست
هێنانى زۆرترین دەنگ بۆ لیستەهاوبەشەکەیان .بۆ ئەوەى بتوانن
پایەوکایەکانى دەسەلات بەدەست بهێنن ودوایش لەنێوان خۆیاندا پۆستەکانى
بەرێوەبردن دابەشبکەن وجلەوى دەسەلات بگرنە دەست.
بەلام ئایا ئەو ئیتیفاقەى نێوان (پارتى ویەکیتى) دەخرێتە بەردەم
زەرەبین وچاوى وردبینى دیموکراسیەتەوە ؟ئایا لێپرسراوەباڵاکانى
هەردوولا لەناخەوە دەتوانن بڕوا بەو ئیتیفاقەیى نێوانیان بکەن؟ ئەگەر
ئەوان بڕواشیان بەو کۆدەنگیەیى نێوانیشیان نەبێ ،رەنگە بلێن :بەرژەوەندى
هاوبەش ومەترسیەکانى سەر هەرێمى کوردستان هۆکارن بۆئەوەى ئێمە لەو
قۆناغەدا تەبابین وبەیەکەوە رەورەوەى سیاسەت پاڵپێوەبنێین .
ئەگەر قسە لەسەر تەبایى وچاوسورکردنەوەى بێگانەونەیارەکانە لەسەر
هەرێمى کوردستان ،پێویستە نەک هەر دوو پارتى دەسەلاتدار بەیەکەوە
هاوبەشى بکەن .بەلکو دەخوازرێ لەگەڵ سەرجەم لایەنە رەسەنەکانى
نێوگۆرەپانى کوردستان پەیوەندى هاوبەشى دروست بکەن ، مادام مەترسیەکانى
سەرهەرێم تا هەنوکە بوونیان ماوەوهەیە ،دروست ئەوەیە هەموو لایەنەکان
پشتى یەکتربگرن ،وە هەرلایەکیش بەپێى پێگەى جەماوەریەکەى خۆى پێویستە
پشکى لە هەرسێ دەسەلاتەکاندا (پەرلەمان،حکومەت،قەزا) داهەبێ.
خۆگەر ئەو مەترسیانەش لەئارادانین!ئەى بۆ ترس دروست بوە لەسەر لیستى
سەربەخۆ ولایەنەکانى ترى دەرەوەى ئەو دوولیستە هاوبەشە؟ ئەگەر
ویستیشتان پێمان بڵێن:نەخێر ئێمە گومانمان لەو ترسە نیە،ئەى باشە خۆ لە
خیتابى سیاسى هەردولادا روونکراوەتەوە کە ئێوە لەگەڵ جێبەجێکردنى
بنەماکانى دیموکراسیەت دان ولەرووکەشدا لافى ئەوە لێدەدەن باهۆزى
دیموکراسى ومەدەنیەت باڵبکێشى بەسەر دەزگاکانى بەرێوەبردن ومومارەسەیى
سیاسەتدا.ئایا ئێوە دەزانن رێگرتن لە بوونى لیستى کراوەوسەپاندنى لیستى
داخراو خۆى لەخۆیدا پێشێلکردنى بنەماکانى دیموکراسیەت وکارى سیاسیە لە
ولاتدا؟!دەزانن ئەوەى ئێوە ئەنجامى دەدەن وکارى لەسەر دەکەن نەک هەر لە
ئیراقى دواى 2003مایەیى دڵتەنگى ونادروستە،بەلکو لاى چاودێرانى
بێگانەورۆژنامەنوس وولاتە دیموکراتخوازەکانیش مایەى هەڵوەستەلەسەرکردنە!!
بالەوە گەرێین،ئێوە هەردوولا دەتانەوێ لە هەڵبژاردنى داهاتوو بەیەک
لیست بەشدارى پڕوسەکەبکەن ولیستى داخراویشتان کردۆتە مەرج وحەتمى!!
باشە دەمەوێ بپرسم ؟ئێوە بیرتان لەوەکردۆتەوەکە نەک هەر هاولاتیانى
فەرمانبەروکەسانى کاسب دەنگ بەو لیستەتان نادەن!!!بەلکو کادیرەکانیشتان
ناچنە سەر سندوقى دەنگدان بۆ کۆکردنەوەى زۆرترین دەنگ بۆ لیستى
ئێوە!!!ئەز لە ناخەوە ،بەجەستەوبیرەوە ،یەکیتیم ودەمەوێ یەکیتى زۆرترین
دەنگ مسۆگەربکات .نامەوێ هەموو دەنگەکان بەدەست بهێنێ چونکە ئەوە
ئاماژەیە بۆ دیکتاتۆریەت .ئایا ئێوە لەبیرتانکرد کە هەزاران ئەندامى
یەکیتى لە دواى مڵملانێکانى نێوان (یەکیتى وپارتى) بەتایبەت شەڕەکانى
ناوخۆ نەک هەر لەرووى ماددى وجەستەییەوە ئیفلاس وزامدارکران!بەلکو
ئیهانەوریسواشکران!! رەنگە کادیرانى ئەو بەریش هەمان بیرکردنەوەیان
هەبێ وهەمان بۆچونیان بەرامبەر پارتەکەیان هەبێ .باشە کادیرێک ،ئەگەر
خۆى بەکادیرو راستگۆ وبێمنەت بزانێ ،کەلەرابردوودا ئیهانەکرابێ وسەروەت
وسامان وجەستەى خۆیى وخێزان وبنەماڵەو کەس وکارى رووبەرووى تێهەڵدان
وگرتن وراوەدوونان بووبێ ،بەچپێوەرێک وخۆشى وخۆشەویستیەک روولە
ناوەندەکانى دەنگدان دەکاوچۆن جورئەت دەکا دەنگ بەو لیست بدات کە پڕەلە
ناوى ئەو کەسانەى کە دەستیان تا ئێستاش سوورە بە خوێنى خۆشەویستەکانمان!!!
داواکارم پێم نەڵێن :سیاسەت وایە ،چونکە ئەوەى رابردوو سیاسەت نەبوو !لەبەر
ئەوە ئەوەى لە شەڕى ناوخۆدا بە ئێمەى کادیرکرا هیچ عەیب وشەرم نیە گەر
بڵێم رژێمە دیکتاتۆریەکان وایان بەرامبەر بە کەس وکارى کەسە سیاسى
وحزبیەکان نەکرد!!!!!!
Inf_balisani@yahoo.com
|